Kurds in America کوردانی ئەمریکا

Kurds in America  کوردانی ئەمریکا په‌یجێكی هه‌مه‌ڕه‌نگ له‌گه‌ڵ هاوكارانم له‌ كوردستان و ئه‌مریكا بۆ خزمه‌تكردنی هه‌موو تاكێكی كورد له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان.

پۆلیسى لاس ڤێگاس: ئەو ئۆتۆمبێلە تێسلایەى لەبەردەم هۆتێلەکەى دۆناڵد ترەمپ لە لاس ڤێگاس تەقییەوە، جۆرى 'سایبەر ترەک'ـە.
01/01/2025

پۆلیسى لاس ڤێگاس: ئەو ئۆتۆمبێلە تێسلایەى لەبەردەم هۆتێلەکەى دۆناڵد ترەمپ لە لاس ڤێگاس تەقییەوە، جۆرى 'سایبەر ترەک'ـە.

🔺لە کاتی کەمپینی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە ویلایەتی پەنسیلڤانیا، تەقە لە دۆناڵد ترامپ کاندیدی کۆمارییەکان کراو ب...
07/14/2024

🔺لە کاتی کەمپینی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە ویلایەتی پەنسیلڤانیا، تەقە لە دۆناڵد ترامپ کاندیدی کۆمارییەکان کراو برینداربوو.
ددۆناڵد ترەمپ رایگەیاند گوللەیەک بەر بەشی سەرەوەی گوێی راستم کەوتووە و خوێنێکی زۆری لێ رۆیشتووە. جێگەی سەرسوڕمانە کە کاری لەو جۆرە لە وڵاتەکەماندا روودەدات.

بەپەلە … تەقە لە ترەمپ کرا لە کاتی بانگەشە لە شاری پێنسلڤانیا تەقە لە ترەمپ کراو وا دەردەکەویت کە تەنها گوێی بریندار بوە
07/13/2024

بەپەلە … تەقە لە ترەمپ کرا

لە کاتی بانگەشە لە شاری پێنسلڤانیا تەقە لە ترەمپ کراو وا دەردەکەویت کە تەنها گوێی بریندار بوە

07/01/2024

دیبەیتی نێوان جۆو بایدن و دانۆڵد ترامپ
جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، دانۆڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا بەشداری لە یەکەم دیبەیتی سەرۆکایەتی 2024 دەکەن لە ستۆدیۆیەکی کەناڵی CNN لە شاری ئەتلەنتای ویلایەتی جۆرجیا، 27 ی مانگی شەشی 2024.
ئەم دیبەیتە هەلێکە بۆ هەردوولا بۆ ئەوەی ئەو دەنگدەرانە قایل بکەن کە دوو دڵن لەوەی دەنگیان پێبدەن.
ئەمە یەکەم دیبەیتە کە لە لایەن کەناڵی CNN وە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەنجام بدرێت.

03/24/2024

True story!

01/04/2024

سزادراوێك لە کاتی دادگەییکردنی لەنێو دادگەیەکی ویلایەتی نیڤادای ئەمریکا، هێرش دەکاتە سەر دادوەرێکی ئافرەت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە ١٢ موشەک هێرشکرايە سەر هەولێر.U.S. retaliates in Iraq after three U.S. troops wounded in attack.
12/26/2023

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە ١٢ موشەک هێرشکرايە سەر هەولێر.

U.S. retaliates in Iraq after three U.S. troops wounded in attack.

یەکێک لە گوتە بەنێوبانگەکانی توپاک شەکۆر: گەورەترین لەدەستدان لە ژیاندا مردن نییە. گەورەترین لەدەستدان لە ژیاندا ئەو شتە...
10/02/2023

یەکێک لە گوتە بەنێوبانگەکانی توپاک شەکۆر: گەورەترین لەدەستدان لە ژیاندا مردن نییە. گەورەترین لەدەستدان لە ژیاندا ئەو شتەیە کە لەناختدا دەمرێت، لەکاتێکدا زیندوویت. هەرگیز خۆت بەدەستەوە مەدە.
ئەو ئەستێرەیەی میوزیکی هیپ هۆپ، لە 1996 لە تەمەنی 25 ساڵیدا لە لاس ڤێگەسی ئەمریکا کوژرا و دوای 27 ساڵ تۆمەتباری سەرەکی کوشتنەکەی ئاشکرابوو.

بە فەرمی رێککەوتنی بەدەستەخوشکبوونی هەولێر و ناشڤێڵ واژۆکراشەممە 2023.9.9، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و جۆن کووپەر، ...
09/10/2023

بە فەرمی رێککەوتنی بەدەستەخوشکبوونی هەولێر و ناشڤێڵ واژۆکرا

شەممە 2023.9.9، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و جۆن کووپەر، سەرۆکی شارەوانی ناشڤێڵ، لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی تریفە عەزیز، نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە ئەمریکا و کۆمەڵێک لە کەسایەتی سیاسی هەرێم و ئەمەریکا و رەوەندی کوردی، بە فەرمی رێککەوتنامەى دەستەخوشکی نێوان هەولێر و ناشڤێڵ واژۆکرا.

دوای واژۆکردنی رێککەوتنەکەش، هەریەک لە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و جۆن کووپەر، سەرۆکی شارەوانی ناشڤێڵ، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا، خۆشحاڵی خۆیان بەم رێککەوتنە دەربڕی و ئەم کارەیان بە دەستکەوتێکی گرنگزانی و هەروەها ئەمڕۆیان بە رۆژێکی مێژووی وەسفکرد.

لە دەستپێکدا، جۆن کووپەر، سەرۆکی شارەوانی ناشڤێڵ، رایگەیاند، كارێكی زۆر بێ وێنه‌یه‌ كه‌ دوو كو‌لتووری جیاواز به‌یه‌كه‌وه‌ ببه‌ستینه‌وه‌.

هەروەها راشیگەیاند، هه‌ولێر و ناشڤێڵ له‌ زۆر رووه‌وه‌ هاوبه‌شن به‌تایبه‌تی له‌ بواری سه‌رمایه‌گوزاریدا، جگه‌ له‌وه‌ "هه‌وڵده‌ده‌ین په‌یوه‌ندی له‌ نێوان خه‌ڵكی هه‌ردوو شاریشدا دروست بكه‌ین، له‌پێناو پته‌وكردنی دۆستایه‌تیمان، كه‌رتی كه‌شتوگوزاریش له‌ نێوان هه‌ردوو شاره‌كه‌دا په‌ره‌ی پێدەدەین".

ناوبراو، باسی لەوەشکرد، ناشڤێڵ تەنیا ماڵێک نییە بۆ میوزیک، "کە من دەزانم لە هەولێر موسیزیانی گەورە هەن، بەڵکو ناشڤێڵ ناوەندێکی پەروەردەییە، بڕوام وایە گەنجی ئێمە دەتوانن دەستبکەن بەوەی بەیەکەوە گەشە بکەن و بەرەوپێشەوە بچن".

لەلایەن خۆیەوە، ئومێد خۆشناو، پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەدا، "ئەمرۆ بۆ ئێمەی هەولێر رۆژێکی مێژووییە، هەروەها رۆژێکی پڕ لە سەروەرییە"، هاوکات ئومێد خۆشناو، رێز و سڵاوی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی گەیاندە رەوەندی کوردی شاری ناشڤێڵ.

پارێزگاری هەولێر راشیگەیاند، "ئەم پرۆسەیەی ئەمڕۆ واژۆکردنی ئەم دەستەخوشکییە لەساڵی 2014ـەوە کاری لەسەر دەکرێت، بەڵام لە ساڵی رابردوو هەردوولامان بڕیارماندا بگەیەنە ئەنجام و دەستبکەین بە واژۆکردنی ئەم رێککەوتنە".

ئومێد خۆشناو، ئاماژەی بەوەدا، "بێ شک ئەوە بڕیارەی هەردوولامان لە دوای هەبوونی کۆمەڵێک ئامانجی گەورەوە دێت کە لە نێوانماندا هاوبەشی پێدەکەین و ئامانجەکانمان یەکدەخەین لەپێناو سوودگەیاندن بە هەردوو شاری هەولێر و ناشڤێڵ".

پارێزگاری هەولێر، هیواشی خواست، ئەو رێککەوتنە ببێتە سوود بۆ بەرەوەپێشبردنی جووڵەی بازرگانی نێوان هەردوولا و هەروەها سوودگەیاندن لە سێکتەرەکانی کولتووری، پەروەردەیی، تەندروستی و هونەری.

ئومێد خۆشناو، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا جەختی لەوەکردەوە، "لە سەردەمی داعشدا کاتێک سەرۆک بارزانی بڕیاریدا رووبەڕووی تیرۆرستانی داعش ببینەوە رۆڵ و هاوکاری ئەمەریکا لە یاد ناکەین، کە بە هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە شکست بە تیرۆرستانی داعش هات".

جێگەى باسە، هەولێر وەک یەکەم شاری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە دەیەم شاری دەستەخوشکی ناشڤێڵ، یەکێک لەو پێوەرە گرنگانەی هەولێری کردە دەستەخوشکی ناشڤێڵ بوونی ژمارەیەکی زۆری رەوەندی کوردی و رۆڵیانە لە کایە گرنگەکانی ئەم شارەدا، ئێستا هەزاران کوردی هەموو بەشەکانی کوردستان چالاکانە بەشدارن لە بوونیاتنانی ژێرخانی ناشڤێڵ. دوا سەردانی ئەنجوومەنی شارەوانی ناشڤێڵ بۆ هەولێر مانگی ئایاری ئەمساڵ بوو، دوای لێکۆڵینەوەی ورد، بە کۆی دەنگ بڕیاری بە دەستەخوشکیان لەگەڵ هەولێر پەسەندکرد، پڕۆسەی بەدەستەخووشکبوونی دوو شار دوور و درێژە و کاری زۆری دەوێت. لە ساڵی 2014ـەوە بیرۆکەی بەدەستەخوشکبوونی هەولێر و ناشڤێڵ هاتە ئاراوە، ماوەی سێ ساڵیشە بەچڕی کاری لەسەر دەکرێت.

لە شاری ئاڵێن لە ویلایەتی تێكساسی ئەمریكا، تەرمی 4 كەسی خێزانێكی كورد لەنێو ماڵەكەیان دۆزراوەتەوە و گومان دەكرێت سەرۆكی ...
08/31/2023

لە شاری ئاڵێن لە ویلایەتی تێكساسی ئەمریكا، تەرمی 4 كەسی خێزانێكی كورد لەنێو ماڵەكەیان دۆزراوەتەوە و گومان دەكرێت سەرۆكی خێزانەكە هاوژین و منداڵەكانی كوشتبێت و دواتر خۆشی كوشتبێت.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشەیتد پرێس، ڕۆژی دوو شەممە پۆلیسی شاری ئالن لە باکووری ویلایەتی تێکساس چوار کەسی کوژراوی دۆزیەوە، کە لێکۆڵەران دەڵێن (کوشتن-خۆکوژییەکی) ڕواڵەتییە.
هەر بەپێی هەواڵەكە، ئەو خێزانە كوردە سێ هەفتە بەر لە ئێستا كچێكی چوار ساڵیان لە مەلەوانگەیەك خنكاوە، پۆلیسی شاری ئاڵێن دەڵێت: “باوەڕیان وایە ئەوە هۆكارێكی ئەو ڕووداوە بێت”.
خێزانە چواركەسییەكە پێكهاتوون لە (فەرمان شێروانی- باوك) و (لەیلا شێروانی- دایك) و (مەتین شێروانیی تەمەن دوو ساڵ) و (شاهین شێروانیی تەمەن 12 ساڵ).
پۆلیسی شارەكە دەڵێت: “ئەندامێكی خێزانەكە كاتێك گەڕاوەتەوە ماڵەوە بینیویەتی هەموو دەرگەكان داخراون و نەیتوانیوە بیانكاتەوە، بۆیە پەیوەندی بە پۆلیسەوە كردووە. پۆلیسیش دوای دوو كاژێر توانیویەتی بچێتە نێو ماڵەكەوە”.
شاری ئاڵێن بە دووریی نزیكەی 25 میل دەكەوێتە باكووری شاری داڵاسەوە و ژمارەی دانیشتووانەكەی نزیكەی 111 هەزار كەسە.

07/25/2023

ئــەمەش دیووێکەی تری ئــەمریکایــە کە زۆربەی ولایەتەکان کە خانووبەرە بە کرێ دەست ناکەوێت لەبەر گرانی کرێی مانگانە زۆر خەڵك ناچار بوونە پەنا ببەنە بەر RV و خێمەو کەرەڤان.

ئەمانە کاسانی بێلانە نین , زۆربەیان خوێندکارن ، دکتۆرن ..کەسانی کاسبن.

لــە ئەمریکا ئیش و کارت نەبێ و خۆت نەژێنی حوکومەت یارمەتیت نادات وەك ئەوروپا.

04/23/2023

📍 ناشڤیل تێنسی
دیار دەرسیم Diyar Dersim

Address

Washington D.C., DC
20707

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kurds in America کوردانی ئەمریکا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category