Dengi xebati kurdistan

Dengi xebati kurdistan http://www.xebatmedia.com/kurdi/
video and audio page

07/07/2023

🔻بەشی کوردی هەواڵەکانی هەینی ١٦ی پووشپەڕی ۱۴۰۲ی هەتاوی

📡 دەنگی خەباتی کوردستان

🔹سەپاندنی سزای بیست ساە بەندکران بۆ چوار هاووڵاتی بەهایی

🔹داواکاری سیناتۆری کۆماریخواز لە بایدن بۆ هەڵوێستێکی پتەتر لەگەڵ ڕژیم

🔹گرتنی دوو برا لە شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە
و
🔹بەریتانیا سزای خستە سەر ١٣ كەس و دامەزراوەی ئەمنییەتی دەسەڵات

https://www.sazmanixebat.com/kurdi/index.php
https://www.xebatmedia.com/kurdi/index.php

🌐Web |💬Twitter |📺YouTube |📷Instagram

17/02/2023
11/02/2023

هەواڵی ٦٠ چرکە
دەنگی خەباتی کوردستان

09/02/2023

هەواڵی ۶۰ چرکە
دەنگی خەباتی کوردستان

08/02/2023

هەواڵی ۶۰ چرکە
دەنگی خەباتی کوردستان

07/02/2023

بڕیاری لێبوردویی بۆ بەندکراوه سیاسیەکان کردەوەیەکی دەغەڵکارانەو پڕوپاگەندەی خامنەییه

خەباتمێدیا: پاش بڵاو بوونەوەی هەواڵی بەخشینی بەندکراوان لەلایەن سەرۆکی دەزگای دادی دەسەڵات بە ڕەزامەندی خامنەیی, لەلایەن چالاکانی مافی مرۆڤ بە دەغەڵکارانەو فێڵبازی ناوبرا.
محەممەد ئەمیری موقەدەم, "سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران" لە وتەیەکدا ڕایگەیاند و وتی: پەیوەندی دانی هەواڵی "لێبوردنی گشتی" بە ناڕەزایەتییەکان و گیراوەکانی ڕاپەڕینە سەرانسەرییەکان, کردەوەیەکی ڕیاکارانەی میدیاکانی ناوخۆیی و چەند کەسێکە بۆ بەلاڕێدابردنی بیر و ڕای گشتی.
بەپێی دەقی ئەو هەواڵەو بڵاوکردنی میدیاکانی دەسەڵات, کەسانێک بەر ئەو لێیبوردنە دەکەون کە تۆمەتی "سیخوڕی بۆ بێگانە, پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دەزگای ئیتلاعاتی دەرەکی, کوشتنی بەئەنقەست, شکاندن و ئاگرتێبەردانی دامەزراوەکانی دەوڵەتی و سەربازی و گشتی و نەبوونی سکاڵاکەریان لە سەر نەبێ.
هەواڵدەری میزان سەربە دەزگای دادی دەسەڵاتی ئاخوندی, لەم بارەوە نووسی ئەم بڕیارە دەبێتە هۆی لێبوردن یان کەم کردنەوەی سزای تۆمەتباران و سزادراوانی نارەزایەتییەکانی ئەم ماوەیە. ئەمە لەکاتێکدایە دادوەرانی دەسەڵات بە هاوکاری لەگەڵ بەرپرسانی حکومەت, دەستیان داوەتە پیلان سازکردن دژ بە بەندکراوانی ناڕەزایەتییەکان و سازدانی چەندین تۆمەت وەک " محاربە, مفسد فی الارض, سیخۆڕی و پەیوەندی دەرکی لەگەڵ ئیتلاعاتی بێگانە".
ئاتنا دائیمی, پارێزەری مافی مرۆڤ و دانیشتووی ئێران, لەسەر ئەم هەواڵە لە توییترەکەی خۆی نووسی: کاتێک باس لە لێبوردویی لەلایەن ڕێبەری دەسەڵاتی ئاخوندی دەکرێ, بیری شۆڕشی ساڵی ۹۷ لە زیندانی ژنانی قەرچەک دەکەمەوە کە ووتیان ۲هەزار کەس لە ژنان بەر لێبوردن دەکەون بەڵام تەنانەت یەک کەس لەو زیندانە، کە گەورەترین زیندانی ژنانە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئازاد نەکران کە هەر درۆی لێبوردن، بووە هۆی شۆڕشی زیندانییەکان.

06/02/2023

جێگیر کردنی هێزی سەرکوتگەر لە شاری خوی

بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی یەکشەممە 16ی ڕێبەندانی 1401 دوای پێنج ڕۆژ لە بوومەلەرزەکەی شاری "خوی" سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، سەرەڕای ئەوە کە هیچ خواردن و سەرپەناو ڕەشماڵ و تاوڵێک و هۆکانی گەرم کردنەوەی شوێنی نیشتە جێ بوون لە شارو گوندەکانی دەروبەریدا نییە، هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی ئاخۆندی بە شێوەی نهێنی و بە چەکداری،لە گۆڕەپانەکان وناوچە جیاجیاکانی ئەو شارە جێگیر کراون و ڕێگری دەکەن لە هاتنی ئۆتۆمبیلەکانی هەڵگری کەلوپەلی پێویست بۆ ناو شاری خۆی.
هەروەها، هیچ بەرپرسێک سەردانی ئەو شارەی نەکردوە و بە پێچەوانەی بەڵێنەکانیان هیچ کارێکیان بۆ خەڵکی زیان دیتوو نەکردوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، هەموو ڕۆژێک هەواڵی قەیرانی دابینکردنی فریاگوزاری بۆ خەڵکی زیانلێکەوتووی بوومەلەرزەکەی خوی بەردەوامە ولە نەبوونی خێمە وئامێری گەرمکەرەوەی ستاندارد زۆرتر لە 140 کەس بە بەکارهێنانی خەڵۆز ، ژەهراوی بوون.

هاوکات، دایک وکوڕێک، بە هۆی گاز لێدانی خێمەکانی بوومەلەرزە لێدراوانی خوی گیانیاندا.

Address

Kurdistan
Baneh
05241

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Dengi xebati kurdistan posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Dengi xebati kurdistan:

Share