
08/10/2025
ئەوە کچێکە تەمەنی دەوری ٢٠ ساڵ یان کەمێک زیاتر دیارە ، زیاتر لە ساڵێکە دەبینم لێرە لەسەر ئەم ئەرزە خەوتووە ، چلەی زستان و چلەی هاوین هەمان شوێن!
من کاژێر ٦ جاری وا ٧ی بەیانی لێرە تێدەپەڕم لێرە خەوتووە!
لە ماوەی ئەو ساڵە جاری وا رێکەوت نیوەڕۆ و ئێوارانیش دیتوومە زۆر گوناحە ، ئینجا هەڵسوکەوتیشی بەپێی قسەی هاوکارانیشم زۆر خراپ بووە ، وردە وردە دەروونی تێکدەچێت جنێو و قسە فڕێدەدات، ئەوە کە ئەرکی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ/ کوردستان و ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان - المجلس الأعلى للمرأة والتنمية چارەیەکی بۆ بکەن !
تکایە ئەو کچە دیارە کێشەی هەیە ، چارەیەکی بۆ بدۆزنەوە .
پارێزگای هەولێر - محافظة أربيل
دلدار هەرکی