Darwaza Media

Darwaza Media Kontaktinformasjon, kart og veibeskrivelse, kontaktskjema, åpningstider, tjenester, stjerner, bilder, videoer og kunngjøringer fra Darwaza Media, Storgata 11, Lillestrøm.
(1)

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان ڕایگەیاند، لە سنووری شارەدێی قۆرەتوو، بەهۆی ڕاوکردنی ئاسکێک، ڕاوچییەک لە ...
07/09/2026

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان ڕایگەیاند، لە سنووری شارەدێی قۆرەتوو، بەهۆی ڕاوکردنی ئاسکێک، ڕاوچییەک لە لایەن بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قۆرەتوو دەستگیر کرا و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ کەسێکی دیکەش دەرچوو.

07/09/2026

عەلی حەمەساڵەح چەند زانیارییەکی سەبارەت بە کێشەی سووتەمەنی و دەرمان ئاشکرا کرد

لە رێگای نێوان خرابەدراو سەیدا لە سنوری هەولێر ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ  ڕوویدا،بەپێی زانیارییەکان چەند  کەسێک بەهۆی ڕوودا...
07/09/2026

لە رێگای نێوان خرابەدراو سەیدا لە سنوری هەولێر ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ ڕوویدا،بەپێی زانیارییەکان چەند کەسێک بەهۆی ڕووداوەکە بریندار بوون

07/09/2026

لە دووەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن لە کۆبانێ، لە لایەن مامۆستایان و خوێندکارانەوە گردبوونەوەکان لە دژی بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردە ڕێکخرا و ڕایانگەیاند، ، زمانی دایک ناسنامە و بوونی نەتەوەیە، بۆیە مافی پەروەردە بە زمانی دایک مافێکی گەردوونی و مرۆییە، داواکارین بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردە هەڵبووەشێتەوە.

07/09/2026

دکتۆر پاکیزە ڕەفیق حیلمی نەک تەنیا وەک یەکەم ژنە کوردی خاوەن بڕوانامەی ماستەر لە زانکۆی هارڤارد ناوی خۆی تۆمار کرد، بەڵکو بووە سیمبولی شکاندنی سنوورەکان، وەک یەکەمین ژن لە سەرانسەری عێراق و کوردستاندا ڕێچکەی زانستیی زمانەوانی و مێژووی کۆنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هێنایە ئاراوە.

دەستپێکی ڕێڕەوی خوێندن؛ لە حوجرەی گەڕەکەوە بۆ سەرەتای گۆڕانکاری

دکتۆر پاکیزە ڕەفیق حیلمی لەدایکبووی ساڵی ١٩٢٤و خەڵکی شاری سلێمانی، لە ساڵی ١٩٢٩ بۆ ماوەیەکی کورت لە حوجرەی مەلا ئەمین مامیز دەستی بە خوێندنی ئاینی کرد، دواتر ساڵی ١٩٣١ چووە خوێندنگەی سەرەتایی و ساڵی ١٩٣٧ ئەم قۆناغەی بە سەرکەوتوویی تەواو کرد، ساڵی ١٩٣٨ ڕووی کردە بەغداد و لەوێ خوێندنی ناوەندی بە زمانی عەرەبی تەواو کرد، دواتر لە پەیمانگەی ڕاهێنانی مامۆستایان وەرگیرا، پاش دەرچوونی، وەک بەڕێوەبەری خوێندنگەی کچانی سلێمانی (سدیقە) دەستنیشانکرا و بۆ ماوەیەک خزمەتی کرد.

پەڕینەوە بەرەو لوتکەی ئەکادیمی؛ شکاندنی تۆماری زانکۆی هارڤارد

لە ساڵی ١٩٤٩دا پاکیزە دووبارە دەستی بە خوێندن کردەوە و بە پلەی دووەم سەرکەوتوو بوو، لە تەواوکردنی خوێندنی باڵای ڕاهێنانی مامۆستایان دیپلۆمەکەی وەرگرت، لە هەمان ساڵدا لە لایەن زانکۆی بەناوبانگی هارڤارد لە ئەمریکا بۆ بەشی زمانە ڕۆژهەڵاتییەکان (زمانە سامییەکان و ئێرانییەکان) وەرگیرا.

پاشان لە ساڵی ١٩٥١دا، بڕوانامەی ماستەری لەو زانکۆییەی ئەمریکا بەدەستهێنا و بووە یەکەم خوێندکاری ژن لە سەرانسەری عێراقدا کە بڕوانامەیەکی لەو شێوەیە لە زانکۆی هارڤارد وەربگرێت، لە هەمان ساڵدا بۆ عێراق گەڕایەوە و لە کۆلێژی ئادەبی زانکۆی بەغداد وەک مامۆستای زمانەوانی و مێژووی کۆنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستبەکار بوو.

دوای ماوەیەکی کورت بەمەبەستی بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆرا لە زمانەوانیدا ڕووی لە لەندەن کرد و لەوێ دەستی بە توێژینەوە و لێکۆڵینەوە ئەکادیمییەکانی کرد و لە ساڵی ١٩٥٢دا ژیانی هاوژینی پێکهێنا، پاشان لە ساڵی ١٩٥٤دا بە مەبەستی بەدەستهێنانی دکتۆرا لە زمانە ڕۆژهەڵاتییەکاندا لە زانکۆی قاهیرە درێژەی بە خوێندن دا، بەڵام بەهۆی هەندێک هۆکاری خێزانییەوە نەیتوانی خوێندنەکەی تەواو بکات.

سەرکردایەتیکردنی زانستی و پێگەی نەتەوەیی لە بەشی کوردی

لە ساڵی ١٩٥٨ی زایینی، پڕۆفیسۆر پاکیزە ڕەفیق بووە یەکەم ژن لە مێژووی نەتەوەیی کورددا کە سەرۆکایەتی بەشی زمانی کوردی لە کۆلێژی ئادەبی زانکۆی بەغداد کردووە، ئەو پۆستەی بۆ چەندین ساڵ بە لێهاتوویی بەڕێوە بردووە.

لە نێوان ساڵانی ١٩٦٧ بۆ ١٩٦٨، وەک پڕۆفیسۆری میوان لە زانکۆی بەرلین کاری کردووە و وانەی زمانی کوردی و عەرەبیی وتووەتەوە، ساڵی ١٩٧٠یش بووە یەکەم ژنە کورد کە بە ئەندامی کۆڕی زانیاریی کورد هەڵبژێردراوە.

لە نێوان ساڵانی ١٩٧٧ بۆ ١٩٨٦، وەک پڕۆفیسۆری میوان لە زانکۆی عەمانی پایتەختی ئوردن کاری کردووە و بەردەوام بووە لە سەرپەرشتیکردنی پەیامە ڕۆشنبیری و زانستییەکەی.

گەڕانەوە بۆ نیشتمان و کۆتا وێستگەکانی ژیان

لە ساڵی ١٩٨٦ی زایینی، پڕۆفیسۆر پاکیزە ڕەفیق ڕووی کردەوە نیشتمان و لەسەر داوای خۆی لە زانکۆی سەلاحەدین دامەزرا، تا ساڵی ١٩٩٠ لە زانکۆکە بەردەوام بوو پاشان خانەنشین کرا.

پاکیزە ڕەفیق تا کۆتا ڕۆژی ژیانی، ١٣ی ئابی ٢٠٠٣ی زایینی، هەرگیز لە خوێندنەوە، نووسین و بەشدارییکردن لە چالاکییە ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتییەکان نەوەستا، جگە لە دەستکەوتەکانی دیکە، یەکەم ژنە کورد بوو کە بە ئەندامی کۆمەڵەی شاهانەی ئاسیایی بەریتانی (R.A.S.)، یەکێتیی نووسەرانی کورد و کۆمەڵەی مێژوونووسانی عێراق هەڵبژێردرا.

گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی ئاکپارتی و پڕۆژەی "بیلال ئەردۆغان"حیزبی دامەزرێنەر" جێگەی خۆی بۆ "حوکمی بنەماڵەیی" چۆڵ دەکاتکایەی...
07/09/2026

گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی ئاکپارتی و پڕۆژەی "بیلال ئەردۆغان"

حیزبی دامەزرێنەر" جێگەی خۆی بۆ "حوکمی بنەماڵەیی" چۆڵ دەکات

کایەیی سیاسی تورکیا لە بەردەم قۆناغێکی هەستیار و وەرچەرخانێکی مێژووییداین کە تێیدا چەمکی "حیزبی دامەزرێنەر" جێگەی خۆی بۆ "حوکمی بنەماڵەیی" چۆڵ دەکات. ئەو دەقەی بەردەستمان کە باس لە ئەیلوولی ٢٠٢٦ دەکات، ئاماژەیە بۆ ستراتیژییەکی قووڵی پاکتاوکردن (Purge)کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەستی پێکردووە بۆ زامنکردنی میراتگرییەکی سیاسی بێ کێشە بۆ بیلال ئەردۆغانی کوڕی.

لێرەدا بە شێوازێکی بنکۆڵکاری و فکری، تیشک دەخەینە سەر ڕەهەندەکانی ئەم پرسە:
١- پڕۆژەی بیلال ئەردۆغان: گواستنەوە لە دەوڵەتەوە بۆ بنەماڵە ئەردۆغان گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کە پاراستنی دەسەڵات و سەلامەتی بنەماڵەکەی دوای خۆی، تەنها لە ڕێگەی سپاردنی سەرکردایەتی پارتەکە بە "خوێنی خۆی" دەبێت. بیلال ئەردۆغان کە ساڵانێکە لە ڕێگەی دەزگاکانی وەک (TÜGVA) وە خەریکی پەروەردەکردنی نەوەیەکی نوێی ئایدیۆلۆژییە، ئێستا کاتی ئەوەیە بێتە پێشەوە. بەڵام ئەم هاتنە پێشەوەیە پێویستی بە "زەوی تەختکردن" هەیە؛ واتە لادانی هەموو ئەو کەسایەتییە کاریزماتیك و مێژووییانەی کە ڕەنگە لە داهاتوودا ببنە ڕکابەر یان کۆسپ لەبەردەم بیلال.

٢- چارەنووسی سێ کارەکتەرە سەرەکییەکە:
_ مەلیح گۆکچەک (سێبەری گەندەڵی وەک چەک): گۆکچەک کە ساڵانێکی زۆر "سندووقی ڕەشی" ئەنقەرە بووە، ئێستا لە ڕێگەی دۆسیەکانی گەندەڵییەوە کۆنتڕۆڵ کراوە. بوونی زیاتر لە ١٠٠ دۆسیە لە داواکاری گشتی و خستنەژێر چاودێری دارایی بنەماڵەکەی، پەیامێکی ڕوونە: "یان بێدەنگی و تڕادەستبوون بە پڕۆژەی بیلال، یان زیندان."
گۆکچەک نموونەی ئەو کارەکتەرانەیە کە دەسەڵات سەرەتا ڕێگەی پێداون سامان کۆبکەنەوە، تاوەکو دواتر ئەو سامانە وەک پەتی سێدارە دژی خۆیان بەکاربهێنێتەوە.

- بیناڵی یڵدرم (وەفادارییەک کە چیتر کافی نییە): یڵدرم کە بە "سەربازی گوێڕایەڵ" ناسرابوو، ئێستاش لەژێر هەمان گوشاردایە. ڕژێمی کۆشک (سەرای) چیتر تەنها وەفاداری ناوێت، بەڵکو دەیەوێت نەوەی کۆن بە تەواوی بکشێنەوە. گوشارەکان بۆ سەر یڵدرم و بنەماڵەکەی نیشانەی ئەوەیە کە لە سیستەمی نوێی ئەردۆغاندا، "کۆنەکان" جێگەیان نابێتەوە، تەنانەت ئەگەر زۆر وەفاداریش بووبێتن.

- ئەحمەد داودئۆغڵو (شکستی فکری و گەمارۆی سیاسی):
٣- هۆکاری داخستنی پارتەکەی داودئۆغڵو و پاشەکشەی:
داخستنی پارتی پاشەڕۆژ (Gelecek Partisi) یان بێدەنگکردنی داودئۆغڵو، تەنها بڕیارێکی ئیداری نەبوو، بەڵکو ئەنجامی "خوێنبەربوونی سیاسی" بوو کە ئەردۆغان بۆی دروست کرد. چەند هۆکارێکی بنکۆڵکاری لە پشت ئەمەیە:
- بڕینی دەمارە دارایی و فێربوونەکان: دەستبەسەرداگرتنی زانکۆی شەهیر، لێدان بوو لە ژێرخانە فکری و مرۆییەکەی داودئۆغڵو. ئەردۆغان دەیزانی داودئۆغڵو بەبێ زانکۆ و ناوەندە فکرییەکان، وەک ماسییەکی بێ ئاوە.

- گەمارۆی میدیایی و سیاسی: داودئۆغڵو نەیتوانی لە دەرەوەی ئاکپارتی جەماوەرێکی فراوان کۆبکاتەوە، چونکە ڕژێم بە "خاین" ناساندی و هەموو دەرگاکانی میدیای لێ داخست.

- دۆسیە شاردراوەکان: باس لەوە دەکرێت کە فشارەکان تەنها سیاسی نەبوون، بەڵکو هەڕەشەی پەردە لادان لەسەر هەندێک دۆسیەی سەردەمی سەرۆکوەزیرانی داودئۆغڵو (وەک شەڕی خەندەقەکان و ڕووداوەکانی ٢٠١٥) وەک کارتی فشار بەکارهێنراون. داخستنی پارتەکە ڕەنگە "ڕێککەوتنێکی ناچاری" بێت بۆ پاراستنی ئەوەی کە ماوەتەوە.

٤- ئامرازی "شەنتەژ" و "دۆسیە کۆنەکان":
لە تورکیای ئێستادا، سیاسەت لە ڕێگەی "ئەرشیف"ەوە بەڕێوە دەچێت. هەموو ئەو ناوانەی لە دامەزرێنەرانی ئاکپارتین، دۆسیەیەکیان لە "ڕەفەکانی کۆشک"دا بۆ ئامادە کراوە. کاتێک Election (هەڵبژاردن) نزیک دەبێتەوە، ئەم دۆسیانە دەرهێنرێن. ئەمە پێی دەوترێت "سیاسەتی تیرۆرکردنی کەسایەتی" (Character Assassination).

لە تەل تەمر، بەهۆی وێرانبوون، داگیرکاری و نیشتەجێبوونی کۆچبەران لە ٣٥ قوتابخانەدا، زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ خوێندکار لە ساڵی...
07/09/2026

لە تەل تەمر، بەهۆی وێرانبوون، داگیرکاری و نیشتەجێبوونی کۆچبەران لە ٣٥ قوتابخانەدا، زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ خوێندکار لە ساڵی نوێی خوێندن بێبەش بوون؛ لە ئێستاشدا هەوڵەکان بۆ نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان بەردەوامن.

هاووڵاتییانی شارەدێی بامەڕنێ لە سنووری پارێزگای دهۆک، دژی بڕیارێکی لەناکاوی حکومەت بۆ دابەشکردنی زەوییە کشتوکاڵییەکانیان...
07/09/2026

هاووڵاتییانی شارەدێی بامەڕنێ لە سنووری پارێزگای دهۆک، دژی بڕیارێکی لەناکاوی حکومەت بۆ دابەشکردنی زەوییە کشتوکاڵییەکانیان بەسەر فەرمانبەراندا گردبوونەوە

لە سنووری بامەرنێ بڕیار دراوە دەست بەسەر ٥۰۰ دۆنم زەوی کشتوکاڵییدا بگیرێت و بکرێتە پارچە زەوی نیشتەجێبوون بە مەبەستی دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەراندا، خاوەن زەوییەکان جەخت دەکەنەوە، کە لە ساڵی ۱۹٥۸ـەوە سەنەدی یاسایی و تاپۆی کشتوکاڵییان بۆ ئەو زەویانە هەیە و تاپۆکانیان فەرمین، بەڵام بڕیارەکە بەبێ ڕەزامەندیی ئەوان دەرکراوە و لە ئێستاشدا میراتگر و خاوەنی ئەو زەویانە گەیشتوونەتە ۹۰۰ ماڵ، کەچی حکومەت بڕیاری داوە لە بەرامبەر هەر سەنەدێکدا تەنیا یەک پارچە زەوی وەک قەرەبوو بداتە هاووڵاتییان.

07/09/2026

دەزگای میدیایی بوار ڕایگەیاند: پاسەوانانى نەخۆشخانەى بەخشین هێرشیان کردە سەر تیمى رۆژنامەوانى میدیاکەمان لە سلێمانى

دەم پارتی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی  دوای بەستنی کۆنگرە ئەنجامدائەمڕۆ دووشەممە ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی دەم پارتی کە لە...
07/09/2026

دەم پارتی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دوای بەستنی کۆنگرە ئەنجامدا

ئەمڕۆ دووشەممە ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی دەم پارتی کە لە کۆنگرەی پێنجەمی ئاسایی پارتەکەدا هەڵبژێردرابوون، لە بارەگای گشتی دەمپارتی لە ئەنقەرە کۆبوونەوە.

ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەم پارتییە دوای کۆنگرەکە و چاوەڕوان دەکرێت لە دانیشتنەکەدا ئەندامانی دەستەی جێبەجێکاری ناوەندی (MYK) دیاری بکرێن.

هەروەها، بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا، چاوەڕوان دەکرێتباس لە "پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" بکرێت.

Adresse

Storgata 11
Lillestrøm

Telefon

+4740045540

Nettsted

Varslinger

Vær den første som vet og la oss sende deg en e-post når Darwaza Media legger inn nyheter og kampanjer. Din e-postadresse vil ikke bli brukt til noe annet formål, og du kan når som helst melde deg av.

Kontakt Bedriften

Send en melding til Darwaza Media:

Snarveier

Del