نووسیار Nûsyar

نووسیار Nûsyar وەشانی نووسیار
Nusyar Books

نووسیار خانەیەکی سەربەخۆ و پڕۆژەیەکی ڕۆشنبیریی بەرفراوانە، کار دەکات بۆ دەرخستنی دەنگ و دیدە جیاوازەکان لە جیھانی نووسین و بیرکردنەوەدا. هەروەها جەخت لەسەر کاری وەرگێڕانیش دەکات لە زمانەکانی تر بۆ کوردی و بە پێچەوانەوە.

وەهمی ڕکێف و کەتوارخوێندنەوەی: کامۆ ئاراز لە خوێندنەوەی یەکەم دەقی دابان عەتار چەند ساڵێک لەمەوبەر تاوەکوو ئێستا، وەک هە...
11/08/2025

وەهمی ڕکێف و کەتوار

خوێندنەوەی: کامۆ ئاراز

لە خوێندنەوەی یەکەم دەقی دابان عەتار چەند ساڵێک لەمەوبەر تاوەکوو ئێستا، وەک هەرە دڵخوازترین چیرۆکنووسی کورد لە لام کەمەندکێشی کردووم. شێوازی نووسینی دابان تایبەتە و لێکچووی نییە. دەبێت چەند بە بەخت بین شتێک دەخوێنینەوە هاوتای نییە. بێهاوتایی بەو مانایە نا کە هەموو کەسێک چیرۆکەکانی ئەمی دەچێ بە دڵا، بەس شتێک دەخوێنیتەوە کە مەحاڵە هیچ کەسێک لەمسەر بۆ ئەوسەری گەردوون (یان گەردوونەکان، گەر هەڵکەوتووی نێو بۆشاییەکی فرەگەردوون بین) هاوشێوەی ئەو بنووسێت.

خاسیەتێکی دیکەی چیرۆکەکانی دابان، هیچ نەبێت لە لای خۆم، ئەوەیە کە زۆر جار وەک مەحاڵ وایە بە یەک خوێندنەوە سەری لێ دەربکەیت. یەک، دوو، بگرە سێ و چوار کەڕەت دەبێت بە هەمان دەقدا بچیتەوە. ئالەنگاریی وەهاش لەم سەردەمەدا تا دێت کەم دەبێتەوە. بە دەگمەن دەبینیت دوو جار ببیتەوە بە نێچیری هەمان قولاپی دەقێک یان کتێبێک کە ماندووت بکات.

بەهەرحاڵ، وەختێک هەواڵی ئەم کتێبەم بیست دڵخۆشبووم بەوەی دابان کتێبێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە و لە لایەکی دیکەیشەوە بڵاوکارەکەی نووسیارە. پاش خوێندنەوەی چیرۆکەکان سێ چوار جارێک، بە شێوەیەکی گشتی پێم وایە چیرۆکەکانی نێو کتێبەکە لە دەوری ئەم تێمایانەدا دەسوڕێنەوە:

پووچی هەوڵ و کۆششەکانی مرۆڤ: مرۆڤ خۆیەتی دەبێتە درووستکاری زیندانەکانی خۆی و لە نێویشیاندا خۆی تێدا بەند دەکات. کاڵبوونەوەی هێڵی نێوان ئەوەی بە دونیای ڕاستی دادەنێین لەگەڵ وەهم و وڕێنە. گۆڕانی سەنگی هێز و ڕاپەڕینی سوڕیالی کە هیچ ئامانجێک لە ئاسۆکەیدا نابینرێت. گرێی بوونە فریادڕەس و نیمچەخودا لە هەر ڕەوتێکی نوێ کە سەرهەڵدەدات.

وەهمی ئەو جڵەو و ڕکێفەی بەسەر دونیا و ئەوانی ترەوە هەمانە: هەرەسی کەتوار و بزربوونی مانا. جەنجاڵی و دادوبێدادی لۆژیک. گرنگ نییە لە چیدا هەست دەکەیت کۆنتڕۆڵی هەموو شتێکت کردوە— شعر، چیرۆک، فیلم، دەسەڵات، قارەمانی. خۆشەویستی، ناکۆتا هتد— گاڵتەجاڕی و پووچی هەمیشە ئامادەباشە کودەتا بەسەر خۆت و واتاکانتدا بکات.

ڕانانێک بۆ کتێبی ئاماژە فەلسەفییەکانی شێواز و شێوازناسی (بەرەو خوێندنەوەی بەرهەمەکانی بەختیار عەلی لە ڕێی شێواز و شێوازن...
11/08/2025

ڕانانێک بۆ کتێبی ئاماژە فەلسەفییەکانی شێواز و شێوازناسی
(بەرەو خوێندنەوەی بەرهەمەکانی بەختیار عەلی لە ڕێی شێواز و شێوازناسییەوە)

خوێندنەوەی: کارزان عەلی

کاروان عومەر کاکە سوور یەکێکە لە باشترین نوسەرانی ئێمە لە بواری تیۆریی ئەدەبیدا. تەنانەت دەتوانم بڵێم تاقە نوسەرێکە کە وەکو ڕۆماننوس و تیۆریستی ئەدەبی، لە یەک کاتدا بەرهەمەکانی بڵاو دەکاتەوە. پێشتر بەر دوو کتێبی ئەم نوسەرە کەوتووم لەم بوارەدا. "کوشتنی فیل و پاراستنی دوکانی شوشەوات" کە کتێبێکی ئەلیکترۆنییە، و دووەمیان کتێبی "گەڕانەوەیەکی کاتی بۆ دایەلۆگێکی بەردەوام" کە لە لایەن ماڵی وەفایی لە ساڵی 2019 دا بڵاو کراوەتەوە. هەڵبەت ئەم کتێبەیان لە بواری تیۆر یان ڕەخنەی ئەدەبیدا، کتێبی "ئاماژە فەلسەفییەکانی شێواز و شێوازناسیی" یە کە دەزگای نوسیاری ئازیز لە ساڵی 2024 دا بڵاوی کردوەتەوە.
لە کۆی هەردوو کتێبی پێشوودا، کاک کاروان زۆر شارەزا و لێزان باس لە بەشێکی گرنگی تیۆر یان ڕەخنەی ئەدەبی دەکات، بە شێوەیەک کە گەشتێکی ورد و پڕ سەرنجە بە ناو تیۆرە ئەدەبییەکاندا. بەڵام ئەوەی لێرەدا دەمانەوێت قسەی لەسەر بکەین کتێبی (ئاماژە فەلسەفییەکانی شێواز و شێوازناسی) ە کە یەکێک لە گرنگترین تیۆرە ئەدەبییەکان شی دەکاتەوە. هەڵبەت ڕەگی ئەم تیۆرەیە زیاتر لە تیۆری زمانناسی و ڕەخنەی کلاسیکی ئەدەبەوە سەرچاوە دەگرێت. بەڵام کاک کاروان (وەک کاری هەمیشەیی) بۆ شیکردنەوە و باسکردنی ئەم تیۆرەیە دەگەڕێتەوە بۆ بنەما فەلسەفی و زمانەوانییەکانی بە تایبەتی لای نیتشە و سۆسێر، کە دووەمیان بە کۆکردنەوەی وانە زمانەوانییەکانی، بناخەی دروستبوونی زمانناسی و زۆر لە تیۆرە ئەدەبییەکانی سەدەی بیستی داناوە، وەکو بونیادگەری و پاش بونیادگەری.
ئەم کتێبەی کاک کاروان بەسەر دوو بەشی سەرەکیدا دابەش دەبێت، وەک لە پاراتێکستی کتێبەکەدا ئاماژەی بۆ کراوە، (بەرەو خوێندنەوەی بەرهەمەکانی بەختیار عەلی لە ڕێی شێواز و شێوازناسییەوە). ئەوەی گرنگە، لە بەشی یەکەمیدا کە بەشی تیۆریی کتێبەکەیە، گەڕان و کنەکردنێکی بەردەوام دەخوێنینەوە و دەڕواتە ناو بەشێکی زۆری تەوژمە فەلسەفییەکان و دواتر جیابوونەوەی تیۆرە ئەدەبییەکان لە ژێر کاریگەریدا، بە تایبەتی وەرگرتنی چەمکی حەقیقەت لای نیتشە، و تێپەڕین بەناو چەمکە فیکرییەکانی هایدگەردا. لێرەوە کاک کاروان گەشتێکی تیۆری و تا ئاستێکی زۆریش ئاسانکراومان پێ دەکات و بە ڕەچەڵەک و بنەمای تیۆری شێوازناسی و ئاماژە فەلسەفیەکانیمان دەناسێنێت. ئەمە لە ڕاستیدا هەوڵێکی ترە لە درێژەی ئەو هەوڵانەی کاک کارواندا کە دەیەوێت وەک (پرۆژەیەکی بەردەوام) کاری لەسەر بکات، پرۆژەیەک کە دەبێتە بەرچاوڕوونی و هەنگاوێکی گرنگ بە ئاراستەی دروستکردنی کەشی دایەلۆگ و لێکتێگەشتنی فیکری و ئەدەبیانە لەمەڕ کایە ئەدەبییەکان بە گشتی، و ڕۆمان بە تایبەتی.

لەم بەشە تیۆرییەدا، نوسەر جەخت دەکاتەوە لە ڕوونکردنەوە و تا ئاستێکی زۆریش ئاسانکردنەوەی بنەما فەلسەفییەکانی شێوازناسی، بۆ ئەم مەبەستەش بە شێوەیەکی گشتی، نەک ڕۆچوون و قووڵبوونەوەی زۆر، قسە لەمەڕ چەمکی شێوازناسی و پەیوەندی بە زمانناسی و سیمۆتیکەوە دەکات. لە پاژێکی تری ئەم کتێبەدا گرنگترین بنەمای ئەم چەمکە ڕوون دەکاتەوە کە بریتییە لە (چەمکی شیعرییەت). لێرەدا ناساندنێکی خێرای ئەم چەمکە بە گەڕانەوە بۆ جاکۆبسین و تۆدۆرۆڤ دەکات و پێناسەیەکی تەواوی ئەم چەمکە ڕوون دەکاتەوە. لە پاژی کۆتایی بەشی یەکەمدا، چەمکێکی تر وەردەگرێت کە وەکو بنەمای شێوازناسی دادەنرێت، ئەویش چەمکی ترازان (الانزیاح) و پەیوەندی بە دەقی ئەدەبییەوە ڕوون دەکاتەوە. هەریەکە لەم چەمکانەی نوسەر لەم بەشە تیۆرییەدا وەریدەگرێت و ڕوونی دەکاتەوە، گرنگی و ئەرزشێکی زۆری هەیە لە بواری ڕەخنەی ئەدەبیدا، بەڵکو بەردی بناغەن بۆ دروسکردنی کەشی دایەلۆگ و گەڕانەوەی هەمیشەیی بۆ سەرچاوە و تیۆرەکان.
بەم شێوەیە نوسەر لە ڕێگەی ئەم کتێبە و دوو کتێبی پێشترییەوە، چەند چەمکێکی گرنگی ڕەخنە یان تیۆری ئەدەبی بەسەر دەکاتەوە کە پێکەوە هەنگاوێکی گرنگن بۆ ناسین و قووڵبوونەوەی زیاتری هەر کەسێک بیەوێت زانیاری و تێگەشتنی زۆرتر لەمەڕ ئەم چەمکانە دەستبخات. چونکە لە ڕاستیدا کاک کاروان تەنها گەشتێکی گشتی و هەمەلایەن بەناو ئەو چەمکانەدا دەکات.

بەشی دوووەمی کتێبەکە، کە بەشی پراکتیکی کتێبەکەیە، چەند ئاستێک لە خۆی دەگرێت کە لێرەدا و لە میانی سێ خاڵدا کورتی دەکەینەوە:
خاڵی یەکەم: ئەوەی لێرەدا گرنگە باس بکرێت، بەردەوامبوونی پرۆژەی کاک (کاروان)ە بۆ دامەزراندنی کەشی دایەلۆگ و گفتوگۆی فیکری و ئەدەبی لە مەڕ هەموو ئەو چەمکە ئەدەبیانەی ئەمڕۆ لە ناوەندی نوسینی کوردیدا قسەیان لەبارەوە دەکرێت. یان هەندێکجار (فڕێ دەدرێن). بێگومان لێرەدا کاک کاروان دەچێتەوە سەر ئەو هەوڵانەی کە دراون بۆ قسەکردن لەمەڕ ڕۆمانەکانی بەڕێز (بەختیار عەلی)، نەک خودی ڕۆمانەکانی، چونکە بەشێکی زۆری ئەوانەی ئەمڕۆ قسە لەمەڕ ڕۆمانەکانی ئەم نوسەرەوە دەکەن، لێرە و لەوێ، و کاک (کاروان) چەمکێکی تایبەتیان بۆ بەکار دەهێنێت کە چەمکی (ڕەخنەگری میللی) یە. و دەیەوێت بە دەستپێشخەری و بە مەبەستی دروستکردنی دایەلۆگ، بەردەوامی بەم نەریتە ڕۆشنبیرییە بدات.
خاڵی دووەم: لە بەشی پراکتیکی کتێبەکەدا، نوسەر لێرەولەوێ و بە پێی پێویستی دەقەکە، دەپەرژێتە سەر باسکردنی چەند بابەتێکی تیۆری تر، بە تایبەتی تیۆری (هەرەمسازی) لای هانا ئارێنت و چەمکی (فاشیەت) کە تا ئاستێکی زۆر هەردوو چەمکەکە سیاسین و کاک کاروان لە بوارە ئەدەبییەکەدا تەوزیفی دەکاتەوە. بە ئومێدی دامەزراندنی کەشی دایەلۆگسازی لەگەڵ هەموو ئەو نوسین و هەوڵانەی کە پێشتر دراون بۆ قسەکردن لەسەر ڕۆمانەکانی بەختیار عەلی. ئەمەش بە مەبەستی زیاتر ڕۆچوون و قووڵبوونەوە بەناو هەوڵی بەردەوامی نوسەردا بۆ کەشفکردنی بنەمای فیکریی و فەلسەفی چەمکە بەکارهێنراوەکان.
خاڵی سێیەم: (وەکو خوێنەرێک) هەوڵی ئەوە بەرز دەنرخێنم کە نوسەر دەیەوێت ئیشی ورد لە سەر کۆی ئەو چەمکانە بکات کە ئەوانیتر لەسەر بەرهەمەکانی (بەختیار عەلی) دەینوسن، لەگەڵ ئەوەشدا (بە هیوام ) ئەم هەوڵە جەختی زیاتر بکاتەوە سەر ئیشکردن و لێکۆڵینەوە لە سەر خودی دەق و ڕۆمانەکانی کاک بەختیار بە جیا، بۆ ئەوەی جۆرێک لە کەشی گۆڕینەوەی دایەلۆگ بەدی بێت لە نێوان دوو لە باشترین نوسەرانی ئێمەدا لە بواری گێڕانەوەدا.

وێژان: کتێبێک بۆ دانوستانی مەعریفی و ڕوانگەگەریی هزریخوێندنەوەی: عەبدولخالق یەعقووبی ڕێگە بدەن با من لە ڕوانگەی ئامانج و...
08/08/2025

وێژان: کتێبێک بۆ دانوستانی مەعریفی و ڕوانگەگەریی هزری
خوێندنەوەی: عەبدولخالق یەعقووبی

ڕێگە بدەن با من لە ڕوانگەی ئامانج و ئەوەی کتێبەکە لە ڕوانگەیەکی دوورمەودا چ ئامانجێک دەپێکێت باسی کتێبەکەی “ئارام حاجی”، کتێبی “وێژان”، بکەم. جارێ با ئەوە بڵێین ئەم کتێبە خۆی بەرهەمی گۆڕانێکی گرنگە لە کولتووری ئەدەبی باشووری کوردستاندا؛ ئەویش ئەوەیە وتووێژەکانی ئەم کتێبە زیاتر بە ئاراستەی شیکردنەوەی دەق و چەمک و بیر و هزرن، تا بە ئاراستەی گێڕانەوەی بەسەرهات و بیرەوەری و ڕکەبەرایەتیی نێوان نووسەران و داهێنەران. ئەو بەسەرهات-تەوەرییە یەکێکە لەو شتانەی لە زۆربەی وتووێژەکانی ئەم چەندین ساڵەی باشووردا بینیومە بەشێوەی نەریتی، بەڵام کتێبی “وێژان” بەپێچەوانەی ئەم نەریتە جووڵاوەتەوە و هزر-تەوەریی کردووە بە سەنتەری سەرنجی خۆی؛ کە نیشانەیەکە بۆ ئەوەی بتوانین بڵێین جۆریک لە وەرسووڕانی هزری لە نووسەران و داهێنەرانمان هاتووەتە ئاراوە کە زیاتر دەگەڕێنەوە بۆ سەر ناواخنی دەقەکان و شیکردنەوەی بابەتەکان، کە ئەوە زۆر گرنگە، چونکە ئێمە لەو بوارەدا بۆشایی بەرچاومان هەبووە.

ئەم کتێبە دوو ئامانجی سەرەکی و گشتی دەپێکێت؛ یەکێکیان دروستکردنی ڕێڕەوێکە بۆ دیالۆگ لەنێوان نووسەران و لێکۆڵەرەوان و وەرگێڕان و شاعیران؛ یەکێکیشیان ئەوەیە جۆرێک لە ڕوانگەگەریی هێناوەتە ئاراوە، واتە شەبەنگێک لە ڕوانگە دێنیت لەبەرانبەر یەکیان دادەنێیت و خوێنەر وا لێ دەکات لە چەندان گۆشەنیگاوە لە بابەتێک بڕوانێت. لێرەدا ئەو جۆرە لە ڕوانگەگەرییە حەقیقەت ناکاتە موڵکی تاکەکەسێک؛ کەس ماف بە خۆی نادات خۆی بە پاوانخوازی حەقیقەتێکی ئەدەبی بزانێت، یا ڕێبازی خۆی بە ڕێبازێکی سەرکەوتوو بزانێت و ڕێبازەکانی دیکە بە ڕێبازێکی بەسەرسەردا کەوتوودا.

لەڕاستیدا، ئەوەی بەلای منەوە لە بابەتی دیالۆگ گرنگە ئەمەیە ئێمە وەکوو مرۆڤ کاتێک کە پەیوەندیی دروست دەکەین، ئەو پەیوەندییە دەبێتە کەناڵێک بۆ گەشەکردنی کەسایەتی و هزر و ئەندێشەی ئێمە. دیالۆگ هەمیشە لەگەڵ پەیوەندییە؛ نموونە ساکارەکەی، ئەگەر ئارام حاجی خۆی ئەگەر ئەو پەیوەندییەی لەگەڵ نووسەران نەبووایە، ئەو کتیبە بەرهەم نەدەهات. کەواتە، مرۆڤ کاتێک پەیوەندیی دروست دەکات، ئەو پەیوەندییە، چی پەیوەندیی تاکەکەسی بێت لە ژیانی واقیع، چ پەیوەندییەکی هزری فیکریی بێت، هەم خۆی دەدۆزیتەوە، هەم کەسانی دیکە. کەواتە، کتێبێک کە بەشێوەی هزر و دیالۆگ دامەزرابێت لە شێوەی ئەم کتیبەی ئارام، کتێبی “وێژان”، لەڕاستیدا دەرفەتێک دەدات بە نووسەران تەعبیر لە هزری خۆیان بکەن و خۆیان بدۆزنەوە و، لەهەمان کاتیشدا نووسەرانی دیکەش کەشفیان بکەن و بیانبینن و تێیان بگەن.

بەڵام ئەوەی بەلای منەوە گرنگە ئەوەیە کە پەیوەندیی لەبنەڕەتدا خەسڵەتێکی زمانیی هەیە، تۆ کاتێک لەگەڵ کەسێک دەتەوێت پەیوەندییەکی دۆستایەتی زۆر سادەش دروست بکەیت، ئەو پەیوەندییە ئەگەر خەسڵەتێکی زمانیی نەبێت، ئەگەر تۆ لەڕێگەی زمانەوە سەرنجی ئەو بۆ لای خۆت ڕانەکێشیت، ئەو پەیوەندییە لەڕاستیدا دەبێتە پەیوەندییەکی نیوەچڵ و جاری وا هەیە ناسەرکەوتوو؛ بۆیە زمان کاتێک کە دێتە گۆڕێ، بۆ نموونە، لە چوارچێوەی گوتارێکی ئەدەبی یان لە چوارچێوەی گوتاری وتووێژێکی ئەدەبیی لە جۆری ئەو وتووێژانەی ئارام حاجی کردوونی، ئەوکات دیالۆگ دروست دەبێت، ئەوکات هزرەکان بەسەر پردێکدا دەڕۆن و لە شوێنێکدا دەگەن بە یەکتری. لێرەدایە ئەدەبییات دەبێتە بابەتێکی سەرووتر لە بابەتی جوانیناسی و پرسی هزر و مژاری ئەندێشە، بەڵکوو دەبێتە جۆرێک لە دروستکردنی کولتوورێک بە ناوی کولتووری دیموکراسی، کولتوورێک لەوێدا باوەڕت بە ئاڵوگۆڕی دەسەڵات، بە دانوستانی هزری، بە مشتومڕی پێگەی مەعریفی هەیە. لەوێدا تۆ بە هیچ شێوەیەک ناتوانیت بابەتی پاوانخوازیی بهێنیتە گۆڕێ، لەبەرئەوەیە کە ئەم کتێبەی ئارام حاجی جۆرێکە لە بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکی ئەدەبی لەنێوان نووسەرانی پارچەکانی کوردستان و ژانرە جیاوازەکانیش. ئارام حاجی توانیویەتی لەڕاستیدا ئەو پەیوەندییە زمانییە لەڕێگەی ئەو کۆمەڵە گفتوگۆیەوە بێنێتەئاراوە؛ بە هیچ شێوەیەک گرنگ نییە ئێمە لەگەڵ ڕای ئەو نووسەرانە ببین یان نەبین، گرنگ ئەوەیە شەبەنگێک لە بیر و ڕای جیاواز دروست بووە وە وای کردووە ئێمە هەم تام لە مەعریفەی کتێبەکە بکەین، هەمیش چێژ لە خودی ستراتیجی کتێبەکە وەربگرین، کە بریتی بێت لە دانوستانی هزریی نێوان کۆمەڵێک نووسەر و ئەکادیمیست و ڕۆشنبیری کوردستان.

لەسەر ئەو بابەتە کە پەیوەندی خاوەن خەسڵەتێکی زمانییە ، “مەولەوی ڕۆمی” (١٢٠٧-١٢٧٣)، شاعیری ناسراوی ئێرانی، شیعرێکی هەیە؛ شیعرەکە زۆر سادەیە، بەڵام هەشت سەد ساڵ پێش ئێستا ئاماژەی بەو خەسڵەتە مۆدێڕنەی زمان کردووە، کاتێک دەڵێت:

ای زبان هم گنــــج بی‌پایان تویی
ای زبان هم رنـــج بی‌درمان تویی
هم صفیر و خدعه‌ مرغان تویی
هم انیـــس وحشت هجران تویی
واتاکەی ئەمەیە کە ئەی زمان! تۆ هەم زێڕی، زێڕێکی کۆتایی هەڵنەگر و لەقیمەت نەهاتوو، هەمیش ئەوەی جاری وا هەیە دەردێکی بێدەرمانی؛ هەم هەوێنی سام و دڵەڕاوکەی دابڕانی، هەمیش دەنگ و ئاوازی دڵنشینی باڵندەکانی. هەر ئەو زمانەی کە زۆرجار دەتوانێت ببێت بە سەرچاوەی دروستکردنی پەیوەندی ئەگەر بێت و بە شێوەیەکی ناڕاست بەکار بێت، خۆی پێچەوانە دەجوڵێتەوە و دەبێت بە وێرانکەری پەیوەندی. لەو سۆنگەیەوە پڕۆژەکەی ئارام حاجی لەڕاستیدا پڕۆژەیەکە دواجار ئاراستە سەرەکییەکەی دروستکردنی جۆرێک لە زمانی پەویەدنیی بۆ ڕۆنانی کولتووری مۆدێڕنە، کلوتووری دانوستانی هزری و مشتومڕی مەعریفی. بڕوانن “حافزی شیرازی” (١٣٢٥-١٣٩٠) دەڵێت:

گفتوگو آئین درویشی نبود

ورنە با تو ماجراها داشتیم



حافیز دەبێژێت، لە نەریتی دەروێشایەتیدا گفتوگۆکردن و ئاڵوگۆڕی ئەندێشە هیچ شوێنێکی نابێتەوە، دیالۆگ و دانوستان هیچ پێگەیەکی نییە؛ دەروێش دەبێت چاوی لە سەرووی خۆیەوە بێت و تەنیا بەڵێ بەڵێی بۆ بڵێت، بەڵام لە فەرهەنگی مۆدێڕندا، ئەو ئائینی دەروێشییە، ئەو نەریتی مورید و مورادییە پێگەیەکی نامێنێت، چونکە حەقیقەت نابێتە پاوانی هیچ هزرێک، هیچ دیانەتێک، هیچ ڕێبازێک. لێرەدا و لە سەردەمی مۆدێڕن و ژیانی هەنووکەماندا، ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە تۆ بتوانیت دانوستان هزری بکەیت بە ستراتیجی لە ئاستی کولتووریی، کە دواجار تەنانەت بەروبوومی سیاسیشی لێ دەکەوێتەوە؛ یانی کولتوورێکی سیاسیی جیهان نییە لەمڕۆدا، کە با بڵێین سەدا هەشتا یان نەوەدی دیموکراسی جێبەجێ بکات ئەگەر پێشتر لە ئاستی فەرهەنگ و کولتووردا خۆی بەدیموکراسی نەکردبێت. کولتووری مۆدێڕن پێکهاتەی سیاسەت و تەنانەت پێکهاتەی حوکمڕانیی سیاسیش مۆدێڕن دەکات.

کاتێک ئێمە باسی دروستکردنی فەرهەنگ یان کولتووری مۆدێڕن دەکەین، ئەو فەرهەنگی مۆدێڕنە سێ تایبەتمەندیی دەبێت، کە ئەو سێ تایبەتمەندییە، من پێم وایە، بۆ کۆمەڵی ئێستای کوردی زۆر پێویستە. یەکیان ئەوەی ئێمە باوەڕمان بە بەرانبەری بێت، دروستکردنی بەرانبەری و یەکسانی، دروستکردنی تاکەکەس گەرایی، دروستکردنی ژێرخانێک بۆ عەقڵانییەت، بۆ هزرمەندی، بۆ ئەوەی کە هزر ببێتە پێوەری هەڵسەنگاندن و نرخاندن ، نەک ئەوەی کە کێ لە پێگەی هێزدایە ئەو خاوەن دەسەڵاتی نرخاندن بێت، چونکی هێز کاتێک دەبێتە هێزێکی سەرکوتکەر و داپڵۆسێنەر و لە سەرچاوەی زۆردارییەوە پاراو دەبێت، فەرهەنگی سیاسیی مۆدێڕن دەتوێنێتەوە و بەرەو تۆتالیتاریزم و پاوانخوازیی دەبات، بەرەو دیکتاتۆریەتی پەلکێش دەکات. بەڵام پێگەی هێز کاتێک کە لە مەعریفەیەکی مرۆڤدۆستانەوە سەرچاوە بگرێت، لە ئەندێشەی ئازادیخوازانەوە هەڵبهێنجرێت، ئەوکاتە چی دروست دەبێت؟ ئەو کات پلۆرالیزم دێتە ئاراوە، فرەڕەنگی و فرەدەنگی لە ئەندێشە و لە هزر و لە بیر بەرهەم دێت. هەموو ئەوانە لەواقیعدا، ناڕاستەوخۆ جۆرێکن لەو ئامانجانەی کە کتێبی “وێژان” دەیپێکێت. عەقڵانییەتی مرۆڤ-تەوەری ئەمڕۆ لە جیهاندا دەوردەگێڕێت؛ لە هەر شوێنێکی دونیای مۆدێڕن کە عەقڵانییەت لەپێناوی خزمەتکردن بە مرۆڤ بۆشایی تێدەکەوێت و عەقڵانییەتی ئامراز-تەوەر جێی دەگرێتەوە، جەنگ و وێرانی دروست دەبێت. ئاوەزمەندیی ئینسانگەرا و و مەعریفەی دانوستان-تەوەر، لەو جۆرەی لەم کتێبەی ئارام حاجی-دا دەیبینین، پێویستییەکی سەرەکی و خێرای کولتووری ئەمڕۆی ئێمەی کوردە.

لە عەقڵانییەتی مۆدێڕندا، شتێک بە ناوی پیرۆز بەهای مەعریفیی نییە؛ پیرۆزایەتی لە عەقڵانییەتی مۆدێڕن پێگەی نییە ، لەبەرئەوەی کە لە هەر شوێنێک مرۆڤ بە ناوی خۆی وەکوو کائینێک کە لەسەر زەوی دەژیت، شتێک بکات بە پیرۆز، دەتوانێت بە هەزار شێووە کەڵکی خراپی لێ وەربگرێت و، بە ناوی ئەو پیرۆزە و بەپاڵپشتیی پیرۆزخوازان دەسەڵاتێک دروست بکات کە پاوانخواز و داپڵۆسێنەر بێت. بەڵام تۆ کاتێک هاتیت و دانت بەوەدا نا کە تۆ مرۆڤی، تۆ شایەنی ئەوەی هەڵە بکەیت و هاوکات شایەنی ئەوەشی هەڵەکان ڕاست بکەیتەوە، ئەوە شتێک بە ناوی پیرۆز نامێنێت. لە “وێژان”دا، پێگەیەکی پیرۆز بە لێکۆڵەر و نووسەر و داهێنەری بواری ئەدەبیات نادرێت؛ “پیرۆزی” چەمکێک نییە لەنێو گوتاری ئەدەبیی “وێژان”دا جێی ببێتەوە. هیچ هزرێک پیرۆز نییە لە زاتی خۆیدا، ئەو هزرە شایستەی ڕێزلێنانە، لەجیاتی پیرۆز وشەی ڕێزلێنان بەکاربێنین، کە یارمەتیدەری گەشەکردنی کولتووری مرۆیی بێت و فەرهەنگی دیموکراسی و ئازادیخوازی بەرەو پێشەوە ببات، جۆرێک لە گیانی لێبووردەیی و ڕۆحی پێکەوەژیان دروست بکات. ئەوە ئەو فەرهەنگەیە ئێمەی کورد بەڕاستی زۆرمان پێویست پێیەتی. من پێم وایە ئەم کتێبەی ئارام حاجی لە ئامانجە دوورمەوداکەیدا، لە ستراتیجییەکەی خۆیدا بەڕاستی دەیەوێت ئەم مەبەستە بپێکێت، واتە دروستکردنی جۆرێک لە دیالۆگی مەعریفی و ڕوانگەگەریی هزری. ڕوانگەگەری و فرەیی لە ڕوانگەکاندا بەشێکە لە حەقیقەتی هەر کۆمەڵگایەک کە بیەوێت زیندوو بێت و گەشە بکات. دەسەڵات چ لە ئاستە سیاسییەکەیدا و چ لە ئاستە مەعریفییەکەیدا، شیاوی دەستاودەست پێکردنە، چونکی بزووتن بنەمای پشکووتنە؛ هەر هزرێکی مەعریفی یان هێزێکی سیاسی کە لە شوێنی خۆی بچەقێت و و نەبزوێت و نەگەشێتەوە، ناچارە پێملی یاسای مانەوە و بۆنگرتن بێت.

لە کۆتاییدا، دەستخۆشی لە ئارام حاجی دەکەم کە کارێکی زۆر گرنگی کردووە. ئارام خۆی گەنجێکە لەدوای ڕاپەڕینەوە لەدایک بووە و، هەوڵی داوە لەڕێگەی “وێژان”ەوە ئەدەبییاتی پاش دووهەزار بپشکنێت. پرسیارەکانی پرسیار و کەڵکەڵەی خۆی بوونە لەم کۆمەڵەوتوێژەدا، پرسیاری مشتومڕهەڵگر و بابەت ورووژێنیشی هێناوەتە گۆڕێ. “وێژان” لەم تێنۆڕینەوە هاتووەتە ئاراوە کە هیچ ڕوانگەیەکی مەعریفی لە پێگەیەکی پیرۆزدا نییە؛ ئەوەی گرنگە ئەوەیە کۆی ئەو ڕوانگانەی لەم کتێبەدا لەسەر دەستی کۆمەڵێک خاوەن قەڵەمی کوردستانی گەورە باسیان لێ کراوە دواجار خزمەتی دۆخی مرۆیی و دۆخی کۆمەڵی کوردیی و دۆخی جیهان بەگشتی دەکەن. بێ گومان لەنێو گۆڕەپانی ئەدەب و وێژەی کوردیدا پێویستمان بە دەیان “وێژان”ی دیکەیە بۆئەوەی کولتووری دانوستانی مەعریفی و ڕوانگەگەریی هزری لە کۆمەڵی کوردیدا ڕەگ دابکوتێت و گەشە بکات و ببێتە هەوێنی هێنانەئارای کولتوورێکی دەوڵەمەند بە لێبوردەیی و پێکەوەژیان، دوو کۆڵەکەی گرنگیی پێکهاتەی هەر کۆمەڵێکی زیت و زیندوو.



ئاماژە: ئەم بابەتە، بە هەندێک دەستکاریی بچووکەوە، دەقی لێدوانێکمە لە ڕێوڕەسمی ناساندنی كتێبی “وێژان”ی ئارام حاجی، کە ڕێکەوتی چوارشەممە 20/12/2023، بە شێوەیەکی شایستە لە سەنتەری ئاڵای شاری هەولێر بەڕێوە چوو.

05/08/2025
💥 کتێبەکانی نووسیار بۆ وەرزی هاوین ٢٠٢٥بەم زووانە ڕۆمانی نووسەری نەرویجی و براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب یۆن فۆسە بە ناونی...
31/07/2025

💥 کتێبەکانی نووسیار بۆ وەرزی هاوین ٢٠٢٥

بەم زووانە ڕۆمانی نووسەری نەرویجی و براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب یۆن فۆسە بە ناونیشانی «سێینە 📙- خەولێزڕاو - خەونەکانی ئۆلاڤ ـ ماندوی دەمەوەو ئێوارە» بڵاودەکرێتەوە

وەرگێڕانی لە نەرویجییەوە: هاودەم ساڵح جاف

⭐ پڕۆژەی وەرگێڕانی ئەدەبی جیهانی


لە ئایندەیەکی نزیکدا وردەکارییەکانی تری ئەم کتێبە ڕادەگەێنین.

کاری بەرگ - ZARY - زارى


#نووسیار

💥 کتێبەکانی نووسیار بۆ وەرزی هاوین ٢٠٢٥بەم زووانە نوێترین کتێبی کاروان عومەر کاکەسوور  بە ناونیشانی «سادەنووسی لە ئاست پ...
30/07/2025

💥 کتێبەکانی نووسیار بۆ وەرزی هاوین ٢٠٢٥

بەم زووانە نوێترین کتێبی کاروان عومەر کاکەسوور بە ناونیشانی «سادەنووسی لە ئاست پرسیار و ڕاڤەدا » بڵاودەکرێتەوە

⭐ پڕۆژەی کتێبە ڕەخنەییەکانی نووسەر کاروان عومەر کاکەسوور
کتێبی زنجیرە ٢

لە ئایندەیەکی نزیکدا وردەکارییەکانی تری ئەم کتێبە ڕادەگەێنین.

کاری بەرگ ZARY - زارى


#نووسیار

💥 کتێبەکانی نووسیار بۆ وەرزی هاوین ٢٠٢٥بەم زووانە نوێترین کتێبی واڵتەر بنیامین بە ناونیشانی «شەقامی یەکئاڕاستە» بڵاودەکر...
29/07/2025

💥 کتێبەکانی نووسیار بۆ وەرزی هاوین ٢٠٢٥

بەم زووانە نوێترین کتێبی واڵتەر بنیامین بە ناونیشانی «شەقامی یەکئاڕاستە» بڵاودەکرێتەوە
وەرگێڕانی لە ئەڵمانییەوە: پێشڕەو محەمەد

⭐ پڕۆژەی کۆبەرهەمی واڵتەر بنیامین ـ کتێبی زنجیرە ٢

لە ئایندەیەکی نزیکدا وردەکارییەکانی تری ئەم کتێبە ڕادەگەێنین.

کاری بەرگ ZARY - زارى


#نووسیار

وەرن با ئەم گەمەیە بکەین... تیسەری بەرگی نوێترین کتێبی نووسیار بۆ وەرزی هاوین ٢٠٢٥دەتوانن ناوی نووسەر و  پێشبینی کام کتێ...
28/07/2025

وەرن با ئەم گەمەیە بکەین...

تیسەری بەرگی نوێترین کتێبی نووسیار بۆ وەرزی هاوین ٢٠٢٥

دەتوانن ناوی نووسەر و پێشبینی کام کتێبی ئەو نووسەرە بکەن؟

نووسەر (......) لە سەهۆڵەکە

هاوکاری : نووسەر و بیرمەندێکی ئەڵمانییە

📸 وێنە: ژیریی دەستکرد

28/07/2025

پرۆگرامی بەرچن: بە میوانداری داستان بارزان - نووسەر و شانۆکار.

💥 کتێبەکانی نووسیار بۆ وەرزی هاوین ٢٠٢٥ لەم ڕۆژانە بەرگی سێ کتێبی وەرزی هاوین بڵاو دەکەینەوە و بەمەیش وەرزی هاوینی کتێبە...
26/07/2025

💥 کتێبەکانی نووسیار بۆ وەرزی هاوین ٢٠٢٥

لەم ڕۆژانە بەرگی سێ کتێبی وەرزی هاوین بڵاو دەکەینەوە و بەمەیش وەرزی هاوینی کتێبەکانی نووسیار دەست پێدەکات.

سێ کتێبەکە ئامادەکراوە بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە.
چاوەڕوان بن.
nusyar.com


  خوێندنەوەی: کاردۆست سەڵاح ئەم ڕۆمانەی نووسەر سێیەم ڕۆمانییەتی کە دەیخوێنمەوە. گێڕانەوە لەم ڕۆمانەدا بە پێچەوانەی ڕۆمان...
24/07/2025



خوێندنەوەی: کاردۆست سەڵاح

ئەم ڕۆمانەی نووسەر سێیەم ڕۆمانییەتی کە دەیخوێنمەوە. گێڕانەوە لەم ڕۆمانەدا بە پێچەوانەی ڕۆمانەکانی ترییەوە تاڕادەیەک پێچەڵپێچ و ئاڵۆزترە. خوێنەر دەبێت پشوودرێژبێت و ماندوونەبێت. ڕووداوێکی مێژوویی وەکو ئەنفال دەبێتە چەقی ڕۆمانەکە. لەگەڵ بەرەو پێشچوونی ڕووداوەکاندا کاریگەری ئەنفال و ئازارەکانی گەلی کورد لەسەر کارەکتەرەکان دەردەکەوێت. هێندەی گرنگی بەوە دراوە کە باس لەو دۆخە دەرونییە شێواو و پڕ لەئازارە بکرێت کە تووشی ئەوانەبووە کە جێماوی ئەنفالن ئەوەندە باس لە ئازاری ئەوانە نەکراوە کە ئەنفالکراون. لەگەڵ بەردەوامبوون لە خوێندنەوەی ڕۆمانەکە هەست بە ئازار و ژانێکی زۆر دەکەیت لەسەر دڵ و دەروونت. چونکە زۆربەی ئازارەکان ئێخەی تۆش دەگرێت. هەموو کارەکتەرەکان هەریەکە و بەجۆرێک قوربانین ئەو دۆخی قوربانیبوونەش لەتەواوی هەڵسوکەوت و کردەوەکانیاندا ڕەنگدەداتەوە. کورتبڕییەکی زۆر لە نووسینیدا ڕەچاوکراوە بەڵام بەچڕی ڕووداوەکان بەرەوپێشەوە دەچن.

ناوی کتێب/ ناوی خۆیان بیر نەماوە.
نووسینی/ ئارام محەمەد.Aram Mohammed
بابەت/ ڕۆمان.
قەبارە/ ٢٣٤ لاپەڕە.
چاپکردنی/ وەشانی نووسیار.
24/07/2025

Adresse

Copenhagen

Internet side

Underretninger

Vær den første til at vide, og lad os sende dig en email, når نووسیار Nûsyar sender nyheder og tilbud. Din e-mail-adresse vil ikke blive brugt til andre formål, og du kan til enhver tid afmelde dig.

Kontakt Virksomheden

Send en besked til نووسیار Nûsyar:

Del

Type

بڵاوکردنەوەی کتێب لە دڵەوە...

#بڵاوکراوەکانی_نووسیار Nûsyar Books

نووسیار کتێب لە دڵەوە بڵاو دەکاتەوە

لە هەوڵێکی نوێ و لەژێر ئەو کەلێنە زۆرەی دونیای چاپ و بڵاوکردنەوەدا، ”نووسیار” هەوڵ دەدات ببێتە دەروازەیەک بۆ چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب بە چەندین زمانی جیهانی. ئەم خانەیە دەبێتە پردێک لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و چەندین کتێب بە زمانی کوردی و زمانەکانی تر بڵاودەکاتەوە، هەروەها جەخت لەسەر کاری وەرگێڕانیش دەکات لە زمانەکانی تر بۆ کوردی و بە پێچەوانەوە.


Andre mediafirmaer i Copenhagen

Vis Alle