شيوعى نيوز \ كوردى

شيوعى نيوز \ كوردى هەواڵ چالاکی ڕوانگە آخبار نشاط فکریة

عێراق براوەی یەکەمە لەجەنگی ئیسرائیل -ئێران داشیوعی نیوز / ڕوانگەڕێبوار محمد محمد امینحکومەتی فیدراڵی عێراق لەناوەکانی ڕ...
15/06/2025

عێراق براوەی یەکەمە لەجەنگی ئیسرائیل -ئێران دا

شیوعی نیوز / ڕوانگە
ڕێبوار محمد محمد امین

حکومەتی فیدراڵی عێراق لەناوەکانی ڕابردوو ڕووبەڕووی ئاستەنگی مەترسی داری کورتهێنانی بوودجەوەبوەو بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت بۆ خوار ٧٠ دۆلار و مەترسی ئەوە هەبوو بگاتە خوار ٦٠ دۆلارو کێشەی گەورەی ئابوری بۆ عێراق دروست بێت بەڵام دوای هەڵبەز و دابەزێکی زۆر لە٦٦ دۆلار وەستایەوە .
جەنگی ئیسرائیل -ئێران بووبەخێر بۆ عێراق و نرخی یەک بەرمیل نەوت بەرزبوەوە بۆ ٧٥ دۆلارو ئێستا لە ٧٤ دۆلاردا وەستاوە .
بەرزبوونەوەی ٨ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بۆ عێراق خەڵاتێکی گەورەو و مووژدەئامێزە بۆ ئابوورییەکەی و ڕۆژانە ٢٨ ملیۆن دۆلارو مانگانە ٨٤٠ ملیۆن دۆلار تەنها لە هەناردەی نەوت.
لەلایەکی ترەوە ئەگەر هەناردەی نەوتی ئێران ڕابگیرێت ئەوا عێراق پشکەکەی زیاد دەکات و لەمەش قازانجێکی گەورەی لێدەکات.
دەمێنێتەوە بارودۆخی سیاسی و تێوەگلانی لەحەنگەکە بەپێی دواین شیکاری هەموو لایەنەکانی عێراق ڕێکەوتوون لەسەرئەوەی عێراق بپارێزن و بێلایەن بن لەحەنگەکە باشترین بەڵگەشم لەچەند ڕۆژی ڕابردوو هیچ پەرچەکردارێکی کردارەکی ڕوینەدا بۆ پشتیوانی ئێران بەبەراورد بە ڕابردوو ئەمەش ئاماژەی ئەوەیە عێراق دەیەوێت بەرژەوەندی خۆی بخاتە پێش هەموو بەرژەوەندیەکانەوە، ئەمەش گۆڕانکاریەکی زۆرباشە بۆ پاراستنی عێراق و سەقامگیری سیاسی و ئابوری.

ئەگەر ئەمەریکا گوشاربکات و هەناردەی نەوتی ئێران ڕابگیرێت چانسێک بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم دروست دەبێتەوە.

مافناس :ڕێبوار محمد محمد ئەمین
ماستەر لەگرێبەستەکانی نەوت وگاز

مۆتەکەی ترس شیوعی نیوزعبداللە کریم محمودلە سەرەتای  جەنگی عێراق –ئیران  دا بوو ،( شیخ جەعفەر) ی پاریزگای سلێمانی ، داوای...
05/06/2025

مۆتەکەی ترس

شیوعی نیوز
عبداللە کریم محمود

لە سەرەتای جەنگی عێراق –ئیران دا بوو ،( شیخ جەعفەر) ی پاریزگای سلێمانی ، داوای لە ( محەمەد رەفیق) ی سەرۆکی شارەوانی سلێمانی کرد ، ئاگاداری (ئەنجومەنی شارەوانی و بەڕێوەبەری فەرمانگە کان و کەسێتی یەکان )ی شار بکات ، سەعات ١٠ی بەیانی رۆژی داهاتوو ، بۆ کۆبونەوە ، لە هۆڵی نەقابەی کریکارانی سلێمانی ئامادەبن .

لە هەمان کاتی دیاری کرواو دا ، زیاتر لە ٣٠٠ کەسی خەڵکی شار و ئەنجومەنی شارەوانی ، لە هۆڵی نەقابە ئامادەبوون ، لێپرسراوانی حیزبی بەعس و بەرێوەبەری ( ئەمن وپۆلیس و نوێنەری دەزگای ئیستیخبارات و موخابەرات ،لە ریزی پێشەوە دانیشتبوون.

دوای دەقیقەیەک وەستان بۆ خوێنی شەهیدانی عێراق ، پاریزگای سلێمانی ، وتارێکی پێشکەش کرد و پێ ی راگەیاندن :

-بەخیربێن بۆ ئەم کۆبوونەوە یە ، ئەوە چەند مانگێکە ، جەنگ لە نێوان عیراق و ئێران بەرپا بووە، ئەم جەنگە پەیوەندی بە چارەنووسی هەموو گەلی عێراق، بە عەرەب و کوردو تورکمان و کەمایەتیەکانەوە هەیە.

ئەوەی مایەی نیگەرانییە ، رۆژانە ژمارەیەکی زۆر لە سەربازە کوردەکان لە ریزەکانی سوپا هەڵدێن ، تکاتان لێ دەکەم ، ئێوە ئامۆژگاری کوڕەکانتان بکەن ، لە سوپادا خزمەتی سەربازی بە عێراق بکەن و هەڵنەیەن ، روونەکەنە چیاکان و ببن بە پێشمەرگە ، بۆ ئەوەی عیراق لەم جەنگەدا، بتوانێت بە سەر فارسی مەجوس دا سەربکەوێت .

گەر عیراق لە م جەنگدا نوشستی بهێنیت ،ئەوا ئێران ، هەموو گەلی عێراق ، بە کوردە وە دەکوژێت ، عێراق بە باکوورەوە خاپوور دەکات .

دوای ئەوەی وتارەکەی تەواو کرد ، بە دانیشتوانی هۆڵەکەی وت :

-کێ لێدوان و رەخنە و پێشنیاری هەیە ،دەتوانێت ، راو بۆچوونی خۆی ، بێ سڵ کردنەوە ، راشکاوانە بڵێت ، هیچ کەسێک ناتوانێت ، لێپرسینەوەی لە گەڵ بکات و سزای بدات .

لەو کاتەدا (عەلی بۆسکان )* دەستی بەرز کردەوە .
پێ یان وت :
-فەرموو

وتی :
-جەنگی عێراق و ئێران ،جەنگی عەرەب و فارسە ، جەنگی کوردو فارس نییە ،پەیوەندی بە کوردو جوگرافیای کوردستانەوە نییە، بەڵگەش بۆ قسەکانم ، لە هەموو سروودو گۆ رانی و وینەکانی راگەیاندنی جەنگی عێراق ، هەر باسی جەنگی عەرەب و فارس دەکەن ، دەڵین :

-(ئەولادی عەدنان )و (ئەولادی قەحتان)ی عەرەب ، ئەم دوو ناوە تایبەتمەندە ، رەچەڵەکی عەرەبە ، هیچ پەیوەندییەکی بە کوردەوە نییە ، هەردەو ناوەکە بە کورد نامۆیە .

لە هەموو میدیاکانی عیراق دا ، یەک سروودتان نییە ،باسی: ( ئەولادی شێخ مەحمود) ی کورد بکات

ئەم جەنگە ، هیچ پەیوەندیەکی بە کوردە وە نییە ، لێرەدا من بە خۆم و بە هەموو کەسایەتیەکانی شارەکەم رادەگەیەنم :

- با هەموومان بە یەک دەنگ و بەیەک هەڵوێست ، بە کوڕەکانمان راگەیەنین ، نەچن بۆ جەنگی (عەرەبی عیراق) و (فارسی ئێران) .

ئەم هەڵوێستە ی عەلی بۆسکانی، بروسکە ئاسا ، وەک مۆتەکەی تارمایی ترس ، بە روخساری هەموو( کەسایەتیەکانی شارو ئەمن وئیستیخبارات و موخابەرات وپۆلیس و بەعسییەکان )ەوە دەبینرا .

وتارە ژەهراوییەکەی ، پارێزگاری سلێمانی بە تاڵ کردەووە ، بێ دەنگی و خامۆشی هۆڵەکەی داگرت.

عەبدوڵلا کەریم مەحمود

سەرچاوە :
١-دیدارێک لە گەڵ بەڕێز محەمەد رەفیق، لە ١٩٨١ -١٩٨٣ سەرۆکی شارەوانی سلێمانی بوو .
*عەلی حاجی عەبدوڵلا بۆسکانی ، لە ١٩٣٣لە گەڕەکی حاجی حانی شاری سلێمانی لە دایک بووە ، لە گەنجێتیەوە پەیوەندی کردووە بە حیزبی شیوعی و ئەندامی ئەو حیزبە بوەوە ، بەشداری خۆپیشاندانەکان و چەندان چالاکی کردووە ، چەند جارێک دەسگیر کراوە و لە زیندانی ئەبوغرێب و نوگرە سەلمان ، ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی دراوە ، ماوەیەکیش لە بەدرە دەستبەسەر بووە ، کەسیتیەکی خاکی بووە ، یەکێک بووە لەو سەرمایەدارە رووناکبیرە ، خاوەن هەڵویستە دیارانەی شار ، هەموو کارو پرۆژەکانی لە خزمەتی مرۆڤ و مرۆڤایەتی دا بوو ،بە بەردەوامی یارمەتی چەندان خویندکاری زانکۆکانی داوە، بۆ ئەوەی بتوان بەردەوام بن لە سەر خوێندن ، یارمەتی دەیان خانەوادەی نەداری داوە ، بێ ئەوەی باسی بکات و هەستیان بریندار بکات ، زۆربەی نووسەران و هونەرمەندان و هاوڕێکانی لە ئۆفیسەکەی دا ، لە بازاڕی عەسری کۆدەبوونەوە و کۆڕی گفتوگۆیان گەرم دەکرد ، کتێبی بۆ چەندان نووسەر، چاپ کردوە ،لە ساڵی ١٩٨٣ لەسەر ئەرکی خۆی. پەیکەری کاوەی ئاسنگەری دروست کردوە ، ئەمنی سلێمانی پەیکەرەکەیان بە شۆفڵ روخاند ، لە ١٩٨٨ قوتابخانەی عەلی بۆسکانی لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی دروست کرد ، لە ٢٩/ ٩ / ١٩٩٣ لە شاری سلێمانی تیرۆر کرا ، ئەرشیفی شەهید عەلی بۆسکانی.

حیز-بی کوردیی ئیدی ئاوایە؛شیوعی نیوز / لاست ئەمیننەخۆش و سایکۆپاتیک و نارسسیتێک دێت و بەناوی دۆزی ڕەوای کوردەوە، بە دەیا...
12/05/2025

حیز-بی کوردیی ئیدی ئاوایە؛
شیوعی نیوز / لاست ئەمین

نەخۆش و سایکۆپاتیک و نارسسیتێک دێت و بەناوی دۆزی ڕەوای کوردەوە، بە دەیان هەزار گەنج و جوانی کورد بە کوشت ئەدات و سەقەت و سقوت ئەکات.. سەر لە سەتان هەزار و بگرە ملیۆنان خێزان ئەشێوێنێت و دەربەدەریان ئەکات.. شارو گوندو کوێستان و شاخ و داخ و هەرچی شوێنی جوان و ستراتیژییە بە داگیرکردن و سوتان و وێران کردنی ئەدات.. ئەگەر هەلومەرجی نێودەوڵەتی لە قازانجی بوو، بۆ هەتا هەتایە خۆیی و بنەماڵەکەی سواری خاک و خەڵک ئەبن و ئەڵێن؛ شۆڕشمان بۆ کردوون!!!
کاتێکیش لێیان ئەقەومێت، بێ هیچ شەرم و دوودڵییەک، ئاشبەتاڵ ئەکەن.. ئەمەش ناوەنێن؛
گۆڕینی، خەبات!
مژدەی، سەدە!
ئافڕاندنی، نوێ!
بێ سەرو بێ سەوادەکانیش نازانن، هەر ئەم شێرپەنجەیەی کورد-ئۆجئەلان، هەر لەگەڵ دەستگیرکردنی لەساڵی ١٩٩٩، ئەم ئاشبەتاڵەی کردو داوای خۆهەڵوەشانەوەی پەکەکەی کردو لەناو تورکیاش کردنیە دەرەوە.. بەڵام ئەوکات، دەوڵەتی قووڵ لە تورکیا- ئەرگەنەکۆن، لە قازانج و سودیان نەبوو، شەڕ بوەستێت. بۆیە، داوایان لە پەکەکە کرد، گوێ بە ئاشبەتاڵی ئۆجئەلان نەدەن و درێژە بە شەڕ بدەن.
هەرچۆن ئێستا، ئەردۆغان و باخچەلیی خۆیان سەرپەرشتی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە ئەکەن!!! چونکە وەک ئۆجئەلان ڕایگەیاند؛ ئەو لەگەڵ پارادایمە نوێکەی، باخچەلیی و ئەردۆغانە.. بە واتای ئەوەی، لەو ڕۆژە بەدوا باخچەلیی و ئەردۆغان ڕێبەری نوێی پەکەکەن.. صەڵاحەدین دەمیرتاشیش، دوعای تەمەن درێژیئ بۆ کردن و وتی بە سەرو ماڵ لەگەڵیانە.. ئەی ئەوەنییە، ئەردۆغان و دەوڵەتی تورکیا لە پێش هەموو کەسەوە پێمانیان وت؛ پەکەکە کۆنگرەی کردوەو خۆشی هەڵوەشاندۆتەوە، چاوەڕێی ڕاگەیاندنەکەبن.
ئەوکاتەی لەناو پەکەکە، گروپێک دروست بوون ئۆجئەلان لە سەرۆکایەتیی بخەن و تڕۆی بکەن، خێرا هەر لەناو پەکەکەوە یەک بە یەک شوێنی یەکە بە یەکەی ئەو گروپە بۆ فڕۆکەی تورکیا ئاشکرا کران و یەکە بەیەکەیان لەناو بردن، لە نمونەکانی سەرحەد ڤارتۆ و ئەو سەرکردانەی لەگەڵی بوون و هەموویان کوژران..
ئەوکات وتم؛ کوشتنی ئەو هەموو سەرکردانە تەصفیەی ئەو گروپەیە کە ئەیانەوێت، ئۆجئەلان لە سەرۆکی بخەن.
ڕەزا ئاڵتوونیش یەکێکیتر بوو لەو سەرکردانە، بەڵام شەهید نەبوو، بە سەختی بریندار بوو. وا ئەمڕۆ پەکەکە دان بە شەهید بوونیا ئەنێت! کە هیچ گومانم نیە، خۆیان کوشتویانە.
ڕاگەیاندنی ئاشبەتاڵ و شەهید بوونی ڕەزا ئاڵتوونی هەروا بە ڕێکەوت نییە! پێمان ئەڵێن؛ ئەوەی لەگەڵ ئاپۆی ئاشبەتاڵ نەبێت و لەناو پەکەکە بێت، بەدەردی ڕەزا ئاڵتونی و حەیدەر قەیتان ئەبرێت.
ئیتر، حیز—-ی کوردیی ئاوایە، دوکان و بازاڕێک بۆ خۆی دروستەکات و خوێن و گۆشت و عێسقانی ڕۆڵەی کوردیی تێدا ساغ ئەکاتەوە.. کاتێکیش ویستی ئیجازە وەرگرێت لە پێناوی پێڵاو ماچکردنی تورکەکان، ئاشبەتاڵ ئەکات و دوکان و بازاڕەکە قفڵ ئەکات.
پەکەکە، قەد حیزبێکی سیاسیی نەبووە، کۆڵتێکی ئایدۆلۆژیی تاقە نەفەرێکی نەخۆش بوو-کە حەزی بە خۆبەزلزان و کچی مناڵی جوان بوو لە چواردەوری بڕەقسێن، بەدەیان هەزار گەمژە خۆیان لە پێناویا دابەکوشت.. بەسەتان هەزار خوێڕلەش تا ئێستا وەک سەگ بۆی ئەوەڕن و پەلامار ئەدەن.

تفوو ڕسوای سەدە…
زوو تەواوی کەو چیتر چڕوچاوی قێزەوەنت نەبینین..
ئەگەر میللەتێک زیندووبێت، دوای ئەم ئاشبەتاڵەت ئەبێت بکرێیت بە کێنکسی توالێت و پیساییت پێ بسڕێت.. ئەگەر میلەتیش خوێڕی بوو، با تا ئەو پەڕی ڕسواییان کەلەمە ڕسواتر نابن، لە خۆیانت ببڕن..

بە نەفرەت بیت،

ڕسوای سەدە…

 #دووپشکی کتێبئەرکی پاراستنی کتێبە کۆنەکانە لە ئەسپێ کە لە هەویر و چەسپی کتێب دەخۆن و تەنها خۆراکیان مێرووی کتێبەهیچ زیا...
01/12/2024

#دووپشکی کتێب

ئەرکی پاراستنی کتێبە کۆنەکانە لە ئەسپێ کە لە هەویر و چەسپی کتێب دەخۆن و تەنها خۆراکیان مێرووی کتێبە
هیچ زیانێک بە ژیانی مرۆڤ و کتێب ناگەیەنێت بەڵکو بە پێچەوانەوە.
کاتێک لە کتێبە کۆنەکانت دۆزییەوە، مەیکوژە، بەڵکو لێیگەڕێ بە بێدەنگی کار بکات. ❤️

13/11/2024

لەم لابەرە تایبەتانەوە لە کەلمان بن
تابعونا علی صفحاتنا الرسمیە التالیە..............................................
بۆ ئاکادار بوون لە هەوال و کۆرانکاریەکانی کوردستان و عیراق و جیهان لەم لابەرە تایبەتانەوە هاوریمان بن و لایکی پەیجەکەمان بکەن .
شیوعی نیوز – کوردی \ صحیفە
https://www.facebook.com/profile.php?id=100064478060135....................................................................................

هەواڵ چالاکی ڕوانگە

سودانی ده گاته کوردستانشیوعی نیوزنووسینگه ی ڕاگه یاندنی سه رۆک وه زیران محه مه د شیاع ئه لسودانی ئه مڕۆ چوارشه ممه گه یش...
13/11/2024

سودانی ده گاته کوردستان
شیوعی نیوز
نووسینگه ی ڕاگه یاندنی سه رۆک وه زیران محه مه د شیاع ئه لسودانی ئه مڕۆ چوارشه ممه گه یشتە کوردستان
سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی بە سەردانێک گەیشتە هەرێمی کوردستانی عێراق کە شارەکانی هەولێر و سلێمانی بەسەر دەکاتەوە
چاوه ڕوان ده کرێت له سه ردانه که دا دۆسیه ی پێکهێنانی حکومه تی هه رێمی کوردستان و بارودۆخی سیاسی نێوان لایه نه کان له دوای ئه نجامه کانی هه ڵبژاردنه کانی ئه م دواییه ی هه رێم و هه روه ها مووچه ی فه رمانبه ران و هه روه ها ده ستپێکردنه وه ی هه نارده کردنی نه وت له هه رێم دوای بڕیاری ئه م دواییه ی ئه نجومه نی وه زیران بۆ پێکهێنانی لیژنه یه ک بۆ هه ڵسه نگاندنی تێچووی به رهه مهێنان و گواستنه وه ی نه وت که بڕیاره بدرێته کۆمپانیا بیانییه کان که له هه رێمی کوردستان کار ده کەن .

یانه ی بایرن میونخ به هۆی یارییه ئاگرینییه کانه وه سزا دراشیوعی نیوزبەگوێرەی ڕاپۆرتە رۆژنامەوانییەکان، دادگای وەرزشی یەک...
13/11/2024

یانه ی بایرن میونخ به هۆی یارییه ئاگرینییه کانه وه سزا درا
شیوعی نیوز
بەگوێرەی ڕاپۆرتە رۆژنامەوانییەکان، دادگای وەرزشی یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا بە بڕی 15 هەزار یۆرۆ غەرامەی بەسەر بایرن میونشن سەپاندووە بەهۆی بەکارهێنانی یاریە ئاگرینەکانی لە یاری تیپەکەی بەرامبەر ئولم لە قۆناغی یەکەمی جامی ئەڵمانیا لە 16ی ئاب.
ئەو سەرچاوانە ڕوونیان کردووەتەوە کە هاندەرانی یانەی باڤاریا لە کاتی یارییەکەدا لانی کەم 70 یاری ئاگرین داگیرساندووە کە پێویستی بە سزادان هەبوو.
بەگوێرەی بڕیارەکە، بایرن میونشن مافی ئەوەی هەیە بەشێک لەو بڕە پارەیە بەکار بهێنێت کە دەگاتە 50 هەزار یۆرۆ، بۆ باشترکردنی ستانداردەکانی سەلامەتی یان بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی، بە مەرجێک یانەکە پێش 30 ئەیلوولی 2025 یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا ئاگادار بکاتەوە.
واع

42 ملیۆن دۆلار بۆ قەرەبووکردنەوەی 3 عێراقی کە لە زیندانی ئەبو غرێب ئەشکەنجەدراونشیوعی نیوزدەستەی سوێندخۆرانی فیدراڵی ئەم...
13/11/2024

42 ملیۆن دۆلار بۆ قەرەبووکردنەوەی 3 عێراقی کە لە زیندانی ئەبو غرێب ئەشکەنجەدراون
شیوعی نیوز
دەستەی سوێندخۆرانی فیدراڵی ئەمەریکادوێنێ ڕۆژی سێشەممە بڕی 42 ملیۆن دۆلار غەرامەی بەڵێندەرێکی پنتاگۆنی کرد وەک قەرەبووی سێ عێراقی کە لە گرتووخانەی ئەبو غرێب ئەشکەنجەدرابوون.
بەگوێرەی بڕیارەکە، کۆمپانیای CACI Premier Technology کە بەڵێندەری وەزارەتەکەیە، لە ساڵانی 2003 و 2004 دەستی هەبووە لە ئەشکەنجەدانی ئەو پیاوانە.
بڕیارەکە هەریەکەیان 14 ملیۆن دۆلار قەرەبوو دەکاتەوە بە سوهەیل ئەلشەمەری بەڕێوەبەری قوتابخانەی ناوەندی و ئەسعەد ئەلزوبەیعی جووتیار و سەلاح عەجیلی ڕۆژنامەنووس.
وكالات - أبوظبي

بەیانیتان باش
31/10/2024

بەیانیتان باش

کاندیدە دەرچوەکانی ٥ لایەنی سیاسی لە بازنەی سلێمانی
30/10/2024

کاندیدە دەرچوەکانی ٥ لایەنی سیاسی لە بازنەی سلێمانی

کاندیدە دەرچوەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکگرتوی ئیسلامی لە بازنەی سلێمانی
30/10/2024

کاندیدە دەرچوەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکگرتوی ئیسلامی لە بازنەی سلێمانی

کاندیدە دەرچوەکانی نەوەی نوێ لە بازنەی سلێمانی
30/10/2024

کاندیدە دەرچوەکانی نەوەی نوێ لە بازنەی سلێمانی

Address

Sulaimaniya

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when شيوعى نيوز \ كوردى posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share