12/02/2026
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی (مام عەلی سۆفی) بڵاودەکاتەوە، کەئەمە دەقەکەیەتی:
زۆر غەمباربووم بەبیستنی هەواڵی کۆچی دوایی مام عەلی سۆفی ئەحمەد پێشمەرگەی ١٩٧٦ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و جوامێری کوردایەتی و شۆڕشی نوێ.
مام عەلی پێشمەرگە کۆڵ نەدەرەکەی کاتی تەنگانە بەڵێن دەدەم وەک چۆن لە کاتی گرتنی ئەو وێنەیەدا داوات لێ کردم کە یەکێتی بپارێزم و ووتت هیوامان پێتە ، هەر وەک چۆن هیوای ئێوە و پشتیوانتان بووم ئاواش درێژەپێدەری رێبازی مام دەبم.
درێژە پێدەری رێگەی هەموو ئەوانە ئەبم کە کەم ژیان و کەڵ ژیان ، ئەوانەی بە شکۆمەندی و نەبەردی و سەربەرزی ژیان ، ئەوانەی پەرۆشی و نیشتمانپەروەری و کورد و کوردستانی بوونیان هەڵبژارد.
پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە سەربەرزەکەتان و خزمانی گوندی بێکڵۆی سنوری پشدەر ئەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەیانم، خواى گەورە سەبرو ئارامی بەهەموو لایەک ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشییان بێت.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد