مەڵبەندی 6ی رێکخستنی سۆران

  • Home
  • Iraq
  • Soran
  • مەڵبەندی 6ی رێکخستنی سۆران

مەڵبەندی 6ی رێکخستنی سۆران مەڵبەندی (٦) ی رێکخستنی سۆران

01/01/2026

خدر مستەفا، لێپرسراوی مەڵبەندی سۆرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و کارمەندانی دەزگایی میدیای کوردسات دەکات

زیاتر:
https://news.kurdsat.tv/ckb/label/10/547

01/01/2026
بەڕێزان،بەڕێوەبەر، لێپرسراوانی بەش و کارمەندانی کەناڵی سەنگینی کوردسات، بەبۆنەی بیست و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی دامەز...
31/12/2025

بەڕێزان،
بەڕێوەبەر، لێپرسراوانی بەش و کارمەندانی کەناڵی سەنگینی کوردسات، بەبۆنەی بیست و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی دامەزراوەی میدیایی کوردساتەوە پڕ بە دڵ پیرۆزباییتان لێ دەکەم.
بیست و پێنج ساڵ لێبڕاوانە کارتان کردووە لەسەر ئەوەی بە بینەرەکانتان بڵێن کاری میدیایی پڕۆفیشناڵ، ڕەسەن و خاوەن ئیتیک چییە و دەبێ چۆن لە خزمەت کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بێت.
کوردسات لە ماوەی چارەگە سەدەیەکی کارکردنیدا سەلماندوویەتی دەنگی هەمووانە، کوردسات ڕەنگی هەمووانە بەبێ جیاوازی و بەشێوەیەکی پانۆرامایی لە هەموو بوار و بەشەکانی کاری میدیاییدا پێشەنگبوونی خۆتان سەلماندووە.
لەم جیهانە ئاڵۆزەی گەیاندنی زانیاری و کاری میدیاییدا ئاسان نییە بینەران سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو و خاوەن متمانە بدۆزنەوە و بیکەنە سەرچاوەی زانیارییەکانیان. ئێوە لەماوەی بیست و شەش ساڵدا ڕاستەڕێی میدیایەکی پیشەییتان گرتووە و هەرگیز نەکەوتوونەتە نێو یارییە ناشرینەکانی کاری میدیایی، کە لای زۆر کەناڵی تر بووەتە هۆکارێک میدیا کاری پیشەیی خۆی نەکات، بەڵام ئێوە توانیوتانە کەناڵی خێزان، سەرچاوەی هەواڵی دروست و ئاوێنەیەکی ڕوون بن بۆ ئەوەی سەرجەم کورد خۆی تێدا ببینێتەوە.
گۆڕانکارییە هەنووکەییەکانی کاری میدیایی ئەوەتان لێ دەخوازێت و ئاواتی هەموو بینەرانیشتانە کە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی سەردەم بتوانن دڵسۆزی و پیشەییبوونی خۆتان بپارێزن و بەردەوام بن لە کاروانی خزمەتکردن بە بوارەکەی خۆتان.
کوردسات وەک چۆن بۆ زۆر میدیاکاری کورد بێشکە و ناوەندێکی گرنگی پێگەیاندنی کادری میدیایی بووە، هیواخوازین لەسەر ئەو ڕەوتە بەردەوام
بن.
لە کۆتاییدا وێڕای سوپاس بۆ ماندووبوونتان، دەمەوێ ئەو پەیامەتان پێ بگەیەنم کە هەمیشە پشتیوانی برەو و پێشکەوتن و گەشانەوەتانم.
خدر مستەفا
ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی (٦)ی سۆران (ی.ن.ک)
١/ ١ / ٢٠٢٦

بەڕێز کاک جەلال بەگی مەحمود بەگبە داخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوای کاک (میران بەگی)ـی براتم پێگەیشت .!بۆ ئەم خەمە گەورەیە...
31/12/2025

بەڕێز کاک جەلال بەگی مەحمود بەگ

بە داخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوای کاک (میران بەگی)ـی براتم پێگەیشت .!

بۆ ئەم خەمە گەورەیەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی ئێوەو هەموو خزم و کەس و کار دەکەم کە نموونەیەکی باڵاو تێکۆشانی کوردایەتی بوون .

داواکارم لە خوای میهرەبان رۆحی کۆچکردوو شاد بێت سەبرو ئارامی زیاتریش ببەخشێت بە هەمووان .

انا للە وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی

لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

پرســـــە نامـــەمامی گەورەو خۆشەویستمان؛  مام ( جەلال بەگ محمود بەگ برادۆستی ) کەسایەتی سنوری دەڤەری برادۆست و سۆران و ...
31/12/2025

پرســـــە نامـــە
مامی گەورەو خۆشەویستمان؛ مام ( جەلال بەگ محمود بەگ برادۆستی ) کەسایەتی سنوری دەڤەری برادۆست و سۆران و دۆستی دێرینی سەرۆک (مام جەلال) ، زۆر بەداخ و خەمەوە هەواڵی کۆچی دوای بەڕێز مام ( میران بەگ )ی برا گەورەتانمان پێگەیشت کە بەداخەوە بەهۆی نەخۆشیەوە ماڵئاوایی یەکجاری لێکردین .
بەناوی تەواوی هەڤاڵانمان لەمەڵبەندی ٦ی سۆران و ئۆرگانەکانی سنورەکەمان پرسەو هاوخەمی خۆمان رادەگەێنین و خۆمان بەهاوبەشی ئەو کۆستە گەورەیەتان دەزانین.
داواکارین لەیەزدانی مەزن ئارامی بەئێوەی ئازیزی ئێمە ببەخشێت و رۆحی مام (میران بەگ)یش لەبەهەشت ئاسودەبێت

انا للە وانا الیە راجعون

مەڵبەندی ٦ی سۆران
٣١ / ١٢ / ٢٠٢٥

هەڤاڵی بەڕێز و خۆشەویستمان؛  (حاجی ناسر باویانی) کارگێری کۆمیتەی رێکخستنی سۆران ، زۆر بەداخ و خەمەوە هەواڵی کۆچی دوای خا...
30/12/2025

هەڤاڵی بەڕێز و خۆشەویستمان؛ (حاجی ناسر باویانی) کارگێری کۆمیتەی رێکخستنی سۆران ، زۆر بەداخ و خەمەوە هەواڵی کۆچی دوای خاتوو (فاتیمە قادر)ی هاوژینتانمان پێگەیشت کە بەداخەوە بەهۆی نەخۆشی درێژخایەن ماڵئاوایی یەکجاری لێکردنین .

بەناوی تەواوی هەڤاڵانمان لەمەڵبەندی ٦ی سۆران و ئۆرگانەکانی سنورەکەمان پرسەو هاوخەمی خۆمان رادەگەێنین و خۆمان بەهاوبەشی ئەو کۆستە گەورەیەتان دەزانین.
داواکارین لەیەزدانی مەزن ئارامی بەئێوەی ئازیز ببەخشێت و رۆحی خاتوو (فاتیمە)ش لەبەهەشت ئاسودەبێت

انا للە وانا الیە راجعون

مەڵبەندی ٦ی سۆران
٣٠ / ١٢ / ٢٠٢٥

30/12/2025

بالیسانی ڕەنگین

ئەمرۆ ٢٥/١٢/٢٠٢٥ هەڤاڵانی بەشی پەیوەندیەکانی مەڵبەند، کۆمیتەی رێکخستنی سۆران و کۆمیتەی رێکخستنی دیانا بەمەبەستی پیرۆزبای...
25/12/2025

ئەمرۆ ٢٥/١٢/٢٠٢٥ هەڤاڵانی بەشی پەیوەندیەکانی مەڵبەند، کۆمیتەی رێکخستنی سۆران و کۆمیتەی رێکخستنی دیانا بەمەبەستی پیرۆزبای جەژنی لەدایک بوونی حەزرەتی مەسیح، سەردانا کەنیسەی (ماركيوركيس)یان لە دیانا کرد و پەیامی پیرۆزبای مەڵبەندی ٦ی سۆرانیان گەیاندە خوشک و برا مەسیحەیەکانی سنورەکە

Address

Soran
Soran

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when مەڵبەندی 6ی رێکخستنی سۆران posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category