25/01/2025
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەمڕۆ وتارێکی بەناونیشانی (ساڕێژی برینەکانی مێژوو، رێزلێنان لەقوربانیانی جینۆسایدی ئەنفال) لەسایتی (نیوز ویک) ی ئەمریکیدا بڵاوکردەوە.
خانمی یەکەمی عێراق ڕایدەگەیەنێت لەم وتارەدا بۆچونەکانم دەربارەی ئەو ئازارانە ئەخەمەڕوو کە کۆمەڵگە سەرکوتکراوەکان چەشتویانە لەگەڵ ئەو وانانەی نابێت بەهیچ جۆرێک لەیادیان بکەین.
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد زیاتر دەڵێت گۆڕە بەکۆمەڵەکان بیرەوەرییەکی بەئازارە بۆ ئەو وڵاتانەی گرفتاری توندوتیژیی بوون و رژێمە سەرکوتکارەکان خاکەکانیانی کردە گۆڕستانێکی بێ دەنگ.
لەبەشێکی تری وتارەکەیدا لە (Newsweek) خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وێنای سەردانەکەی دەکات بۆ سەماوە، و دەڵێت: کەچوومە سەر ئەو خاکە پیرۆزە لە بیابانی تەل ئەلشێخیە، هەستم کرد بەنەهامەتی قوربانیان و بەرپرسیارێتیمان. خێزانەکانیان تەنیا شایستەی هاوسۆزی نین، بەڵکو پێویستیان بەهەنگاوی کردارییە.
لە درێژەی وتارەکەیدا خانمی یەکەمی عێراق دەڵێت ئەم بابەتە تەنیا سەبارەت بەڕابردوو نییە، بەڵکو پەیوەندیدارە بە ئایندەمان. و هەر گیانێک کەلەو گۆڕە بەکۆمەڵانەدا لەدەستچوبێت، گەواهیدەری تێچووی بێدەنگی و بێ کردارییە. دەبێ چیرۆکەکانیان بگێڕدرێتەوە، تا قوربانیدانیان بۆ هەمیشە لە ویژدانی مرۆڤایەتیدا بمێنێتەوە بۆ هەتایە. دەبێ پێکەوە پارێزگاری لەبیرەوەرییان بکەین، دادپەروەری بەدی بهێنین، دوارۆژێک بنیات بنێین کەتێیدا هیچ منداڵێک لەترس و تۆقاندندا خۆی بەئامێزی دایکیەوە نەگرێت.
لەم لینکەوە دەقی وتارەکەی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بخوێننەوە:
https://www.newsweek.com/healing-wounds-historyhonoring-victims-anfal-genocide-opinion-2020553?fbclid=IwZXh0bgNhZW0CMTEAAR2ZV_amHX2xDgJJ9ZZf5jqnr-SKajOsg_ftewhbzPvAIl4btkJuSvWxIqg_aem_UdgTpKJcSsAlbgMcqh5hFg
The Anfal genocide, one of modern history's darkest chapters, claimed 182,000 Kurdish, Assyrian, Shabak, Turkman, Yazidi, and Mandean lives and destroyed 4,500 villages.