BAW News

BAW News ‎باو نیوز (میدیای ئەهلی ئازاد) ڕاستگۆیی لە گەیاندنی زانیاری خێرا تر لە هەواڵ

28/07/2025

بەپەلە
بریندارێک گەشتە نەخۆشخانەی شەهید ڕەوف بەگ کە بە 3 فیشەک بریندار کراوە

گەرما کۆتایی دێت ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، سبەی سێ شەممە 29/7/2025 پلەکانی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ لەبەرزیدا ...
28/07/2025

گەرما کۆتایی دێت

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، سبەی سێ شەممە 29/7/2025 پلەکانی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ لەبەرزیدا ئەمێنێتەوە و ئاسمانی ناوچەکەش بە زۆری پەڵە هەور و هەندێک کات نیمچە هەور ئەبێت، بەڵام لە دوو سبەی ڕۆژی چوار شەممەوە 30/7/2025 لە ئەنجامی هەڵکردنی بایەکی فێنک لە دەریای ناوەڕاستەوە بە ئاراستەی سووریا و عێراق و هەرێمی کوردستان وردە وردە کاریگەری ئەو گەرما بەتینە لەسەر ناوچەکە کەم دەبێتەوە و پلەکانی گەرما دەست بە دابەزین ئەکاتەوە.

ڕاشیگەیاند، سەرەتاش بە رێژەیەکی کەم پلەكانی گەرما دادەبەزن دواتر و بەتایبەت لەسەرەتای مانگی داهاتوو 1/8/2025 کاریگەریەکانی ئەو بارستە هەوایە بەردەوام و زیاتر ئەبێت لەسەر وڵاتانی ناوچەکە و بەهۆیەوە پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان 4 تا 6 پلە نزم دەبێتەوە و تا دوو شەممەی داهاتوو 4/8/2025 کاریگەریەکانی بەردەوامی ئەبێت و لەو ماوەیەدا گەرما لەناوچەکەدا لە ئاستێکی ئاساییدا ئەبێت .

28/07/2025

بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 139,000 دیناری عیراقییە

28/07/2025

ترەمپ باسی غەززە دەکات دەڵێت، تەنیا ئێمە هاوکاری غەززەمان کرد و کەسیش سوپاسی نەکرد

🔻وزارەتی ناوخۆی عێراق دووچاری حاڵەتی هەڵاوسانی پلە سەربازییەکان بووە کە لە مێژوودا هاوشێوەی نەبووە، ئەوەش بەهۆی بەرزکردن...
28/07/2025

🔻وزارەتی ناوخۆی عێراق دووچاری حاڵەتی هەڵاوسانی پلە سەربازییەکان بووە کە لە مێژوودا هاوشێوەی نەبووە، ئەوەش بەهۆی بەرزکردنەوەی پلەی سەربازیی ژمارەیەک ئەفسەری وەزارەتەکە لەلایەن فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە.

28/07/2025

شنیار ئەنوەر
پەرلەمانتاری یەکێتی سەبارەت بەتۆمارکردنی سکاڵا لەسەر هەندێک قسەدەكات

28/07/2025

ڕێبەر ئەحمەد: وەزیری ناوخۆ ئەوانەی هێرشی درۆنی دەکەنە سەر هەرێمی کوردستان بۆ هەولێر و بەغدا ئاشکران و دەبێت سنوورێکیان بۆ دابندرێت

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، زانیاری نوێی لەبارەی شەڕی مانگی ڕابردووی نێوان وڵاتەکەی و “ئیسرائیل” ئاشکرا کرد و چ...
27/07/2025

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، زانیاری نوێی لەبارەی شەڕی مانگی ڕابردووی نێوان وڵاتەکەی و “ئیسرائیل” ئاشکرا کرد و چۆنیەتی گەیشتن بەئاگربەست و هەوڵی تیرۆرکردنی خۆی خستەڕوو.

ئاژانسی “تەسنیم”ی ئێرانی لە زاری عێراقچییەوە بڵاوی کردووەتەوە: “لەکاتی شەڕدا، بۆمبێک لەبەرانبەر ماڵەکەمدا چێندرابوو و خانووەکەی بەرانبەرمان کرایە ئامانج، ئەنجامدەرانیش دەستگیرکران.”

ناوبراو وتوویەتی: “چەندین جار، لەکاتی گەشتەکانماندا بۆ تورکیا، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەرماندا سووڕاونەتەوە.”

دەربارەی ئاگربەست لەگەڵ “ئیسرائیل”، عێراقچی ڕوونیکردەوە: “لە ڕۆژی هەشتەم یان نۆیەمی شەڕدا، ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی بڕیارێکی ستراتیژی دەرکرد کە بریتی بوو لە قبوڵکردنی ئاگربەستی بێ مەرج، ئەگەر دوژمن داوایەکی فەرمی پێشکەش بکات، ئەم بڕیارە لە پێگەی هێزەوە بوو.”

هەروەها وتی: “کاتژمێر یەکی بەرەبەیان، پەیوەندیمان پێوەکرا کە ئیسرائیل ئامادەیە بۆ ئاگربەست، دوای وەرگرتنی ئەم داواکارییە لە چەند وڵاتێکەوە، وەک وەزیری دەرەوە لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی تر ڕاوێژم کرد بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە دۆخەکە لەگەڵ بڕیارەکەدا دەگونجێت.”

ڕوونیشیکردەوە: “دوای دڵنیابوونەوەی کۆتایی، ڕاگەیەنرا کە ئێران ئامادەیە بۆ ڕاگرتنی شەڕ بە مەرجێک لایەنی بەرانبەر هێرشەکانی بوەستێنێت.”

عێراقچی ئاماژەی بە ڕووداوی تێگەیشتنی هەڵە کرد سەبارەت بە کاتی ئاگربەستەکە و وتی: “لێک تێنەگەیشتنێک لەنێوان من و هێزە چەکدارەکاندا ڕوویدا، چونکە هاوڕێیان پێیان وابوو کاتە دیاریکراوەکە کاتژمێر چواری بەیانی بەکاتی گرینچە، بۆیە هێرشەکان تا کاتژمێر ٧:٣٠ خولەکی بەیانی بە کاتی تاران بەردەوام بوون، دوای نیوەڕۆ، لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە ئەم تێگەیشتنە هەڵەیە چارەسەر کرا.”

وتیشی: “ئێوارەی یەکەم ڕۆژی ئاگربەست، ئیسرائیل بانگەشەی کرد کە ئێران مووشەکی هاویشتووە و ڕێککەوتنەکەی پێشێل کردووە، بۆیە فڕۆکەکانیان نارد بۆ ئەنجامدانی هێرش، دەستبەجێ، نامەیەکم بۆ (ستیڤ ویتکۆف نوێنەری ئەمریکا) نارد و تێیدا ڕامگەیاند کە ئیسرائیل بیانوو دەهێنێتەوە و بە درۆ ئێران تۆمەتبار دەکات، هیچ پێشێلکارییەک ڕووینەداوە، و ئەگەر هەر کارێک بکات، دەستبەجێ و بە توندتر لە پێشوو وەڵام دەدەینەوە.”

عێراقچی وتی: “دوای ئەوە بینیتان کە ترەمپ، تویتێکی کرد و داوای لە فڕۆکەوانەکان کرد بگەڕێنەوە، و هێرشی ئیسرائیلیی ڕاگرت، ئەمەش دەریخست کە هەموو شتەکان هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ ئەمریکییەکاندا بەهەماهەنگی کرابوون.”

لە کۆتاییدا وتی: “ئیسرائیل پێی وابوو ئێران لە ماوەی هەفتەیەکدا دەڕووخێت، بەڵام ئەمە ڕووینەداو لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا فەرماندەی مەیدانی نوێ دیاریکران.”

27/07/2025

🟥 وەزیری دەرەوەی سعودیە وەک سعودیە هەڵویستمان نەگۆڕە بەرامبەر فەلەستین و دامەزراندنی دوو دەوڵەت تاکە چارەیە بۆ ئەو کێشەیە

27/07/2025

نووسینگەی مەکتەبی سیاسی حزبەکەی کاکە حەمە لەپارێزگای #کەرکوک کرایەوە
ئەمڕۆ ٢٧ی تەمموزی ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە کارگێڕان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، نووسینگەی مەکتەبی سیاسی لە پارێزگای کەرکووک کرایەوە.

27/07/2025

جیاوازی پلەکانی گەرما لە عێراق و هەرێمی کوردستان نزیکەی 10 پلەیە، لە خوارووی عێراق نزیکە لە نیوەکوڵ
درێژە ↙️↙️

27/07/2025

وەزارەتی دارایی: دووشەممە مووچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت

Address

Sulaimanieh

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when BAW News posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share