07/09/2026
▪️ قەسری شیرین؛ ئەبولفەزڵ ڕۆستەمی و عیرفان مورادی دەنگی هەرکامیان بە پێنج ساڵ زیندان سزادران
ئەبولفەزڵ ڕۆستەمی و عیرفان مورادی دەنگی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی قەسری شیرین، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەم شارە هەرکامیان بە پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری سزادران. ئەم دوو هاووڵاتییە پێشتر لە پەیوەندی بە خۆپیشاندانەکانی سەرانسەریی بەفرانباری ١٤٠٤ دەستبەسەر کرابوون.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەبولفەزڵ ڕۆستەمی و عیرفان مورادی دەنگی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی قەسری شیرین لە پارێزگای کرماشان، بەم دواییانە لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەم شارە بە تۆمەتی «گردبوونەوە و پیلانگێڕی بۆ ئەنجامدانی تاوان دژی ئاسایشی ناوخۆیی و دەرەکی»، هەرکامیان بە پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری سزادران.
https://ku.kolbarnews.com/7920264-2/