Lapara

Lapara Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Lapara, Media/News Company, Sulaimanieh.
(5)

توركیا هەنگاوی یەكەمی بۆ دابەشكردنی بەشە عەرەبییەكەی عێراق دەست پێكرد.. ناوچە سوننەنشینەكان دەبنە هاوپەیمانی ئەحمەد شەرع...
26/07/2025

توركیا هەنگاوی یەكەمی بۆ دابەشكردنی بەشە عەرەبییەكەی عێراق دەست پێكرد.. ناوچە سوننەنشینەكان دەبنە هاوپەیمانی ئەحمەد شەرع

لەوەتەی ئەبو محەمەد جۆلانی لە سەرۆكی دەستەی ئازادكردنی شامەوە بووە بە سەرۆك كۆماری سووریا بە شێوەی كاتی و ناوەكەشی بۆ ئەحمەد شەرع گۆڕاوە، عەرەبە شیعەكانی عێراق ڕقیان لێیەتی و پێیانوایە لە نێوچاوانی ئەو ئەحمەد شەرعەدا كە ئەوان بە جۆلانی ناوی دەبەن، عێراق تووشی شەڕ یان دابەشبوون دەبێت، بۆیە بە هەموو شێوەیەك دژایەتی دەكەن، تەنانەت لەژێر فشاری میلیشیاكان بوو كە ئەحمەد شەرع بەشداریی لە كۆنگرەی لوتكەی عەرەبی لە بەغدای پایتەختی عێراق نەكرد.

هاوكات لەگەڵ ئەو رقەی شیعەكان لە ئەحمەد شەرع دروستیان كردووە، بەشێكی زۆری عەرەبە سوننەكان بە نهێنی لە بەرەی دەسەڵاتدارانی ئێستای سووریادان، هەروەك لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا پێگەی (المعلومة)ی عێراقی كە یەكێكە لە میدیاكانی نزیك لە حەشدی شەعبی، لە راپۆرتێكدا ئاشكرای كرد كە خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانیی سیادە (عەرەبی سوننە) سەردانی سووریای كردووە و چاوی بە ئەحمەد شەرع كەوتووە.

هەر ئەوكات كەسێك بە ناوی (عەبد ئەحمەد دلێمی) ئەندامی هاوپەیمانیی ئەنباری یەكگرتوو بە ماڵپەڕەكەی ڕاگەیاندبوو كە خەمیس خەنجەر و ئەحمەد شەرع ڕێككەوتوون، بەپێی رێككەوتنەكە خەنجەر پشتیوانیی لە هەنگاوەكانی ئیدارەی تازەی سووریا دەكات، لە بەرامبەریشدا ئەحمەد شەرع هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی عەرەبە سوننەكان لە عێراق بتوانن بەرەیەكی هاوبەش بەرامبەر بە عەرەبە شیعەكان و میلیشیاكانی سەر بە ئێران دروست بكەن.

چاوەڕێ دەكرا لەم ماوەیەدا پاش ئەوەی یاسای لێبووردنی گشتی جێبەجێ دەكرێ و زۆر لە سەركردە عەرەبە سوننەكان ئازاد دەكرێن، هەندێك گۆڕانكاری دەست پێ بكەن و گۆڕانكارییەكان بە بێدەنگی و بەبێ دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی ئیقلیمی بكرێت، بەڵام عەرەبە شیعەكانی عێراق یاساكەیان جێبەجێ نەكرد، بەم هۆیەوە پرۆژەكە كەمێك دواكەوت. بۆیە پلانی (بی) دەستی پێكرد كە بەم شێوەیەیە:

- عەرەبە سوننەكان دووبارە خۆیان ڕێك دەخەنەوە، عەلی حاتەم سلێمان، سەرۆكی هۆزی دلێم و یەكێك لە گەورەترین كەسایەتییە عەشایەرییەكان، كە لە ٢٠١٤ـه‌وە تۆمەتی دا*عشی درابووە پاڵ، لە ئوردنەوە گەڕایەوە بۆ پارێزگای ئەنبار، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئه‌لداینی و ڕافع ئه‌لعیساوی و سه‌دان سه‌ركرده‌ و شێخ و سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و هۆزی دیكه‌ی سوننه‌كان وردە وردە خەریكن ئامادەكاریی دەكەن بۆ دروستكردنی ئەنجوومەنێكی عەرەبیی سوننی.

- توركیا بە فەرمی هەوڵی ئەوە دەدات ئەو ئەنجوومەنە بە سەركردایەتیی خەمیس خەنجەر دروست بكرێت، هەر بۆ ئەم مەبەستە ڕۆژی هەینی ٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٥، هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا و سەرۆكی پێشووی دەزگای هەواڵگریی توركیا بۆ خۆی پێشوازیی لە خەمیس خەنجەر و شاندێكی عەرەبە سوننییەكان كرد.

ئەوەی توركیا دەستی پێكردووە، بەئاگاداری ئه‌مریكایه‌ و به‌ فەرمی دروستكردنی هاوپەیمانێتییە لە نێوان ناوچە عەرەبییە سوننییەكانی سووریا كە لەژێردەستی ئەحمەد شەرعدان، لەگەڵ ناوچە عەرەبییە سوننییەكانی عێراق، بەم شێوەیەش هەنگاوی یەكەم بۆ دابەشكردنی بەشە عەرەبییەكەی عێراق دەست پێ دەكات.

ئەگەر تێبینیش بكەن، عەرەبە شیعەكانیش خۆیان هەستیان بەم هەوڵە كردووە، بۆیە سیاسەتمەدارێكی وەك باقر جەبر زوبەیدی، وزیری ناوخۆی پێشووی عێراق كە ئێستا سەرۆكی هاوپەیمانیی ئاییندەی عێراقە، لە نووسینێكدا دەڵێت: هەڵوەشاندنەوەی ڕێككەوتنی هەناردەكردنی نەوتی عێراق بۆ توركیا لە لایەن ئەردۆغانەوە، بۆئەوەیە كە عێراق هاوكاریی لەگەڵ دەسەڵاتی ئێستای سووریا بكات و نەوتی عێراق بە ڕێگەی بەندەری بانیاس لە سووریا بفرۆشرێت، ئه‌وكات ده‌بێت شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی جۆلانی بكه‌ین و بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت ده‌بێت ڕسومات بده‌ین به‌ ڕژێمه‌كه‌ی جۆلانی كە بە دڵنیاییەوە ئەگەر ئەم هەنگاوە جێبەجێ بكرێت، ئەوا ناوچە عەرەبییە سوننەنشینەكانی نێوان سووریا و عێراق به‌ ڕژێمه‌كه‌ی جۆلانیشه‌وه‌ پێگەیەكی ئابووریی به‌هێزیان بۆ دروست دەبێت.

پێش ١٠ ساڵ و پێش هاتنی ڕێكخراوی تیر*ۆریستیی د١*عش، عەرەبە شیعەكانی عێراق بە پاساوی بوونی د١*عش، دەیان هەزار كەسیان لە عەرەبە سوننەكان كو*شت و شارەكانیان لەناو بردن، تەنیا بۆ ئەوەی خەونی سوننەكان بۆ جیابوونەوە لە حوكمی فەرمانڕەوا عەرەبە شیعە زاڵمەكان لەناو ببەن، ئاخۆ ئەمجارە بە چ پاساوێك دەكەونە هەوڵی لەناوبردنیان؟

عێراق دەریخست بڕینی مووچە و برسیکردنی کورد، بەهۆی نەوت و داهاتی ناوەخۆ و لیستی مووچەوە نییە!؟هەموو کوردێکی هۆشیار باش دە...
26/07/2025

عێراق دەریخست بڕینی مووچە و برسیکردنی کورد، بەهۆی نەوت و داهاتی ناوەخۆ و لیستی مووچەوە نییە!؟

هەموو کوردێکی هۆشیار باش دەزانێت دروستکردنی کێشەی مووچە لە لایەن عێراق و ئەو لایەنە هەرێمییانەی پاڵپشتی دەکات، نە کێشەی داهاتی نەوت و ناوەخۆیە، نە کێشەی تەکنیکی و لیستی مووچە و ئەو بیانووانەیە کە لە لایەن جاشەکانەوە باس دەکرێت، دەمێکە بە ئاشکرا گوتراوە عێراق سیاسەتی برسیکردنی خەڵکی کوردستان پەیڕەو دەکات بۆ نەهێشتنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و فەرهەنگ و زمانی کوردی.

ئاشکرایە سەرانی عێراق پێیان وایە ئێستا بەهێزن و نابێت دەستوور وەکوو خۆی جێبەجێ بکەن، بەم هۆیەوە دەیان بیانو دەگرن بۆ پێشێڵکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، لای سەرانی شیعە پێشێڵکردنی زیاتری ماددە دەستوورییەکان، واتا دەستکەوتی زیاتر بۆ سەرانی شیعە و ئێرانی خاوەنیان.

هەر ئەو جاشانەی ئەمڕۆ بۆ موزایەدەکردن دژی قەدەغەکردنی زمانی کوردی بوون لە زانکۆکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ پیشێڵکردنی دەیان ماددەی تری دەستوورین کە دژ بە هەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە، بە نموونە ماددەی 140ی دەستوور کە دەیان جار سەرانی شیعە بە ئاشکرا ئەو ماددەیان بە مادەیەکی مردوو وەسف کراوە وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی جێبەجێ ناکرێت، تاوەکوو ئێستاش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کار لەسەر بەعەربکردن و گۆڕینی شوناسی ئەو ناوچانە دەکرێت.

هەر بە پێی دەستوور مافی دەرهێنان و بەڕێوەبەردنی کێڵگە نەوتییەکان دیاری کراوە لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، کەچی حکوومەتی عێراق بە برسیکردنی خەڵکی کوردستان ئامانجیەتی ئەو خاڵە دەستوورییە لە بەرژەوەندی سەرانی شیعە یەکلایی بکاتەوە، بە بەڵگەی ئەوەی دەبووایە لە پەرلەمانی عێراق بە پێی دەستوور ڕەشنووسی یاسای نەوت و گاز دەربکرێت، بەڵام لە لایەن سەرانی شیعەوە بەربەستی بۆ دروست کرا و تاوەکوو ئێستاش بە بیانووی نەبوونی یاسای نەوت و گاز مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان پێشێڵ دەکرێت.

بەڵێ خەڵکی کوردستانی خۆشەویست عێراق نە کێشەی نەوتی هەیە نە کیشەی لیستی مووچە و نە کێشەی داهاتی ناوەخۆ، تاکە کێشەی بەغدا پێشێڵکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەیەتی، بە دڵنیاییەوە چاوەڕوان دەکرێت دوای ئەوەی تەواوی پێشێڵکارییەکانیان بۆ چووە سەر، جلوبەرگی کوردی و زمان و کلتورمان لێ قەدەغە بکرێت و هاوشێوەی ڕژێمەکانی پێشوو مەماڵە ڵەگەڵ کورد و کوردستان بکرێت، هەروەکوو چۆن ئەمرۆ بە بڕیارێکی خوێندنی باڵا زامانی کوردی لە کۆلێژەکان قەدەغە کرا.

ئەو جاشانەی بۆ موزایەدە باس لە پێشێڵکردنی دەستوور و قەدەغەکردنی زمانی کوردی دەکەن، هەمان ئەو جاشانە داوایان کردووە پێشمەرگەی کوردستان هەڵبوەشێتەوە، داوایان لە ئاغاکانیان کردووە ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بکرێت و هەرێمی کوردستان هەڵبوەشێتەوە، داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستانیان کردووە..... هتد، بۆیە پێویستە خەڵکی کوردستان لییان بپرسێت، کە عێراق چەند ماددەی دەستووری پێشێڵ کردووە؟ یان لێیان بپرسێت چەند جار بە نادەستووری داواتان لە حەشد کردووە هێرش بکاتە سەر پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان هەڵبووەشێننەوە.

بە بەڵگە.. جاشەكان هەست بە ئابڕووچوون دەكەن لەنێو خەڵكی كوردستان بۆیە زمانی قسەكردنیان دەگۆڕن!جاشایەتی سیفەتێكی زۆر خراپ...
26/07/2025

بە بەڵگە.. جاشەكان هەست بە ئابڕووچوون دەكەن لەنێو خەڵكی كوردستان بۆیە زمانی قسەكردنیان دەگۆڕن!

جاشایەتی سیفەتێكی زۆر خراپە كە بەداخەوە لە ناوەڕاستی شێستەكانی سەدەی رابردووەوە لەنێو هەندێك خەڵكی كوردزماندا ئەم دیاردەیە پەیدا بووە و تا ئێستاش بەردەوامە كە ماوە نا ماوە جاشەكان بازاڕیان زۆر گەرم بووە و پەردەی شەرم و حەیا و هەموو شتێكیان پچڕاندووە، دوای ماوەیەك جاشەكان بەهۆی ئەوەی ریسوابوون ئیتر بۆ ماوەیەك زمانی قسەكردنیان گۆڕیوە و وایاننیشانداوە كە ئەوانیش لە خەمی كورد و كوردستاندان، بەڵام ئەم زمانگۆڕینە هەر تاكتیك بووە و بۆ ئەوەیان بووە جاشایەتییەكەیان لەبیر خەڵك ببەنەوە.

بەداخەوە چەند مانگی رابردوو، ئەو ماوەیە بوو كە جاشایەتی لە برەودا بوو، بەم هۆیەوە كەسانێكی زۆر لە وێنەی (عەلی حەمەساڵح، شاسوار عەبدولواحید، سروەی خوشكی شاسوار، غالب محەمەد، هۆش یار عەبدوڵا، سۆران عومەر، ئەحمەد حاجی رەشید و زۆر جاشی هاوشێوەیان) هەموو پەردەیەكی ئەدەب و حەیایان پچڕاند و بە ئاشكرا كەوتنە بانگەشەكردن بۆ عێراق و شانازییان بەوە دەكرد كە ئەوان لەگەڵ ئەوەن هەرێمی كوردستان نەمێنێ و هەموو شتێك تەسلیمی عێراق بكرێتەوە و وەك هەر پارێزگایەكی دیكە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكرێت.

خۆشبەختانە بەهۆی ئەوەی خەڵكی كوردستان زۆر هۆشیار بوونەتەوە و هەرگیز تەنازول لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانیان ناكەن، جاشەكان تووشی دۆخێكی ئیحراجیی زۆر بوون، بە جۆرێك كە رۆژانە سەدان كەس جنێویان پێ دەدەن و سووك و ڕیسوایان دەكەن لەسەر ئەو جاشایەتیكردنەیان، هەر لەبەر ئەوەشە كە دەبینین كە جاشەكان بە ناچاری زمانی قسەكردنیان گۆڕیوە و وانیشان دەدەن گوایە ئەوان بەرگریی لە كورد و كوردستان دەكەن.

هەر بۆ نموونە (لە كۆمێنت بە وێنەوە دەبینن) كە عەلی حەمەساڵح و غالب محەمەد كە دوو جاشی ریسوای میلیشیاكانن، پۆستیان لە دژی بڕیارەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق كردووە و خۆیان بە خەمخۆری زمانی كوردی نیشان داوە و دەڵێن ئەو بڕیارە پێچەوانەی یاسایە! لە كاتێكدا ئەوان خۆیان دەروێشی رە*یان كلد*انی و قە*یس خەز*عەلین و ئەو دوو كەسەش نەك هەر دژی زمانی كوردین، بەڵكوو پێیانوایە كە هەولێر و دهۆك شاری كوردان نین. ئەی ئەمە بانێك و دوو هەوا نییە؟

ئنجا نموونەیەكی دیكە، وەك دەزانن عێراق لە چوارچێوەی بەردەوامیدان بە پرۆسەی تەعریب، قەرەتەپەی كردووەتە قەزا و خستوویەتیە سەر پارێزگای دیالە، تەنیا لەپێناو كەمكردنەوەی ژمارەی كورد لە پارێزگای كەركووك، ئەمەش بەشێكە لە سیاسەتی تەعریبكردنی كوردستان و پێشتریش زۆر بڕیاری لەم شێوەیە دراون، بۆیە هەموو كوردێكی سەربەرز دژی وەستاونەتەوە. لە پاڵ كوردانی سەربەرز، دەبینین هەندێك جاشیش لە دژی ئەم بڕیارە واژۆیان كردووە، لەوانە (جەمال كۆچەری یەكگرتوو، سۆران عومەر و سروە عەبدولواحید) كە هەرگیز ئەم جۆرە رەفتارە لەو جاشانە ناوەشێتەوە.

بە دڵنیاییەوە ئەم هەڵوێستانەی كە ئەو جاشانە نواندوویانە، گوزارشت لە دڵسۆزیی ئەوانە بۆ دۆزی كورد و كوردستان ناكات، بەڵكوو نیشانەی ئەوەیە كە خەڵكی كوردستان زۆر بە توندی ڕیسوا و شەرمەزاریان كردوون، ئێستا ئەوان هاتوون بەم قسانە و بەم هەڵوێستە درەنگوەختانەیان، دەیانەوێ كەمێك ئابڕووی تكاویان بكڕنەوە، لە كاتێكدا ئابڕوویان هێندە رۆشتووە هەرگیز تازە ناگەڕێتەوە، وەك چۆن شووشەی شكاو هیچ كات چاك ناكرێتەوە!

بەڵێنە درۆینەکانی بەغدا بەرامبەر کوردستان و پێشێل کردنی دەستور لە ٢٠٠٣ تا ئێستامێژووی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدرا...
26/07/2025

بەڵێنە درۆینەکانی بەغدا بەرامبەر کوردستان و پێشێل کردنی دەستور لە ٢٠٠٣ تا ئێستا

مێژووی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی عێراق و هەرێمی کوردستان بە بەڵێنە شکاوەکان پڕە. هەر حکومەتێک هات بەڵێنی دا و کاتێک کاری پێکرا پاشگەز بووەوە.

لە ساڵی ٢٠٠٥ دەستور نووسرا و وتیان کێشەکان چارەسەر دەبن. گرنگترین ماددەی دەستور بەلای کوردەوە ماددەی ١٤٠ بوو کە تێیدا هاتووە کێشەی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان لە ماوەی ٦ مانگدا چارەسەر دەبن و راپرسییان تێدا دەدرێت، بەڵام ٢٠ ساڵ تێپەڕی و هیچ نەکرا. یاسای نەوت و گازیش هەتا ئەمڕۆ نەنوسراوە، ئەگەر ئەو یاسایە هەبوایە ئێستا هیچ کێشەیەکی ووزە لەنێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا نەدەبوو.

دواتر مالیکی هات و گوتی حکومەتی یەکگرتوو دروست دەکات، بەڵێنی دا کە کێشەی کەرکوک چارەسەر بکات، بودجەی هەرێم بە تەواوی بدات و ڕێز لە دەسەڵاتەکانی هەرێم بگرێت، بەڵام ئەمیش پەیمان شکێن دەرچوو و لە ٢٠١٤دا بودجەی هەرێمی بڕی. پێش ئەو کاتەش لە جیاتی ١٧٪، تەنها ٦٪ی دەدا. گوتی هەرێمی کوردستان نەوت دەفرۆشن بۆیە بودجە نادەین، لە کاتێکدا دڵۆپێک نەوت نەفرۆشرابوو.

دواتر عەبادی هات و کاتێک دااااعش هێرشی کردە سەر عێراق و تەواوی ناوچە سوننە نشینەکانی گرتە دەست، پێویستی بە کورد بوو بۆیە بەڵێنی زۆری دا گوتی بودجەی بڕاو دەگەڕێنێتەوە، چەک و پێداویستی بۆ پێشمەرگە دەنێرێت و دوای داااعش کێشەکان چارەسەر دەکرێن.

پێشمەرگە فریادڕەسی عێراق و جیهان بوو و ٤٠٪ خاکی عێراقی لە دەستی داااعش ڕزگار کرد. بەڵام کاتێک داااعش کۆتایی پێهات، عەبادی لە جیاتی سوپاس و جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی،لە ١٦ی ئۆکتۆبەر هێرشی کردە سەر کەرکوک و ناوچەکانی تر و هەڕەشەی لەناوبردنی هەرێمی کوردستانی دەکرد، بەڵام هێزی پێشمەرگە لە پردێ و سحێلا و مەحمودیە دەمکوتیان کردن و لوتیان شکاندن.

سودانیش وەک ئەوانەی پێش خۆی هەر بەڵێنی بێ کردار بوو، بەڵێنی دا، بودجە دەدرێت، پڕۆژەکان دەست پێ دەکرێن، کێشەکان چارەسەر دەبن، بەڵام تا ئێستا هیچی نەکردووە. بەڵێنە کۆنەکان وەک خۆیان ماونەتەوە.

ماددەی ١٤٠ لە ٢٠٠٥ەوە گوتیان ٦ مانگ. ٢٠ ساڵ تێپەڕی، هەر لە جێی خۆیەتی. بودجە و موچەی جارێک دەیدەن، جارێک دەیبڕن. هیچ کات پابەندی ئەو رێکەوتن یاسایانەش نابن کە خۆیان واژۆی دەکەن. تا ئێستاش پێشمەرگە نەبووەتە خاوەنی پشکی خۆی لە وەزارەتی بەرگری عێراق کە دەبێ ١٧%ی چەکی پێبدرێت.

کێشە لەوەدایە هەر حکومەتێک لە عێراق دێتە سەر دەسەڵات کاتێک پێویستی بە کورد هەیە، بەڵێن دەدات، کاتێک ئیشی بە کورد نەما لە بەڵێنەکانی پاشگەز دەبێتەوە. هۆکارەکانیشی تەنها ئەوەیە کە کورد وەک کارت بەکاردەهێنن، دەوڵەتی دەوروبەر نایەوێت کورد بەهێز بێت، حیزبە شیعەکان چونکە داردەستی دەرەوەن ناتوانن خاوەن بەڵێن بن، و خەڵکی عێراق وا پەروەردە کراون کە هەمیشە دژی مافەکانی کورد بن.

لەم چەند رۆژەی رابردوودا وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بە فەرمانێک زمانی کوردی لە زانکۆکانی موسل و کەرکوک قەدەغە کردووە کە لە دەستوردا هاتووە زمانی کوردی زمانی فەرمی وڵاتی عێراقە. ئەمەش تازەترین پێشێلکردنی دەستورە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە.

زیاتر لە دوو دەیەیە هەمان شت دووبارە دەبێتەوە. رێککەوتن دەکرێت و بەڵێن دەدرێت و دەشکێندرێت، کێشە کۆدەبێتەوە، دووبارە بەڵێن دەدرێت. هەر ئەو بێ بەڵێنانەی بەغدا وایکردووە کورد هیچکات باوەڕ بە بەڵێن و رێککەوتنەکانی بەغا نەکەن. تا ئەم سیستەم و شێوازی حوکمڕانیەی بەغدا نەگۆڕدرێت، هەمان کێشەکانی رابردوو دووبارە و دەبارە دەبنەوە.

بۆ سەنتەری میترۆ بڵاوكردنەوەی توێژینەوەیەكی راگرتووە!!بەپێی توێژینەوەكە میدیای نەوەی نوێ زۆرترین هەواڵی ساختە و فەیكی بڵ...
26/07/2025

بۆ سەنتەری میترۆ بڵاوكردنەوەی توێژینەوەیەكی راگرتووە!!

بەپێی توێژینەوەكە میدیای نەوەی نوێ زۆرترین هەواڵی ساختە و فەیكی بڵاوكردوەتەوە بە ئامانجی نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە!

بەپێی زانیاری تایبەت سەنتەری میترۆ كە رێكخراوێكی میدیایی حزبیە و لەلایەن حزبی دەسەڵاتداری سلێمانی پاڵپشتی دارایی دەكرێت، لەماوەی رابردوو توێژینەوەیەكی كردووە سەبارەت بە هەواڵی ساختە و فەیكی میدیاكان.

بەپێی توێژینەوەكە كە لەلایەن دوو مامۆستای زانكۆی گەرمیان كراوە دەركەوتووە (ئێن ئارتی) زۆرترین هەواڵی ساختە و فەیك و دروستكراوی نەوەی نوێی بڵاوكردوەتەوە، واتا هەواڵەكان هیچ سەرچاوەیەكیان نەبووە و لەلایەن خودی شاسوار عەبدولواحید و سروەی خوشكی دروستكراون و بۆ (ئێن ئارتی) ناردراون تاوەكو بڵاویان بكاتەوە.
بەپێی زانیاری سەرچاوەكە ئەو هەواڵانە زۆربەیان تۆمەت بوون بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی لەسەر پرسی قاچاخی نەوت و داهاتی گومرگ و ناوخۆ، هەواڵەكان بە ئامانجی ئەوە بوون بەغدا بەڵگەی هەبێت لەوەی هەرێمی كوردستان پابەندنیە بە رادەستكردنی نەوت و داهات، ئەوەش لە پێناوی دواخستنی مووچەی فەرمانبەران.
بەپێی زانیاریەكان، لەم رۆژانە رەحمان غەریب رێكخەری سەنتەری میترۆ سەردانی شاسوار عەبدولواحیدی كردووە و پێدەچێت لەگەڵی رێكەوتبێت بۆ بڵاونەكردنەوەی ئەو توێژینەوەیە.

عەقڵیەتی ئێستای بەرپرسانی عێراق هەمان عەقڵیەتی سەردەمی بەعسە؟!!عێراق لە دوای ٢٠٠٣ بڕیاربوو ببێتە وڵاتێكی دیموكراسی و پاب...
26/07/2025

عەقڵیەتی ئێستای بەرپرسانی عێراق هەمان عەقڵیەتی سەردەمی بەعسە؟!!

عێراق لە دوای ٢٠٠٣ بڕیاربوو ببێتە وڵاتێكی دیموكراسی و پابەندبێت بە دەستوورێكی نوێی مۆدێرنەوە كە لە ساڵی ٢٠٠٥ لەلایەن هەموو گەلانی عێراقەوە دەنگی بۆدرا بەوەی مافی هەموو پێكهاتە و نەتەوەكان تیایدا پارێزراو بێت.

عەقڵیەتی بەعس لە هەناوی بەرپرسانی ئێستای عێراقدایە!!
دیموكراسی چەمكێك نیە وەكوو جل و بەرگ بكرێتە گیانی مرۆڤەوە بەڵكوو عەقڵیەتە كە پێویستە بگۆڕدرێ و وڵات پابەندی بنەماكانی مافی مرۆڤ بكات، عێراق كە بناغەی دروستبوونەكەی لەسەر بنەمای جەنگە لە بیستەكانی سەدەی رابردووەوە پەروەردەیەكی نادیموكراسی بەسەردا كراوە و شۆڤێنیزم و مرۆڤ كوژ و دژە پێكهاتە و نەتەوەكانی دیكە لەو وڵاتە مامۆستا و قوتابخانەی نەوەكانیان بوون و هەربۆیەش ئەمڕۆ هەمان عەقڵیەتی بەعس لە هەناوی بەرپرسانی عێراقیدا دەبینرێتەوە.

“دوای ٢٠ ساڵ لەوەی دەستوور دانی بە زمانی كوردیدا ناوە، تازە بەرپرسانی بەحساب عێراقی نوێ دێن و قەدەغەی دەكەن”
زۆر زەحمەتە بتوانرێ لەگەڵ ئەو عەقڵیەتەدا مومارەسەی دەستوور و مافی نەتەوە و پێكهاتەكان بكرێت، ئەوەتا لە ١٥ی ٧ی ٢٠٢٥، بریكاری وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بۆ كاروباری توێژینەوەی زانستی واژۆی لەسەر نووسراوێك كردووە كە تێیدا فەرمانی بە زانكۆكانی (مووسڵ، كەركووك و دیالە) كردووە، توێژینەوە و تاقیكردنەوەكان بە زمانی كوردی نەكرێت و خوێندن تەنیا دەبێت بە زمانەكانی عەرەبی و ئینگلیزیی بێت، بگرە فەرمانی كردووە كە پرسیارەكان بۆ قوتابیانی كورد تەرجەمەش نەكرێن، ئەوە دوای ئەوە دێت كە ٢٠ ساڵە دەستوور دانی بە زمانی كوردیدا ناوە، وەكوو زمانی فەرمی لە عێراق، ئەوەتا تازە بەرپرسانی بەحساب عێراقی نوێ دێن و قەدەغەی دەكەن!!!

به‌ به‌ڵگه‌وه‌... بڵاوی بكه‌نه‌وه‌... زیاتر جاشه‌كان سووك و ڕیسوا بكه‌ن.پێشنیازێكی شاسوار عەبدولواحید و عەلی حەمەساڵح بۆ...
25/07/2025

به‌ به‌ڵگه‌وه‌...
بڵاوی بكه‌نه‌وه‌... زیاتر جاشه‌كان سووك و ڕیسوا بكه‌ن.

پێشنیازێكی شاسوار عەبدولواحید و عەلی حەمەساڵح بۆ سوودانی ئاشكرا بوو.. (داوا لە ئەمریكا بكە له‌گه‌ڵ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی، پێشمەرگەش هەڵبوەشێندرێتەوە)

ماوەیەكە فشارەكانی ئەمریكا بۆ سەر حكومەتی فیدڕاڵیی عێراق بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی زیادیان كردووە، تەنانەت لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی ئەم دواییەی ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ محەمەد شیاع سوودانی، بە هەڕەشەوە داوای كردووە لە ماوەیەكی زۆر كەمدا میلیشیاكانی حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنێتەوە.

هه‌ربۆیه‌ عەرەبە شیعەكان بە تەواوی تووشی ئیحراجی بوون، بە تایبەتیش كە تێگەیشتوون لەوەی هیچ ڕێگەچارەیەكیان نییە و هەر دەبێت میلیشیاكان هەڵبوەشێننەوە، بۆیە دەیانەوێت بابەتێك بدۆزنەوە و بیكەنە مەرج بۆ ئەمریكا و بڵێن بەرامبەر بەو داواكارییە ئێمە حەشدی شەعبی هەڵدەوەشێنینەوە.

زانیاریی ورد و پشتڕاستكراوە هەیە، كە لە ڕێگەی جاشەكانەوە چەند پێشنیازێك بۆ سوودانی نێردراوە تاوەكوو داوای چی لە ئەمریكا بكرێت كە سەرجەم پێشنیازەكانیش دژی هەرێمی كوردستانن، بەڵام دوو كەس لەنێو جاشەكاندا یەك جۆر پێشنیازیان كردووە، ئەوانیش (شاسوار عەبدولواحید و عەلی حەمەساڵح)ن كە هەردووكیان لەسەر ئەوەی كامیان جاشترن، لە كێبڕكێدان. پێشنیازەكەشیان بەم شێوەیەیە:

عەرەبە شیعەكان فرقەیەكی گەورەی سوپای عێراق بكەنەوە و هەموو میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بەپێكهاتەی ئێستایان بمێننەوە تەنیا ناویان لە فەسیل و گرووپەوە بگۆڕن بۆ فەوج و لیوا، هەمان ئەو میلیشیایانەی ئێستا بە هەمان كار و ئامانجیان بمێننەوە، تەنیا لە جیاتی ئەوەی ناویان دەستەی حەشدی شەعبی بێت، ناویان فیرقەی فڵانی سوپای عێراق بێت. لە بەرامبەر ئەمەدا، سوودانی بە ناوی حكومەتی عێراقەوە به‌ فه‌رمی داوا لە ئەمریكا بكات، هێزی پێشمەرگەی كوردستان هەڵبوەشێنێتەوە.

هەروەك لە ڤیدیۆكەدا (لە كۆمێنتە) بە ڕوونی دەبینن، ئەم پێشنیازەی شاسوار عەبدولواحید و عەلی حەمەساڵح بۆ میلیشیاكان، بە تەواوی گەیشتۆتە دەست ئەو میلیشیایانە و بە ئاشكرا لە كەناڵەكانی خۆیانەوە لە بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاكان، داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێشمەرگە دەكەن.

زانیاریی تەواو هەیە كە چواشه‌ممه‌ی ڕابردوو، پەرلەمانتاری عێراق (حوسێن موئنیس) كە هاوكات سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی ماف (حقوق) و ناوە نهێنییەكەشی (ئه‌بو عه‌لی عه‌سكه‌ری)، گوته‌بێژی میلیشیای حز*بوڵای عێراقه‌، له‌گه‌ڵ پەرلەمانتار و سەركردەكانی میلیشیاكان (یوسف كیلابی، عەلی التركي، عوده‌ی عه‌واد، ئه‌بو فه‌*ده‌ك و ئه‌بو ئا*لائی وه‌لا*ئی و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ی میلیشیا شیعه‌كان)، سه‌ردانی سوودانییان كردووە و پێشنیازەكەی شاسوار عەبدولواحید و عەلی حەمەساڵحیان خستووەتە ڕوو!

بەڵێ پێشنیازەكە خراوەتە به‌رده‌م سوودانی و داوای لێكراوە له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان قسه‌ بكات و داوایان لێبكات كه‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بێت. تەنانەت بە ئەمریكییەكان بڵێت كە لەنێو خودی كوردەكانیشەوە ئەو داوایە كراوە، ئه‌وه‌تا خودی سه‌رۆك حزبه‌كانی شاسوار عبدولواحید سه‌رۆكی (جیل الجید) و علي حمة صالح سه‌رۆكی (تیار الموقف) و چه‌ند كه‌س و لایه‌ن و په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ی كورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق ئه‌م پێشنیازه‌یان بۆ ئێمه‌ كردوه‌ كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بكه‌ین كه‌ هێزێكی میلیشیایین له‌ كوردستان!

بەداخەوە وادیارە جاشەكان بە سوودانی و عەرەبە شیعەكانیان گوتووە كە ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا به‌و مه‌رجه‌‌ ڕازی بێت (حه‌شد و پێشمه‌رگه‌) به‌یه‌كه‌وه‌ هەڵبوەشێندرێتەوە، ئه‌وكات بە ڕووكەش عێراق به‌هێز ده‌بێت و ده‌بێت به‌ خاوه‌نی یه‌ك سوپا و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق، بەڵام لە هەمان كاتدا بەرەی مقاو*ەمە لە ڕێگەی ئەو فیرقەیەی كە بۆ حەشدی شەعبی دەكرێتەوە، هیچ مەترسییەكی لە عێراق لەسەر دروست نابێت و دەتوانێت لە كاركردن بۆ ئامانجەكانی بەردەوام بێت.

هەر لەمبارەیەوە، سوودانی به‌ په‌رله‌مانتاره‌ عەرەبە شیعه‌كانی گوتووه‌، دیراسه‌ی پێشنیازه‌كه‌تان ده‌كه‌م و ده‌یخه‌مه‌ پێش ئه‌مریكییه‌كان و له‌ ئەنجامەكەشی ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ی ئه‌م زانیارییه‌ كه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای حه‌شدی شه‌عبییه‌ به‌ به‌ڵگه‌وه‌ بۆ دوو به‌رپرسی باڵای یه‌كێتی ئاشكرای كردووه و گوتویه‌تی‌:‌ شاسوار و عه‌لی حه‌مه‌ سالح و چه‌ند كه‌س و لایه‌نێكی دیكه‌ی كوردی پێشنیازی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كورردستانیان كردووه‌ بكرێته‌ مه‌رج له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی!
هەر بۆ زانیاریی هەموو لایەك، هەفتەی رابردوو كە محەمەد شیاع سوودانی پێشوازیی لە شاسوار عەبدولواحید و تاقمەكەی كرد، هەر بۆ ئەوە پێشوازیی لێكرد كە سوپاسی بكات بەرامبەر بەو پێشنیازەی كە بەڵگەی دڵسۆزییانە بۆ عێراق.
زانیاریش هه‌یه‌ كه‌ دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو سوودانی دوور له‌چاوی میدیاكان پێشوازیی لە عەلی حەمەساڵح كردووه‌ و سوپاسی كردووه‌ بۆ ئه‌و جاشایەتییە، كە ئەوان ناویان ناوە پێشنیاز!

بیخوێنه‌وه‌... نەوتی ئەحزاب چییە كە لە عێراق دەفرۆشرێت؟ ئەمریكا بۆچی بە عێراق دەڵێت دەبێت چیتر ئەو نەوتە نەفرۆشرێت؟عێراق...
25/07/2025

بیخوێنه‌وه‌...
نەوتی ئەحزاب چییە كە لە عێراق دەفرۆشرێت؟
ئەمریكا بۆچی بە عێراق دەڵێت دەبێت چیتر ئەو نەوتە نەفرۆشرێت؟

عێراق لە ڕووی بەرهەمهێنانی نەوتەوە لە ڕیزبەندیی ئەو وڵاتانەیە كە ڕۆژانە نەوتێكی زۆر دەفرۆشن، كێڵگە نەوتییەكانی عێراق ڕۆژانە چەندان ملیۆن بەرمیل نەوتیان لێوە بەرهەم دێت. ئەو نەوتەی عێراق لە سەردەمانی ڕابردوودا لە چەندان ڕێگەوە دەناردرایە دەرەوە، بەڵام ئیستا هیچ یەكێك لەو هێڵانە نەماون. هێڵەكانیش ئەمانە بوون:

١- هێڵی بۆڕیی كەركوك - بانیاس: ئەم هێڵە نەوتی كەركوكی دەگەیاندە بەندەری بانیاس لە كەناراوەكانی سووریا لەسەر دەریای سپی، درێژییەكەی ٨٠٠ كیلۆمەترە و توانای ٣٠٠ هەزار بەرمیلی لە رۆژێك هەیە. لە ٢٠٠٣وە راگیراوە و ئێستا بۆڕییەكە لەكار كەوتووە.
٢- بۆڕیی كەركوك - تەرابلووس: ئەم بۆڕییە نەوتی لە كەركوكەوە لە ڕێگەی سووریاوە دەگەیاندە بەندەری تەرابلووس لە لوبنان، هێڵەكە ئێستا لەكار كەوتووە و لە هەندێك شوێندا باڵاخانە و پرۆژەی لەسەر كراوە.
٣- پرۆژەی بۆڕییەكانی كەركوك - عەقەبە: ئەمە پڕۆژە بووە و هەندێك كاریشی لەسەر كراوە، نەوتی لە كەركوكەوە بۆ ئوردن و لەوێشەوە بۆ بەندەری عەقەبەی ئوردن لەسەر دەریای سوور گواستۆتەوە، ئێستا لەكار كەوتووە.
٤- بۆڕیی كەركوك - جەیهان: ئەم بۆڕییە نەوتی عێراق بۆ بەندەری جەیهان لە توركیا دەگوازێتەوە، ساڵانێكە لەكار كەوتووە، لەجێی ئەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆڕیی گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستانی لە كێڵگەی خورمەڵەوە بۆ بەندەری جەیهان لە توركیا لێداوە، ئەویش حكومەتی عێراق بە پاساوی جۆراوجۆر هەناردەكردنەكەی راگرتووە و تا ئەم چركەیەش دەستی پێنەكردووەتەوە.

هەموو ئەم بۆڕییانەی پێشوو هەبوون، لە ناوچە كوردنشین و سوننەنشینەكانی عێراقەوە بۆ وڵاتانی دراوسێی عێراق گواستراونەتەوە، ئەگەر كاریان بكردایە، بە ئاسانی چاودێری دەكران، بەڵام عەرەبە شیعە فەرمانڕەواكانی عێراق بە مەبەست لە ٢٠٠٣وە تا ئەمڕۆ هیچ ڕێگەیەكیان بۆ هەناردەكردنی نەوتی عێراق نەهێشتووەتەوە، تەنیا یەك ڕێگەیان هێشتووەتەوە، ئەویش بەندەری (فاو)ە لە باشووری عێراق كە ڕێگەیەكی تەنگ و پڕ لە كێشەیە و هەمیشە مەترسیی ئەوەی هەیە كێشەی تێبكەوێت.

هۆكاری ئەوەی پارێزگای بەسڕەی شیعەنشین كراوەتە تاكە دەروازەی هەناردەكردنی نەوتی عێراق، ئەوەیە كە عەرەبە شیعەكان، بە دیاریكراویش میلیشیاكان دەیانەوێت جگە لە خۆیان، كەس ئاگای لە بارودۆخی بەندەرەكانی بەسڕە نەبێت تاوەكوو بە دڵی خۆیان نەوت لەو بەندەرانەوە هەناردە بكەن، هەر بۆیە چەند ساڵێكە نەوتی عێراق كراوەتە دوو بەش:

یەكەم: ئەو نەوتەی كە كۆمپانیای سۆمۆ و وەزارەتی نەوتی عێراق دەیفرۆشن و داهاتەكەشی بۆ عێراق دەگەڕێتەوە.

دووەم: ئەو نەوتەی پێی دەڵێن (نەوتی ئەحزاب) كە میلیشیاكان دزیویانە و لە بەسڕە دەیفرۆشن، بەڵام وەزارەتی نەوتی عێراق بەڵگەنامەی بۆ دەكات تاوەكوو كێشەی یاسایی نەبێت، داهاتەكەشی بۆ میلیشیاكان دەگەڕێتەوە، هەڵبەت ئەم جۆرە نەوتەیان، زۆر جار نەوتی ئێرانیشی لەگەڵدایە و بە ناوی نەوتی عێراق دەفرۆشرێت.

ئێستا ئەمریكا زانیویەتی كە ڕۆژانە سەرووی یەك ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە باشووری عێراقەوە لە لایەن میلیشیاكان دەفرۆشرێت، پارەكەی دەچێتە خزمەتی ئێران و میلیشیاكانی حەشدی شەعبی!

هەر بۆیە، بەپێی زانیاریی ورد و پشتڕاستكراوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی چەند ڕۆژی رابردووی نێوان ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراقدا رۆبیۆ بە ئاشكرا داوای كردووە، نەوتی ئەحزاب لە عێراق نەهێڵدرێت و ئەگەر ئەم پرۆسەیە بەردەوام بێت، ئەوا ئەمریكا هاوشێوەی نەوتی ئێران، حیساب بۆ نەوتی عێراق دەكات و سزا دەخاتە سەر فرۆشتنی نەوتی عێراق. لەم حاڵەتەشدا عێراق كە تاكە سەرچاوەی داهاتەكەی نەوتە، تووشی گەورەترین كارەساتی ئابووری دەبێت.

سوەیدا لە کۆنترۆڵی ئەحمەد شەرع دەرهێنراڕۆژی هەینی 25ی تەمووزی 2025، حکوومەتی کاتیی سووریا و ئیسرائیل سەبارەت بە ناوچەی س...
25/07/2025

سوەیدا لە کۆنترۆڵی ئەحمەد شەرع دەرهێنرا

ڕۆژی هەینی 25ی تەمووزی 2025، حکوومەتی کاتیی سووریا و ئیسرائیل سەبارەت بە ناوچەی سوەیدا لە باشووری ڕۆژئاوای سووریا لەسەر حەوت خاڵ ڕێک کەوتن. بە پێی بڕگەی یەکەمی ئەم ڕێککەوتنە دۆسیەی سوەیدا ڕادەستی ئەمریکا کراوە و هێزەکانی ئەمریکا سەرپەرشتیی مسۆگەرکردنی جێبەجێکرانی ڕێککەوتننامەکە دەکەن

24/07/2025

قه‌وما
سلام عادل ڕاوێژكاری سوودانی، ئاشكرایكرد گوتی: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر كورد هه‌ڕه‌شه‌ی تووندی له عێراق كردوه👇

خەڵكی بە درۆی جاشان نەخەڵەتان و پشتی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیان بەر نەدا.. پیلانی برسیكردنی خەڵكی كوردستان شكستی پێهێند...
24/07/2025

خەڵكی بە درۆی جاشان نەخەڵەتان و پشتی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیان بەر نەدا.. پیلانی برسیكردنی خەڵكی كوردستان شكستی پێهێندرا

رۆژی پێنجشەممە ٢٤ی تەمووزی ٢٠٢٥، پاش نزیكەی سێ مانگ لە درێژەدان بە سیاسەتی برسیكردنی خەڵكی كوردستان، حكوومەتی فیدڕاڵیی عێراق مووچەی مانگی ئایاری بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نارد.

هەموو ئەوانەی لە سیاسەت تێدەگەن، لەوە دڵنیان كە ئامانج لە گرتنەبەری سیاسەتی برسیكردنی خەڵكی كوردستان لە لایەن دەسەڵاتدارانی بەغدا لە لایەك و جاشەكانیان لە ناوخۆ لە لایەكی دیكە، ئەوە بوو كە خەڵكی كوردستان چۆك بۆ پیلانی دوژمنان دابنێن و تووڕە بن و دژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و قەوارەی هەرێمی كوردستان بوەستنەوە، تاوەكوو لەم ڕێگەیەشەوە قەوارەی هەرێمی كوردستان لاواز بكرێت یان نەهێڵدرێت.

خۆشبەختانە خەڵكی هەرێمی كوردستان وێڕای ئەوەی زۆر برسی و تینوو بوون، وێڕای ئەوەی بۆ ماوەی سێ مانگ نەیانتوانی پێویستییەكانیان دابین بكەن، بەڵام هێشتا بە درۆی ئەو جاش و بەكرێگیراو و نۆكەر و موتەرجیم و گوتەبێژانەی تەیف سامی و شیاع سوودانی و كیلابی و كەلبەكانی تر هەڵنەخەڵەتان. نەك هەر هەڵنەخەڵەتان، بەڵكوو پشتی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیان بەر نەدا تا لە كۆتاییدا خۆڕاگریی حكوومەت و خەڵكی كوردستان بووە هۆی ئەوەی پیلانی برسیكردنی خەڵكی كوردستان شكست بهێنێت و بەغدا مووچە بنێرێت.

بە دڵنیاییەوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان رێز لەو خۆڕاگرییەی خەڵكی كوردستان دەگرێت، هەرگیز درێخی ناكات لە خزمەتكردنی ئەو خەڵكەی كە ئامادەن لەپێناو هەرێمەكەیاندا بەرگەی هەموو پیلانگێڕییەك بگرن. هەروەها وازیش لە داكۆكیكردن لە ماف و سایشتەكانی خەڵكی كوردستان ناهێنێت.

پرسیار ئەوەیە، ئەو جاش و نۆكەر و بەكرێگیراوانەی كە لە ماوەی ئەم ٩٠ رۆژەدا هەموو هەوڵێكیان دا تاوەكوو خەڵك بچنە پاڵ پیلانگێڕییەكانی عێراق و دژی هەرێمەكەی خۆیان بوەستنەوە، ئێستا كە بۆیان دەركەوت خەڵك هیچ حیسابێكیان بۆ ناكات و لەم نێوەندەدا ئەوان وەك جاش تەنیا ڕیسوایی و ڕووڕەشییان بۆ ماوەتەوە، ئاخۆ هەست بە شەرمەزاری دەكەن و داوای لێبووردن لەو خەڵكە دەكەن؟ یان بە سەرشۆڕی ڕاهاتوون و لەسەر جاشایەتییەكەیان بەردەوام دەبن؟

بیخوێنه‌وه‌..!!پێشنیازێكی نهێنیی یەكگرتوو بۆ میلیشیای قە*یس خەز*عەلی ئاشكرا بوو.. ”پارەی مووچەی خەڵكی كوردستان بۆ غە*ززە...
24/07/2025

بیخوێنه‌وه‌..!!

پێشنیازێكی نهێنیی یەكگرتوو بۆ میلیشیای قە*یس خەز*عەلی ئاشكرا بوو.. ”پارەی مووچەی خەڵكی كوردستان بۆ غە*ززە بنێرن“

پاش نزیكەی ٩٠ رۆژ، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی تەمووزی ٢٠٢٥، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نێردرا و سیاسەتی برسیكردنی خەڵكی كوردستان شكستی پێهێندرا.

لە ماوەی ئەو ٩٠ رۆژەدا، زۆر كەس و لایەن لە ناوخۆ و عێراق و لە ئاستی نێودەوڵەتیش رۆڵیان هەبوو لە هاندانی حكومەتی فیدڕاڵیی عێراق بۆ كۆتاییهێنان بە سیاسەتی برسیكردنی خەڵكی كوردستان، لە بەرامبەریشدا چەند كه‌س و لایه‌نێكی ناوخۆیی و عێراقی و ئیقلیمی ڕۆڵێكی زۆر خراپیان گێڕا و هانی حكومەتی فیدڕاڵییان دا كە ناردنی مووچە زیاتر دوابخات و تەنانەت پێشنیاز هەبووە كە هەر مووچەی خەڵكی كوردستانیش نەنێرێت.

بەپێی زانیاریی ورد و پشتڕاستكراوە، (فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان) لە میانی دیدارەكانیاندا لەگەڵ سوودانی و تەیف سامی و هەندێك لە میلیشیا عەرەبە شیعەكان، پێشنیازێكی زۆر سەیر و بگرە زۆر جاشانەیان بۆ عەرەبە شیعەكان كردووە كە پێشنیازەكەیان بەم شێوەیەیە:

- حكوومەتی عێراق لە جیاتی ئەوەی مووچە بۆ مووچەخۆرانی كوردستان بنێرێت، با ئەو پارەیەی مووچەی خەڵكی كوردستان بۆ غە*ززە بنێرێت، بە تایبەتیش پارەكە بدرێت بە بزووتنەوەی حە*ماس كە لەم نێوەندەدا هەم یەكگرتوو وەك ئیخوانییەك قازانج دەكات، هەم حە*ماسیش حزبێكی سەر بە بەرەی مقا*وەمەیە و پارەكە لە خزمەتی ئێران دەبێت!

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بەڵێنی ئەوەیان داوە كە ئەگەر پارەی مووچەی خەڵكی كوردستان بۆ غە*ززە بنێردرێت، ئەوا خۆیان و تەواوی ئەو حزبانەی وەك ئه‌وان رێگەی جاشایەتییان گرتووەتە بەر، كارێك دەكەن كە خەڵكی كوردستان لە جیاتی ئەوەی لۆمەی حكومەتی عێراق بكه‌ن، دەستخۆشیی لە دەسەڵاتدارانی بەغدا بكەن بەوەی پارەكەیانی بۆ غە*ززە ناردووە و خەڵكەكە بڵێن با حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەكەمان پێ بدات!

بەداخەوە ئەو پێشنیازەی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە جاشایەتی و خۆفرۆشیدا نموونەی نییە، چونكە هیچ كەسێك لە هەرێمی كوردستان دژی ئەوە نییە هاوكاریی خەڵكی غە*ززە بكرێت، بەڵام عەرەب زیاتر لە ٢٠ دەوڵەتیان هەیە و هەندێك لەو دەوڵەتانە ترلیۆنەها دۆلاریان هەیە، هەروەها عێراقیش خۆی پارەیەكی ئێجگار زۆری هەیە و مووچەخۆرانی عێراق هەرگیز بۆ مانگێكیش مووچەیان دوانەكەوتووە، بۆیە ئەگەر ئەركێكی ئایینی بێت لەسەر موسوڵمانان كە هاوكاریی خەڵكی غە*ززە بكەن، پێش هەرێمی كوردستان، پێویستە وڵاتانی عەرەبی و عێراق خۆی هاوكارییان بكات، نەك لەسەر حیسابی خەڵكی هەرێمی كوردستان.

هەر بەهۆی ئەو پێشنیازە نهێنییەشەوە بوو كە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی خۆیان كردبوو بە گوتەبێژ و موتەرجیمی سوودانی و بەردەوام بە ناوی ئەوانەوە درۆیان بۆ مووچەخۆرانی كوردستان دەكرد!
بەڵام مووچەخۆران بۆ ئەوەی لەم دۆخە دەربازیان بێت، پێویستە لە نزیكترین هەڵبژاردندا هەموو جاشەكان سزا بدەن و زیاتر سووك و ڕیسوایان بكەن.

Address

Sulaimanieh

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Lapara posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share