20/07/2025                                                                            
                                    
                                                                            
                                            ڕەنگە ئەم پرسیارە لای زۆربەتان درووست بووبێت کە بۆ چی دەبێت هاوخەمی ئیغۆرەکان بین لە کاتێکدا کە ناوچەی نیشتەجێ بوونیان لەگەڵ جوگرافیای هەرێمی کوردستان بە هەزاران کیلۆمەتر دوورە!؟
وەڵامی ئەم پرسیارەش جگە لە هاوخەمییە ئایینییەکە بریتییە لەوەی کە  ئیغۆرەکانیش هەر وەک گەلی کورد کە لەلایەن ڕژێمی پێشووی عیراقەوە دووچاری ڕاگواستن و ئەنفال و ئۆردوگای زۆرە ملێ بوونەوە ئەوا ئەمانیش لە لایەن پارتی دەسەڵآتداری چین و دەسەڵآتە گشتگیرە کۆمۆنیستییەکەی دووچاری هەمان چەرمەسەری و بە زۆر ڕاگواستن ودوور خستنەوە لە شوێن و زێدی باو و باپیرانیان بوون و لە ناو ئۆردوگا زۆرە ملییەکاندا وەک کۆیلە کاریان پێدەکرێت و جگە لەمانەش بە پێی ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ نزیکەی نیوملیۆن مناڵی ئیغۆر لەلایەن دەسەڵآتدارانی حکومەتی چینەوە لە  دایک و باوکیان دوورخراونەتەوە و لەناو سەربازگە تایبەتەکاندا ڕۆژانە بە ئایدۆلۆژیای پارتی دەسەڵاتداری چینەوە ئاشنا دەکرێن و بەو جۆرەش هەوڵدەدەن نەوەیەکی مێشک شۆراوی داشۆراو لە ئایین و کۆمەڵە سەربازێکی گوێڕایەڵی سەرۆکی چین و پارتی کۆمۆنیست بەبەرهەم بهێنن کە لە داهاتوودا تەنها وەفاداری حزب و ئایدۆلۆژیا گشتگیرەکەی دەوڵەتی چین بن.
لێرەوە بۆمان دەرکەوت کە ئازار و مەزڵوومییەتی ئیغورەکان هیچی لە ئازارەکانی گەلی کورد کەمتر نییە و بگرە وەک ئاوێنەیەک وایە کە تاک بە تاکی کورد خۆی تیا دەبینێتەوە.
بە ڕای تۆ چۆن دەتوانرێت دۆزی ئیغۆرەکان زیاتر بە جیهان بناسێنرێت و جیهان بزانن کە زۆربەی ئەو کەل و پەلانەی لە چینەوە هاوردە دەکرێت بە دەستی ئەو ئیغۆرانە بەبەرهەم هێنراون کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی چینەوە وەک کۆیلە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت؟