جیھانی سینەما

جیھانی سینەما پەیجێک بۆ خزمەتی سینەما
(1)

دایتەر دینگلەر فڕۆکەوانی هێزی دەریایی ئەمریکا و بە ڕەچەڵەك ئەڵمانی بوولە ماوەی جەنگی ڤێتنامدا لە ساڵی 1966 کاتێك لە ئەرک...
03/11/2025

دایتەر دینگلەر فڕۆکەوانی هێزی دەریایی ئەمریکا و بە ڕەچەڵەك ئەڵمانی بوو
لە ماوەی جەنگی ڤێتنامدا لە ساڵی 1966 کاتێك لە ئەرکێکی سەربازی دابوو لە ئاسمانی ناوچەی لاۆسدا فڕۆکەکەی کە لە جۆری Douglas A1 Skyraider بوو بەئامانج گیرا و خرایە خوارەوە
دواتر لەلایەن گروپێکی چەکداری سەر بە ناوچەی پاتێت لاۆ دەستگیرکرا و ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆر درا بەتایبەتیش لە دوای ئەوەی کە هەوڵی هەڵاتنی دا و شکستی هێنا

فیلمی Rescue Dawn کە لە ساڵی 2006 بڵاوکرایەوە چیڕۆکە ڕاستەقینەکەی ئەم فڕۆکەوانە دەگێڕێتەوە کە چۆن هەوڵی مانەوە لە ژیان دەدات و بۆ ڕزگاربوونی خۆی تێدەکۆشێت کە ئەکتەر کریستن بەیڵ ڕۆڵی فڕۆکەوانەکە بەرجەستە دەکات

منداڵانی ئێستا بە دیار فیلمە ترسناکەکان پێدەکەننئێمەش بە منداڵی لەم دوو ئەنیمەیشنە دەترساین
01/11/2025

منداڵانی ئێستا بە دیار فیلمە ترسناکەکان پێدەکەنن

ئێمەش بە منداڵی لەم دوو ئەنیمەیشنە دەترساین

ئەکتەر براد پیت بۆ ڕۆڵ بینینی لە فیلمە نوێکەی کە لەم ساڵدا بڵاوکرایەوە بە ناوی F1 بڕی 30 ملیۆن دۆلاری پێدراوەلە بەرامبەر...
01/11/2025

ئەکتەر براد پیت بۆ ڕۆڵ بینینی لە فیلمە نوێکەی کە لەم ساڵدا بڵاوکرایەوە بە ناوی F1 بڕی 30 ملیۆن دۆلاری پێدراوە
لە بەرامبەردا بۆ ڕۆڵ بینینی لە فیلمی Troy بڕی 17 ملیۆن دۆلار و 500 هەزاری پێدرابوو

لە ڕۆژێکی وەك ئەمڕۆدا و 47 ساڵ لەمەوبەر و لە ساڵی 1978 ئەڵقەی کۆتایی زنجیرە ئەنیمێی Future Boy Conan ناسراو بە عەدنان و ...
31/10/2025

لە ڕۆژێکی وەك ئەمڕۆدا و 47 ساڵ لەمەوبەر و لە ساڵی 1978 ئەڵقەی کۆتایی زنجیرە ئەنیمێی Future Boy Conan ناسراو بە عەدنان و لینا لە ژاپۆن بڵاوکرایەوە

ئەو زنجیرە ئەنیمێیەی کە بووە یادگاریەکی جوان لای هەمووان و هەرگیز لەبیرناکرێت

یەکێك لە زنجیرە کۆرییە زۆر تایبەت و سەرنجڕاکێشەکان کە لەم ساڵدا بڵاوکرایەوەزنجیرەی Nine Puzzles کە لە جۆری تاوانکاری و ن...
31/10/2025

یەکێك لە زنجیرە کۆرییە زۆر تایبەت و سەرنجڕاکێشەکان کە لەم ساڵدا بڵاوکرایەوە
زنجیرەی Nine Puzzles کە لە جۆری تاوانکاری و نهێنی ئامێزە و تەنها لە ١١ ئەڵقە پێکهاتووە

چیڕۆکەکەی باس لە کچێکی هەرزەکار دەکات کاتێك دەگەڕێتەوە ماڵەوە مامی بە مردوویی دەدۆزێتەوە و پارچەیەك مەتەڵ لە تەنیشت لاشەکەی بەجێهێڵراوە بەڵام ناتوانێت لە ماناکەی تێبگات
لە دوای تێپەڕبوونی ١٠ ساڵ بەسەر ئەم ڕووداوە کچەکە لەگەڵ لێکۆڵەرێك یەکدەگرێت بۆ وەستاندنی زنجیرەیەك کوش*تن کە لەلایەن یەك تاوانبارەوە ئەنجامدەدرێت و بۆ هەر کوش*تنێك تاوانبارەکە پارچەیەك مەتەڵ لە دوای خۆی بەجێدەهێڵێت کە دەبێت ئەم دووانە لە ماناکەی تێبگەن و شیبکەنەوە

لە زنجیرەی Breaking Badبۆ ئەڵقەی تاڵانی شەمەندەفەرەکە کەسێکی پسپۆڕ و شارەزا لە ڕاوکردنی مار بەکرێ گیرا بۆ پاراستنی ئەو ن...
30/10/2025

لە زنجیرەی Breaking Bad
بۆ ئەڵقەی تاڵانی شەمەندەفەرەکە کەسێکی پسپۆڕ و شارەزا لە ڕاوکردنی مار بەکرێ گیرا بۆ پاراستنی ئەو ناوچەیەی کە تیمی زنجیرەکە و ئەکتەرەکانی لێبوون چونکە ئەگەری دەرکەوتنی ماری کوشندە لە ناوچەکە هەبوو
هەروەها کەسێکی تر کە شارەزایی لە جاڵجاڵۆکەکان هەبوو هێنرا بۆئەوەی کار لەسەر جاڵجاڵۆکە گەورەکەدا بکات کە منداڵەکە لە سەرەتای ئەڵقەکەدا دەیگرێت و لەناو قوتووە شووشەییەکە هەڵیدەگرێت

وێنەگرتن و تۆمارکردنی گرتەکانی ئەم ئەڵقەیە زۆر قوڕس و زەحمەت بوون کە لە کۆتاییدا ماوەی 4 ڕۆژی خایاند تاکو لە کاری وێنەگرتنی ئەڵقەکە تەواو بوون

ئەم ئەڵقەیە نمرەی 9.7 لە 10 ی پێدراوە و بووە یەکێك لە باشترین ئەڵقەکانی زنجیرەکە

لە ئەڵقەی ٢ ی وەرزی یەکەمی زنجیرەی Fromکاتێك خێزانی جیم کە تازە گەیشتوونەتە شارۆچکەکە لە شەوەکەیدا بوونەوەرە دڕندەکان دە...
28/10/2025

لە ئەڵقەی ٢ ی وەرزی یەکەمی زنجیرەی From
کاتێك خێزانی جیم کە تازە گەیشتوونەتە شارۆچکەکە لە شەوەکەیدا بوونەوەرە دڕندەکان دەردەکەون کە لەنێویاندا کوڕێکی گەنجی تێدایە و ئەم کوڕە کاتێك چاوی بە جولی دەکەوێت سڵاوێکی لێ دەکات و پێی دەڵێت "جولی، نامناسیتەوە؟"

ئایا ئەم قسەیە مانای ئەوە نادات کە بە جۆرێك لە جۆرەکان ئەو کوڕە دڕندەیە جولی دەناسێت و پێشتر چاویان بەیەکتر کەوتووە؟ ئەگینا بۆچی پێی دەڵێت "نامناسیتەوە"
بەڵام ئەمەش هەر جێی سەرنجە ئەگەر بڵێین پێشتر ئەم دووانە چاویان بەیەکتر کەوتووە چونکە جولی ماوەی تەنها یەك ڕۆژ بوو کە گەیشتبووە شارۆچکەکە و هیچ یەك لە دڕندەکانیشی پێشتر نەبینیبوو

بینەری یەکێك لە باشترین ئەنیمەیشنەکانی ئەم ساڵ بوویت؟ چۆن بوو بەلاتەوەئەنیمەیشنی Ne Zha 2 کە بەرهەمی وڵاتی چینە لەم ساڵد...
26/10/2025

بینەری یەکێك لە باشترین ئەنیمەیشنەکانی ئەم ساڵ بوویت؟ چۆن بوو بەلاتەوە

ئەنیمەیشنی Ne Zha 2 کە بەرهەمی وڵاتی چینە لەم ساڵدا بڵاوکرایەوە و توانی سەرکەوتنێکی زۆر گەورە و ڕیکۆردێکی مێژوویی بۆ خۆی بنووسێتەوە کە بووە پڕ داهاتترین ئەنیمەیشن لە مێژووی سینەمادا بە کۆکردنەوەی داهاتی زیاتر لە 2,215,000,000
(2 ملیار و 215 ملیۆن دۆلار)
هەروەها لە لیستی پڕ داهاتترین فیلمەکانی مێژوو توانی بێتە پلەی پێنجەم

لە فیلمی The Silence of the Lambsلە سەرەتادا هەریەك لە ئال پاچینۆ و ڕۆبەرت دینیرۆ پاڵێوراو بوون بۆ ڕۆڵی کارەکتەری "هانیب...
25/10/2025

لە فیلمی The Silence of the Lambs

لە سەرەتادا هەریەك لە ئال پاچینۆ و ڕۆبەرت دینیرۆ پاڵێوراو بوون بۆ ڕۆڵی کارەکتەری "هانیباڵ" بەڵام دواتر ڕۆڵەکە پێشکەشی ئەنتۆنی هۆپکینز کرا کە توانیشی بۆ ڕۆڵەکە خەڵاتی ئۆسکار بەرێتەوە

ئەنتۆنی هۆپکینز بۆ ئەوەی ئامادەکاری بۆ ڕۆڵی هانیباڵ بکات و بە باشترین شێوە ڕۆڵەکە بەرجەستە بکات لێکۆڵینەوەی لە فایلی بک*وژە زنجیرەییەکان کرد و سەردانی چەند بەندیخانەیەکی کرد هەروەها لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی لە بک*وژە سزادراوەکان کرد و لە چەند دانیشتنێکی دادگا ئامادەبوو سەبارەت بە بک*وژە ترسناك و دڕندەکان

یەکەی زانستی مامەڵەکانی دەزگای ئێف بی ئای هاوکار و یارمەتیدەر بوون لە دروستکردنی ئەم فیلمە و خانمە ئەکتەر جۆدی فۆستەر پێش دەستکردن بە وێنەگرتنی فیلمەکە کاتێکی زۆری لەگەڵ بریکارێکی ئێف بی ئای بە ناوی ماری ئان کراوسا بەسەر برد بۆئەوەی لە ڕێگەیەوە فێری تەکنیك و شێوازەکانی تایبەت بە بریکارەکان بێت و وەك ئەوان هەڵسوکەوت و ڕەفتار بکات کە ئەمەش سوودی زۆری هەبوو بۆ ڕۆڵەکەی لەناو فیلمەکەدا
هەروەها بەرهەمهێنانەکەی هاوکاری تەواوی لەلایەن دەزگای ئێف بی ئای یەوە وەرگرت چونکە ئەوان فیلمەکەیان وەك ئامرازێکی پاڵنەر دەبینی بۆ دامەزراندنی بریکاری زیاتری ئافرەت

نواندنی ئەنتۆنی هۆپکینز بە ڕۆڵی هانیباڵ بووە دووەم کورتترین ماوەی نواندن لە مێژووی سینەمادا کە خەڵاتی ئۆسکار بەرێتەوە بۆ باشترین ئەکتەر لە ڕۆڵی سەرەکی
کە یەکەم ئەکتەریش دەیڤد نیڤن بوو بۆ فیلمی Separate Tables

فیلمی The Silence of the Lambs(بێدەنگی بەرخەکان) لە ڕۆمانێکی نووسەر تۆماس هاریس وەرگیراوە بەهەمان ناو کە لە ساڵی 1988 ڕۆمانەکە بڵاوکراوەتەوە
فیلمەکە بە نمرەی 8.6 لە 10 توانی ناوی بچێتە ناو لیستی 250 باشترین فیلمەکانی مێژوو کە لە ئێستادا لە پلەی 22 دایە هەروەها توانی براوەی پێنج خەڵاتی ئۆسکار بێت

ڕەنگە زۆرێکتان ئەنیمەیشنەکەتان بینیبێت بەڵام تاکو ئێستا سەرنجی ئەمەتان نەدابێتلە بەشی یەکەمی ئەنیمەیشنی Shrek لەو دیمەنە...
23/10/2025

ڕەنگە زۆرێکتان ئەنیمەیشنەکەتان بینیبێت بەڵام تاکو ئێستا سەرنجی ئەمەتان نەدابێت
لە بەشی یەکەمی ئەنیمەیشنی Shrek لەو دیمەنەی کاتێك شڕێك و گوێدرێژەکە دەگەنە کۆشکی پاشا فارکواد
لەبەردەم دیوارەکانی کۆشکەکە چەند پەنجەرەیەك هەن، لەناو یەکێك لە پەنجەرەکان وێنەی ڕاستەقینەی مرۆڤێك دەردەکەوێت کە ئافرەتێکی نامۆ و نەناسراوە و هیچ کەسێك نازانێت کە کێیە
لە دوای تێپەڕبوونی 24 ساڵ بەسەر ئەنیمەیشنەکە هێشتان وێنەی ئەم ئافرەتە بە نهێنی و نەزانراوەیی ماوەتەوە

بۆ دیزاینکردنی شێوەی ڕووخساری ڤۆڵدمۆرت خراپەکارە گەورەکەی ناو جیهانی Harry Potterلە سەرەتادا شێوەیەکی تەواو جیاوازی بۆ د...
22/10/2025

بۆ دیزاینکردنی شێوەی ڕووخساری ڤۆڵدمۆرت خراپەکارە گەورەکەی ناو جیهانی Harry Potter
لە سەرەتادا شێوەیەکی تەواو جیاوازی بۆ دانرابوو کە زۆر تۆقێنەرتر و دڕندانەتر بوو بە بەراورد بەو شێوەیەی کە لە کۆتاییدا بۆیان دانا لە فیلمەکە
لە دیزاینە سەرەتاکەدا وەك ئەوەی لە وێنەکە دەیبینن ڤۆڵدمۆرت دوو چاوی سووری هەبوو هەروەها دەمێکی زۆر گەورە و کراوەی هەبوو کە هاوشێوەی دەمی مار بوو و ددانەکانیشی گەورە و تیژ و درێژ بوون
بەڵام دواتر ئەو شێوەیە بەتەواوی دەستکاری کرا و ڕووخسارێکی تری بۆ دانرا کە زۆر لە شێوەی مرۆڤەوە نزیك بوو

لە ڕۆمانی هاری پۆتەردا ئەو ساتەی کە ڤۆڵدمۆرت دەردەکەوێت بەم شێوەیە وەسفی کراوە و دەڵێت
" تۆقێنەرترین و ترسناکترین ڕووخسار بوو تا ئێستا هاری بینیبێتی"

بۆ فیلمی Troyئەکتەر براد پیت بۆ ماوەی 6 مانگ مەشق و ڕاهێنانی ئەنجامدا بۆئەوەی جەستەیەکی بەهێز و پتەوی ڕێك دروست بکات وەك...
21/10/2025

بۆ فیلمی Troy
ئەکتەر براد پیت بۆ ماوەی 6 مانگ مەشق و ڕاهێنانی ئەنجامدا بۆئەوەی جەستەیەکی بەهێز و پتەوی ڕێك دروست بکات وەك جەستەی جەنگاوەرە یۆنانییە کۆنەکان تا ڕۆڵی ئەکیلیس بە باشترین شێوە بەرجەستە بکات

هەرچەندە ڕەنگە زۆرێك لە خەڵکی ئەم فیلمە بە یەکێك لە بەرهەمە زۆر تایبەت و باشەکانی براد پیت دابنێن
بەڵام براد پیت خۆی نائومێدی لە فیلمەکە دەربڕیبوو کە ئەوەی ئاشکرای کرد تەنها بۆ پابەندبوون بە گرێبەستەکەی فیلمەکەی کردووە
بەپێی ووتەی خۆی ووتی دەبوو بەشداری لە فیلمی Troy بکەم چونکە لە فیلمێکی تر کشامەوە و ناچار بووم شتێك بۆ ستۆدیۆکە بکەم
بۆیەش من خرامە ناو فیلمەکەوە ئەوە بۆ من ناخۆش نەبوو بەڵام بۆم دەرکەوت کە شێوازی گێڕانەوەی فیلمەکە بەو شێوەیە نەبوو کە من دەمویست
من هەڵەم کرد لە چوونم بۆ ناو فیلمەکە و نەمدەتوانی لە ناوەڕاستی فیلمەکە وازبهێنم و بکشێمەوە

Address

Bakrajo
Slemani
46001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when جیھانی سینەما posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category

جیهانی سینەما

هەموو شتێک دەربارەی سینەما