03/11/2025
                                            پەیمانگای بەدیهێنانی خەونەکان بەها و گرنگی تایبەتی بە زمان و کلتووری نیشتمانی دەدات و لە چوارچێوەی ئەو ئامانجەدا سیمنارێکی زانستی بەناونیشانی:
“بەهێزکردنی زمانی کوردی”
رێك دەخات
ئەم سیمنارە بە مەبەستی ئاگاداربوومان لە  گرنگی زمانەکەمان و  ڕووبەڕووبونەوە ی ئاستەنگییەکان بەرامبەر زمانی کوردی لەشارەکەمان ، و کردارەکانی پەروەردەیی و کلتووری بۆ بەهێزکردنی زمانی کوردی بەڕێوەدەچێت.
وەتێیدا رێزلێنانی تایبەت بە سەرجەم یەکەمەکانی پۆلی دوانزەیی خوێندنی (کوردی و عەرەبی )شاری خورماتوو دەبەخشرێت
🗓️ ڕێکەوت: (2025-11-7)
🕓 کات: (2 نیوەڕۆ)
📍 شوێن: دوز خورماتوو – هۆڵی رۆشنبیری.
دڵ خۆش ئەبین بە هاتنی هەموو کوردانی شارەکەمان بۆ بەشداری لەو سیمنارە زانستی و کلتووریەدا، بەهۆی ئەوەی بەشێک بن لە پەرەسەندنی زمانی کوردی و بەرزکردنەوەی ناسنامەی کلتووری لە دووزخورماتوو.