
22/07/2025
🚨کەمپینی کڕینی 5 هەزار قوتووی شیر بۆ منداڵانی غـ.ـەززە!
یەکەم قوربانی جەنگی برسێتی، منداڵانن! وا زیاتر لە دوو ساڵە غـ.ـەززە بە بەرچاوی هەموو دونیا بە برسێتی جینۆساید دەکرێت، کەچی ویژدانی جیهان مردووە و شتێک نەماوە بەناوی مافی مرۆڤ و مافی منداڵ!
بیهێنە پێش چاوت منداڵەکەت یان خوشک و برا بچووکەکەت لە بەرچاوتا لە برسا بمرن، دەبێت چی ئازارێک بێت! بۆیە زاد لە قۆناغی دووەمدا بۆ دابینکردنی شیری قوتوو، هەڵدەستێت بە ڕاگەیاندنی کەمپینێک بۆ دابینکردنی 5000 قوتووی شیر بۆ منداڵانی غـ.ـەززە، وەرن بەشدار بن لە ڕزگارکردنی گیانی منداڵان لە برسێتی و گیانی خۆتان لە ئاگری دۆزەخ، با ئێمە وەک موسڵمان و نەوەکانی سەڵاحەددینی ئەیووبی ئەم بەرپرسیارێتییە هەڵبگرین و ببینە هۆکاری ژیانەوەی منداڵانی غـ.ـەززە و جیلی داهاتوو.
ئێستا دەتوانن هاوکارییەکانتان بنێرن بۆ غـ.ـەززە لە ڕێگای FIB و FastPay و باڵانس، یاخود سـەردانی لقەکانی زاد بکەن:
07770021122
07518010020
بۆ ناردنی هاوکاریی بۆ خەڵکی غـ.ـەززە لە ڕێگەی بانکی ڕافیدەین:
4729713406
07770021122
ئەو بەڕێزانەی کە لە دەرەوەی وڵاتن دەتوانن هاوکارییەکانیان بە حەواڵە بنێرن بۆ غـ.ـەززە لە ڕێگەی نووسینگەی سلێمانی
07518010013