16/07/2025
🔻"ئەمریكا داوای لە ئیسرائیل كردووە هێرشەكانی بۆسەر سوریا رابگرێت"
(درەو):
سوپای ئیسرائیل ڤیدیۆی بەئامانجگرتنی ئامانجە سەربازییەكانی سوریای بڵاوكردەوە، لەوانە بارەگای ئەركانی سوپاو ئامانجێكی تر لە نزیك كۆشكی سەرۆكایەتیی كۆمار
ئیسرائیل وەكو خۆی دەڵێ بۆ پارێزگاریگردن لە (دروز)ەكانی پارێزگای سوەیدای باشوری سوریا لە هێرشی هێزەكانی سەربە حكومەتی ئەحمەد شەرع، بۆردومانی ژمارەیەك لە ئامانجی سوریای كردووە.
دوابەدوای هێرشەكانی ئیسرائیل، وەزارەتی ناوخۆی سوریا رایگەیاند، رێككەوتنی ئاگربەست لە سوەیدا هاتوەتە ئاراوە.
كەناڵی 12ی ئیسرائیل لەزاری بەرپرسێكی ئەمریكاوە ئاشكرایكرد، ئیدارەی ترەمپ داوای لە ئیسرائیل كردووە هێرشەكانی بۆسەر سوریا رابگرێت و دەست بە گفتوگۆ بكات لەگەڵ حكومەتی دیمەشق بەمەبەستی ئارامكردنەوەی بارودۆخەكە.
چەند رۆژیك لەمەوبەر بەهۆی رفاندنی كەسێكی سەرمایەدارەوە، ناكۆكی لەنێوان دروزەكان و هۆزە عەرەبەكانی سوەیدا رویدا، هێزەكانی سەربە حكومەت لە دیمەشق لەم ناكۆكییەدا دژی دروزەكان وەستانەوە، ژمارەیەك ڤیدیۆی پێشێلكاری هێزە ئەمنییەكان بەرامبەر بە پیرۆزیی دروزەكان، ناڕەزایەتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی لێكەوتەوە.