رۆژنامەی میدیا

  • Home
  • رۆژنامەی میدیا

رۆژنامەی میدیا په‌یجی فه‌رمی رۆژنامه‌ی میدیا

سكرتێری گشتیی YNDK پیرۆزبایى لە سکرتێر و سەرکردایەتیى پارتى یەکێتى دیموکراتى کورد لە سوریا (یەکێتى) دەکات میدیا - هەولێر...
23/07/2025

سكرتێری گشتیی YNDK پیرۆزبایى لە سکرتێر و سەرکردایەتیى پارتى یەکێتى دیموکراتى کورد لە سوریا (یەکێتى) دەکات

میدیا - هەولێر :

ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە، رێکەوتى 23 / 07 / 2025 ، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز محێدین شێخ ئالى سکرتێرى پارتى یەکێتى دیموکراتى کورد لە سوریا (یەکێتى)، بەبۆنەى تەواوبوونى کارەکانى هەشتەمین کۆنگرەى حزبەکەیان و هەڵبژاردنەوەى بەڕێزیان بە سکرتێرى گشتیی حزب پیرۆزبایى لە بەڕێزیان کرد و، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، بەبۆنەى سەرکەوتنى هەشتەمین کۆنگرەى پارتى یەکێتى دیموکراتى کورد لە سوریا (یەکێتى) و هەڵبژاردنى سەرکردایەتیى نوێى پارتى یەکێتى دیموکراتى کورد لە سوریا (یەکێتى)، پیرۆزبایى خۆى و سەرکردایەتیى YNDKى بە بەڕێزیان وەک سکرتێرى حزب و بەڕێزان جێگرى سکرتێرو سەرکردایەتیى هەڵبژێردراوى پارتى یەکێتى دیموکراتى کورد لە سوریا (یەکێتى) راگەیاند و، هیوای پێشڤەچوون و سەرکەوتنى بۆ خواستن، سکرتێری پارتى یەکێتى دیموکراتى کورد لە سوریا (یەکێتى) لەلایەن خۆیەوە سوپاسى سکرتێرى گستیی YNDKى کرد بۆ ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەو گەیاندنى پەیامى پیرۆزبایى YNDK بە بەڕێزیان و حزبەکەیان.
هەر لە پەیوەندییەکەدا جەختیانکردەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان بە بەتەواوى پێکهاتە نەتەوەیى و ئاینییەکانییەوە.

*سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى گشتیى حزبى رزگارى کوردستان دەکات*  میدیا - هەولێر :  پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 23 / 07 / 2...
23/07/2025

*سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى گشتیى حزبى رزگارى کوردستان دەکات*

میدیا - هەولێر :
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ 23 / 07 / 2025، سكرتێری گشتیی YNDK پێشوازی لە سکرتێرى گشتیى حزبى رزگارى کوردستان كردو، باسیان لە بارودۆخی سیاسی كوردستان و پەیوەندی نێوان هەردوولا كرد.
پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە ئامادەبوونى هەڤاڵان (قەهار مەخموورى و شاکر هاشم ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و فاخیر نانەکەلى کۆمیتەى سەرکردایەتى و بەرپرسى هەرێمى هەولێرى YNDK) لە بارەگای مەكتەبی سیاسی YNDK لە شاری هەولێر پێشوازیكرد لە شاندێکى حزبى رزگارى کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (رێکار ئەحمەد سکرتێرى گشتیى حزب و ئاکۆ عەبدولمەجید ئەندامى ئەنجوومەنى سیاسى و هۆگر محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنى ناوەندیى حزب)، لەدیدارەكەدا باسیان لە بارودۆخی سیاسی كوردستان و دوا ئەگەرو پێشهات و گۆڕانکارییەكانى ناوچەکە كردو، جەختیانكردەوە سەر یەکڕیزى و یەکدەنگى نێوان لایەنە سیاسییەکانى کوردستان بۆ سوود وەرگرتن لەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانکارییانەى کەوا لە ناوچەکەدا روودەدەن و دێنەپێشەوە، هەردوولا بۆچوونیان وابوو کەوا پێویستە چارەسەرکردنى کێشەو گرفتە سیاسییەکانى کوردستان لەسەر بنەماى دیالۆگ و لەیەکترگەیشتن بێت، هەروەها باس لەوە کرا کەوا پێویستە تەواوى حزب و لایەنە سیاسییەکانى کوردستان هاوهەڵوێست و یەکدەنگ بن بۆ پاراستنى قەوارەى سیاسى هەرێمى کوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا باس لە پەیوەندی برایانەى نێوان YNDK و حزبى رزگارى کوردستان كراو جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی دۆزی رەوای گەلی كوردستان.

هەرێمی قەرەچووغی YNDK پێشوازی لە ناوچەی مەخمووری PDK دەکات میدیا- مەخموور : هەرێمی قەرەچووغی YNDK پێشوازی لە ناوچەی مەخم...
23/07/2025

هەرێمی قەرەچووغی YNDK پێشوازی لە ناوچەی مەخمووری PDK دەکات

میدیا- مەخموور :

هەرێمی قەرەچووغی YNDK پێشوازی لە ناوچەی مەخمووری PDK دەکات، له‌دانیشتنێكی برایانه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشی ناوچه‌كه‌ و کوردستان كرا.
رۆژی چوارشەممه‌ رێكه‌وتی 23-7-2025 شاندێكى ناوچەی مەخمووری پارتی دیموکراتی کوردستان PDK كه ‌پێكهاتبوو له‌به‌ڕێزان (پشتیوان حوسێن) بەرپرسی لێژنەی ناوچەی مەخموورو کارگێرانی لێژنەی ناوچەو کادیران و بەرپرسی ڕێکخراوەکانی ئایندەو قەراج و لاوان، سەردانی هەرێمی قەرەچووغی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK یان کرد .
ئەمەو لەلایەن هه‌ڤاڵان ( خەلیل پاڵانی) ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى و به‌رپرسى هه‌رێمى قەرەچووغ و ( کارزانی پیران) كارگێڕی هەرێم و (خەسرۆ ئیسماعیل) و (ئیسماعیل مەجید) ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان و (پەیوەند پاڵانی) ئەندامی مەکتەبی راگەیاندن، لەبارەگای هەرێمی قەرەچووغی YNDK لەمەخموور پێشوازییەکی گەرم کران، له‌دانیشتنێكدا باس له‌ ڕه‌وشی ناوچەکەو رەوشی سیاسی كوردستان و هاوهه‌ڵوێستی حزبه‌كان له‌سه‌ر پرسه‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و يه‌كريزى و يه‌كگوتارى هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان له‌ پێناو به‌ديهێنانى مافه‌كانى گه‌لى كوردستان کرا.
هه‌روه‌ها جەخت کرایەوە لەسەر زیاتر توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندی برايانه‌ى نێوان هه‌ردوولا هەرێمی قەرەچووغی YNDK و ناوچەی مەخمووری PDK .

سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى هەڤاڵ (زوبێر عومەر رەسووڵ) دەکات  میدیا - هەولێر: ئێوارەى ئەمڕۆ 22 / 07 / 2025، سكرتێری گشتیی...
22/07/2025

سكرتێری گشتیی YNDK سەردانى هەڤاڵ (زوبێر عومەر رەسووڵ) دەکات

میدیا - هەولێر:
ئێوارەى ئەمڕۆ 22 / 07 / 2025، سكرتێری گشتیی YNDK بەمەبەستى بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین سەردانی هەڤاڵ (زوبێر عومەر رەسووڵ)-ى کرد و، هیواى تەندروستییەکى باشى بۆ خواستن.
ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK بە یاوەرى هەڤاڵ (قەهار مەخمووری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی YNDK)، بەمەبەستى هەواڵپرسین و بەسەرکردنەوە لە شارى هەولیر سەردانی هەڤاڵ (زوبێر عومەر رەسووڵ ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتیی YNDK)-یان کرد و، کەوا ماوەیەکە رەوشى تەندروستى باش نیەو نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزیان و خانەوادەى بەڕێزیانەوە پێشوازی كران، لەسەردانەكەدا سكرتێری گشتیی YNDK وێڕاى هەواڵپرسین، هیواى ساخى و سەلامەتى و زووچاکبوونەوەو تەندروستییەکى باشى بۆ بەڕێزیان خواست، لەبەرامبەردا هەڤاڵ (زوبێر عومەر) وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى سوپاسی ئەو سەردان و بەسەرکردنەوەیەى سکرتێرى گشتیى YNDK ی كرد.

پرسه‌نامه‌....ئەمڕۆ، زانا حەمە غەریب، یەکێک لە ڕۆژنامەنووس و سینەماکارەکانی دیاری کورد کۆچی دواییکرد.دووشەممە، ٢١ی تەموو...
21/07/2025

پرسه‌نامه‌....

ئەمڕۆ، زانا حەمە غەریب، یەکێک لە ڕۆژنامەنووس و سینەماکارەکانی دیاری کورد کۆچی دواییکرد.
دووشەممە، ٢١ی تەمووزی ٢٠٢٥، زانا حەمە غەریب پێنجوێنی دەرهێنەر و سینەماكار و ڕۆژنامەنووسی كورد كۆچی دوایی كرد.
زانا حەمە غەریب، لە هەریەک لە بوارەکانی سینەما و ڕۆژنامەنووسی کاری دیار و گرنگی ئەنجامداوە، کەسێکی لێهاتو بووە و بۆ ماوەی چەند ساڵێک بەڕاپۆرتە سەنگین ‌و جوانەکانی هاوکاری چەند دامەزراوەکەی میدیای جیاواز بووە.
له‌رۆژنامه‌ى ميديا ساڵانێكى زۆر دڵسۆزانه‌ كارى كاركردووه‌ و پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى ده‌كه‌ين... رۆحى شاد بيت.

ئاژانسى هه‌واڵى ميديا
21/7/2025
هه‌ولێر- باشوورى كوردستان
📷

مه‌كته‌بى سياسيى YNDK پێشوازى له‌ حزبى ديموكراتى كوردستان (حدكا) ده‌كات میدیا- هه‌ولێر: مه‌کته‌بی سیاسيی یه‌کێتی نه‌ته‌و...
15/07/2025

مه‌كته‌بى سياسيى YNDK پێشوازى له‌ حزبى ديموكراتى كوردستان (حدكا) ده‌كات

میدیا- هه‌ولێر:

مه‌کته‌بی سیاسيی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK پێشوازى له‌ حزبی ديموکراتی کوردستانى ئێران (حدكا) له‌ هه‌ولێر ده‌كات، له‌دانشتنێكی برایانه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ره‌وشی كوردستان و ناوچه‌كه‌ كرا.
رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 15-7-2025 شاندێكى حزبی دیموكراتی كوردستانى ئێران-حدكا كه ‌پێكهاتبوو له‌به‌ڕێزان (ئامانج زیبایی، ئه‌ندامى رێبه‌رى و بەرپرسی پێوەندییەکانى هه‌ولێر، مەلا حەسەن واژەیی و حەسەن کاکیلی کادرانی پێوەندییەکان)، سه‌ردانی مه‌کته‌بی سیاسيی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتی کوردستان YNDK ده‌كه‌ن و پێشوازیكران له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵان (د.شاخه‌وان خالید كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و شاكر هاشم ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى و فاخر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى و به‌رپرسى هه‌رێمى هه‌ولێر و جلال سمایل كارگێڕی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌رسه‌لان كاروانى ئه‌ندامى مه‌كته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان ) له‌ دانیشتنێكدا باس له‌ ڕه‌وشی سیاسی رۆژهه‌ڵاتى كوردستان و هاوهه‌ڵوێستی حزبه‌كان له‌سه‌ر پرسه‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و يه‌كريزى و يه‌كگوتارى هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان له‌ پێناو به‌ديهێنانى مافه‌كانى گه‌لى كوردستان.
هه‌روه‌ها باس له‌زیاتر توندوتۆلكردنی په‌یوه‌ندی برايانه‌ى هه‌ردوولا و سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان له‌پێناو يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى و سه‌ربه‌خۆيى كوردستان كرا.

بۆ برا و هەڤاڵی هێژامان (غەفوور مەخمووری) سکرتێری گشتیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتە...
15/07/2025

بۆ برا و هەڤاڵی هێژامان (غەفوور مەخمووری) سکرتێری گشتیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK

بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی سەرکردایەتی و سەرجەم هەرێمەکانی YNDK

سوپاس و پێزانین
بەناوی خۆم و خانەوادەکەمان زۆر سوپاسی هەستی برایانە و هەڵوێستی جوامێرانەی بەڕێزتان دەکەین، کە چ لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنیی بەڕێزتان یاخود ئامادەبوونی هەڤاڵان لەپرسەکەمان و ئاراستەکردنی پەیامی هاوخەمیتان بۆکۆچی دوایی (صبيحه صالح مصطفى) ی دایکی ئازیزمان خوالێیخۆشبێت، لەخەمەکانی کەمکردینەوە و ئارامیی و دڵنەوایی پێبەخشین، جارێکی تر سوپاستان دەکەین و نزاکارین لەخوای گەورە پاداشتتان بەچاکە بداتەوە و هەرگیز خەم نەیەتە ڕێتان و نموونەتان زۆربێت بۆخزمەتکردنی کۆمەڵگەی کوردیمان لەکوردستاندا.

جەمیل سنجاوی
لەجیاتی خانەوادەی
خوالێیخۆشبێت (صبيحه صالح مصطفى)
15/7/2025

مه‌كته‌بى سياسيى YNDK سه‌ردانی حزبی شیوعی كوردستان ده‌كاتمیدیا – هه‌ولێر:   شاندێكی مه‌كته‌بى سياسيى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی...
14/07/2025

مه‌كته‌بى سياسيى YNDK سه‌ردانی حزبی شیوعی كوردستان ده‌كات

میدیا – هه‌ولێر:

شاندێكی مه‌كته‌بى سياسيى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK؛ سه‌ردانی حزبی شیوعی كوردستان له هه‌ولێر ده‌كه‌ن، وێڕاى پيرۆزبايى به‌ستنى هه‌شته‌م كۆنگره‌ى حزبى شيوعى كوردستان‌، گفتوگۆیان ده‌رباره‌ى ‌رەوشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه‌ كرد .
كاتژمێر 10:30ى پێشنيوه‌ڕۆى رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 14-7-2025 شاندێكی مه‌كته‌بى سياسيى یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستانYNDK كه پێكهاتبوو له‌ هەڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسیى YNDK و شاكر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK و فاخر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی هه‌رێمی هه‌ولێر و جه‌لال سمایل کارگێڕى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییەکانىYNDK). سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبى شيوعى كوردستان ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان ( هاوڕێ ئه‌بو كاروان سكرتێرى كۆميته‌ى ناوه‌ندى حزبى شيوعى كوردستان و هاوڕێ هيوا عومه‌ر و هاوڕێ هاوتا و ژماره‌يه‌ك له ‌ئه‌ندامانى كۆمیتەی ناوەندی و مەكتەبی پەیوەندییەكانی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستان ) پێشوازیكران.
سه‌ره‌تا هه‌ڤاڵ (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسیى YNDK) پیرۆزبایی به‌ستن و سه‌ركه‌وتنى هه‌شته‌م كۆنگره‌ى لێكردن و هیوای خواست ئه‌م كۆنگره‌يان هانده‌ری زیاتر بێت بۆ گه‌شه‌كردن و هاوشان له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان خزمه‌تی زیاتر به‌ گه‌ل و نیشتمان بكه‌ن،‌ له‌ به‌رامبه‌ردا ( هاوڕێ ئه‌بو كاروان سكرتێرى كۆميته‌ى ناوه‌ندى حزبى شيوعى كوردستان) سوپاسی په‌یامی پیرۆزبایی و سه‌ردانى شاندی مەکتەبى سیاسیى( YNDK )يان كرد. هه‌روه‌ها باس له‌ره‌وشی سیاسی كوردستان و ناوچه‌كه‌ كراو، جەختكرایەوە سەر یەكڕیزی و یەكدەنگی تەواوی هێز و لایەنە سیاسییه‌كان بۆ پاراستن و چەسپاندنی دەسكەوتەكان و به‌دەستهێنانی زیاتری مافەكانی گەلی كوردستان.
لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا جەختكرایەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی برایانەی نێوان هەردوولا و ته‌واوی لایه‌نه‌ سياسييه‌كان، لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و پێشڤەبردنی دۆزی رەوای گەله‌كه‌مان.

*سكرتێری گشتیی YNDK سەرەخۆشی لە بەڕێز (ئەحمەد زاویتەیى) دەکات*  میدیا - هەولێر : ئێوارەى ڕۆژى یەکشەممە، رێکەوتى 13 / 7 /...
14/07/2025

*سكرتێری گشتیی YNDK سەرەخۆشی لە بەڕێز (ئەحمەد زاویتەیى) دەکات*

میدیا - هەولێر :

ئێوارەى ڕۆژى یەکشەممە، رێکەوتى 13 / 7 / 2025، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە بەڕێز (ئەحمەد زاویتەیى بەڕێوەبەرى گشتیى کەناڵى کوردستان 24) کرد، بەهۆى کۆچی دوایی کەسایەتیی چاکەخوازی بەڕێز (حەسەن ئەحمەد زاویتەیى)ی باوکی بەڕێزیانەوە.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی و خۆی و سەرکردایەتیی YNDK ی بە بەڕێزیان و بنەماڵە بەڕێزەکەیان راگەیاند و، هیوای خواست ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و خوای مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە بەڕێزیان و کەسوکارو بنەماڵەکەیان ببەخشێت، لەلایەن خۆیەوە بەڕێز (ئەحمەد زاویتەیى) بەناوى خۆى و بنەماڵەکەیانەوە خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.

شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی  YNDK له‌ شاری مه‌خموور به‌شدارى پرسه‌ى دايكى مامۆستا جەمیل سنجاوى دەکات   میدیا – مه‌خموور: شا...
09/07/2025

شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK له‌ شاری مه‌خموور به‌شدارى پرسه‌ى دايكى مامۆستا جەمیل سنجاوى دەکات

میدیا – مه‌خموور:

شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK له ‌شاری مه‌خموور به‌شداری پرسەى خوالێخۆشبوو ( سه‌بيحه‌ ساڵح مسته‌فا) دايكى مامۆستا جميل سنجاوى ده‌كات، پرسە و سەرەخۆشى خۆیان و سەرکردایەتیى -YNDKیان له‌خۆى و كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ى كرد.
پاشنیوه‌ڕۆى رۆژی چوارشەممە رێكه‌وتی 9/7/2025، شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستانYNDK، كه ‌پێكهاتبوو له ‌هه‌ڤاڵان (د. شاخەوان خالید کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و شاکر هاشم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فاخیر نانه‌كه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسى هه‌رێمى هه‌ولێر و سه‌ردار خدر و قانع خالید ئه‌ندامانی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی و به‌ختيار پاڵانى به‌رپرسى مه‌كته‌بى راگه‌ياندنى هه‌رێمى هه‌ولێرى YNDK ) له ‌شاری مه‌خموور به‌شداری پرسەى خوالێخۆشبوو ( سه‌بيحه‌ ساڵح مسته‌فا) دايكى به‌ڕێز مامۆستا جمیل سنجاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK كرد.
شاندى مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمى خۆیان و سەرکردایەتیى YNDK -یان بە به‌ڕێزيان و بنەماڵەى خوالێخۆشبوو راگەیاند و ئومێدیان خواست ئەوە دوا ناخۆشیان بێت، له‌ به‌رامبه‌ردا سنجاوى سوپاسی په‌یامی هاوخه‌می و به‌شداری شاندی YNDK-یان له‌پرسه‌كه‌يان كرد.

پەیامى هاوخه‌می مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK بۆ به‌ڕێز مامۆستا جمیل سنجاوی بەڕێز مامۆستا جمیل سنجاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی ...
08/07/2025

پەیامى هاوخه‌می مه‌كته‌بی سیاسیی YNDK بۆ به‌ڕێز مامۆستا جمیل سنجاوی

بەڕێز مامۆستا جمیل سنجاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK

به‌رێزان كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ و خزمانی خوالێخۆشبوو (سه‌بيحه‌ ساڵح مسته‌فا)

بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خواڵێخۆشبوو (سه‌بيحه‌ ساڵح مسته‌فا) دايكى بەڕێزتانمان پێگەیشت، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی و كۆمیتەی سەركردایەتی و ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەى بەڕێزتان و خانەوادەکەتان و تەواوى خزمانتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشى خەمتان دەزانین، ئومێد دەكەین ئەوە دواخەم و ناخۆشیتان بێت، لە یەزدانی مەزن نزا ده‌كه‌ین دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبووش بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی و به‌ به‌هه‌شتی شاد بكات..... انا لله وانا والیه راجعون.

مه‌كته‌بی سیاسی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
8/7/2025ى زایینی
هه‌ولێر- باشووری كوردستان

تێبينى:
سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتى 9/7/2025 پرسه‌ له‌ مزگه‌وتى (حاجى عمر رحمان) له‌ مه‌خموور.

سكرتێری گشتیی YNDK سەرەخۆشی لە هەڤاڵ (جەمیل سنجاوى) دەکات میدیا - هەولێر : ئێوارەى ئەمڕۆ ڕۆژى سێشەممە، رێکەوتى 8 / 7 / 2...
08/07/2025

سكرتێری گشتیی YNDK سەرەخۆشی لە هەڤاڵ (جەمیل سنجاوى) دەکات

میدیا - هەولێر :

ئێوارەى ئەمڕۆ ڕۆژى سێشەممە، رێکەوتى 8 / 7 / 2025، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە براو هەڤاڵ (جەمیل سنجاوى ئەندامى مەکتەبى سیاسیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK) کرد، بەهۆى کۆچی دوایی کەسایەتیی چاکەخوازی دەڤەری مەخموور خاتوو (سەبیحە ساڵح مستەفا)ی دایکی بەڕێزیانەوە.
سكرتێری گشتیی YNDK لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، پرسە و سەرەخۆشى و هاوخەمی و خۆی و سەرکردایەتیی YNDK ی بە بەڕێزیان و بنەماڵە بەڕێزەکەیان راگەیاند و، هیوای خواست ئەوە دوا خەم و ناخۆشییان بێت و خوای مەزن خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانى خۆى و دڵنەوایى و ئارامییش بە بەڕێزیان و کەسوکارو بنەماڵەکەیان ببەخشێت، لەلایەن خۆیەوە هەڤاڵ (جەمیل سنجاوى) بەناوى خۆى و بنەماڵەکەیانەوە خۆشحاڵى خۆى بۆ ئەو پەیوەندى و هاوخەمییەى سکرتێرى گشتیى YNDK دەربڕى و سوپاسى کردن.

Address


Alerts

Be the first to know and let us send you an email when رۆژنامەی میدیا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to رۆژنامەی میدیا:

Shortcuts

  • Address
  • Telephone
  • Alerts
  • Contact The Business
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Media Company?

Share