18/07/2025
لە کۆتایدا چۆن گۆڕایین...
ئیستا هە ست بە چێژی ژیان ناکە یین...
تە نانە ت چێژ لە بە های مردنییش وەرناگریین...
چۆن ئیستا پەنجەکانمان قسەئەکەن بەڵام زمانمان ڵاڵ بوە...
ئیستاهاوڕێی ڕاستەقینەمان نەماوە...
زۆربەی هاوڕێکانمان هاوڕێی کاتو شوێنن...
هە ندێکیان هەندێ جار بەچە ند ڕویە کە وە دەردەکەون...
و هەندێک جایش بە دە مامکی جۆراو جۆرەوە دەرئەکەون...
لەم زەمەنە بۆنی تەنورەکان گۆڕاون ...
تەنانەت تە نورەکانیش پێویستیان بە دار نیە...
ئێستا جەژنەکانیش بونە تە بۆنە یەکی بازرگانی...
لە کاتێکا پێشتر جەژنەکان وەرزی خۆشیو موحیبەت بوون...
پێشتر ئەوانە ی خراپەکاربوون هەمیشە شەرمەزار بوون...
بەڵام ئێستا کەسە شەرمنەکان لە شەرموحەیای خۆیان وڵاتیان جێ هێشتوەو کۆچیان کردوە...
ئێستا چیرۆکی ڕۆبن هودیش چیتر باوی نەماوە...
پێشتر هەژارەکان دزیان لە دەوڵەمەندەکان ئەکرد...
بەڵام ئێستا دەوڵەمەنەکان دزی لە هەژارەکان ئەکەن...
ئێستا دەوڵەمەندەکان بە قانون دزی لە هه ژارەکان ئەکەن...
ئەگەر ڕەخنەشیان لێ بگرن هەربەقانون دەستگیریان ئەکەن...
هەربە قانونیش ئەیان کوژن...
هەر بە قانونی شەرعیەت بە کوشتدانیان دەدەن...
ئێستا زەمەن واگۆڕاوە کە س باس لە بەهەشت ناکا...
یەکێ لە لێواری دۆزەخو یەکێکی تر لە قوڵایی دۆزەخایە..
ئەحمەد جۆڵا