Ballak Media - باڵەک میدیا

Ballak Media - باڵەک میدیا ☀️🦅

بەرێوەچوونی جۆماڵینی گوندی گرتكساڵانە وەکوو دابونەریتێکی کۆن دانیشتوان و خاوەن ڕەز و باخەکانی گوندی گرتك بە هەرەوەزی جۆگ...
31/05/2025

بەرێوەچوونی جۆماڵینی گوندی گرتك

ساڵانە وەکوو دابونەریتێکی کۆن دانیشتوان و خاوەن ڕەز و باخەکانی گوندی گرتك بە هەرەوەزی جۆگەی ئاودێری دەهێننەوە.

باڵەکایەتی، گوندی گرتك.وێنە / زیرەك زرار.
23/02/2025

باڵەکایەتی، گوندی گرتك.

وێنە / زیرەك زرار.

ئاگاداریەک لە قائیمقامیەتی قەزای چۆمان  ئەو شەپۆلە بەفربارینەی ئیمڕۆ سنوری قەزای چۆمان و ناحییەکانی گرتۆتەوە، بەهۆی دابە...
23/02/2025

ئاگاداریەک لە قائیمقامیەتی قەزای چۆمان

ئەو شەپۆلە بەفربارینەی ئیمڕۆ سنوری قەزای چۆمان و ناحییەکانی گرتۆتەوە، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ خوار( -٩ هەتا -٢٠ )لە سنوری چۆمان و ناحیەکانی سنورمان، بە ڕاوێژی شارەزاییانی کەشناسی، کە مەترسی لەسەر هاتوچۆکردنی قوتابییان، بەهۆی بەستەڵەکی شەقام و ڕێگاکان ئەگەرێکی چاوەڕوانکراوە، لەسنوری قەزای چۆمان و ناحیەو گوندەکان.

لە پێناو بەرژەوەندی گشتی بۆ سەلامەتی مامۆستاو قوتابیان و فەرمانبەرانی دام و دەزگاکانی حکومەت، لەسەر راسپاردەی قائیمقامی قەزاکەمان (ئەحمەد بارزان عەلی کۆ ) بڕیاردرا بە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامو دەزگاکانی حکومەت و قوتابخانەکانی(حکومی ) و پەیمانگەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی چۆمان، جگە لەو قوتابیانەی کە بەشداری ئەزموونە دەرەکییەکان دەکەن، بۆ رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی(٢٠٢٥/٢/٢٤ ) پشووی فەڕمی سەرجەم دامەزراوەکان دەبێت،.

داوا لە هاووڵاتیان دەکەین بەبێ شارەزابوونیان بەبێ زنجیر و ئۆتۆمبێلی دەبڵ ئەکسڵ سەردانی شوێنە شاخاوییەکانی سنورمان نەکەن، هیوادارین لە ڕۆژانی داهاتوو دوای ئاسایی بوونەوەی کەش و هەوا ڕووبکەنە نێو بەفرو چێژ لە جوانییەکانی بەفر وەربگرن،بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان .

ماموستا معروف جەژنە گرتکیبە فەرمی خانەنیشین بوو و کۆتایی بە ڕاژەکەی هات لە وەزارەتی پەروەردەمەڕاسیمی ماڵئاوایمان بینی بۆ...
17/02/2025

ماموستا معروف جەژنە گرتکی
بە فەرمی خانەنیشین بوو و کۆتایی بە ڕاژەکەی هات لە وەزارەتی پەروەردە
مەڕاسیمی ماڵئاوایمان بینی بۆیە لە دڵەوە خۆشحاڵ بوین کە کەسێک شوێنێک جێ بهێڵێ هەمووان پئکەوە بۆی پەرۆش بن
بۆیە بەناوی پەیجی باڵەکایەتی دەست خۆشی لێ دەکەین و هیوادارین نمونەی مرۆڤی زانست دۆست و بلیمەت لەناوماندا هەر زۆر بێت و هیوای سەلامەتی و تەمەن درێژی بۆ ماموستای قەدر گران دەخوازین

١٠ی شوباتی ٢٠٢٥ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لەسەر ڕاسپاردەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کۆبوونەوەیەکی گرنگ سەبارەت بە گەورەتر...
11/02/2025

١٠ی شوباتی ٢٠٢٥ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لەسەر ڕاسپاردەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کۆبوونەوەیەکی گرنگ سەبارەت بە گەورەترین فستیڤاڵی زستانە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا .
مەبەست لە کۆبوونەوەکە دانانی بەرنامەی ڕۆژانی فیستیڤاڵی بەفر بوو کە بڕیارە لە لەرۆژانی ١٣ و ١٤ی ئەم مانگە لە چۆمان و بەدیاری کراوی لە پرژەی گوندی وێزێ ئەنجامبدرێت . لەکۆبوونەوەکە کە بەسەرپەرشتی قائمقامی قەزای چۆمان و بەرێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەئامادەبوونی بەرێوەبەر و بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی هەریەکە لە بەرگری شارستانی سۆران و چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران و ئاسایش و پۆلیس و تەندروستی و گەشتوگوزار ی چۆمان لەلایەک و لەلایەکی تر بەرپرسی کۆمپانیاکانی sport x - vikurdstan ی دانیمارکی لەگەل ژمارەیەک لە یاریزانانی سکی نێودەولەتی و ئەوروپی بەڕێوەچوو . لە کۆبوونەوەکە ڕا گۆڕینەوە کرا لەسەر پێداویستی چالاکیەکە و ئەرک و پابەندیەکانی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان .

بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری چۆمان
٢٠٢٥/٢/١١

ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٢/١١ پاککردنەوەی ڕێگای پڕژەی گوندی وێزە  لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبرایەتی پاراستن و چاکردنەوەی ڕێگاوبانی سۆران ...
11/02/2025

ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٢/١١ پاککردنەوەی ڕێگای پڕژەی گوندی وێزە لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبرایەتی پاراستن و چاکردنەوەی ڕێگاوبانی سۆران
بەمەستی لادانی بەفرو فراون کردنی ڕێگای شوێنی فێستیڤاڵی بەفر .

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی نوسیویەتی :دوو سبەی رۆژی پێنجشەمە 13/2/2025 لە ئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی تورکیا بۆ سە...
11/02/2025

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی نوسیویەتی :
دوو سبەی رۆژی پێنجشەمە 13/2/2025 لە ئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و بەتایبەت باکوری ھەرێم ئاسمان بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو لە کاتەکانی ئێوارەشدا شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ناوچە جیاجیاکان ئەگرێتەوە کاریگەری شەپۆلەکە لەسەر ناوچەکانی پارێزگای دھۆک و ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاویەکانی ھەولێر چالاکتر ئەبێت و ئەگەری بارینی بەفر لەبەرزی 800 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە ئەبێت ، بۆ ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و کەرکوک و ئیدارەی راپەرین و گەرمیان بەگشتی شەپۆلەکە مامناوەند بۆ لاواز ئەبێت و بەفر لەبەرزی 1100 مەتر ئەبارێت و پلەکانی گەرما بە 1 تا 3 پلە نزمدەبێتەوە ، بای باشوری رۆژھەڵات ھەندێک کات مامناوەند چالاک ئەبێت 10-25کم/ک ، کاریگەری ئەم شەپۆلە لە سەر زۆربەی ناوچەکان بەرەبەیانی رۆژی ھەینی 14/2/2025 کۆتای پێدێت لەناوچەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێم نیوەرۆی رۆژی ھەینی کۆتای پێدێت .

ڕۆژتان باش☀️
11/02/2025

ڕۆژتان باش☀️

دیمەنەکانی باڵەکایەتی ناوازەیی و بێهاوتایی تێپەڕکردووە.
10/02/2025

دیمەنەکانی باڵەکایەتی ناوازەیی و بێهاوتایی تێپەڕکردووە.

10/02/2025

هەزار جار سوپاس بۆ خودا
دوای بانگەوازێکی حاجی جێگر دۆڵانی
بە هاوکاری تەواوی خەڵکی کوردستان و کوردانی دەرەوی وەڵات و بنەماڵەی مام سابیر تەواوی پەیجەکان کە هاوکارمان بوون
کێشەی مامۆستا زریان چارەسەرکرا
زۆر سوپاس بۆ ستافی پڕۆژەی دڵی هەژاران

چیای هەڵگورد خاوەنی لوتکەیەکی بەهەیبەت و جوانترینە لەسەر ئاستی  وڵات.
10/02/2025

چیای هەڵگورد خاوەنی لوتکەیەکی بەهەیبەت و جوانترینە لەسەر ئاستی وڵات.

گەشتی گەشتیاران لە زینووی وەرتێ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەم وەرزەی بارینی بەفردا.
10/02/2025

گەشتی گەشتیاران لە زینووی وەرتێ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەم وەرزەی بارینی بەفردا.

Address

Soran

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Ballak Media - باڵەک میدیا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Ballak Media - باڵەک میدیا:

Share

Category