Bzutnawakam - بزوتنەوەکەم

Bzutnawakam - بزوتنەوەکەم (وە ئێمە شتێکمان نەوتوە لێی پەشیمان بین ئێمە
پیاوانی ڕێی
لاالەالااللە ین

12/07/2025

بزووتنەوەی ئیسلامی چیکردوە بۆ بە پارێزگابونی هەڵبجە؟
مـامۆســتا عـرفـان علی عـــبـدالـعزیز ڕابـەری گـشـتی بزووتنەوەی ئــیسلامی

بزووتنەوەی ئیسلامی:پشتیوانی هەموو هەوڵ و هەنگاوێک دەکەین بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی    👇👇👇
12/07/2025

بزووتنەوەی ئیسلامی:
پشتیوانی هەموو هەوڵ و هەنگاوێک دەکەین بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی 👇👇👇

بەسەرپەرشتی جەنابی ڕابەری گشتی مەكتەبی سیاسی لەشاری هەولێر كۆبوەوە ئەمڕۆ 10/7/2025 زایینی بەرامبەر بە 15ی/ محڕەمی/1447ی ...
10/07/2025

بەسەرپەرشتی جەنابی ڕابەری گشتی مەكتەبی سیاسی لەشاری هەولێر كۆبوەوە

ئەمڕۆ 10/7/2025 زایینی بەرامبەر بە 15ی/ محڕەمی/1447ی كۆچی بەسەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا عرفان علی عبدالعزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی لەشاری هەولێر كۆبوویەوە،
لەدەست پێكی كۆبونەوەكەدا بەڕێز جەنابی ڕابەری گشتی تیشكی خستە سەر ڕەوشی سیاسی عێڕاق وهەرێمی كوردستان وگۆڕانكاریە خێراكانی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وناوچەكە ، لەبەشێكی تری كۆبونەوەكەدا بەڕێزیان پەیام وڕاسپاردەی گرنگی پەروەردەیی وسیاسی وكۆمەڵایەتی هەبوو بۆ كۆبونەوەكە و ڕێكخستنەکان وئۆرگانەكان.لەبەشێكی تری كۆبونەوەكەیدا مەكتەبی سیاسی هەڵوەستەی جدی كرد بەنیگەرانی قوڵەوە بۆئەوەی كە زیاتر لەدوو مانگە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و ژیان و گوزەرانی خۆیان و خێزانەکانیان لەوپەڕی خراپی و دژواریدایە .
مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی پێیوایە بە سیاسی کردنی پرسی مووچەی فەرمانبەران زوڵم و ستەمێکی گەورەیە و حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بەرپرسیارن لە دابین کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کورستان وە گەیشتن بە ڕێککەوتنی ڕیشەیی بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان .
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەیدا مەکتەبی سیاسی نەخشە ڕێگەی داهاتووی بواری سیاسی و ڕێکخستن و بانگەواز و کاروباری ڕاگەیاندن و کۆمەڵایەتی و توند و تۆڵ کردنەوەی مەلبەند و مەکتەب و ئۆرگانەکانی تاو و توێ کرد و بڕیاری گونجاوی لەبارەیەوە وەرگرت.
مەکتەبی سیاسی لە تەوەرەیەکی تری کۆبوونەوەکەیدا باسی لە پەیوەندیەکانی خۆی لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان وە تەئکید لەسەر پتەوکردنی ئەو پەیوەندیانە کرایەوە.
بزووتنەوەی ئیسلامی ماڵی گەورەی هەموو ئیسلام خوازانی کوردستانە دەرگامان کراوەیە بۆ کادیرە دێرین و گەنجان و بانگ خوازان و کەسایەتیە ئیسلامیەکانی کوردستان بۆ کار و پڕۆژەی ئیسلامی و ئامادەین سوود وەربگرین لە ئەزموون و توانا و کارامەییان لەپێناو گەشەپێدانی فیکر و هزری ئیسلامی لەنێو کۆمەڵگەی کوردستاندا،
وەهەروەها پشتیوانی خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ ئەو ڕێکخراو و دامەزراوانەی کە لەبواری پەروەردەیی و بانگەوازیدا کار دەکەن.
مەکتەبی سیاسی بە خۆشحاڵیەوە دەڕوانێتە ئەو پێشکەوتنەی کە لە پڕۆسەی ئاشتی بەدەست هاتووە و هەنگاوە کردەییەکان دەستیان پێ کردووە ، ئێمە لە بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستانەوە پیرۆزبایی خۆمان ڕادەگەیەنین و هیوای سەرکەوتن بۆ پرۆسەکە دەخوازین.

10/07/2025

ئایا بزووتنەوەی ئیسلامی ناچەگەری دەکات؟

مـامۆســتا عـرفـان علی عـــبـدالـعزیز

ڕابەری گشتی و بارزانی کۆبوونەوەئەمڕۆ دوو شەممە بەرواری  ٧-٧-٢٠٢٥ بەڕێز مامۆستا عرفان علی عبدالعزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوە...
07/07/2025

ڕابەری گشتی و بارزانی کۆبوونەوە

ئەمڕۆ دوو شەممە بەرواری ٧-٧-٢٠٢٥ بەڕێز مامۆستا عرفان علی عبدالعزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی بەیاوەری د.عبداللە وەرتی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی سەردانی بەڕێز کاک مسعود بارزانیان کرد و لەلایەن بەڕێزیان و فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی و محمود محمد ئەندامی مەکتەبی سیاسی پێشوازیان لێکرا.
لەدیدارێکدا وێڕای پەیوەندی نێوان هەردوولا، بارودۆخی ناوچەکە و ئاڵۆزیەکانی ئەمدواییە و کاریگەریان لەسەر عیراق و هەرێم باسیان لێوەکراو جەخت لە گرنگی هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسیەکان کرایەوە.

شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانی کردئەمڕۆ یەکشەممە شاندێکی بزووتنەوەی...
06/07/2025

شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانی کرد
ئەمڕۆ یەکشەممە شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان کاک حاجی لقمان و کاک کمال زراری ئەندامانی سەرکردایەتی و د.ئارام احمد بەرپرسی پەیوەندیەکانی بزووتنەوە لە تورکیا سەردانی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەلایەن بەڕێز سەفین دزەیی پێشوازیان لێکرا.
لەدیدارێکدا هەماهەنگی و هاریکاری نێوان هەردوولا جەختی لێکرایەوە

04/07/2025

ئایا ئەم باجە قورسە چی بوو م.علی عبدالعزیز بەگیانی خۆی دای لە پێناو بیرباوڕەکەی؟ م شێخ عرفان علی عبداعەزیز

01/07/2025

غەزە لەدڵماندایە هەمومان بەرپرسیارین بەرامبەر ئەوستەم وئابڵوقەی لەسەر غەزەیە
خوایە چەند خەفەتە ئەوخەڵکە ئاوا بژین... تیمی بزوتنەوەی ئیسلامی لە،،غە،،زە هاوکاری بەسەر مناڵانی بێ باوک ودایک وبەجێماو دابەش دەکات .هەرکەس پێی خۆش بێت دەتوانێت کەفالەتی مناڵێک بکات.... وەرگیراوە لە پەیجی فەرمی Munira Ali Abdulaziz

شاندێکی کونسوڵخانەی تورکیا سەردانی ڕابەری گشتی دەکات،  شاندێکی کونسوڵخانەی تورکیا لەهەولێر بەسەر پەرشتی بەڕێز امیر بایرا...
30/06/2025

شاندێکی کونسوڵخانەی تورکیا سەردانی ڕابەری گشتی دەکات، شاندێکی کونسوڵخانەی تورکیا لەهەولێر بەسەر پەرشتی بەڕێز امیر بایرام ئۆغلۆ کونسوڵی تورکیا بەوەکالەت سەردانی بەڕێز شێخ عرفان علی عبدالعزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کرد .
لەدیدارێکدا کە بەڕێزان د.عبداللە وەرتی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و کمال زراری ئەندامی سەرکردایەتی و د.ارام احمد ئامادەبوون بارودۆخی ئێستای ناوچەکەو پڕۆسەی ئاشتی لەتورکیاو ئاگربەستی نێوان ڕژێمی زایۆنی ئێران باسیان لێوەکراو جەخت لە گرنگی بەردەوام بوونی ئاگربەست و کۆتایی هاتن بە شەڕو جەنگ تەئکیدیان لێ کرایەوە

29/06/2025

بۆ ئەو پیاوە جوان و جوامێرەی کە دنیایەک وەفاو ڕێزی لە ناخا هەڵگرتبوو!

------------------------

هێشتا دڵۆپێ لە ئازارەکانمان باس نەکردبوو
پێکەوە لە خەمی ئەو زیندانە دنیاییەدابووین
کە چاوی پیاوە ئازاکانی تێدا بەند کرابوون
تۆ قەڵایەک،شاخێک ئومێد بووی لە پشتی ئێمە!
جوانترین هەناسەکانی ئاسمانت پێ ئاشنا ئەکردین
دەمانزانی تۆش هەر ئەو خەمەی ئێمەت هەیە
کە بێیتەوەو لە پاڵ دیواری ئازارەکانی ئێمەدا ڕابووەستی و زیندان و دیلی و کەلەپچە نەمێنێ!
هەر یەک ئاواتمان هە بوو
ئەم بانگەوازە
لە شوێنی خۆی کۆمانکاتەوەو
پەرژینی جوانیەکانی بین
ئەی مامۆستای خەمڕەوێن و خەمخۆرو دڵسۆز...
تۆ لە ڕیزی پیاوە جوامێرەکانا
بەتەنیا قەڵایەک بوی پشت و پەناو ڕێنیشاندەری یارانی ڕێ بووی
هەر خەمێکمان هەبووایە بەتۆمان دەگەیاند
تۆ پردی پەڕینەوەی فرمێسکەکان و
هەناسە تەزیووەکانمان بویت
ئەی ئەو خۆزگەیەی کە لە دڵمانا
چرۆت کردبوو دەمان ویست پێکەوە
ئاوی ئەو باخچە بدەین کە پەنجەرەی ڕووانینی لە سەر زیندانە بەهەشتەکەی پیاوی خودا بوو
تۆمان هەبوویت ئەم دەنگ و ئازارەت پێ دەگەیاندوو ئاوێنەی ڕوونی بەختی ئێمە بوویت
تۆمان هەبوویت سەفیری سپی و باخی ئەمەل
خۆزگەو هەزاران تاسەی دیدارت لەدڵابوو پێمان بڵێتەوە بەڵام پەلەی ئەم سەفەرەت چی بوو خۆ تۆ هەموو جار ئەتووت هەمان ئەو بەر گەی مامۆستا مەلا عوسمان و شێری خودام دانەکەندووەو لەپاڵ بارەگاو دیواری ئازایەتی ئەوانەدا من هێشتا هەر بە وەفام و دەرباری ئەو فیدا کارانەی ڕێگەی خودام ڕێک وەک وەلیەکانی خودا بیرت ئەکردەوەو
بزووتنەوەی ئیسلامی هەر لە خوێنتابوو
ئەو چەکەی کەلەشانتا بوو هێشتا هەر لەسەنگەری ئازایەتی و بەرگریکردندابوویت
هێشتا شۆرەو قەڵایەک بوویت
وەک چیاکان ڕاوەستابوویت کەس نەی توانی و نەوێرا لەبەردەمتا دەنگ هەڵبڕێ تۆ قەڵای پارێزگاری ئەو پیاوە بووی کە ئومێدی گەلێک و ووڵات و نیشتمانێکی هەڵگرتووبوو
ئەی ڕێبوارە دڵ بە ئازارو خەمڕەوێنەکەی بانگەوازوکاروانی ئیسلامی

٢٨/٦/٢٠٢٥
ئەحسەن حەسەن

28/06/2025

ئایا راستە بزووتنەوەی ئیسلامی شەهیدەکانی خۆی لە بیرکردووە؟ مامۆستا عرفان علی عبدالعزیز

27/06/2025

پەیامی م کرێکار لە بارەی وەفاتی برای کاک خالید خودای گەورە لێی خۆش بی

Address

Sulaimanieh

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Bzutnawakam - بزوتنەوەکەم posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share