Dawlat news

Directions

Dawlat news Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Dawlat news, Newspaper, slemany, Slemani.

14/08/2026

🔴لە لیژنەی نەوت و غازەوە بۆ لیژنەی وەرزش و لاوان..ئەوەیە ترس لە دکتۆر غالب محەمەد

دکتۆر غالب محمد پیاویک لیوان لیو لە راستگۆی و ئازایی و بوێریهەرزان کردنی بەنزینی بازرگانی بۆ 750 دینار هۆکارەکەی حوکمەتی...
13/08/2026

دکتۆر غالب محمد پیاویک لیوان لیو لە راستگۆی و ئازایی و بوێری
هەرزان کردنی بەنزینی بازرگانی بۆ 750 دینار هۆکارەکەی حوکمەتی ماوە بەسەرچوو نیە فشارو زەخت دروست کردنی لیژنەی نەوت و سامانە سروشتیەکانە لە بەغداد کە د.غالب و تەواوی هاوڕیکانی لەو لیژنەیە توانیان فشارو زەختیکی تەواو بکەن لە بەغدادەوە بۆ هەرزانکردنی نرخی بەنزین سوپاس بۆ خوای گەورە ئەنجامەکەیمان بینی،
ئەو پیاوەی هەمیشە لەخەمی خەلکی هەژارو نەدارو لیقەوماواندایە هەربژی دکتۆری بەریز هەول و ماندوبونەکانت جیگای خۆی گرت هیوادارین بەردەوام بیت لە خزمەت کردنی چینی هەژارو خەلکی داماو ئەندام پەرلەمان ئەبیت بەو جۆرە بیت لیبراوانە بەردەوام بیت شەو رۆژ بخاتە سەر یەک لەپیناو کۆمەلانی خەلکی کوردستاندا ....هەرکەسیک خەلک متانەی پیداو توانی لە ئاستی ئەو متمانەیدا بیت شایەنی ریزو تەقیدرە جا سەر بەهەر حیزب و رەنگ و لایەنیک بیت

ئاوات ئازاد ـ مامۆستا و دەنگێکی بوێری ناڕازی شاری سلێمانی

12/08/2026

🔴یا دەبێت دەسەڵاتی هەرێم بەنزین بە 450 بدات یاخود دەبێت 50 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بدرێتەوە بە حکومەتی ناوەند و ئەوان بەنزینی هەرزان بنێرن، واژوو کۆکردنەوەکەی پارتی سوودی بەس بۆ پاڵاوگەکانی پارتی دەبێت…

د.غالب محەمەد عەلی

09/08/2026

🔴 لێدوانەکەی وەزیری نەوتی عێراق زۆر روون بوو، 50 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بدەنەوە حکومەتی ناوەند، بۆ ئەوەی بەنزین ببێتە 450 دینار، رازینەبوون واتای ئەوەیە واتا دژی خەڵکن، لیژنەکەی کە بەندە داوایکردووە دەستبەکار دەبێت و لەم چەند رۆژەدا بڕیار دەدرێت لەسەر رادەستکردنی 50 هەزار بەرمیل نەوتەکە، پاڵپشتمان بن…

د.غالب محەمەد عەلی

08/08/2026

🔴 لەسەر ئەوەی وتوومانە دەبێت بەنزین بە 450 دینار بدرێت بە هاوڵاتیان سکاڵامان لەسەر تۆمار کراوە، ئێمە شەری خەڵک دەکەین و دەبێت نرخی بەنزین و نەوت بە دڵی خەڵک بێت نەک دڵی کۆمپانیاو چەتەکان، بۆیە بەردەوام دەبین

زولفقارەکەی عەلی حەمەساڵح و گورزەکەی د. غالب ،​ جوگرافیای دادڕانی سیاسی و تاقیکردنەوەی ئۆپۆزسیۆن.بەختیار نامیق​هەرێمی کو...
04/08/2026

زولفقارەکەی عەلی حەمەساڵح و گورزەکەی د. غالب ،​ جوگرافیای دادڕانی سیاسی و تاقیکردنەوەی ئۆپۆزسیۆن.

بەختیار نامیق

​هەرێمی کوردستان لە قۆناغی ئێستادا ڕووبەڕووی داڕزانێکی ڕێکخراو و فرەڕەهەند بووەتەوە. ئەم قەیرانە تەنها داڕمانی کارگێڕی نییە، بەڵکو گەیشتووەتە ئاستی دادڕانی پێکهاتەی سیاسی و ئابووری، بە جۆرێک کە چاکسازیی لەسەر ناوەکی و کارپێکردنی ڕێگەچارە تەقلیدییەکان توانای دەربازکردنی هەیکەلی حوکمرانییان لەم دۆخە نەماوە.
​سەرهەڵدانی دوو ئیدارەیی شاراوە و قووڵبوونی دەسەڵاتی کۆمپانیا حزبییەکان، جەستەی سیاسیی هەرێمیان بەرامبەر گۆڕانکارییە ناوچەیییەکان شەکەت کردووە. لە کاتێکدا عێراق لە ڕێگەی نزیکبوونەوەی لە جەمسەربەندییە هەرێمییەکانی وەک ئێران و تورکیا—بە سەپاندنی هاوکێشەی نوێ و وەرگرتنی چراسەوزی زلهێزە جیهانییەکان—پێگەی خۆی دەپەڕێنێتەوە، دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بەهۆی نەبوونی ژێرخانی جیوپۆلەتیکی و سەربازیی یەکگرتوو، لەسەر پردێکی باریکی ململانێکاندا دەگوزەرێنێت.
​ئەم داڕزانە کارگێڕییە، کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر شێوازی شار و کۆمەڵگە داناوە؛ هێڵی جیاکەرەوەی چینایەتی شاری بۆ دوو بەرەی دژبەر دابەش کردووە: شاری سەرمایەداران و دەسەڵاتدارانی بەرهەمهێنەری گەندەڵی، لە بەرامبەر شاری زۆرینەی بێدەرامەت و تاقەتپڕووکاو.
​لە ناو ئەم هاوکێشە ئاڵۆزەدا، تەنها بەکارهێنانی دوو ئامرازی جیاواز بەڵام تەواوکار دەتوانێت هاوسەنگی بگەڕێنێتەوە:
​ئاراستەی یاسایی و فیدراڵی (گورزی بەغدا): کارکردنی دادوەرانە لە ناوەند لە ڕێگەی کۆنتڕۆڵکردنی دەستووری، دادگای فیدراڵی و یاساکانەوە؛ بۆ سنووردارکردنی هەژموونی گەندەڵی و پاراستنی مافە دارایی و شایستە دەستوورییەکانی خەڵک.
​ئاراستەی ڕای گشتی و ناوخۆیی (زولفقاری هەرێم): بەکارخستنی ڕوونگەرایی، دروستکردنی گوشاری بەردەوامی جەماوەری و بەکار‌هێنانی هۆشیاریی گشتی وەک شمشێرێک لە بەرامبەر قۆرخکاریی حزبی.
​یەکگرتنی ئەم دوو ئاراستەیە تاپۆی ئومێدی خەڵکە، بەڵام تاقیکردنەوە مێژووییەکە لە بەردەوامیی ئەم هەڵوێستەدایە. جەماوەر بەهۆی ئەزموونی ڕابردوو و شکستی کۆمەڵێک گوتاری ساختەی دوای قۆناغەکانی پێشوو، بە گومانەوە لە دروشمەکان دەڕوانێت ، دوای نەوشیروان مستەفا جارێکی تر ئومێدێکی هیوابەخش بە هەمان گوتارەوە دروست بوەتەوە ، هیوادارین هەڵوێست تا سەر هەڵوێستی هەبێت.

​گەر ئەم ئەلتەرناتیڤە نوێیە نەتوانێت چاکسازیی ڕیشەیی بەسەر بنەماکانی دەسەڵاتدا بسەپێنێت و سنوورێک بۆ گەندەڵی بەرفراوان دانەنێت، ئەوا دەرئەنجامەکە تەنها لاوازبوونی حوکمرانی نابێت، بەڵکو چوونە ناو قۆناغێکی نوێی ئاشبەتاڵی سیاسی و داڕمانی تێکڕای کیانی هەرێم دەبێت.

03/08/2026
03/08/2026

کامیان راست دەکەن؟

03/08/2026

🔴بۆ کۆمپانیای فۆکس تۆ کێیت تا خەڵک سزا بەیت؟
ئێمە هەموومان قەرزار خەڵکین

🔴داوای پێکهێنانی لیژنەیەکم کردووە بۆ بەدواداچوون و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا هەموو پێشێلکارییەکانتان ئاشکرادەکەم بۆ خەڵک و دەبێت نەوت و بەنزینی کوالیتی و هەرزان بدرێت بە خەڵک…

دکتۆر غالب محەمەد عەلی

دوای ئەوەی د. غالب محەممەد عەلی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ ئاشکرایکرد  کە سووتەمەنی بۆ ئەمبولانسەکانی نەخۆشخانەکانی...
29/07/2026

دوای ئەوەی د. غالب محەممەد عەلی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ ئاشکرایکرد کە سووتەمەنی بۆ ئەمبولانسەکانی نەخۆشخانەکانی سلێمانی نەماوە و رەخنەی توندی لە دەسەڵاتی یەکێتی گرت لەسەر ئەو پرسە
بەپێی ڕاگەیاندراوێک، ئەمڕۆ و لەدوای قسەکانی غالب محەمە دەسەڵاتی یەکێتی لە سلێمانی سووتەمەنی پێویستیان بۆ ئەمبولانسەکان دابین کرد، بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریی گواستنەوەی نەخۆشان بەردەوام بێت…

Address

Slemany
Slemani
123456789

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dawlat news posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category