Keper

Keper ناوەندی بڵاوکردنەوەی کەپر

بانگهێشتنامەبۆ ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامه‌ی کوردی ڕۆژی ٢٠٢٥/٧/٢٧ لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت.شوێن:...
22/07/2025

بانگهێشتنامە
بۆ ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامه‌ی کوردی
ڕۆژی ٢٠٢٥/٧/٢٧ لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت.
شوێن: قەڵای هەولێر
کات: ٦ی ئێوارە
دەستەی بەڕێوەبەرانی خەڵاتی دانا ڕه‌ئووف بۆ شانۆنامه‌ی کوردی.
La Media

دابەشکردنی خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامه‌ی کوردی ڕۆژی ٢٠٢٥/٧/٢٧ لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت.شوێن: قەڵای هەولێرکات: ٦ی ئێ...
22/07/2025

دابەشکردنی خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامه‌ی کوردی
ڕۆژی ٢٠٢٥/٧/٢٧ لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت.
شوێن: قەڵای هەولێر
کات: ٦ی ئێوارە
دەستەی بەڕێوەبەرانی خەڵاتی دانا ڕه‌ئووف بۆ شانۆنامه‌ی کوردی.
La Media

ئەدەبییات: فەرهاد شاکەلی - ژێیەکانی دووری|کاللـە فلوگنمانلە سوێدییەوە: کەریم تاقانەلە ژمارە ٤۳٤۱ی ڕۆژنامەی هەولێردا بڵاو...
10/07/2025

ئەدەبییات: فەرهاد شاکەلی - ژێیەکانی دووری
|کاللـە فلوگنمان
لە سوێدییەوە: کەریم تاقانە

لە ژمارە ٤۳٤۱ی ڕۆژنامەی هەولێردا بڵاو کراوەتەوە.
2025-07-10
لێنکی نووسینەکە لە کۆمێنت دانراوە.

“The air, which once carried the melodies of Kurdish songs and the whispers of nature, now reverberated with the sounds ...
01/07/2025

“The air, which once carried the melodies of Kurdish songs and the whispers of nature, now reverberated with the sounds of explosions, the screams of the wounded, and the cries of those mourning their loved ones.”

Read more: https://kurdistanchronicle.com/babat/3981

ڕۆمانی نیشتمانی سارا
21/06/2025

ڕۆمانی نیشتمانی سارا

لە ئایندەیەکی نزیکدا«چیرۆکەکانی با» وەک پرۆژەیەکی هاوبەشی ناوەندی ڕەهەند و کەپر.
12/06/2025

لە ئایندەیەکی نزیکدا
«چیرۆکەکانی با» وەک پرۆژەیەکی هاوبەشی ناوەندی ڕەهەند و کەپر.

ئاوەژووکردنی واقیعیەکەم کتێبی ئەفسانە مستەفا و سەرەتای پرۆژەی کارکردنی دەربارەی ئایین.ناوەڕۆکی کتێبەکە:ـ سرووشتی تاکێتیـ...
08/06/2025

ئاوەژووکردنی واقیع

یەکەم کتێبی ئەفسانە مستەفا و سەرەتای پرۆژەی کارکردنی دەربارەی ئایین.

ناوەڕۆکی کتێبەکە:
ـ سرووشتی تاکێتی
ـ بەهای عەقڵ
ـ ئایدیای ئیسلام کێشەدارە؟
ـ ئایا ئیسلام، سیاسییە؟
ـ ئیسلامییەکانی سەرای ئازادی.
ـ ئەفسانە و ئایین، یەکبوون یاخود دژبوون؟
ـ دەرکەوتەی دیکتاتۆر و ئایین، لە دروشمە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکاندا.
ـ گێڕانەوەی کرۆکی مرۆڤ، بۆ مرۆڤ، لەژێر ڕۆشنایی پێداگۆگی ستەملێکراوان.

کتێبەکە لە دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان بەردەستە.

ئەوانیش لێرەبوون2025-06-02ئیبراهیم مەلازادەئەمڕۆ بەیانی لە خوێندنەوەی “نیشتمانی سارا” بوومەوە. ڕۆمانێکە لە نووسینی میران...
04/06/2025

ئەوانیش لێرەبوون
2025-06-02
ئیبراهیم مەلازادە
ئەمڕۆ بەیانی لە خوێندنەوەی “نیشتمانی سارا” بوومەوە. ڕۆمانێکە لە نووسینی میران ئەبراهام و لەلایەن ناوەندی ڕووناکبیری ڕەهەند چاپ کراوە، چاپی چوارەمی.

لەو ڕۆمانەدا، میران ئەبراهام هەوڵی داوە مێژووی یەک سەدەی تەواوی جووەکانی کوردستان، بەتایبەتیش جووەکانی سلێمانی بگێڕێتەوە، لەگەڵیشیدا مێژووی ئەوسەردەمانەی سلێمانی و کوردستان، مێژوویەکی پڕلە هەوراز و نشێو، پڕلە دابڕان و ئاوارەبوون و ئازار و ئەشکەنجە، مێژوویەک لێوانلێو لە خۆزگە و کووردبوون و کێشە ئایینییە ناپێویستەکان، کە ڕەهەندەکانی تا ئەمڕۆش شەپۆڵ دەدەن، بێ ئەوەی بەهیچ کوێیەکمان بگەیەنن. نەک هەر ئەوەندە، بەڵکوو بۆتە هۆی ئەوەی خەڵکی کوردستان باجێکی گەورەی بۆ بدەن، باجێک کە لەوانەیە چەندین دەیەی دیکەش بخایەنێت و ڕەهەند و دەرهاوێشتەکانی کۆتاییان نزیک نەبێت.

کە “نیشتمانی سارا”م خوێندەوە، چاوەڕوانی گێڕانەوەیەکی ئاسایی و پەیوەندییەکی خۆشەویستی نێوان کوڕ و کچێک و هەندێک سروت (تقوس) و ڕێوڕەسمی ژیانی جووەکان بووم لە کوردستان. چاوەڕوانی جموجۆڵی ڕۆژانەی جووەکان بووم لەڕێی پیشەکانیانەوە کەلوپەلەکانییان بە گران و دڵڕەقییەوە بفرۆشنە خەڵک و لموزیان لەبەردەم هەژاری و نەداری و نەزانیی خەڵکی سلێمانی هەڵبماڵن و بێمنەتانە و لە گەڕەکە داخراوەکەیان، گەڕەکی جووەکان، یان وەک ئەوەی میران ئەبراهام ناوی دەبات “گەرەکی جوولەکان”، ئاگایان لە ئێش و ئازاری خەڵك نەبێت و بۆ خۆیان خەریکی ژیانی شاهانەی خۆیان بن. بەڵام لە “نیشتمانی سارا”دا، ڕێک پێچەوانە بوو.

نەمدەزانی کوردبوون لەژیانی زۆرێک لەو جووانە ڕیشەدار و ئیشقە. هەروام دەزانی کووردبوون و نیشتیمانێک بەناوی کوردستان بۆ جووەکان گرنگ نییە. نەمدەزانی، ئەوان سلێمانی وەکوو دایک دەبینن و بە خوێن و گۆشت تێکەڵ بەو خاکە بوون. نەمدەزانی ڕۆژانە دادەبەزنە ناو خەڵک و تێکەڵ بە بازاڕی سلێمانی و ژیانی ڕۆژانەی خەڵك دەبن. نەشمدەزانی کە کورد بەهۆی هاوئایینیی و سەردەستەیی تورکە عوسمانییەکان هێندە وابەستەی تورکەکانن و هێندەش دڵڕەق و زبرن لەگەڵ هاونیشتیمانیی و هاوشارییە جووەکانیان. هەر ئەوەش بوو جووەکان بە کوردە موسوڵمانەکانییان دەگوت “کوردە موالییەکان”، چونکە وابەستەی تورکەکان بوون، چونکە خۆشیان بەلاوە کورد بووە و ناسنامەی کوردبوون بۆیان گرنگ بووە.

دەکرا “نیشتمانی سارا” بکرێت بە چوار تا پێنج ڕۆمان زیاتر، هێندە ئاڵۆز و پازدانی مێژوویی تێدان، هەندێک جار لەناو ڕووداوەکاندا ون دەبین، لەوانەیە جارێک بەس نەبێت بۆ خوێندنەوەی ئەو ڕۆمانە، بۆ ئەوەی بەوردی و تا کۆتایی هەموو سەرەداوەکان بەدەستەوە بگریت و لەناویاندا سەرت لێ نەشێوێت. بەڵام هەر لەگەڵ دەسپێکی جەنگی یەکەمی جیهانی و دواتریش سەرهەڵدانی نازیزم، پڕوشک و شەپۆڵەکانی دەگەنە کوردستانیش و دژەجووبوون دەبێتە دیاردەیەک کە تائەوڕۆش جینگل دەدات، تائەوڕۆش بەهۆی جەنگی نێوان ئیسڕائیل و حەماس، جارێکی دیکە بەرەوهەڵکشان دەچێت و شەپۆڵەکانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆر سەرزەوی دیکەش دەگرێتەوە.

ئایین، دەبێت سەرچاوەی سۆز و بەزەیی بێت لەنێوان مرۆڤەکان، بەچاوپۆشین لە جیاوازییە ئایینییەکان، بەڵام زۆرجار غروری زۆرینەبوون و خۆ بە “ئوممەتی ڕزگاربوو” زانین و هەموو ئەوانی دیکەش بە گومڕا و گاور و پیس و ئاوەگر زانین، پەیوەندییەکان دەخەنە سەر لەپی عیفریت. نەک هەر ئەوە، وەکوو لە لاپەرە 53 دا دەڵێت “مەلاکان چاوساغ و داردەستی سەربازە تورکەکان بوون و ماڵ بە ماڵ لەگەڵیاندا دەگەڕان”، تادەگاتە “بێجگە لەوەیش ئەو ماڵەی لە دوو ژەم زیاتر خواردنی تێدا بوایە لێیان دەسەندن و بۆ بەرەکانی جەنگیان دەنارد. لەو چوار ساڵەی سەردەمی گرانی و جەنگدا، گەلێک لە شێخ و مەلاکانی شاری سلێمانی لەلایەن “سوڵتان”ـەوە خەڵات کران، هەندێکیان بەمەدالیای زێڕ و ئەوانی تر دوای جەنگ خەرجیی چوونی حەجیان بۆ کرا”. لەسەر ئەو بنەمایەش جووەکان هەمیشە ترس و لەرزیان لەو مەلایانە بووە کە بۆ ئافەرینێک و خۆنزیککردن لە دەستەڵاتی ئەوکاتەی تورکەکان بۆیان ئاسایی بووە جووەکان بەگرتن بدەن.

ڕاستی کە ئەو بڕەگەیەم خوێندەوە، ڕێک گێڕانەوەیەکی باپیرەی خۆم “مەلا سادقی گرتکم” بیر هاتەوە. کە ڕووسەکان دەگەنە کوردستان، شەڕێکی خوێناوی ڕوویداوە لەنێوان ڕووس و تورکەکان، بەڵام ئاشی ئەو جەنگە تەنها لاوە کوردەکان و جەنگاوەرانی کورد بوون. باپیرەم دەبێتە یەکێک لە خۆبەخشەکانی ئەو جەنگەی دژ بە ڕووسەکان. ئەو دەیگوت تا نەبوومە خۆبەخش و چەکم لەشان نەکرد، تورکەکانم نەدەناسین. هەروام دەزانی موسوڵمانن و جیاکاری لەنێوان خۆیان و کورد دا ناکەن. بەڵام هەر لەوکاتەوە تێگەیشتم کە ئەوانە هەرچی ئیمان و ئیسلامە بستێک لە پەنجەی پێکانیانەوە بەسەرنەکەوتووە. ئەوانەش کە فریوی برایەتی ئیسلامەتیی تورکەکانییان دەخوارد، گەمژە و نەفام بوون، نەیاندەزانی ئەوەی تورکەکان لە کوردستان دەیکەن نە ئیسلامە و نە برایەتی و نە دۆستایەتی، بەڵکوو ئەوان لە ڕووسەکان غەددارتر و بێباوەڕتر و دوژمنترن بۆ خەڵکی کوردستان.

ئەو هەمیشە یەک ڕووداوی دەگێڕایەوە بۆ ڕاستی قسەکانی خۆی، ئەویش سووتاندنی قشڵەی گەورەی حاجی ئۆمەران بوو. دەیگوت کە ڕووسەکان کشانەوە و ئێمەی خۆبەخش گەیشتینە حاجی ئۆمەران، لەو شەڕەدا هەرچی ناوی تورک بوو نەماندیتن. شەڕەکە تەنها ئێمەی کورد کردمان. لە قشڵەی حاجی ئۆمەران ئەرزاقێکی زۆر زۆر هەبوو، لەکاتێکدا کە خەڵك لە برسان دەمردن. تورکەکان دوور و نزیک هەستیان بکردبایە لە ماڵێک گەنم یان هەر جۆرە خۆراکێک هەیە، دەستیان بەسەردا دەگرت. ئا لەوکاتەدا بینیمان ئەو قشڵەیە لێوانلێوە لە خۆراک، لە گەنم و برنج و نیسک و نۆک و گەنمەشامی و زۆر جۆری دانەوێڵە. دەیگوت ڕاستەوخۆ لیژنەیەکمان پێک هێنا بۆ ئەوەی خەڵک ناونووس بکرێت و بەسەریاندا دابەش بکەین. بەڵام بەداخەوە لەو کاتەدا مەفرەزەیەکی سەربازە تورکەکان گەیتشنە ئەوێ و هەر کە ئێمەیان دیت، خەریکی دابەشکردنی دانەوێڵەین بەسەر خەڵکدا، یەکسەر هەموومانیان دوورخستنەوە و لەبەرچاوی ئێمە قشڵەکەیان ئاگردا. مەلا سادق هەر لەو ڕۆژەوە چەکەکەی فڕێ دەدات و دەگەڕێتەوە گوندەکەی خۆی و شایەتمان بەوە دێنێت کە تورک هیچ پەیوەندییان بە ئیسلام و بە کورد‌ـەوە نییە.

لەو بیرەوەرییەم دا دەگەڕامەوە ناو ڕووداوەکانی نیشتیمانی سارا و تێبینی ژیانی جووەکانم دەکرد. لە ماوەی یەک سەدەی تەواو لەناو جیاکارییەکی بێزراودا بوون. هەر لەبەر جیاوازیی ئایینییانەوە لە ژیانێکی کولەمەرگیدا بوون. هەمیشە حیزی و سەلامەتییان قبوڵ بووە، قبوڵیان بووە جوێنیان پێ بدرێت و سووکایەتییان پێ بکرێت بەڵام لێیان بگەڕێن بژین. لەهەمان کاتیشدا شانازیان بە کوردبوون و زمانی کوردییەوە کردووە. ئەم شانازییەش لەو جموجۆڵانەیاندا دەردەکەوێت کە پەیوەندییەکی نزیکییان بە شاعیر و ڕووناکبیرەکانی ئەو سەردەمەوە هەبووە. لەوانەش کە لە ڕۆمانەکەدا ناویان دێت، عەبدوڵا زێوەر، جەمال عیرفان، حەمەدەمین زەکی ئەفەندی و تێکەڵبوونیان لەگەڵ بزاڤی ڕووناکبیری کورد و گۆڤاری ڕۆژی کورد لە سلێمانی و جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی “درەنگ بێت یان زوو ڕۆژی کورد هەر دێت” (ل. 82).

چیڕۆکی جزیەدان لە ڕۆمانەکەدا چیڕۆکێکی پڕ لە ئازاری دیکەیە، کاتێک بە ئەمری تورکەکان دەستەڵاتی سلێمانی بەسەر هەموو جووەکانیدا دەسەپێنێت جزیە بدەن. گێڕانەوەکە درێژە، “حاجی سەید حەسەن” ناوێک دەبێتە حاکمی شار. شێخ قادری حەفید دەچێتە دوکانی خاییم و بە خاییم دەڵێت “لەمە بەدواوە ئێوە لە زیممەی ئەو دان” (ل.114). لەمەودوا جەنابی شێخ حاجی سەید حەسەن داوا دەکات دەبێت “جزیە بدەین”. یان دەبێت شەکر و چای دیوەخانەکەی جەنابییان دابین بکەین. لەبەرامبەریشدا سەروماڵی ئێمەیش لەئەستۆی جەنابی شێخ حاجی سەید حەسەنە. بەڵام کاتێک کە ژمارەیەک پیاوماقڵی جووەکان دەیانەوێت سەردانی شێخ مەحمودی حەفید بکەن لەکاتی گەڕانەوەیدا بۆ سلێمانی، پاسەوانەکان تفەنگیان لێ ڕادەگرن و پێیان دەڵێن “بە ئەمری جەنابی شێخ حەسەن ئێوەی جوو ڕووی ئەو مەجلیسەتان نییە” (ل.119).

تێبینییەکی دیکە، کە زۆر گرنگە و لە “نیشتمانی سارا”دا ڕەنگی داوەتەوە، دەنگوباسی بزووتنەوەی زایۆنیزمە، کە هەر لە سەرەتای سەدەی بیستەم و لە سەرووبەندی جەنگی یەکەمەوە، هەوڵەکانی خۆی چڕکردنەوە بۆ بیناکردنی دەوڵەتێکی تایبەت بە جووەکانی دنیا، زۆرینەی جووەکانی کوردستان ئەو هەوڵ و دەنگوباسانەیان پێخۆش نەبووە. نەیانویستووە لە نیشتیمانی خۆیان هەڵبقەنێن و کۆچ بکەن. هەر بۆیەشە، چالاکوانە جووەکان کۆدەبنەوە و پارتێک دروست دەکەن بەناوی پارتی خەڵتووز بۆ دوو مەبەست. یەکەمیان، وەک ئەوەی حەسۆ میکائیل دەڵێت “ئێمە ئەوەیش دەزانین، کە هاوڕەگەزە زایۆنیستەکان دژمان دەوەستنەوە، چونکە ئێمە دەمانەوێت لەسەر زێدی باو و باپیرانمان وەک جوو بمێنینەوە و بەرگری لەخۆمان بکەین” (ل.190). هەر بەهەمان ئاڕاستە، چالاکوانە جووەکان ئەو پارتەیان دروست کردووە “تاکو ڕێگا بە کوردە مەسیحی و موسوڵمانەکان بدرێت لە خەڵتووز دا ببنە ئەندام، لەو ڕێیەوە بتوانین پێکەوە خۆمان لە پلانی عەرەبە شۆڤینیستەکان بپارێزین” (ل.191). کە ئەوکاتە عەرەبەکان لە بەغدا فشاری زۆریان لەسەر جووەکان دروست دەکرد و هەر لەو سەین و بەینەشدا پەلاماری فەرهوود لە 1941 ئەنجام درا، کە لە خودی خۆیدا هۆلۆکۆستێکی بچووکراوەی جووەکانە لە بەغدا.

وێستگەی سەرنجڕاکێش لە ڕۆمانەکەدا زۆرن. بۆ دواجار جووەکانی کوردستان‌ـیش بە پلانێکی عەرەبە شۆڤینیستەکانی بەغدا، حاکمەکانی شارەکانی کوردستان ناچار دەکەن جووەکان دەرپەڕێنن و کۆچیان پێ بکەن. ئێش و ئازارێکی زۆر و زیانێکی زۆریش بەو جووانە بگەیەنەنن کە ڕەگوڕیشەیان لە قوڵایی مێژووەوە لە کوردستان دا هەبووە و ژیاون. بە کۆڵێک ئازارەوە کۆچیان پێ دەکرێت. بەڵام سارا لەگەڵ سالاری هاوسەری کۆچ ناکەن و سالار تێکەڵ بە کۆمەڵەی ڕەنجدەران دەبێت و دواییش دەبێتە پێشمەرگە. سارای خێزانیشی بۆ دواجار لەگەڵ خۆی دەبات، بەڵام سارا خان لەناو شاخەکانی کوردستان گیان بەخت دەکات و هەرلەوێش جەستەی تێکەڵ بەخاک و خۆڵی کورداستان دەبێت و بۆهەتا هەتایە کوردستان وەکوو نیشتمانی سارا دەمێنێتەوە.

میران ئەبراهام لەڕۆمانەکەیدا دەیەوێت بە هەمووان بڵێت “ئێمەش لێرە بووین”، ئێمەش دڵمان خۆش بوو بەو کوردستان‌ـە، بەڵام بۆ دواجار ڕق و جیاکاری ئایینیی، جووەکانی ڕەتاند و لە ماڵ و موڵک و نیشتیمانەکەی خۆیان دابڕێندران.

Address

Sulaimanieh
<<NOT-APPLICABLE>>

Telephone

+9647511921735

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Keper posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Keper:

Share

Category

بڵاوکراوه‌ی که‌پر

له‌پێناوی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌ها بۆ کتێب و زۆرینه‌ی داهاتی کتێبی چاپکراو بۆ نووسه‌ر