هاوینەهەواری تەق تەق

هاوینەهەواری تەق تەق (هاوینه‌هه‌واری ته‌ق ته‌ق) ناوەندی سۆشیال میدیای تەق تەق

ئاگاداری بۆ شۆفێران.. دووبارە بۆ جارێکی تر پردی ئاسنی ڕووباری کۆیە توشی شکست بووە،
24/09/2025

ئاگاداری بۆ شۆفێران.. دووبارە بۆ جارێکی تر پردی ئاسنی ڕووباری کۆیە توشی شکست بووە،

قەزای تەق تەق: ڕۆژی هەینی  بە بەژداری زیاتر لە (٢٠٠) بەژدار بوو تاقیكردنەوەی پێشبڕكێی نووری جیهان ئەنجام دەدرێت، کاتژمێر...
24/09/2025

قەزای تەق تەق: ڕۆژی هەینی بە بەژداری زیاتر لە (٢٠٠) بەژدار بوو تاقیكردنەوەی پێشبڕكێی نووری جیهان ئەنجام دەدرێت، کاتژمێر (٤)ـی ئێوارە.

ناونیشان : تەق تەق - یاریگای تارتانی شەهید ئاکۆ سوور - نزیک پەیمانگا.

24/09/2025

: ترشیاتی مبروک کرایەوە..

ناونیشان: نزیک پردەکەی تەق تەق _ تەنیشت شیرنەمەنی کەمال.

ژ.م: 07502018113 _ 07704137408

24/09/2025

هاوڵاتیەک ڤیدیۆکەی کردوە و دەڵێت: ئێوارەی ئەمڕۆ (چوارشەممە) شاخی کەلەبەرە بەشێکی ڕوخا و کەوتە سەر شەقامەکە.

ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان: هەڵدەستێت بە پڕکردنەوە و ڕیزبەندی کردنی (فۆڕمی زانکۆلاین) و ڕاوێژکردن بە ستافێکی...
24/09/2025

ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان: هەڵدەستێت بە پڕکردنەوە و ڕیزبەندی کردنی (فۆڕمی زانکۆلاین) و ڕاوێژکردن بە ستافێکی شارەزا و بە ئەزموون لە قەزای تەق تەق.

ڕۆژانە.. بەیانیان؛ 9:00 - 12:00 - نیوەڕوان: 1:30 - 5:00

دەتوانن سەردان بکەن بۆ ڕیزبەندی کردن ڕاوێژکردن و پڕکردنەوەی فۆڕم بە بە باشترین شێوە.

ناونیشان: تەق تەق - هۆڵی ئاشتی - نزیک پردەکەی تەقتەق - خوار بارەگای یەکگرتوو.

" ئەمشەوی نەخۆشخانەی گشتی تەق تەق "  وێنە: هاوکار علی _ وتەبێژی تەندروستی کۆیە
23/09/2025

" ئەمشەوی نەخۆشخانەی گشتی تەق تەق "

وێنە: هاوکار علی _ وتەبێژی تەندروستی کۆیە

کەمی ڕێژەی دەرچون لە پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیی, "هۆکار و چارەسەر"..پەروەردە یەکێکە لە کەرتە گرنگەکانی دەوڵەت. ئاستی پێشکە...
23/09/2025

کەمی ڕێژەی دەرچون لە پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیی, "هۆکار و چارەسەر"..

پەروەردە یەکێکە لە کەرتە گرنگەکانی دەوڵەت. ئاستی پێشکەوتنی هەر نەتەوە و دەوڵەتێک بەندە بە بوونی سیستەمێکی پەروەردەی سەرکەوتوو. بەداخەوە لەم چەند ساڵەی دوایدا درک بەوە دەکرێ ئاستی زانستی خوێندکار و ڕێژەی دەرچوون لەپۆلەکانی دوازدەی ئامادەیی لە ئاست خواستی مامۆستایان و کەسوکاری خوێندکاران نیە. بێگومان دابەزینی ئاستی زانستی و ڕێژەی دەرچوون لە قۆناغی دوازدەی ئامادەیی بێ هۆکار نیە و هەمووان بەئەندازەی بەرپرسیاریەتیمان بەشدارین لەم ئەنجامانەی ساڵانە لە قۆناغی دوازدەی ئامادەیی ڕادەگەیەنرێت.

چەندین هۆکار هەن لەوانە:
1ـ کەمتەرخەمی و بێ پلانی حکومەت لە دابینیکردن و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان، چ لە کەرتی حکومی بێت یا کەرتی تایبەت، جۆرێک لە بێ هیوایی لای خوێندکاری ئامادەیی دروستکردووە بەتایبەت کاتێک دەبینێت هاورێ و برا و خوشکەکانی زانکۆ و پەیمانگایان تەواو کردووە و لەماڵەوە بێ کار دانیشتوون. لەلایەکی تر دواکەوتنی مووچە و شایستەی دارایی مامۆستایان مانگانە لەکاتی خۆی لەچەند ساڵی ڕابردوو تا ئێستا هۆکاری سەرەکی بوو بۆ بایکۆت کردنی هۆڵەکانی خوێندن، ئەمەش بوو بە هۆکاری دابڕانی خوێندکار لە خوێندن و دابەزینی ئاستی زانستی و ڕێژەی دەرچوون.
2ـ بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا: کاتێک بە هۆی ئەو پەتایەوە پرۆسەی خوێندن ڕاگیرا تەنها وەرزێک دەوام کرا و بە هەردوو وەرز ئەژمارکراو زۆربەی خوێندکاران دەرچووێنران و هەموویان لە پۆلی 12 کۆبوونەوە
3ـ گۆڕینی شێوازی تاقیکردنەوەکان بەتایبەت نەمانی تاقیکردنەوەی وزاری قۆناغی شەشەمی بنەڕەتی و نۆیەمی بنەڕەتی.
4- خراپ بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا و پەیوەستبوونی خوێندکار بە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، هۆکارن بۆ دابڕینی خوێندکار لە خوێندن و دابەزینی ئاستی زانستیان.
5- کەس و کاری خوێندکار کەمتەرخەمن لە بەدواداچوونی ڕۆڵەکانیان لە خوێندن و چۆنیەتی دابەشکردن و بەسەربردنی کاتەکانیان. بەتایبەت ئێستا لە زۆربەی ماڵەکان ئینتەرنێت وای فای بەردەستە و خوێندکار کاتێکی زۆر بەدیار تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەسەر دەبات.

ــــ چارەسەر

1ـ گرنگی دانی حکومەت و وەزارەتی پەروەردە بە پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە ڕوویی بیناو کەل و پەل و هۆیەکانی فێرکردن، دۆزینەوی هەلی کار بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان،
، کردنەوەی خولی پێگەیاندن، پێشخستنی ئاستی مامۆستایان، گەڕانەوەی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی بۆ پۆلەکانی شەشەمی بنەڕەتی و نۆیەمی بنەڕەتی.
2- پێویستە مامۆستا بە گرینگی یەوە لە پیشەی مامۆستا بڕوانێت لە هەوڵی بەردەوام بێت بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر بواری پسپۆری خۆی و شێوازی وانەوتنەوەی نوێ.
3- پێویستە لەسەر خێزانەکان گرنگی زیاتر بدەن بە چاودێری کردن ڕۆڵەکانیان و بە گرینگی یەوە لە ئاستی زانستی و ئایندەی خوێندکارەکانیان بڕوانن.
4ـ بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری پەروەردەیی و گرنگی زانست و زانیاری لە ناو کۆمەڵگا لە ڕێگەی کەناڵەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ڕۆژنامەکان.

مامۆستا یاقوب ناظر نجیم، بەڕێوەبەری ئامادەیی تەق تەقی کوڕان

"هەستیار جەبار" مامۆستایەکی قەزای تەق تەق و دەڵێت؛ لە کۆی (٧١١) خوێندکار تەنها (٣١١) خوێندکار دەرچووە لە پۆلی (١٢)ـی ئام...
23/09/2025

"هەستیار جەبار" مامۆستایەکی قەزای تەق تەق و دەڵێت؛ لە کۆی (٧١١) خوێندکار تەنها (٣١١) خوێندکار دەرچووە لە پۆلی (١٢)ـی ئامادەیی بە هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی.

23/09/2025

پۆشاکی منداڵانی LOVE BABY ڵۆڤ بەیبی بەڕووی کڕیارە بەڕێزەکان کراوەیە.

بۆ دەست کەوتنی سەرجەم پێداویستیەکانی منداڵان، وەکو جل و بەرگ و ڕەورەوە و عارەبانە و بێشکەی کارەبایی و جۆلانەی کارەبایی و کورسی نان خواردن
وە هەروەها لە لۆڤ بەیبی سەرجەم پێداویستیەکانی منداڵی تازە لەدایک بوو بەردەستە بەجوانترین و باشترین کوالێتی.

ناونیشان: تەق تەق ناو بازار بەرامبەر زەڕەنگری کامەران.
ژمارە مۆبایل:
07502030202

lovebaby.37 :سناپ و ئینستاگرام

22/09/2025

لەگەڵ گەیشتنی تەرمی گەنجە خنکاوەکە بۆ نەخۆشخانەی گشتی تەق تەق، باوکی گەنجەکە سوجدەی شوکرانە دەبات.

ڤیدیۆ: ئەندام احمد

22/09/2025

کۆمەڵێک گەنجی تەق تەق، تەرمی گەنجە خنکاوەکەی هەولێریان دۆزیەوە لە گوندی کانی لەلە.

Address

TaqTaq
Taqtaq
44

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when هاوینەهەواری تەق تەق posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share