Vision ڤیژن

Vision ڤیژن دونیابینیەکی نوێ بۆ کاری میدیایی

30/08/2026

پەیامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ یادی خیانەتی ٣١ی ئاب

ئەمڕۆ سێ دەیە بەسەر کارەساتی ٣١ی ئاب تێپەڕ دەبێت، کاتێک شاری هەولێری پایتەختی کوردستان لە لایەن سوپای ڕژێمی بەعسەوە، بۆ پشتیوانی پارتی دیموکراتی کوردستان و دوای شەش ساڵ لە راپەڕین و ئازادی، داگیر کرایەوە.
بەداخەوە ئەو خیانەتە گەورەیە بووە مایەی قوڵبوونەوەی ناکۆکییەکانی کورد و شەهید بوونی ژمارەیەکی زۆری ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە پێشمەرگە و فەرماندە و کادرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی و بێسەروشوێنکردنی ژمارەیەکی زۆری تێکۆشەرانی یەکێتی کە تاوەکو ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە لە پێناو بەرپرسیارێتییە نیشتمانی و نەتەوەیەکانی و لە چوارچێوەی سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال کە رایسپاردووین لەبەر خاتری گەلەکەمان و ئایندەی کوردستان لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدەینەوە، ناسۆرەکانی رابردووی بە هەڵسەنگاندنی مێژوو و حوکمە عادیلانەکەی سپارد، کە ئەمەش دەورانێکی ئاوەدانی و سەقامگیری و پێکەوەیی بەدوای خۆیدا هێنا.
لە بیرەوەری ئەم کارەساتە نەتەوەییەدا، وێڕای خەم و پەژارەی قووڵی نیشتمانی، یەکێتی تەئکید دەکاتەوە لەسەر چارەسەری یەکجارەکی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی کە بوونە هۆی بژاردەی خراپی پەنابردن بۆ هێزی نەیاران.
ئەمرۆش لەپێناو ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی حوکمڕانیدا، کوردستان پێویستی بە پێکهێنانی حکومەتێکی هاوسەنگ و بەرپرسیار هەیە کە بە یەکڕیزی و شەراکەت و خزمەتی دادپەروەرانە، قەرەبووی ناخۆشییەکانی رابردوو بکاتەوە، تاوەکو هەرێمێکی پتەو و سەقامگیر دەرەقەتی ئەرک و ئەگەرەکانی داهاتووی عیراق و ناوچەکە بێت.
درود بۆ شکۆی شەهیدانی بەرگری لە پایتەختی کوردستان و گشت شەهیدانی رێگای رزگاری.

مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٣١ی ئابی ٢٠٢٦

یەکێتی بۆچی بەشداری لە سوڵحی شەهید حەسەن رەحمان نەکرد؟پارتی خۆی کاک حەسەن سەربەزی شەهیدکرد و خۆشی تاوانباری شاردەوەو راد...
13/08/2026

یەکێتی بۆچی بەشداری لە سوڵحی شەهید حەسەن رەحمان نەکرد؟
پارتی خۆی کاک حەسەن سەربەزی شەهیدکرد و خۆشی تاوانباری شاردەوەو رادەستی یاسای نەکرد، وە دەشی هەویست بە سوڵحەکە خۆی فەرزبکات بەسەر یەکێتی و وەک براگەورە خۆی نیشان بدات وەک بڵێی خۆی قاتیلی کاک حەسەن نەبووە..

ئەم هەڵوێستەی یەکێتی رەتکردنەوەی ئەم کوشتن و خۆسەپاندنیەتی بەسەر کێشەو سوڵح و یاساکان لە سنورەکەو بەتایبەت بەسەر کەیسی شەهید حەسەنی مام رەحمان..
بۆیە ئەم سوڵحە چەندە کۆتایی پێهێنانە بە کێشەکە ئەوەندەش پارتی وای لێکرد کە خۆی وا پیشان بدات کە بکوژ نیەو چارەسەرخوازبووە!..
سەرپەرشتی سوڵحەکە دراوەتە دەست بڵند ئیسماعیلی مەسول لقی ١٠ لە کاتەکدا نازانێ شەهید کێیەو باوکی کێیە لە لێدوانێکدا ناڵێ کارەسات و دەستی ئەنقەست بەڵکو دەڵێ روداوی نەخوازراو لەجیاتی بڵێ کوری مام رەحمان دەڵێ کوری مام حەسەن، واتا ناوی شەهیدەکە نازانێ چیە!...

06/08/2026

سەرجەم هێزە سەربازی و ئەمنیەکان خرانە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.👇🏻👇🏻👇🏻

لە كام شاردادەنیشیت؟ئەمڕۆ لیتری بەنزكن بەچەند بوو
06/08/2026

لە كام شاردادەنیشیت؟
ئەمڕۆ لیتری بەنزكن بەچەند بوو

05/08/2026

پارتی لەباڵەكایەتی هەڵدەوەرێت....
لە كۆمێنت سەیر بكەن بزانن كام بنەماڵە وازیان هێناوە لە پارتی..

Address

Sarchinar
Soran
46001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Vision ڤیژن posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share