26/07/2025
پژاک : تۆڵەی شەهید سمکۆ کۆبان مان کردەوە
پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان (پژاک) بە بڵاو كردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەك، بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشی چەکداری بۆ سەر سوپای پاسداران لە سەردەشت لە ئەستۆگرت.
بە وتەی پژاک، ئەو هێرشە تۆڵەسەندنەوە بوو لە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر سلێمانی لە باشوری کوردستان كە بەهۆیەوە یەکێک لە ئەندامانی ئەو حیزبە بە ناوی سمكۆ كۆبانی شەهید بوو.
بەپێی چەند سەرچاوەیەکی هەواڵی مەیسەم کەبیری ئەفسەری باڵای سوپای پاسداران لە هێرشەکەدا كوژراوە.