04/09/2026
لە ئەم ئەپیزۆدەی **«ئاسۆی ڕووناکی»**دا میوانمان مامۆستا باوەر محمد فەرەجە؛ مامۆستا لە زانکۆی هەڵەبجە، ڕاهێنەری پێداگۆجی و چالاکێک لە بوارەکانی پەروەردەی دیجیتاڵ، بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لە پەروەردە، توێژینەوە و بڵاوکردنەوەی زانستی.
لەگەڵ مامۆستا باوەر گفتوگۆیەکی گرنگمان کردووە دەربارەی فێربوون، پەروەردە، زانکۆ، تەکنەلۆجیا، ژیری دەستکرد و داهاتووی گەنجانی کوردستان.
لە گفتوگۆکەدا باس لەم بابەتانە دەکەین:
🔸 چۆن دەتوانین شێوازی فێرکردن باشتر بکەین و منداڵان هان بدەین بۆ خوێندنەوە و فێربوون؟
🔸 فێربوون تا کەی بەردەوامە؟ و بۆچی دەبێت مرۆڤ هەمیشە خۆی نوێ بکاتەوە؟
🔸 گەنجانی کوردستان دوای زانکۆ چۆن دەتوانن ڕۆڵی خۆیان لە کۆمەڵگا بدۆزنەوە؟
🔸 لە سیستەمە پەروەردەییە پێشکەوتووەکان چی دەتوانین فێربین و لە کوردستان جێبەجێی بکەین؟
🔸 پێداگۆجی و پەرەپێدانی توانای مامۆستایان چۆن دەتوانێت داهاتووی پەروەردە لە کوردستان بگۆڕێت؟
🔸 زیرەکی دەستکرد چی دەکات و چی دەبێت ڕۆڵی لە زانکۆکانی کوردستان هەبێت؟
🔸 چۆن دەتوانین هاوکاریی نێوان زانکۆ و کۆمپانیاکان لە کوردستان بەهێزتر بکەین؟
🔸 چ کێشە و بەربەستانێک ڕێگرن لە وەبەرهێنان و گەشەپێدان لە کوردستان؟
———
#کوردستان