KURD News

KURD News KURD NEWS
TV & RADIO
بوێری، ڕاستگۆیی، لە گەیاندنی هەواڵ و زانیاریدا.

حوکمی قەرەقوش لەکوردستان.
05/08/2025

حوکمی قەرەقوش لەکوردستان.

04/08/2025

3ی ئابی 2014 ساتی ڕزگارکردنی منداڵێکی ئێزیدی لەلایەن گەریلا،لەدەستی هێرشی رێکخراوی تیرۆرستی داعش
گەریلا و شەرڤان شکۆ و پاريزەری مرۆڤایەتین

30/07/2025

KN.TV
هێزی چەکداری حەماس دەست بەسەر هاوکاری و خۆراک
،دانیشتوانی کەرتی غەززەدا دەگرێ و تەقە لەخەڵکی دەکات. خەڵک بەرد بارانی هێزەکانی حەماس دەکات.

29/07/2025

نەخشە ڕێگا بۆ حکومڕانی سوریا و ڕۆژاوا.
گرنگ..ئاڵدار خەلیل نەخشەڕێگای بارۆس ئاشکرا دەکات.

بەرێز ئاڵدار خەلیل بۆ رادیۆی رۆژئاڤا ئێفئێم، دوا و نەخشەڕێگای بارۆسی ئاشکراکرد و ماهیەتی ئەو دەسەڵاتەی ناوەند لە دیمەشقی پێناسە کرد.
🔸 ئەو کۆمەڵکوژیانەی لە سوەیدا ئەنجامدران، دەرەنجامی سیاسەتێک بوون کە ڕێبازی حزبی بەعسی دووبارە دەکردەوە و، بە ناوی پێکهاتەکانەوە ئاژاوەیان نایەوە.
🔸 بەکارهێنانی ناوی "بەدەوییەکان" لە کۆمەڵکوژییەکانی سوەیدا هەوڵێکی قێزەونە بۆ وروژاندنی ئاژاوە. تاوانباران نە سەر بە بەدەوییەکانن و نە سەر بە عەشیرەتە سورییەکانن.
🔸 عەشیرەت و هۆزە سورییەکان لە مێژە پێکەوەسازاو، یەکتریان خۆشویستووە و پێکەوە ژیاون، ئەوەی پێچەوانەی ئەمە بڵاو دەکرێتەوە، ئامانج لێی لێدانە لە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی.
🔸 ئەوانەی دوێنێ بە ناوی داعشەوە دەجوڵانەوە، ئەمڕۆ بانگەشەی ئەوە دەکەن کە سوپای سووریان... ئەمە هەوڵێکە بۆ بەخشینی شەرعییەت بە داعش لەژێر ناوی دەوڵەتی سووریادا.
🔸 ئەوەی ئەمڕۆ دەیبینین زۆر مەترسیدارە؛ چەکدارانی داعش بوونەتە خاوەنی ناسنامەیەک کە ناویان لێناوە سوپای سووریا، ئەمەش هەڕەشەیە لەسەر بوونی دەوڵەتی سووریا.
🔸 سووربوونی حکومەتی ئینتیقالی لەسەر بەستنەوەی هەموو ناوچەکان بە ناوەندەوە و بێبەشکردنی پێکهاتەکان لە مافەکانیان، سیاسەتێکی ڕەتکراوە و نانیشتمانییە.
🔸 ئەوانەی حکومەتی ئینتیقالی بەڕێوە دەبەن نوێنەرایەتیی پێکهاتەکانی گەلی سووریا ناکەن، بەڵکو نوێنەرایەتیی چینێکی دەسەڵاتخواز دەکەن کە هەوڵی هەژموونگەرایی دەدات.
🔸 گەلی سووریا دژی بەعس ڕاپەڕی بۆ بنیاتنانی سیستمێکی دیموکراتی، بەڵام دەسەڵاتە نوێیەکە هەمان ڕێبازی سەرکوتکارانەی بەردەوام پێدەدات.
🔸 حکومەتی ئینتیقالی دان بە گەلی سووریادا نانێت و سوورە لەسەر سیاسەتی پەراوێزخستن و دوورخستنەوە، کە ئاماژەیە بۆ دابەشبوونی سووریا.
🔸 گەلی سووریا دەبێت خاوەنی بڕیاری خۆی بێت و لە نیشتمانێکی دیموکراتیی فرەییدا، بە ئازادی و کەرامەتەوە بژی.
🔸 کردەوەکانی دەسەڵاتی ئێستا دەبێتە هۆی ڕاپەڕینێکی جەماوەریی نوێ، هەروەک چۆن پێشتر دژی ڕژێمی سەرکوتکەری بەعس ڕوویدا.
🔸 ڕاپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕاستییەکان دەربارەی کۆمەڵکوژییەکەی "ساحل" ڕاستییەکانی دەرنەخست، چونکە ئەوانەی لیژنەکەیان پێک هێنا، هەمان ئەو کەسانە بوون کە بەرپرسیارن لە کۆمەڵکوژییەکان.
🔸 سووریا پێویستی بە لامەرکەزییەتی ڕاستەقینە هەیە، پڕۆژەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر گونجاوترینە و پشتگیریی توێژێکی فراوانی سوورییەکانی بەدەست هێناوە.
🔸 ئاواتەخوازین مۆدێلی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری دیموکراتی فراوان بکەین بۆ ئەوەی تەواوی سووریا بگرێتەوە، چونکە تا ئەمڕۆ سەرکەوتووترین پڕۆژەیە.
🔸 ئامانجمان ئەوەیە کە هەموو پێکهاتەکانی گەلی سووریا بە ئاشتی و دیموکراسی و کەرامەتەوە بژین، لامەرکەزییەت بە مانای جیابوونەوە نایەت.
🔸 تورکیا ڕۆڵێکی سەرەکیی گێڕا لە وروژاندنی ئاژاوە لە سوەیدا، و هەوڵ دەدات کاریگەری لەسەر بڕیار و بەڕێوەبردنی حکومەتی ئینتیقالیی سووریا دابنێت.
🔸 هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕێکخراوترین و بەئەزموونترین هێزن، پرۆفیشنالن و، خاوەن ڕەوشتن و پابەندن بە پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانەوە.

KN.TVڕای ئێوە گرنگە.
27/07/2025

KN.TV
ڕای ئێوە گرنگە.

24/07/2025

داوا لە لێژنەی فتوا دەکەین پێمان بڵێ لایەنگری کام وڵات بکەین لەشەڕی کەمبۆدیا و
تایلەند ؟

24/07/2025

بەیانیتان باش و رۆژتان خۆش
ئەمانە گرنگترین هەواڵەکانی چەند کاتژمێری رابردوون، لەو کاتەوەی چاوتان لەسەر مۆبایلەکانتان هەڵگرتووە.

📌 بۆ بابەتی موچە تا ئێستا هیچ قسەیەکی فەرمی نییە و دەنگی نییە و حکومەتی هەرێم سێ رۆژە 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی بۆ عێراق ناردووە بەڵام هێشتا پارە لە عێراقەوە نەهاتووە.

📌 رۆیتەرز: فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری رووسی کە نزیکەی 50 کەسی تێدابووە، لە ناوچەی ئامور لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ونبووە.

📌 رۆیتەرز: دادگای ئەمریکا بڕیاریدا کە فەرمانەکەی سەرۆک ترەمپ بۆ هەڵوەشاندنەوەی مافی وەرگرتنی رەگەزنامە لەکاتی لەدایکبووندا نادەستوورییە.

📌 وتاری دۆناڵد ترەمپ لە کۆنفرانسێکدا : باجی راستەوخۆ بەسەر زۆربەی وڵاتانی جیهاندا دەسەپێنم. دەمەوێت نرخی نەوت زیاتر دابەزێنم. لەگەڵ وڵاتانی جیاوازی ئاسیا گرێبەستی وزە دەکەین.

📌 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: وەزیری وەزارەتەکە لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ هاوتا ئوردنییەکەیدا، جەختی لەسەر پێویستیی دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی باشووری سوریا.

📌 رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست: کڕینی 40 فڕۆکەی جەنگیی "یۆرۆفایتەر تایفوون" لەلایەن تورکیاوە هەڕەشە لە باڵادەستیی ئیسرائیل ناکات، بەڵام بە سەرئێشە دادەنرێت.

📌 رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ: وەزیرانی دەرەوەی ئەوروپا بە هاوتا ئێرانییەکانیان راگەیاندووە، ئەگەری دواخستنی سەپاندنەوەی سزا نێودەوڵەتییەکان لەسەر ئێران هەیە، بەڵام دواخستنەکە بەندە لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی تاران لەگەڵ واشنتن و هاوکاریکردنی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی.

📌 وەزارەتی دەرەوەی بەڕازیل: بەڕازیل لە قۆناغە کۆتاییەکانی چوونەپاڵ ئەو سکاڵایەی جینۆساید دایە کە ئەفریقای باشوور دژی ئیسرائیل لە دادگای دادی نێودەوڵەتی تۆماری کردووە.

📌 سەرچاوەیەک بۆ سکای نیوز: مـــ.ـــە*زڵووم عە*بدی گەیشتە پاریس بەمەبەستی ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ شاندێکی حکومەتی سوریا.

📌 بەرپرسێکی ئێرانی: شاندێکی تەکنیکیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دوای دوو یان سێ هەفتەی تر سەردانی ئێران دەکات.

📌 جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران: ئێران رەزامەندی نیشانداوە لەسەر سەردانی شاندێکی تەکنیکیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە ماوەی هەفتەکانی داهاتوودا، بەمەبەستی تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئاژانسە نەتەوەییەکە و تاران.

20/07/2025

KN.TV
بەپەلە...هێرش کرایەسەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر

KN.TV
19/07/2025

KN.TV

🟤 چه‌ند ڕۆژێكه‌ ته‌ندروستی مه‌لا عه‌بدولـله‌تیفی سه‌له‌فی تێكچووه‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌.بۆ هەشەوێک بڕی یەک ملیۆن دینار د...
18/07/2025

🟤 چه‌ند ڕۆژێكه‌ ته‌ندروستی مه‌لا عه‌بدولـله‌تیفی سه‌له‌فی تێكچووه‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌.
بۆ هەشەوێک بڕی یەک ملیۆن دینار دەدات بە نەخۆشخانەی فاروق

16/07/2025

ژمارەیەک چەتە هێرشیان کردە سەر شوان صابر گەری ویستویانە بیڕفێنن، بەڵام توانیویەتی بەرگری لەخۆی بکات.

16/07/2025

داعش بەردەوامە

Address

Bin Salman
Jeddah
0000

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when KURD News posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to KURD News:

Share