Chwarqurna News

Chwarqurna News "پڕبینەرترین سۆشیاڵ میدیاین لە دەڤـەری ڕاپەڕین"
«ڕاستگۆیی ،بێلایەنی ،بەردەوامـی»

چوارقوڕنە | سەرکەوتنێکی زانستیی نوێ بۆ گەنجێکی چالاکی شارەکەمان👇:”دکتۆر شەماڵ ئەحمەد“ دانیشتووی چوارقوڕنە، پزیشکی دەرمان...
07/06/2026

چوارقوڕنە | سەرکەوتنێکی زانستیی نوێ بۆ گەنجێکی
چالاکی شارەکەمان👇:
”دکتۆر شەماڵ ئەحمەد“ دانیشتووی چوارقوڕنە، پزیشکی دەرمانساز و خوێندکاری بۆردی کوردستان لە بواری دەرمانسازیی کلینیکی، توانیویەتی هەڵەیەکی زانستی لە یەکێک لە بەناوبانگترین کتێبە پزیشکییەکانی جیهان بدۆزێتەوە

🔺 هەڵەکە لە کتێبی Pharmacotherapy: A Preparatory Review and Recertification Course بووە، کە وەڵامی یەکێک لە پرسیارە زانستییەکانی بە هەڵە تۆمار کرابوو.

🔺 دوای پشکنین و ناردنی تێبینییە زانستییەکەی لەلایەن دکتۆر شەماڵەوە، نووسەرانی کتێبەکە بە فەرمی سوپاسیان کردووە و هەڵەکەیان لە چاپی نوێی کتێبەکەدا ڕاست کردووەتەوە.

🔺ئەم دەستکەوتە نیشانەی ئەوەیە کە گەنجانی چوارقوڕنە و کوردستان دەتوانن بە زانست و لێهاتوویی خۆیان کاریگەری لەسەر سەرچاوە زانستییە نێودەوڵەتییەکان دابنێن.🤝

❤️ پیرۆزبایی بۆ دکتۆر شەماڵ ئەحمەد و هیوادارین سەرکەوتنی زیاتر بەدەستبهێنێت و ببێتە مایەی شانازی بۆ چوارقوڕنە
و هەموو کوردستان👏...

چوارقوڕنە | دەرفەتێکی باش بۆ کاری سەربەخۆ، فرۆشگای مەدینە بەتەواوی پێداویستیەکانەیەوە بۆ فرۆشتن👇. ‌🔺واتا تەنها کەسێکی دە...
07/06/2026

چوارقوڕنە | دەرفەتێکی باش بۆ کاری سەربەخۆ، فرۆشگای مەدینە بەتەواوی پێداویستیەکانەیەوە بۆ فرۆشتن👇.

‌🔺واتا تەنها کەسێکی دەوێت دوکانەکە هەڵبگرێتەوە و بەردەوامی پێ بدات ،فرۆشگای مەدینە فرۆشی ڕۆژانەی زۆر باش و دوکانەکە ناسراوە لای خەڵکی سەرجەم موادەکان تاریخی بەرزە و تازە و ڕێك و پێکن.

فرۆشگای خواردەمەنی و موادی پاك کەرەوە
شوێن چوارقوڕنە ـ بازاڕی ئۆردوگا ـ پشت ساردەمەنی قەرەسرد👇
(07510540264 | 07721403020)

بە دڵێکی پڕ لە خەم و پاڕانەوە.🤲گەنجی کاسبکار و ناسراوی حاجیاوا، کاک ”ڕێبوار حەسەن“، ئەمڕۆ لە کاتی کارکردندا لە سنووری نا...
07/06/2026

بە دڵێکی پڕ لە خەم و پاڕانەوە.🤲
گەنجی کاسبکار و ناسراوی حاجیاوا، کاک ”ڕێبوار حەسەن“، ئەمڕۆ لە کاتی کارکردندا لە سنووری ناحیەی بنگرد بەهۆی هەورەبروسکەوە بریندار بووە.

🔺بەداخەوە، لە هەمان ڕووداوە دڵتەزێنەدا هاوڕێی کاری، کاک محمد، گیانی سپارد و کۆچی دوایی کرد، و خەمێکی گەورەی بۆ خێزان و ناسیاوانی بەجێهێشت.

🤲 لە خوای گەورە داواکارین:
شیفایەکی خێرا و تەواو بە کاک ڕێبوار ببەخشێت و بگەڕێتەوە ناو خێزان و ئازیزانی بە تەندروستیەکی زۆر باش🤲.

کاک محمدیش بخاتە ژێر سێبەری ڕەحمەت و لە بەهەشتی بەرینی خۆی نیشتەجێی بکات، و ئارامی و دڵنەوایی بە دڵی کەسوکار و خۆشەویستانی ببەخشێت...
تکایە بە نووسینی (آمین) و بڵاوکردنەوەی ئەم پۆستە، هاوبەشی نزا و هاوخەمی خێزانەکان بن. 🤲🖤

حاجیاوا | گەنجێکی ١٦ ساڵ بەهۆی هەورەبروسکەوە گیانی لەدەستدا👇:🔺بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، گەنجێکی ١٦ ساڵ بەناوی کاک “محە...
07/06/2026

حاجیاوا | گەنجێکی ١٦ ساڵ بەهۆی هەورەبروسکەوە
گیانی لەدەستدا👇:

🔺بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، گەنجێکی ١٦ ساڵ بەناوی کاک “محەمەد” دانیشتووی حاجیاوا، لە کاتی کارکردندا بەهۆی هەورەبروسکەوە گیانی لەدەستدا.

🔺بەپێی زانیارییەکان، کاک ” محمد “ لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی دیکەی بە مەبەستی کارکردن چووبوونە ناحیەی بنگرد، بەڵام بەداخەوە هەورەبروسکە لێیان دەدات و ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە ڕوودەدات، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا، کاک محمد گیان لەدەستدەدات و دوو هاوڕێی دیکەشی بریندار دەبن؛ برینی یەکێکیان سووکە و ئەوی دیکەیان برینەکەی سەختە

🔺خواى گەورە پلەی شەهید بە کاک محمد ببەخشێت، شیفای تەواو و خێرا بە بریندارەکان بەخشی و خۆڕاگری و ئارامی بە دڵی بنەماڵە و کەسوکار و خزم و کەسی بدات ،ئامین🤲...
🖤 إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ

07/06/2026

بەپەلە | ئیدارەی ڕاپەڕین بەهۆی هەورە بروسکەوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون👇...

06/06/2026

بەپەلە | ئەم شەو ئۆتۆمبێلێک لە چوارقوڕنە ئاگری گرت
و بەشێکی سووتا 🔥👇:

🔺ئەمشەو، نزیک کاتژمێر 11:00ی شەو، لە گەڕەکی قەندیلی چوارقوڕنە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا سیڤیا لەپێش ماڵی خاوەنەکەی بەهۆکارێک هێشتا نادیارە ئاگری گرت و سوتا.

🔺بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بەشێکی ئۆتۆمبێلەکە سووتاوە، بەڵام بە هەوڵ و هاوکاری تیمی ئاگرکوژینەوە و خەڵکی ناوچەکە، ئاگرەکە بە خێرایی کۆنتڕۆڵ کرا و نەهێڵرا زیاتر بڵاوببێتەوە.

خوای گەورە زیانەکەی بۆ خاوەن ئۆتۆمبێلەکە قەرەبوو بکاتەوە و هەمووان لە هەر جۆرە کارەساتێک بپارێزێت🤲...

🔺هەر بەڕێزیک خوازیارە هاوکاری بکـات دەتوانن لەڕێگای FIB ئەم ژمارە مۆبایلە بەدەستی بگەینن👇.
(07503385969)

یان لەڕێگای ئەم ژمارەی فاستپەییەوە 👇

(07501626374)

چوارقوڕنە | هەلەێکی باش بۆ ئەوانەی حەزیان لە کاری پیتزا و پرۆژەی تایبەت بەخۆیانە!🍕👇🔺دوکانی پیتزایەکی تەواو ئامادە بۆ کرێ...
06/06/2026

چوارقوڕنە | هەلەێکی باش بۆ ئەوانەی حەزیان لە کاری
پیتزا و پرۆژەی تایبەت بەخۆیانە!🍕👇

🔺دوکانی پیتزایەکی تەواو ئامادە بۆ کرێ یان هاوبەشی، کە هەموو پێداویستیەکانی تێدایە و تەنها کەسێکی کارا و بە ئەزموون پێویستە بۆ دەستپێکردنی کار.

✅ هەموو کەلوپەل و ئامێرەکان ئامادەن
✅ فڕن و هەموو ئامرازەکانی نوێن
✅ بەڕادی پیتزاکە و ئامێرەکان نزیکەی ٣ ساڵ تەمەنیانە
✅ شوێنی گونجاو و ئامادە بۆ کارکردن

ناونیشان: چوارقوڕنە، خوارباخچەی سێگۆشە، نزیک تەلاری لایک.
هەر کەسێک حەزی لە وەرگرتنی ئەم هەلە بازرگانییە هەیە، تکایە

پەیوەندی بکات بۆ زانیاری زیاتر👈(07501525854)

🌹 تکایە ئەم پۆستە بڵاو بکەنەوە، لەوانەیە ببێتە هۆی دۆزینەوەی کەسێکی گونجاو

06/06/2026

حاجیاوا | بونیاد نانی پڕۆژەیەکی گرنگ و گەورەی لەم شێوەیە لە حاجیاوا جێگای دڵخۆشییە بۆ هەموو دەڤەری ڕاپەڕین، لە ئێستادا بەشێک لە کارەکانی تەواوبووە👋.

چوارقوڕنە | دیمەنێکی ناشیرن لە "شەقامی دایک" ناسراو بە دووسایدی گۆڕان 👇:ئەم وێنەیە دیمەنێکی ناشیرن لە شەقامی دایک پیشان ...
05/06/2026

چوارقوڕنە | دیمەنێکی ناشیرن لە "شەقامی دایک" ناسراو بە دووسایدی گۆڕان 👇:
ئەم وێنەیە دیمەنێکی ناشیرن لە شەقامی دایک پیشان دەدات، شوێنێک کە پێویستە نمونەی پاکوخاوێنی و جوانی بێت، بەڵام بەداخەوە بەهۆی فڕێدانی زبڵ و پاشماوە، ڕووخساری ناوچەکە شێواوە.

🔺 پاکوخاوێنی تەنها ئەرکی فەرمانگەکان نییە، بەڵکوو بەرپرسیارێتی هەموو هاوڵاتییەکە، هەرکەسێک دەبێت هەست بە بەرپرسیارێتی خۆی بکات و ڕێگە نەدات شوێنە گشتییەکان بەم شێوەیە پیس بکرێت.

🙄 پرسیار ئەوەیە؛ ئەم دۆخە بەهۆی کەمتەرخەمی هاوڵاتییانە یان کەمی خزمەتگوزاری و چاودێری لایەنە پەیوەندیدارەکانە؟

🔺 بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، پێویستە تەنەکەی گەورەی زبڵ لەو شوێنە جێگیر بکرێت و هەروەها چاودێری زیاتر هەبێت، تاکو هاوڵاتیان بتوانن پاشماوەکان بە شێوەیەکی دروست فڕێبدەن و ڕێگە لە دووبارەبوونەوەی ئەم دیمەنە ناخۆشانە بگیرێت لەگەڵ ڕێزدا👋...

چوارقوڕنە | سبەی شەممە بەشێک لە حاجیانی خۆشەویستی ”چوارقوڕنە و ئیدارەی ڕاپەڕین“ دوای تەواوکردنی فەریزەی حەج، دەگەنەوە دە...
05/06/2026

چوارقوڕنە | سبەی شەممە بەشێک لە حاجیانی خۆشەویستی ”چوارقوڕنە و ئیدارەی ڕاپەڕین“ دوای تەواوکردنی فەریزەی حەج، دەگەنەوە دەڤەری ڕاپەڕین👋👇.

🤲سبەی شەممە بەشێک لە حاجیانی خۆشەویستی چوارقوڕنە و ئیدارەی ڕاپەڕین لە ڕێگای کۆمپانیای هەواری مەدینە نزیک کاتژمێر 2:30ـی دوانیوەڕۆ دەگەنەوە فڕۆکەخانەی سلێمانی، و دواتر لە ڕێگای پاسی تایبەتەوە دەگەڕێنەوە بۆ ئیدارەی ڕاپەڕین.

🔺 خواى گەورە حەج و عیبادەتەکانیان لێ قبووڵ بکات و گەڕانەوەیان بە سەلامەتی و خۆشی بێت🤲.

🌹 پیرۆزبایی لە خێزان و کەسوکار و هەموو هاوڵاتیانیان دەکەین بە بۆنەی گەڕانەوەی میوانانی خوا👋...

Address

Chuar Qurna

Telephone

+9647503896168

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Chwarqurna News posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Chwarqurna News:

Share