30/09/2025
🍁ئەگەر پێیەک بەسەر خاکا بنێ و بڕوا لە شوێن پێی ئەو
هەتا ڕۆژی حەشر لەو خاکە بۆنی خۆشی گوڵزار دێ
🍁ئەگەر تۆزێ لە تۆزی پێی بکاتە چاوی نابینا
ئیتر ئەو چاوە زۆر تیژتر لەچاوی ئەهلی ئەبسار دێ
🍁لە تاوانا دوو لەت بوو مانگ کە ئەو ئەنگوستی بۆ ڕاهێشت
🍁لەفەیزی ئاوی دەستنوێژی لە دەشنا دەنگی ڕوبار دێ
💞حەزرەتی مەولانا خالیدی نەقشبەندی قدس اللە سرە🌿