VOA Kurdish

VOA Kurdish دەنگی ئەمەریکا دەزگایەکی ڕاگەیاندنی سەربەخۆی بێ لایەنە و سەرچاوەی هەواڵی ڕاست و دروستە

دەنگی ئەمەریکا گەورەترین دەزگای ڕاگەیاندنی دەوڵەتی ئەمەریکایە کە بە زیاتر لە 40 زمان هەواڵەکان و بابەتەکانی بڵاودەکاتەوە بە تایبەتی بۆ ئەو خەڵکەی لە ناوچەکانیان ئازادی ڕۆژنامەگەری سنووردارە یان هەر نیـیە. دەنگی ئەمەریکا لە ساڵی 1942 وەوە دامەزراوە و وابەستەیە بە ڕووماڵکردنی هەواڵەکان بە شێوەیەکی ڕاست و دروست و بێ لایەنانە و گشتگیر کە تێڕوانین و بۆچوونی هەموو لایەنەکان لەخۆبگرێت، ئەمەش تاوەکو ڕاستیـیەکان بۆ خەڵکی بگەیەنێت.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا، ڕۆژی هەینی وتی، ئەمەریکا لەوانەیە "بەم زووانە" هێرش بکاتە سەر شاخی ناسراو بە شاخی کۆلەنگ ...
09/04/2026

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا، ڕۆژی هەینی وتی، ئەمەریکا لەوانەیە "بەم زووانە" هێرش بکاتە سەر شاخی ناسراو بە شاخی کۆلەنگ لە ئێران.

شاخی کۆلەنگ کە ناوەکەی بە واتای پاچ دێت لە نزیکی دامەزراوەی ناوەکیی نەتەنز هەڵکەوتووە، بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بەکاردەهات و لە هێرشەکانی پێشوو زیانی زۆری بەرکەوتووە.

ئەم شوێنە بەهۆی هەڵکەوتە و قووڵایی تونێلەکانی، بە یەکێک لە شوێنە بەهێز پارێزراوەکانی پەیوەست بە بەرنامەی ناوەکیی ئێران دادەنرێت.

https://www.dengiamerika.com/a/8194306.html👇

09/04/2026

هێزی گەردوونی ئەمەریکا لە ئاسمانەوە چاودێری هەموو جوڵەکانی هێزە ئێرانییەکان دەکەن

سەرۆکی ئەمەریکا گوتی کامێراکانی چاودێری ئەوەندە وردن دەتوانن ناوی سەر کراسەکانی ئەو کەسانە بخوێننەوە کە هاتوچۆی چیای کولنگ دەکەن.

بەرێوبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا ڕەزامەندی لەسەر بەبازاڕکردن و فرۆشتنی سیستمی نوێی جول 2( JUUL 2) دەربڕیوە، بڕیارێ...
09/04/2026

بەرێوبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا ڕەزامەندی لەسەر بەبازاڕکردن و فرۆشتنی سیستمی نوێی جول 2( JUUL 2) دەربڕیوە، بڕیارێک کە ڕەنگە هەنگاوێکی نوێ بێت لە هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی جگەرەکێشان.

بەرێوبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا ڕەزامەندی لەسەر بەبازاڕکردن و فرۆشتنی سیستمی نوێی جول 2( JUUL 2) دەربڕیوە، بڕیارێک کە ڕەنگە هەنگاوێکی نوێ بێت لە هەوڵەکانی ئەمە....

09/04/2026

لە نێوان ئامارەکانی حکومەت و جێبەجێکردنی کرداریدا؛ پشکی هەڵەبجە لە کۆی پرۆژەکان چەند بووە؟

بە گوێرەی بەدواداچوونەکانی دەنگی ئەمەریکا و ڕێکخراوی هەڵوێست بۆ چاودێری کردنی کارەکانی حکومەت، جیاوازی لە ژمارەی پڕۆژەکان و بودجەی پرۆژەکان لە راپۆرتی ڕاگەیەنراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێ بەجێکردنی کرداری پرۆژەکان هەیە، سێکتەرە ئیدارییەکانی هەڵەبجە لەگەڵ ئەوەی ئاماژە بەوەدەکەن پڕۆژەی پێویستیان بۆ ئەنجام نەدراوە و دەشڵێن کۆی گشتی پڕۆژەکان بەهۆی نەبوونی پارە لە بانکەکان وەستاون.

ئامارە نوێیەکان لەسەر بازاڕی کاری ئەمەریکا دەریدەخەن کە لە مانگی هەشتدا، 162 هەزار هەلی کاری نوێ لەم وڵاتەدا ڕەخساوە؛ ئا...
09/04/2026

ئامارە نوێیەکان لەسەر بازاڕی کاری ئەمەریکا دەریدەخەن کە لە مانگی هەشتدا، 162 هەزار هەلی کاری نوێ لەم وڵاتەدا ڕەخساوە؛ ئامارێک کە زۆر زیاتر بووە لە پێشبینی ئابووریناسان.

ئامارە نوێیەکان لەسەر بازاڕی کاری ئەمەریکا دەریدەخەن کە لە مانگی هەشتدا، 162 هەزار هەلی کاری نوێ لەم وڵاتەدا ڕەخساوە؛ ئامارێک کە زۆر زیاتر بووە لە پێشبینی ئابوورینا....

09/04/2026

بەرنامەکانی ڕاستەوخۆی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا 3ی مانگی نۆی 2026

بەرنامەکانی دەنگی ئەمەریکا ڕۆژانە لە کاتژمێر 2ی دوا نیوەڕۆ بە کاتی واشنتن و کاتژمێر 9شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات

09/04/2026

ئایا تورکیا هەڕەشەیە لەسەر ئیسرائیل

دکتۆر مەیر مەسری، مامۆستای زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی عیبری لە ئۆرشەلیم، هەڵسەنگاندن بۆ پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا دەکات و هەروەها کاریگەرییەکانی گرژی و ئاڵزییەکانی هەردوو وڵات لەسەر وڵاتانی ناوچەکە دەخاتەڕوو

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ڕایگەیاند لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی گۆشەگیرکردنی ئابووریدا، سزای بەسەر بانکێک لە تورکیا و دوو د...
09/04/2026

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ڕایگەیاند لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی گۆشەگیرکردنی ئابووریدا، سزای بەسەر بانکێک لە تورکیا و دوو دامەزراوەی سەر بەو بانکە سەپاندووە، ئەمەش بە هۆی ئاسانکاری مامەڵەی دارایی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و سوپای قودسی سوپای پاسداران.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ڕایگەیاند لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی گۆشەگیرکردنی ئابووریدا، سزای بەسەر بانکێک لە تورکیا و دوو دامەزراوەی سەر بەو بانکە سەپاندووە، ئەمەش ...

09/04/2026

لایەنە ئێزدییەکان ناڕازین لە کۆبوونەوەکان سەبارەت بە داهاتووی شنگال

دوابەدوای کۆبوونەوەکانی ئەم دواییە لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی سەبارەت بە داهاتوو و پڕۆژەکانی گەشەپێدان لە شنگال، ئێزدییەکان ناڕەزایی خۆیان لە ئامادەنەبوونی نوێنەرەکانیان لەو کۆبوونەوانە دەربڕی. خەتاب عومەر لە ڕاپۆرتەکەدا ڕۆشنایی زیاتر دەخاتە سەر ئەم بابەتە.

ئیسرائیل ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند بەشێکی زۆری بەرزاییەکانی عەلی تاهری لە باشووری لوبنان و دوو ڕێڕەوی سەرەکی حیزبوڵڵای بۆ ناو...
09/04/2026

ئیسرائیل ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند بەشێکی زۆری بەرزاییەکانی عەلی تاهری لە باشووری لوبنان و دوو ڕێڕەوی سەرەکی حیزبوڵڵای بۆ ناوچەکە بەتەواوی گرتووە.

https://www.dengiamerika.com/a/8194203.html

Address

330 Independence Avenue SW
Washington D.C., DC
20237

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when VOA Kurdish posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share