سارا ڕێکخراو

سارا ڕێکخراو Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from سارا ڕێکخراو, Media/News Company, Slemani.

28/04/2024

لە ساڵی ١٨٧٩ (مەبروکە خەفاجی) کە جوتیارێکی میسڕی بو لە گوندێکی پارێزگای کفر الشیخ هاوسەرگیری کرد لەگەڵ (ابراهیم عتا ) جوتیارێک بو بە کرێی رۆژانە کاری دەکرد لەبەر دەست کورتی مەبروکەی تەڵاق دا سەرەڕای ئەوەی ئەیزانی دووگیانە و لە مانگەکانی کۆتاییە .
مەبروکە لەگەڵ دایک و براکەی چونە ئەسکەندەریە و منداڵەکەی بو ناوی نا (عەلی ابراهیم عەتا ) بڕیاری دا هەموو ئەوەی لەدەستی دێ بیکات بۆ پەروەردەکردنی و خوێندنی بە باشترین شێوە ، هەزاران بیانوی هەبوو تا ڕق لە پیاو هەڵبگرێت و بینێرێتە سەر شەقام کلێنکسی پێ بفرۆشێت لە ترافیکەکان . بەڵام خۆی دەستی کرد بە فرۆشتنی پەنیر لە شەقامەکانی ئەسکەندەریە و کوڕەکەی (عەلی) ناردە خوێندنگەی رأس التینی شازادەیی دوای ئەوەی سەرەتایی تەواو کرد باوکی ویستی بە بڕوانامەی سەرەتایی دایمەزرێنێت و کاری پێ بکات .
بەڵام مەبروکە خەونەکەی لەوە گەورەتر بوو بۆیە لەسەربانی ماڵانی دراوسێوە کوڕەکەی دەرکرد و ڕزگاری کرد و بردی بۆ قاهیرە و خستیە خوێندنگای خدێوی خۆشی کاری لە ماڵان دەکرد تا بتوانێ خەرجیەکانی قوتابخانەکەی بۆ دابین بکات ..
عەلی سەرکەوتوو بوو لە خوێندنەکەی و چوە کۆلێژی پزیشکی و ساڵی ١٩٠١ بوە پزیشک .
دوای ١٥ ساڵ سوڵتان حسێن کامل نەخۆش کەوت هیچ پزیشکێک نەیتوانی چارەی بکات هەتا زانای بایۆلۆجی دکتۆر عوسمان غالب پێشنیاری دکتۆر عەلی ابراهیم عەتای کرد بۆ سوڵتان ، چارەسەری کرد و توانی نەشتەرگەریەکی ترسناک و سەرکەوتوی بۆ ئەنجام بدات پاشان سوڵتان کردی بە پسپۆڕی باڵای سوڵتانی و پزیشکی تایبەتی سوڵتان .
لە ساڵی ١٩٢٩ هەڵبژێردرا بە یەکەم عەمیدی میسری بۆ کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی فوئادی یەکەم ..
پاش ئەوە بوە سەرۆکی زانکۆ وە لە ساڵی ١٩٤٠ کرا بە وەزیری تەندروستی لە هەمان ساڵدا عەلی پاشا ابراهیم سەندیکای پزیشکانی دامەزراند و بوە یەکەم سەرۆکی سەندیکاکە لە مێژویدا ، پاشان بوە ئەندامی پەرلەمانی میسری .
دایکی
جوتیار بو
نەخوێندەوار بو
بێوەژنیش بو
ڕێک کردنەوەی کۆمەڵگا لە دایکەوە دەست پێ دەکات سڵاو و ڕێز بۆ هەموو دایکێک کە قوتابخانەی ژیانە ..

دوو برا هه‌بوون، لەسەر زەوییەكی لە باوکەوە جێماو بۆیان، پێکەوە کاریان ده‌كرد. خانووەکانیشیان له‌ نزیك یه‌ك دروست کردبوو،...
29/02/2024

دوو برا هه‌بوون، لەسەر زەوییەكی لە باوکەوە جێماو بۆیان، پێکەوە کاریان ده‌كرد. خانووەکانیشیان له‌ نزیك یه‌ك دروست کردبوو، بۆ خۆیان ژیانێكی خۆش و به‌ چێژ و پڕ كامه‌رانییان بەسەر دەبرد.
ڕۆژێک له‌ ڕۆژان لەسەر پرسێک ناکۆکی كه‌وته‌ نێوانیان، ئیدی برا بچووکەکە کەناڵ و جۆگه‌یه‌كی ئاوی گەورەی لە نێوان کێڵگەکانیان و ماڵەکانیان هەڵکەند و ئاوی تێکرد بۆ ئەوەی هیچ بەرکەوتنێکیان لەگەڵ یەکتردا نەبێت!
دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێک به‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخەدا، برا گچكه‌ هه‌ستی به‌ پەشیمانیی كرد له‌و دوورکەوتنەوە و پەيوه‌ندیی پچڕاندنه‌، بەڵام هه‌ر مكوڕ بوو له‌سه‌ر هەڵوێستی خۆی و قسەی لەگەڵ برا گەورەکەی نەکرد...
برا گەورەش بەم ڕه‌فتاره‌ی براله‌كه‌ی زۆر ناڕەحەت بوو، ناچار چوو دارتاشی گوندەکەی هێنا و داوای لێكرد دیوارێکی دارینی بەرز له‌ نێوانیاندا دروست بکات، بۆ ئەوەی چیدی براکەی نەبینێت؛ ئیدی بۆ خۆی چوو بۆ شار بۆ ئەوەی هەندێک كه‌لوپه‌ل و پێداویستیی ماڵ بکڕێت...
كاتێك له‌ شار گه‌ڕایه‌وه‌ سەری سوڕما له‌وه‌ی بینی، چی ده‌بینێت؟!
بینی وه‌ستای دارتاش لەبری ئه‌وه‌ی دیوارێکی بڵند له‌ نێوانیان دروست بكات، پردێکی گەورەی بەسەر جۆگه‌ ئاوەکەدا دروست کردووە!!
برا بچووک، کە هه‌ر لە بەیانییەوە سەیری ئەم دیمەنەی دەکرد، لە دڵی خۆیدا وه‌ها بیری دەکردەوە، کە برا گەورەکەی، به‌مه‌به‌ستی به‌رپاكردنی ئاشته‌وایی و ته‌بایی نێوانیان و به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌كانیان، فەرمانی بە كابرای دارتاش کردبێت پردێك له‌ نێوانیاندا دروست بکات؛ بۆیه‌ به‌و هه‌نگاوه‌ زۆر دڵخۆش و شادومان بوو، به‌وپه‌ڕی تامه‌زرۆییه‌وه‌ چاوەڕوانی هاتنه‌وه‌ی برا گه‌وره‌ی بوو..
هه‌ر كه‌ براكه‌ی هاته‌وه‌، یه‌كسه‌ر به‌ هه‌ڵه‌داوان چوو به‌پیرییه‌وه‌، زۆر بە گەرمیی باوەشی پێدا كرد و توند گوشی به‌ خۆیه‌وه‌ و داوای لێبوردنی لێکرد..
دواجار هه‌ردووكیان داوایان لە دارتاشی ژیر و دانا كرد، لایان بمێنێته‌وه‌ و بۆ چەند ڕۆژێک میوانیان بێت تا چاكه‌ی هه‌ڵویست و هه‌نگاوه‌ ئاشتییخوازانه‌كه‌ی بده‌نه‌وه‌، بەڵام ئه‌و قبوڵی نه‌كرد و پێیوتن: پردێکی زۆری ئاوها هه‌ن، كه‌ دەبێت بچێت دروستیان بکات.
ئه‌م ڕووداوه‌ پێمان ده‌ڵێت: دروستکردنی پردی ته‌بایی و خۆشەویستیی زۆر باشترە لە دروستکردنی دیواری دوورکەوتنەوە و ناته‌بایی و هه‌ڵكه‌ندنی چاڵی نه‌یاریی و ناكۆكیی و دوژمنایه‌تیی.

چی بچێنیت ئەوە دەدرویتەوە....چیرۆکژنی یەکەمی باوکم وەفات دەکات و تەنها کچێکی پازدە ساڵی لەدوای خۆی جێدەهێڵێت، دواتر باوک...
22/12/2023

چی بچێنیت ئەوە دەدرویتەوە....چیرۆک
ژنی یەکەمی باوکم وەفات دەکات و تەنها کچێکی پازدە ساڵی لەدوای خۆی جێدەهێڵێت، دواتر باوکم زۆری پێناچێ دایکم دەخوازێت دوای یازدە ساڵ چوار کوڕ و دوو کچی دەبێت.
پاشان تووشی نەخۆشیەکی دەگمەن دەبێت کەوای لێدەکات نەتوانێ هیچ جوڵەیەک بکات. و زۆری نەبرد ئەویش وەفاتی کرد.. خوا لێی خۆش بێت.

ئیتر ئەو خوشکەم کە کچی ژنی یەکەمی باوکم بوو ، ئاگاداری ئێمە دەبوو وپەروەردەی دەکردین.. هەرچەندە خۆشی خاوەنی پێنج منداڵ بوو تەنانەت ئەو کاتەی دایکم وەفاتی کرد دوو منداڵی ساوامان هەبوو کە دووساڵیان تەواو نەکردبوو..خوشکەکەم لەگەڵ منداڵەکانی خۆی کە هاوتەمەن بوون شیری بەوانیش دەدا.

بەبەردەوامی هەردوو خێزانەکەی بەڕێوە دەبرد، چێشت لێنان و پاکردنەوەو، جلشتن و هەموو شتێک چون دەیزانی باوکم توانای بەکرێگرتنی خزمەتکاری نییە!!

بەڵێ تەنانەت دوای ئەوەی مێردەکەی ئەویش وەفاتی کرد خانوەکەی فڕۆشت ولەنزیک ئێمەوە خانووی کڕی بۆئەوەی بتوانێ سەرپەرشتی هەردوو خێزانەکە بکات بەجوانی.

ئێمه هەمیشە بەدایە بانگمان دەکرد و هەرگیز وەک خوشک سەیرمان نەدەکرد..
سۆزو میهرەکەی تامی دایکی دەدا زیاتر لەخوشکێک

خوشکەکەمان بەس بە سۆزو میهرەبان نەبوو لەگەڵ ئێمە بەڵکوهەمیشە خزمەتی باوکمانیشی دەکرد خوای گەورە لەویش خۆش بێت.. ئەو کاتەی باوکم لەکۆتاییەکانی تەمەنیدا ولەنەوەد ساڵیدا بوو تووشی زەهایمەر و شکست بوونی جەستەی بوو کە نەیدەتوانی بجوڵێت و بچێتە توالێت هەمیشە خوشکەکەم دەیشت و جلی بۆ دەگۆڕی..

لەودیمەنانەی کە هەرگیز لە خەیاڵمانا دەرناچێت دواڕۆژەکانی باوکم بوو کە تووشی گیرانی میز بووبوو ئەویش باوکمی لەباوەش دەکردو وەک منداڵێک لەسەر کۆشی خۆی دادەنا (باوکم تەواو بێ کێش و لاواز بوو بوو، خۆشی پیاوێکی ووردیلە بوو) دواتر پەستانی لەسەر سکی دروست دەکرد و دوعای بۆ دەکرد تا میزگیرانەکە بەریبدا، زۆرینەی جار لەسەر جلەکانی خوشکەکەم ئەوە ڕوویدەدا.
جوان باوکمی دەگۆڕی و ئەم دیمەنە لەڕۆژێکدا چەندین جار دووبارە دەبووەوە.

ئەمڕۆ من تەمەنم پەنجا ساڵەو خوشکەکەم لەتەمەنی حەفتا ساڵیدا بووبە ژنێکی پیر الحمدللە باری ئابوریمان باشتر بوو خانوویەکی گەورەمان بۆ خوشکەکەمان کڕی و خزمەکارێکیشمان بۆ گرت..
تەنانەت لەبەر ئەوەی خودا لێی ڕازی بوو .. بینیم کە یەکێک لەکوڕەکانی و برایەکی من، لەسەرشانیان داناوەو تەوافی کەعبەی پێدەکەن هەر بەم شێوەیەش سەفاو مەروایان پێکرد.

من بیرم نییە لەم ساڵانەی دواییدا هەرگیز بۆ دەستنوێژگرتن خۆی چەماندبێتوە، ئێمە لەکاتی قاچشتندا ئەوەدەکەین بەڵکو پێشبڕکێ لەسەر ئەو کارە دەکەین ئێمەو ڕۆڵەکانی..

من ئەم چیرۆکەم بۆ ئەوە گەیاند کە بڵێم ئەمە ئەزمونی ئێمەیە کەلەسەر چاکەکردن بۆ دایک باوک کردمان ئەوەمان زانی کە چاکە کردن و باش بوون لەگەڵ دایک و باوک قەرزێکە و وەردەگیرێتەوە... پاداشتەکەی زۆرشیرینە هەم بۆدنیا و هەم بۆ ئەو دنیاش ...

15/05/2023

Address

Slemani

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when سارا ڕێکخراو posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to سارا ڕێکخراو:

Share