ڕۆڵ میدیا . ROL Midea

ڕۆڵ میدیا . ROL Midea اعلامیە

07/09/2026

هات.. هات

یەکێتی لەسۆران بۆ یەکەمجار کارێکی جیاواز دەکات👇🏻

04/09/2026

گەورەترین گەندەڵی مەسرور بارزانی ئاشکرابوو
👇🏻👇🏻

31/08/2026

دەباشان میدیا هاتەوە
👇🏻👇🏻

فەریق ڕوکن عەبد موتڵەک حەمود ئەلجبوری.. سەرکردەی بەعسی خوێنڕێژ  لە هەولێر کۆچی دوایکرد
31/08/2026

فەریق ڕوکن عەبد موتڵەک حەمود ئەلجبوری.. سەرکردەی بەعسی خوێنڕێژ لە هەولێر کۆچی دوایکرد

31/08/2026
دەقی کۆنووسی رێککەوتنەکە.. کۆتاییهێنان بە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بە سەرپەرشتی بۆردی کۆمەڵایەتی یەکێتیبە سەرپەرشتی بۆردی کۆم...
29/08/2026

دەقی کۆنووسی رێککەوتنەکە.. کۆتاییهێنان بە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بە سەرپەرشتی بۆردی کۆمەڵایەتی یەکێتی
بە سەرپەرشتی بۆردی کۆمەڵایەتی مەکتەبی کاروباری ڕێکخراوەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کێشەیەکی کۆمەڵایەتی نێوان بنەماڵەی کاک ڕەوف جەبار (شوانکارەیی) و بنەماڵەی خاڵە سدیقی قەرەوەیسی کۆتایی پێهات.
کێشەکە بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە درابوو کە تێیدا هاوڵاتی (کارزان ڕەوف جەبار) بریندار بوو، و پاش ئەوەی لە ئێستادا بارودۆخی تەندروستی جێگیرە، بە روحێکی لێبوردەیی و بەرپرسانە کۆتایی بە کێشەکە هێنرا و لاپەڕەیەکی نوێی برایەتی و ئاشتەوایی لە نێوان هەردوو بنەماڵەدا کرایەوە.

مەولودی پێخەمبەری خۆشەویست (د.خ) لە هەناوی کوردستانە ڕەسەنەکەوەئەمڕۆ مزگەوتی گەورەی سلێمانی و سەرجەم مزگەوت، خانەقاو شوێ...
25/08/2026

مەولودی پێخەمبەری خۆشەویست (د.خ) لە هەناوی کوردستانە ڕەسەنەکەوە
ئەمڕۆ مزگەوتی گەورەی سلێمانی و سەرجەم مزگەوت، خانەقاو شوێنە پیرۆزەکانی کوردستان، بە شێوەیەکی سروشتی و پڕ لە خۆشەویستی، یادی لەدایکبوونی پێخەمبەری ئیسلام (دروودی خوای لەسەر بێت)یان دووپاتکردەوە.
ئەم بۆنە پڕشکۆیە هەمیشە هێمایەکی گەورەیە بۆ بڵاوکردنەوەی پەیامی ئاشتی، پێکەوەژیان، و ڕەوشتە بەرزییەکانی مرۆڤایەتی کە پێخەمبەری گەورە (د.خ) بۆی هاتین.
با ئەم یادە هەمیشە هەوینێک بێت بۆ پتەوکردنەوی گیانی لێبوردەیی و خۆشەویستی لە نێوان هەموواندا. باڵی ئارامی و ئاشتی بەسەر وڵاتەکەماندا هەمیشە بەرقەرار بێت.

لە باوەشی مێژوو و نووردا.. سلێمانی یادی لەدایکبوونی خۆشەویست دەکاتەوەلەم ساتە پیرۆزەدا، لە قووڵایی دڵی شاری هەڵمەت و قور...
25/08/2026

لە باوەشی مێژوو و نووردا.. سلێمانی یادی لەدایکبوونی خۆشەویست دەکاتەوە

لەم ساتە پیرۆزەدا، لە قووڵایی دڵی شاری هەڵمەت و قوربانی، لە مۆمە داگیرساوەکەی مزگەوتی گەورەی سلێمانییەوە، یادوبۆنەی هەرە گەورەی مرۆڤایەتی بەرز و پیرۆز ڕادەگیرێت؛ یادی لەدایکبوونی سەروەری مرۆڤایەتی، پێشەوای مرۆڤایەتی، حەزرەتی محەمەد ﷺ.
مزگەوتی گەورە ئەمڕۆ وەک هەمیشە، بە دەنگی خۆش و سڵاوات و مەولوود خوێندن، بووە لانکەی ئارامی و دڵان بەرەو مەدیەنەی نوور ڕێنمایی دەکات. ئەم مزگەوت و شوێنە پیرۆزە، کە لە سایەی خاكی پاک و مەرقەدی ڕووناکبینانی وەکو کاک ئەحمەدی شێخ و ڕێبەر و پێشەوای ئایینی و نیشتمانی، و گڵکۆی پڕ لە شکۆی شێخ مەحموودی حەفیدی ڕەمزی سەربەستیی کوردستانی گرتووەتە خۆ، هەمیشە لانکەو وێستگەی خەڵکی دڵسۆز بووە.
ئەم خاکی و مەزنانە، کە ڕۆژگارێک لانکەی زانایانی گەورە و عاریفان و شاعیرانی گەورەی وەکو حەریق، مەحوی، نالی، سالم، بێخود، مەلا مارف و دەیان مەلا و زانای پایەبەرزی تر وەک مەلا عەبدولکەریمی مدرس و مامۆستایانی ئایینی بووە، کە بە قەڵەم و زانست و زیکریان، مێژووی ئەم شارەیان بە ڕووناکی نەخشاند و مزگەوتی گەورەیان کردە قەڵای زانست، تەحقیق و عیرفان.
ئەمڕۆش لەم هەوارە پیرۆزەدا، یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مرۆڤایەتی ﷺ دەکەینەوە و دووپاتی دەکەینەوە کە سلێمانی هەمیشە بە لانکەی عەشق، پەیامی ئاشتی و شوێنکەوتنی نووری محمدی (د.خ) دەمێنێتەوە.

{وَإِنَّكَ لَعَلى خُلُقٍ عَظِيمٍ}بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی، ڕەمزی لێبووردەیی و خۆشەویستی، پێغەمبەری مە...
24/08/2026

{وَإِنَّكَ لَعَلى خُلُقٍ عَظِيمٍ}

بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی، ڕەمزی لێبووردەیی و خۆشەویستی، پێغەمبەری مەزن محەممەد (دروودی خودای لەسەر بێت)، پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی جیهان و کوردستانیانی خۆشەویست دەکەم.
ئەم یادە پیرۆزە دەرفەتێکی گرنگە بۆ نوێکردنەوەی پەیامە مرۆییەکانی، پەروەردەکردنی گیانی ئاشتی، پێکەوەژیان و ڕەفتارکردن بە ڕەوشتە بەرزەکانی.

یادی لەدایکبوونی سەرداری مرۆڤایەتی بەرز ڕادەگرین .

ڕۆڵ میدیا . ROL Midea

24/08/2026

ئەمشەو هەرکیەکان
ڕۆڵ میدیا . ROL Midea

Address

As Sulaymaniyah
Sulaimanieh

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ڕۆڵ میدیا . ROL Midea posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share