KoRoj::کۆڕۆژ

KoRoj::کۆڕۆژ ئەوەى ڕوودەدات و ناوترێت، ئێمە تیشکى دەخەینەسەر

کۆڕۆژ.. پرۆژەیەکى دیجیتاڵمیدیایى ئازادە و بەدروشمى "ئەوەى ڕوودەدات و ناوترێت، ئێمە تیشکى دەخەینەسەر" ڕووماڵى هەواڵ و ڕووداو و پێشهاتەکان دەکات.
پلاتفۆڕمەکانى کۆڕۆژ لەلایە چەند دەرچوویەکى بەشى "میدیا"ى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بەڕێوەدەبرێت.

🟠بەداخەوە..!کەلار.. لەم ڕووداوەدا شۆفێری ماتۆڕەکە گیانی لەدەستدا..
06/09/2026

🟠بەداخەوە..!
کەلار.. لەم ڕووداوەدا شۆفێری ماتۆڕەکە گیانی لەدەستدا..

06/09/2026

دۆلار فڕی
100$=155,600

نوسینگەکانی کۆڕەک لە سێ پارێزگای تر داخراننووسینگەی باکووری دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی ...
06/09/2026

نوسینگەکانی کۆڕەک لە سێ پارێزگای تر داخران

نووسینگەی باکووری دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی نیشتمانی، بارەگا و سەنتەرەکانی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆمی لە پارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا و سەلاحەدین داخست.

ئەم هەنگاوە درێژەپێدەری ئەو ڕێکارە مەیدانیانەیە کە پێشتر لە بەغدا، کەربەلا، نەجەف، دیوانییە، بابل و پارێزگاکانی تری عێراق جێبەجێ کرابوون.

دەڵێن سوودانییەکان خاکەکەی خۆیان فرۆشتووە .. ڕایانکردووە و بەرگرییان لێ نەکردووە .. ئایا باسی فەزیحەکەیان بۆ کردوویت .. ...
06/09/2026

دەڵێن سوودانییەکان خاکەکەی خۆیان فرۆشتووە .. ڕایانکردووە و بەرگرییان لێ نەکردووە .. ئایا باسی فەزیحەکەیان بۆ کردوویت .. فەزیحەکەی ئیمارات؟

ماوەی چەند ڕۆژێکە 'منداڵەکانی زاید'، وەک شێت ڕەفتار دەکەن .. نەتەوەیەکگرتووەکان لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕاستییەکان لە سوودان پێکهێناوە .. کەمپی (زەمزەم)ـت لەبیرە؟ ئەو کەمپەی ملیۆنێک ئاوارەی تێدابوو، لە نیسانی (٢٠٢٥) هێزەکانی پشتگیریی خێرا (RSF) هەڵیانکوتایە سەر دانیشتووانەکەی و لانیکەم (١٥٠٠) کەسی سڤیلیان کوشت و نزیکەی (٤٠٠) هەزار کەسیان دەربەدەر کرد، جگە لە هەزاران تاوان دژی ژنان، کە زمان شەرمدەکات باسیان بکات .. جیهان شۆکبوو .. دیمەنی ئەو ژنانەی، کە خێمەکانیان جێدەهێشت هەستی هەر کەسێکی ئازادی هەژاند .. تەنها دژی یەک دەوڵەت: ئیمارات.

ئەو 'دەوڵەتە' بچووکەی کەنداو نکوڵی لە بەرپرسیارێتی خۆی کرد .. ملیۆنان دۆلاری بۆ سپیکردنەوەی ناوبانگی خەرجکرد .. بەڵام لە کۆتاییدا ڕاپۆرتی لێژنەی لێکۆڵینەوە دەرچوو و بە ناو ئیدانەی ئیماراتی کرد لە تاوانی کەمپی زەمزەمدا. لە ئەبو زەبی، دەسەڵاتدارانی ئیمارات خانوو و بەرەیەکی ڕازاوەیان بۆ عەقیدی کۆڵۆمبی (ئەندرێس کیخانۆ بیسێرا) و هاوسەرەکەی (کلۆدیا ڤیڤیان ئۆلیڤێرۆ) دابینکردبوو .. هەردووکیان بەرپرس بوون لە دروستکردنی تۆڕێک بۆ دامەزراندنی (٢٠٠٠) بەکرێگیراوی کۆڵۆمبی. بەکرێگیراوەکان دەگەن و دەستبەجێ لە ناوچەیەک بە ناوی (غیاثی) لە باشووری ئەبوزەبی مەشقیان پێدەکرێت لەسەر بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و سیستەمی بەرگری ئاسمانی .. بابەتەکە لێرەدا ناوەستێت .. هەنگاوی دواتر دێت ..

هەرێمی (ئەرزولسۆمال - Somaliland)ـت لەبیرە؟ ئەو بەشە یاخییەی وڵاتی سۆماڵ، کە لەم دواییانەدا پەیوەندی لەگەڵ (ئیسرائیل) دروستکرد؟ لەوێوە بەکرێگیراوە کۆڵۆمبییەکان لەگەڵ بڕێکی زۆر لە چەک و تەقەمەنی بە فڕۆکە زەبەلاحەکانی (ئیلیۆشین) دەنێردرێن .. تۆپی هاوتزەر، ئۆتۆمبێلی چوارپێل و سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە جۆری (FK-2000) .. پاشان ئەو کەلوپەلانە دەگوێزرێنەوە بۆ دوو دەوڵەت: چاد .. پاشان لیبیا، بەتایبەت ئەو ناوچانەی لەژێر کۆنتڕۆڵی جەنەڕاڵ خەلیفە حەفتەردان لە (جەفرە، کوفرە و بنغازی) .. هەنگاوی کۆتاییش گواستنەوەیانە بۆ سوودان .. بەتایبەت بۆ چەتەکانی پشتگیری خێرا. ئەمە ئەو تۆڕە شەیتانییە بوو، کە ئیمارات دروستی کردبوو و نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتەکەیدا بە وردی ئاشکرای کرد.

تەسەور بکە؟ تەنانەت ئیمارات تەنها بە دامەزراندنی کۆڵۆمبییەکان نەوەستا، کە بە دڕندەیی ناسراون دوای نیو سەدە لە شەڕی ناوخۆیی مەترسیدار لە جەنگەڵەکانی بۆگۆتا .. نەخێر .. ملیۆنان دۆلاری داوە بە بەکرێگیراوانی پەنەما، باشووری سوودان و ئەسیوپیا بۆ پشتگیریکردنی چەتەکانی (جەنجەوید) لە قڕکردنی گەلی سوودان. چەند دەوڵەت و قەوارە بەشدارن لە لێدانی سوودان؟ ئیمارات، کۆڵۆمبیا، ئەسیوپیا، چاد، ڕۆژهەڵاتی لیبیا، ئەرزولسۆمال .. ئیتر بابەتەکە تەنها گومان نییە .. ئەمانە ڕاستیگەلێکی دۆکیومێنتکراوی نێودەوڵەتیین دەربارەی ئەو ڕۆڵە ترسناکەی ئیمارات دەیگێڕێت، کە لە کۆتاییدا تەنها وەکیلێکی قەوارەی عیبرییە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دەریای سوور و نیل لە خاکی سووداندا.

ناوی یەک دەوڵەتی عەرەبی بهێنە، کە هێندەی ئیمارات ئەم هەموو ترس و تۆقینەی بڵاوکردبێتەوە؟ نییە .. ناوی یەک بنەماڵەی فەرمانڕەوای عەرەب بهێنە، کە هێندە پارەی بۆ وێرانکردنی ژێرخانی دەوڵەتە عەرەبییەکان لە ناوەوە خەرجکردبێت؟ نییە .. تەنها ئیمارات .. پاشان کەسێک دێت و دەڵێت: سوودانی ڕایکرد و وەک پیاو بەرگریی نەکرد.. ئەی کێ بوو هەوڵەکانی ئیماراتی پوچەڵکردەوە؟ کێ بوو کۆنتڕۆڵی پایتەختی کردەوە و لە چەتەکانی پشتگیریی خێرا ڕزگاری کرد؟ کێیە لە باکووری کوردوفان لە پێشڕەویدایە؟ کێ کۆشکی کۆماری و فڕۆکەخانەکانی گەڕاندەوە؟ کێیە بەتەنها بەرگریی دەکات لەبەردەم ئەو شەڕە گەورەیەی، کە وڵاتانی ناوچەکە، عەرەب و ئەفریقی، دژی سوودان دەستیان پێکردووە؟ تەنها ڕۆڵە و پیاوەکانی سوودان .. ئیمارات پڕوپاگەندەی خەبیسانەی خۆی بڵاودەکاتەوە، کە سوودانی خاکەکەی فرۆشتووە، پاشان قەدەر وەها دەکات لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتییەکان دەربچن و بسەلمێنن، کە سوودانییەکان بەتەنها ڕووبەڕووی سوپایەک لە بەکرێگیراوانی ئەمریکای لاتین و ئەفریقیا بوونەتەوە.

لە کانوونی یەکەمی (٢٠٢٥)، سەدان منداڵ لەگەڵ مامۆستاکانیان لە باخچەیەکی منداڵان بە ناوی (نەبعولحەنان) لە باشووری کوردوفان کۆببوونەوە .. کاتێک ئاهەنگەکان لە باخچەکە دەستیان پێکرد، حەمیدتی فەرمانی بە پیاوەکانی کرد بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومانی بکەن .. کەسوکاری منداڵەکان ڕایانکرد تا پاشماوەی تەرمی منداڵەکانیان کۆبکەنەوە .. حەمیدتی فەرمانی دووەمی دەرکرد بۆ لێدانی باوکەکان و ئەمبوڵانسەکان .. هەندێکیان ڕزگاریان بوو و توانییان بریندارەکان بگەیەننە نەخۆشخانەیەکی لادێ لە (کالۆقی) .. فڕۆکەی سێیەم لەوێ چاوەڕێیان بوو و نەخۆشخانەکەی بەسەر هەموواندا ڕوخاند .. (١١٤) قوربانی کە (٦٠)ـیان منداڵ بوون. فڕۆکەکان ئیماراتی بوون، بەکارهێنەرەکەی کۆڵۆمبی بوو، دەوڵەتی فڕین ئەسیوپیا بوو و شوێنی پەڕینەوەش ئەرزولسۆمال بوو .. قوربانییەکەش گەلی سوودان بوو.

ئایا منداڵانی زاید وەها دەزانن ئێمە لەبیری دەکەین؟، کە ئەمانە تاوانن و کۆن دەبن؟ ئەمڕۆ لە تۆمارەکانی مێژوودا بە پیتی درشت دەنووسرێت، کە ئێوە تەنها تاوانبارن .. ئەمڕۆ لە ڕووی نێودەوڵەتییەوە ئەوەی دەزانرا، سەلمێنرا .. بەیانیش، هەرچەندە دوور بێت، ڕۆژی لێپرسینەوە دەبێت .. بۆ هەر منداڵێکی سوودانی، کە بە غەدر لە (نەبعولحەنان) گیانی سپارد .. بۆ هەر ژنێکی سوودانی، کە لە کەمپەکانی زەمزەم شکۆیان شکا .. بۆ هەر گەنجێکی سوودانی، کە بە گوللەی قەناسێکی کۆڵۆمبی لە حەوشەی ماڵەکەیدا شەهید بوو .. بۆ هەر کەسێکی برسی بەهۆی گەمارۆوە .. و هەر نەخۆشێکی بێبەش لە دەرمان .. بۆ (١٣٠) هەزار ڕۆح، کە تەنها تاوانیان ئەوە بوو سوودانیبوون .. سوێندیان بە خودا خواردووە، کە نیشتمانەکەیان نەکەنە پاروویەکی چەور بۆ بیرە خیانەتەکانی کەنداو.!

- وەرگێڕان:یادگار عەلی
لە عەبدە فەیاد- ڕۆژنامەنووس

"دەڵاڵەکانی ترەمپ (ستیڤ ویتکۆف و جارید کۆشنەر) گەیشتنە مۆسکۆ بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ سەرکردایەتی ڕووسیا، تا پێشنیاز...
05/09/2026

"دەڵاڵەکانی ترەمپ (ستیڤ ویتکۆف و جارید کۆشنەر) گەیشتنە مۆسکۆ بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ سەرکردایەتی ڕووسیا، تا پێشنیازێک بخەنەبەردەم سەرۆک ڤلادیمێر پوتین سەبارەت بە شەڕی ئۆکراینا، ئەمەش، وەک هەوڵێک بۆ گەیشتن بە فۆرموڵەیەک، کە ڕاگرتنی شەڕەکە مسۆگەر بکات.

بەڵام لێرەدا گرنگترین پرسیار ئەوە نییە: ترەمپ چیی پێشکەش بە پوتین دەکات؟
بەڵکو ئەوەیە: پوتین لە بەرامبەر کۆتاییهێنان بە شەڕەکەدا چیی دەستدەکەوێت؟
ئایا پوتین ڕازی دەبێت بە ڕێککەوتنێک، کە دان بە دەستکەوتە جوگرافییە ڕاستەقینەکانی ڕووسیادا نەنێت لەسەر خاکی ئۆکراینا؟ ئەویش لەگەڵ بەڵێنی نەچوونی ئۆکراینا بۆ ناو هاوپەیمانی ناتۆ، دابینکردنی گەرەنتی ئەمنیی و سەپاندنی کۆتوبەند بەسەر توانای سەربازی ئۆکراینادا؟
ئایا ئەوروپا پێشنیازێکی لەو شێوەیە قبوڵدەکات؟

دیارە بابەتەکە زۆر ئاڵۆزترە، بەتایبەت، کە ئەم سەردانە دوای سەردانی بەڕێوەبەری هەواڵگری ئەمریکا (CIA) دێت بۆ مۆسکۆ لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا، کە بەپێی ڕەوتی ڕووداوەکان دەرکەوت سەرکەوتوو نەبوو لە کۆتاییهێنان بەگرژییەکان یان کەمکردنەوەی دوژمنایەتییە زیادبووەکانی نێوان ڕووسیا لە لایەک و ئەڵمانیا و بەریتانیا لە لایەکی ترەوە.

لە هەمان کاتدا، ڕووسیا بەردەوام بوو لە وەشاندنی گورزی توند لە ئۆکراینا، لەوانەش کیێڤی پایتەخت؛ ئەمەش، وەک پەیامێکی ڕوون، کە مۆسکۆ مامەڵە لەگەڵ شەڕەکەدا ناکات، وەک دۆسیەیەکی جیاواز لە هاوسەنگییەکانی هێز لەسەر زەوی.
لێرەدا کێشە ڕاستەقینەکە بۆ ترەمپ دەردەکەوێت.

ئەوروپا ئێستا نوقمی شەڕێکی ناڕاستەوخۆ بووە لەگەڵ ڕووسیا، ئەڵمانیا و بەریتانیاش بەردەوامن لە بەرزکردنەوەی ئاستی پاڵپشتییەکانیان بۆ ئۆکراینا. لە هەمان کاتدا، ڕووسیا هەڕەشەی لە بەریتانیا و ئەڵمانیا کردووە، ئەڵمانیاش بوونی دیپلۆماسی ڕووسیای لە وڵاتەکەی کەمکردەوە لەسەر پاشخانی گرتنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە نزیک فڕۆکەخانەی (لایپزیگ)ـی ئەڵمانی، کە پەنجەمۆری ڕووسیای پێوە بووە.

لە کاتێکدا ترەمپ بەدوای دەرچەیەکی سیاسییدا دەگەڕێت، تاوەکوو دەستکەوتێکی دیپلۆماسی پێشکەشی گەلی ئەمریکای بکات، پێش هەڵبژاردنە نیوەییەکان، بەتایبەت لە سایەی شکستهێنانی لە شەڕی ئێراندا.

لەبەر ئەم هۆکارە، وەها دەردەکەوێت ناردنی ویتکۆف و کۆشنەر بۆ مۆسکۆ تەنها پەیوەندی بە دروستکردنی ئاشتییەوە نییە، بەڵکو هەوڵێکە بۆ گەیشتن بە ڕاگرتنی شەڕەکە لە زووترین کاتدا، بەو فۆرموڵەیەی، کە پوتین بتوانێت قبوڵی بکات. چونکە ترەمپ پێویستی بە ئاگربەستێکە، تەنانەت ئەگەر کاتیش بێت، تا لە ناوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا، وەک کارتێکی سیاسی بەنرخ بەکاری بهێنێت و جەماوەریبوونی خۆی پێ بەرز بکاتەوە پێش هەڵبژاردنەکانی تشرینی دووەمی داهاتوو بۆ کۆنگرێس.
کۆشکی سپی مەرج نییە پێویستی بە ڕێککەوتنێکی مێژوویی بێت، کە هەموو دۆسیەکان دابخات؛ تەنها ڕاگەیاندنی ئاگربەستێک دەکرێت، وەک سەرکەوتنێک پیشانبدرێت بۆ ئەو سەرۆکەی بەڵێنی کۆتاییهێنان بە شەڕەکانی دابوو.

ئامانجی دووەمی سەردانەکە، کۆنترۆڵکردنی گرژییە زیادبووەکان و ڕێگریکردنە لە گۆڕانی شەڕی ڕووسیا-ئۆکراینا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی فراوانتر لە نێوان ڕووسیا و هێزە ئەوروپییەکان، لە کاتێکدا بەرەکانی تر گەرمبوون و لە سەرووی هەمووشیانەوە ئێران.

بەڵام پرسیارەکە بە کراوەیی دەمێنێتەوە:
ئایا ویتکۆف و کۆشنەر دەتوانن پوتین قایلبکەن، کە ئێستا بوەستێت؟
بە بڕوای ئێمە، پوتین لە ڕووی سیاسییەوە گەمژە دەبێت ئەگەر بکەوێتە داوی هەر ئاگربەستێکەوە، کە ڕەنگدانەوەی ئەو گۆڕانکارییانە نەبێت، کە لەسەر زەوی ڕوویانداوە.
شەڕی ئێران و ئەمریکا و ئەو داتەپینەی لە تواناکان و سەرچاوە سەربازییەکانی ئەمریکادا دروستیکردووە، فشارێکی نوێ دەخاتەسەر ویلایەتەیەکگرتووەکان و ڕەنگە کاربکاتە سەر توانای واشنتۆن بۆ بەردەوامبوون لە پاڵپشتیکردنی ئۆکراینا بە هەمان ئاستی پێشوو.

لە بەرامبەردا، هەر ئاگربەستێکی درێژخایەن دەرفەت دەداتە ئۆکراینا بۆ ڕێکخستنەوەی هێزەکانی و بونیادنانەوەی توانای سەربازی و گەڕانەوەی لێشاوی چەک، ئەمەش ڕێگە بە کیێڤ دەدات لە بارودۆخێکی باشتردا بگەڕێتەوە ناو شەڕ.
لێرەوە ئاگربەست، لە ڕوانگەی مۆسکۆوە، دەبێتە چەکێکی دووسەر.
ئەگەر پوتین مەرجە سەرەکییەکانی دەستبکەوێت، ڕەنگە ئاگربەستەکە سەرەتایەک بێت بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ. بەڵام ئەگەر تەنها پشوویەک بێت بۆ خۆپڕچەککردنەوەی ئۆکراینا، ئەوا مۆسکۆ کەمتر ئامادە دەبێت بۆ قبوڵکردنی.

لەوەش گرنگتر، ئەوەی لە ئێران ڕوودەدات و ئەو شکست و فشارانەی ترەمپ لەو شەڕەدا ڕووبەڕووی دەبێتەوە، هۆکارێکی تری هێزی گفتوگۆن بۆ مۆسکۆ. هەرچەندە ئەمریکا بە بەرەکانی ترەوە سەرقاڵبێت، حیساباتی لایەنی بەرامبەر لەسەر مێزی گفتوگۆ دەگۆڕێت.
بۆیە دەبێت واشنتۆن ڕاستییەکی بنەڕەتی لەبەرچاو بگرێت: واقیعی سەر زەوی لە ئۆکراینا گۆڕاوە و ئەم گۆڕانکارییەش لە بەرژەوەندی کیێڤ نەبووە. بەهۆی نوقمبوونی ئەمریکا لە گەرووی هورمز، ئیتر بۆچیی پوتین سازش بکات؟

هەر چارەسەرێکی کاتی، کە ئامانجە جیۆپۆلیتیکی و سەربازییە بنەڕەتییەکانی مۆسکۆ چارەسەر نەکات، بۆ ڕووسیا کۆتایی ململانێ نابێت، بەڵکو تەنها دواخستنی دەبێت. مۆسکۆ تەنها بەدوای ئاگربەستدا ناگەڕێت، بەڵکو گەرەنتییەک دەوێت، کە ڕێگری بکات لە گەڕانەوەی شەڕ بە مەرجێکی خراپتر بۆ سەر ڕووسیا.

لە کۆتاییدا، هاوکێشەیەکی سەخت لەبەردەم ترەمپدایە:
ئۆکراینا ئاسایشی دەوێت بەبێ دەستبەرداربوون لە خاکەکەی، ئەوروپا شکستی ستراتیژی ڕووسیا یان لانیکەم ڕێگریکردن لە دەستکەوتی گەورەی دەوێت، مۆسکۆش دەیەوێت ئەنجامەکانی شەڕەکە جێگیر بکات و گەرەنتی ئەمنیی درێژخایەن بەدەستبهێنێت.
لە نێوان ئەم بەرژەوەندییە دژبەیەکانەدا، ترەمپ هەوڵدەدات گرێبەستێکی خێرا دروستبکات تا بە دەنگدەری ئەمریکی بفرۆشێتەوە، وەک سەرکەوتنێکی سیاسیی.

بەڵام بۆچیی پوتین ئێستا سازش بکات، لە کاتێکدا دەبینێت تێپەڕبوونی کات ڕەنگە مەرجەکانی ئەو باشتر بکات؟
ئەگەر کیێڤ بەدەست کەمیی چەکەوە دەیناڵاند و واشنتۆن بە بەرەیەکی ترەوە سەرقاڵ بێت و ئەوروپاش بەتەنها نەتوانێت بۆشایی سەربازی ئەمریکا پڕبکاتەوە، ئەوا هەر ئاگربەستێک دەرفەتێکی لەدەستچووە بۆ مۆسکۆ، نەک دەستکەوت.

ترەمپ دەیەوێت شەڕەکە ڕابگرێت تا دەستکەوتێک بە دەنگدەر بفرۆشێت، پوتینیش دەیەوێت بزانێت: ئێستا چیی دەچێتە گیرفانییەوە؟
لەکاتێکدا پایتەختە ئەوروپییەکان دەترسن ترەمپ لە پشت سەری ئەوانەوە ڕێککەوتنێک بکات، کە ئەوروپا لە داهاتوودا باجە ئەمنییەکەی بدات.

یادەوەری ئەوروپییەکان هێشتا ئەزموونی ڕێککەوتنی (میونخ)ی ساڵی (١٩٣٨)ی لەبیرە، کاتێک هەرێمی "سودیت" پێشکەشی هێتلەر کرا بە مەبەستی کڕینی ئاشتی، پێش ئەوەی دەربکەوێت، کە سازشکردن چاوچنۆکییەکانی ئەو کۆتایی پێناهێنێت و شەڕی دووەمی جیهانی لێکەوتەوە.

بۆیە ویتکۆف و کۆشنەر بە پێشنیازەکەی ترەمپەوە دەگەنە مۆسکۆ، بەڵام ئەوەی لەوێ دەیبینن تەنها مێزی گفتوگۆ نییە، بەڵکو تۆڕێکی ئاڵۆزە لە بەرژەوەندی و هێڵە سوورە دژبەیەکەکان.
ئەرکی ویتکۆف و کۆشنەر زۆر قورسترە لەوەی ترەمپ وێنای دەکات."

- وەرگێڕان
یادگار عەلی

قوباد تاڵەبانی ئەم وێنانەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی: بۆ ئاگاداربوون لە رەوشی تەندروستیی سیاسەتمەدار و تێکۆشەری گەورەی...
05/09/2026

قوباد تاڵەبانی ئەم وێنانەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی: بۆ ئاگاداربوون لە رەوشی تەندروستیی سیاسەتمەدار و تێکۆشەری گەورەی گەلەکەمان کاک عومەری سەید عەلی، سەردانی بەڕێزیانم کرد.

وتیشی: خۆشحاڵ بووم کە باری تەندروستی جێگیرە و هیوادارین هەرچی زووترە بە تەواوی بەسەر نەخۆشییەکەیدا زاڵ بێت.

گەمەی سفریی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر کابینەی نوێئەو ململانێ سیاسییەی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر کابینەی نوێ، بە هەموو ...
04/09/2026

گەمەی سفریی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر کابینەی نوێ

ئەو ململانێ سیاسییەی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر کابینەی نوێ، بە هەموو پێوەرێک گەمەیەکی سفرییە؛ سفرییە بەو مانایەی یەکێتی مەسرور بارزانی کردووەتە ئامانج و هەموو هەوڵێکی تا ئێستا ئەوە بووە نەبێتەوە بە سەرۆک وەزیران! لە لایەکی دیکەشەوە پارتی جگە لە مەسرور کەسی دیکەی بۆ ئەو پۆستە پێشنیاز نەکردووە و هیچ هەوڵ و هەنگاوێک لە دەرەوەی پارتی و لە نێو پارتیشدا بچووکترین کاریگەریی نەبووە لەسەر پارتی پەیوەست بە مەسرور بارزانی!
واتە مەسرور بارزانی لە هەردوو لا کۆلکەی هاوبەش و گۆچانی نێو ئەو تایەیە بووە کە تا ئێستا نەیهێشتووە ڕێگەی کابینەی نوێ بدۆزرێتەوە!

لێرەوە، یەک هاوکێشە لەو ململانێیەدا هەیە کە دەبێت ڕوون بێت: هەر کاتێک یەکێتی ڕێگەی گرت لەوەی مەسرور بارزانی ببێتەوە بە سەرۆک وەزیران، ئەوا ململانێکەی بێ هیچ گومان و پرسیارێک بردۆتەوە؛ هەر کاتێکیش پارتی توانی مەسرور بارزانی بکاتەوە بە سەرۆک وەزیران، ئەوا ململانێکەی لە بەرژەوەندیی خۆی یەکلا کردووەتەوە.

سەبارەت بەو قسانەی فڕێدراونەتە میدیاوە کە گوایە مەسعود بارزانی دێتە سلێمانی و لە پێناو کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتدا سازش بۆ یەکێتی دەکات، ئەوانە قسەی تەنکڕۆ و عاتیفین. ئەگەر مەسعود بارزانی بە سەردانێک بتوانێت سەرۆکایەتیی حکومەت بۆ کوڕەکەی نوێ بکاتەوە، ئەوا گۆڵێکی لە یەکێتی کردووە و وەک هەموو جارێک تۆڕەکەی دڕاندووە! لە ٢٠٠٥ەوە لەبەرامبەر کورسی بێ فەڕی سەرۆک کۆمار، پارتی گۆڵ لە یەکێتی دەکات!

سیاسەت بەوە ناپێورێت کێ دانوستانی کردووە و چی کردووە، بەڵکو ئەوە گرنگە چی بەدەست هێناوە؛ وەک گوتراوە: هەموو کارێک بە ئەنجام دەپێورێت، نەک بە هەنگاوەکانی سەرەتا!
ڕاستییەکەی، بوون و نەبوونی حکومەتی نوێ بۆ خەڵک هیچ گرنگی و بایەخێکی ئەوتۆی نییە، چونکە لە بنچینەدا ئەوانەی ناو نراون حکومەت و کابینە هیچیان ئەوە نەبوون هێندەی دوکانی کاسبی و گیرفانی حزب و بنەماڵە بوون. بەڵام بۆ ڕێگرتن لە گەوجاندن، تاریکاندنی زۆری ڕاستییەکان، موزایەدە و موزایەدەکاری، مەبەستم بوو ئەو دێڕانەی سەرەوە بگەن.

خەڵکانێک هەن هێشتا لە ژێر کاریگەری میدیا و چەواشەکاری دەسەڵات و دەربارەکانیاندان، وەگەرنا من دەمێکە هیچ باوەرێکم بە کۆی رێسای گەمەی سیاسیی لە هەرێمی کوردستاندا نەماوە و پێم وایە چارەسەر ئەو کاتە سەرپێ دەکەوێت؛ کە دەسەڵاتدارانی ئەمڕۆی هەرێم وەک پیاوانی ڕژێمی پێشوو ناویان بهێنرێت!

هۆشیار عەبدوڵا

شێخ مەحموودی نەمر لە نەخۆشخانەی بەغداد لە بارەی ئینگلیزەوە چی بە هاری سندرسن، دکتۆری خێزانی شاهانەی عێڕاق گوت؟!کاتێک شێخ...
04/09/2026

شێخ مەحموودی نەمر
لە نەخۆشخانەی بەغداد لە بارەی ئینگلیزەوە چی بە هاری سندرسن، دکتۆری خێزانی شاهانەی عێڕاق گوت؟!

کاتێک شێخ مەحموود بۆ چارەسەری تەندروستی دەچێتە بەغداد، دکتۆر سندرسن دەیبینێت، پاش پشکنینی دکتۆر سندرسن دەبینێت بەرزبوونەوەیەک لە پشتی شێخ دا هەیە کاتێک پرسیاری ئەوەی لێ دەکات ئەمە لە کەیەوە وایە؟

شێخ مەحمود دەڵێت: ئەمە شوێنی برینداربوونییەتی بە فیشەک. لەبەر نەبوونی ئامێری پشکنین بە تیشک هێیچ دکتۆرێک نەیتوانیوە بڕیار بدات کە ئەو فیشەکە دەربهێنێت بەتایبەتی کە فیشەکەکە نزیک دەبێت لە بڕبڕەی پشتی.

ئەویش دەڵێت: فیشەکی چی و کێ؟

شێخ وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت: فیشەکی ئینگلیز!

فیشەکەکە لە جەستەی شێخدا دەمێنێتەوە، چونکە هاری پێی دەڵێت: بە دەرهێنانی فیشەکەکە شێخ تووشی ئیفلیجی دەکات، هەر بۆیەشە شێخ بە دکتۆر هاری دەڵێت: ئێوەی ئینگلیز بچنە هەر شوێنێک دەرنایەنەوە، ئەگەر بشمانەوێت دەرتان ببهێنین ئەوا تووشی ئیفلیجیمان دەکەن، بەڵام ئێوە دەڕۆن و کوردستان هەر دەمێنێت. ئیدی لەو ڕۆژەوە دکتۆر هاری و شێخ دەبنە هاوڕێ.

03/09/2026

د. غالب دەڵێت: کاری لە پێشینەی بەندە لەسەر پرۆژە یاسای بودجە، مووچەی فەرمانبەران و پلەبەرزکردنەوەو هەوڵدان بۆ بە هەمیشەیکردنی گرێبەستەکان و دامەزراندنی سێ یەکەمەکانە

03/09/2026

کاتێک دەتەوێ یارمەتی کەسێک بدەیت کە دۆخی لەتۆ باشترە

Address

Kawa Road
Sulaimaniya
46001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when KoRoj::کۆڕۆژ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share