Millet-میللەت

Millet-میللەت دامەزراوەی میدیایی میللەت

دەزگای میدیایی میللەت لە ساڵی 2014 دامەزراوە، بارەگای سەرەکی لە شاری سلێمانییە و مەودای کاری بێ سنوورە
میللەت سەربەخۆیانە کاردەکات بۆ گەیاندنی وێنەی ڕوونی پشت ڕووداوەکان بە بینەرانی.
دەزگای میدیایی میللەت لە ئێستادا پێکدێت لە ماڵپەڕ و تۆڕێکی سۆشیال میدیا لە سەرجەم پلاتفۆرمەکان

ئیمانوێل ماكڕۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، "فەڕەنسا دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێت و مانگی ئەیلوولیش بڕیارەکە رادەگەیەن...
24/07/2025

ئیمانوێل ماكڕۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، "فەڕەنسا دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێت و مانگی ئەیلوولیش بڕیارەکە رادەگەیەنم".

عومه‌ر گوڵپی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان:🟢بڕی (974 ملیار) و (813 ملیۆن) دینار بۆ مووچەی مانگی (پێنج) گەیشتە ئەژما...
24/07/2025

عومه‌ر گوڵپی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان:

🟢بڕی (974 ملیار) و (813 ملیۆن) دینار بۆ مووچەی مانگی (پێنج) گەیشتە ئەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم، بۆ ئەوەی پارەی مووچەی مانگی شەش و حەوتیش بەخێرایی بێت، هەرەەها مانگەکانی دواییش دوانەکەوێت، پێویستە پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە، بەتایبەت بە زوویی:

🟢ئەو بەرهەمەی ئێستە ئامادەیە لە نەوت ڕادەستی سۆمۆ بکرێت، بەردەوامیش بەبێ پێچ و پەنا بڕەکەی زیاد بکرێت تا دەگاتە (230 هەزار) بەرمیلی ڕۆژانەو دواتریش (400 هەزار) بەرمیل، بە پێی یاسای بودجە.
🟢بڕی ( 120 ملیار) دینار لە داهاتی ناوخۆ وەک بەشی خەزێنەی گشتی فیدراڵ بۆ مانگی شەش بە زوویی بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ بنێردرێت.
🟢ئاسانکاریی بکرێت بە تەواوبوونی کاری لیژنە هاوبەشەکانی ( پیاچوونەوەی بەرهەمی نەوت، هەڵسەنگاندن بۆ داهاتی ناوخۆ، هەڵسەنگاندنی پشکی ناوخۆی نەوت بۆ پاڵاوگە، تەوتینی مووچە، چارەسەرکردنی پشکی هەرێم لە بودجەی ئەمساڵ).
🟢ئەمە بەرژەوەندی مووچەخۆران و خەڵکی کوردستانیشە.

🟢سۆران عومەر، پەرلەمانتاری عێراق: وەزیرە كوردەكان لای ئێمە دەڵێن خەتای حكومەتی هەرێمە، كەچی پێیان دەلێین بۆچی بەئاشكرا ب...
24/07/2025

🟢سۆران عومەر، پەرلەمانتاری عێراق: وەزیرە كوردەكان لای ئێمە دەڵێن خەتای حكومەتی هەرێمە، كەچی پێیان دەلێین بۆچی بەئاشكرا بۆ خەڵكی ڕوونی ناكەنەوە دەڵێن ناتوانین.

🟢11 ساڵ پێش ئێستا و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، فوئاد مەعسوم بووە سەرۆک کۆماری عێراق
24/07/2025

🟢11 ساڵ پێش ئێستا و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، فوئاد مەعسوم بووە سەرۆک کۆماری عێراق

🟢ده‌زگای ئاسایش هه‌رێم رایگه‌یاند، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی باندێکی 11 کەسی دەستگیرکرد، کەساختەکاری بەڵگە...
24/07/2025

🟢ده‌زگای ئاسایش هه‌رێم رایگه‌یاند، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی باندێکی 11 کەسی دەستگیرکرد، کەساختەکاری بەڵگەنامەیان ئەنجامداوە.

🟢ده‌زگای ئاسایش هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی،دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری وورد، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان لەسلێمانی 11 تۆمەتبار دەستگیربکەن، کەلەماوەی ڕابردوودا ساختەکارییان لەدروستکردنی بەڵگەنامە و پشتگیری فەرمانگەی حکومی (کفالە)کردووە.

🟢ئەفسانەی زۆرانبازی، هاڵک هۆگن لە تەمەنی 71 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
24/07/2025

🟢ئەفسانەی زۆرانبازی، هاڵک هۆگن لە تەمەنی 71 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

لۆلان ئازاد، کچی هونەرمەند نەرمین قادر نووسینێکی لە هەژماری فەیسبوکی خۆی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە:🟢دایکم لەگەڵ خان...
24/07/2025

لۆلان ئازاد، کچی هونەرمەند نەرمین قادر نووسینێکی لە هەژماری فەیسبوکی خۆی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە:

🟢دایکم لەگەڵ خانەنیشینان هەشت مانگە موچەی وەرنەگرتوە. دایکم لەگەڵ ئەزیزان و خۆشەویستانی خانەنیشینانی بە زۆرەملێکەی ساڵی پار لە ، مانگی یانزەی ساڵی پارەوە موچەی وەرنەگرتوە.

🟢بەهۆی بارگرانی دارایی و قەیرانی ئابوری و موچەی هەرێم خێزانەکەی ئیمەش بێ بەش نەبوە لەم دۆخە قورسەی کە ئەمڕۆ کوردستانی پێدا تێپەڕ دەبیت سەرباری ئەوەش دایکم نەخۆشی شێرپەنجەی مەمکی پلە چوارە پرۆسێسی چارەخوازیەکی نرخێکی خەیاڵی ئەوێت.

🟢حکومەتی هەرێم ئەگەر تۆ لە کات و ساتی خۆتدا موچەت بدایە بە دایکم من مانگی سێ نەشتەرگەری جگەرم بۆ دایکم ئەکرد گرێکانی جگەری و سەری نەئەگەیشتنە ئەم حاڵتە مەترسیدارەی ئێستا و بەم شێوەیە بڵاو نەئەبۆوە، زووتر ئەمبرەدوە بۆ چارەسەرکردن بۆ شاری بەغدا.

🟢ئەگەر ئێوە لەکاتی خۆی ئیکرامیە و دوانزە موچە بنەرەتیەکەیتان بدایە بە دایکم ئێستا دایکم لە قۆناغێکی تری چارەسەریدا دەبو و نەدەگەشتە ئەم ئاستە مەترسیدارەی ئێستاو بڵاوبونەوەی گرێکانی.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە هەڤاڵ محەمەد وەتمان کرد.🟢لە دیدارێکدا بافڵ ...
24/07/2025

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە هەڤاڵ محەمەد وەتمان کرد.

🟢لە دیدارێکدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی جوامێرانەی هەڤاڵ محەمەد وەتمانی کرد وەکو یەکێک لە تێکۆشەرە دیارەکانی گەلی کورد و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە تەمەنی خۆی بە خەباتی رزگاریخوازیی کورد بەخشیوە و رایگەیاند، قەرزداری دڵسۆزی و جوامێری خەڵکی دەڤەری پشدەر و بتوێنین کە هەمیشە بەشێکی گرنگبوون لە شۆڕشی گەلەکەمان و پشتیوانی یەکێتی بوون.

🟢لای خۆشیەوە، هەڤاڵ محەمەد وەتمان جەختی لەسەر بەردەوامبوون لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال کردەوە و وتی، بەردەوام دەبم لە خزمەتکردنی خاک و گەلەکەمان.

سەرۆکایەتیی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی دابەشکردنی زەوی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە؛ "مەرج نییە هەر ئەفسەر و پلەدار...
24/07/2025

سەرۆکایەتیی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی دابەشکردنی زەوی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە؛ "مەرج نییە هەر ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەیەک کە ڕەزامەندى هەبێت زەوى پێبدرێت"...
https://milletpress.net/News.aspx?id=3621&MapID=1

🟩بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵدەدەین حکومەتی نوێ پێش هەڵبژاردنی عێراق پێکبهێنین" 🟢بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ یا...
24/07/2025

🟩بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵدەدەین حکومەتی نوێ پێش هەڵبژاردنی عێراق پێکبهێنین"

🟢بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمەی بەدیهات بەرهەمی هەوڵ و یەکڕیزیی ناوماڵی کورد بوو، بۆیە یەکێتی پەرۆشانە کاردەکات بۆ رەخساندنی زەمینەی پێکەوەیی و پاراستنی هاوبەشێتی و شەراکەتی حەقیقی کە بنەماکەی پاراستنی مافی هەمووان بێت بە تایبەت خەڵکی کوردستان تاوەکو چیدیکە نەبنە قوربانی و ئەمەشمان بەئەرکی خۆمان زانی.

🟢لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، "لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی روونکردنەوەیدا و وتی، هەموو هەوڵەکانمان بەو ئاڕاستەیەن کە حکومەتی نوێ پێش هەڵبژاردنی عیراق پێکبهێنین، بۆ ئەوەش دەربەست لەپێناو گەیشتن بە حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار کە ببێتە مایەی بەهێزکردنی هەرێمەکەمان و زیاتر خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک لە هەوڵداین و دڵنیاین لەم ئەرکەشدا لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی سەرکەوتوو دەبین".

🟢ئاماژە بەوەشدراوە، "لە بەرامبەردا کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان بە گەرمی پێشوازی لە هەوڵ و رۆڵی سەرۆک بافڵ و یەکێتی کرد بۆ لێکنزیککردنەوەی لایەنەکان و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و پشتگیریی وڵاتەکەشی بۆ پاراستی دیالۆگی نیشتمانیی لەنێوان لایەنەکان کرد".

🟢دیلان ڕەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: بەپێی پێشبینیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی وەزارەتمان، ئەم دوو س...
24/07/2025

🟢دیلان ڕەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن:
بەپێی پێشبینیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی وەزارەتمان، ئەم دوو سێ رۆژە پلەکانی گەرما زۆر بەرز دەبنەوە، بۆیە باشترە مووچەخۆران لە کاتەکانی ئێواران و شەواندا ئامێرەکانی ATM بەکاربهێنن بۆ ڕاکێشانی پارەکانیان لەبەر سەلامەتی گشتی و دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی تیشکی خۆر لە ڕۆژدا.

🟢وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە، مووچەی سەرجەم ئەو خانەنشین و فەرمانبەرانە دابەشدەکرێت کە سەر بە وەزار...
24/07/2025

🟢وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند:
ئەمڕۆ پێنجشەممە، مووچەی سەرجەم ئەو خانەنشین و فەرمانبەرانە دابەشدەکرێت کە سەر بە وەزارەتەکانی تەندروستی، پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستین و لە چوارچێوەی پرۆژەی هەژماری من مووچە وەردەگرن.

Address

Sulaimanieh

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Millet-میللەت posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Millet-میللەت:

Share