Ali Javanmardi

Ali Javanmardi Official Page of Ali Javanmardi, Independent Journalist in Washington DC. Reporter for Voice of America.
تنها صفحه رسمی علی جوانمردی، روزنامەنگار صدای آمریکا

07/03/2024

بە پەلە: وەزعی حیزبەکانی رۆژهەلات و ئیران خەریکە هەرێم بەرەو کوێ دەبا؟؟ ئەگەر نیشتمانت خۆش دەوێ هەڵوێست بگرە!

06/21/2024

شانۆی هەڵبژاردن و ئەرکی نەتەوەیی !

ڕاگەیاندنی ژمارە ٣ فێستیڤاڵی ڕۆمانی "ناوەندی هونەریی شارۆ" هاونیشتمانیانی بەڕێز!بەڕێزان، ئەدیبان، ڕۆماننووس و ئەوینداران...
06/21/2024

ڕاگەیاندنی ژمارە ٣
فێستیڤاڵی ڕۆمانی "ناوەندی هونەریی شارۆ"
هاونیشتمانیانی بەڕێز!
بەڕێزان، ئەدیبان، ڕۆماننووس و ئەویندارانی ڕۆمان!
بەشداربووانی هێژا لە فێستیڤاڵی "ڕۆمانی ناوەندی هوونەریی شارۆ"!
لە گەڵ ڕێز و سڵاوێکی گەرم،
وەک مزگێنی و پیش هەموو شتێک ئێمە شانازی دەکەین بە ئاستی ڕۆشنبیری و زانست و شەپۆلی بەهێزی بەرەی نوێی هونەرمەندان، و ئەدیبان لە کوردستان بە گشتی و بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان و زۆر گەشبینین بەم سەرهەڵدان و شۆڕشە ئەدەبیە.
بەڕێزان!
لەسەر ویست و داخوازی ئێوەی هێژا و
شوێنگریتان لە ڕەوتی فێستیواڵەکە و بەردەوامیی پرسیارەکانتان بۆ گەیشتن بە وەڵام، هەروەها سەبارەت بە ڕەوتی "فستیواڵی ڕۆمانی شارۆ"
بەوپەڕی خۆشحاڵیەوە ڕادەگەیەنین، لەم ماوەیەدا ڕۆمانی زۆرمان پێگەیشتووە و زۆربەیان تاوتوێ کراون و ئێمە وەکوو لێژنەی داوەریی بڕیارمان لەسەر تاقمێکیان داوە بۆ داوەریکردنیان لە قۆناغی کۆتاییدا.
ڕۆمانەکان لە ژانری: کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئەویندارانەدان و شەپۆل و شۆڕشی ژینا و فەلسەفەی «ژن ،ژیان ،ئازادی»یان خستۆتە بەر باس و لێکدانەوە و ڕەخنەی خۆیان. ڕەوتی زەمەن و زمان [کلاسیک، و ڕیالیزم ]، [مۆدێرن و پۆست مۆدیرن ]، سورڕیئال و آبستراکە و دیمەنی ئاوانگاردی ئەدەبیی ڕۆژهەڵاتی نیشتمانمان وەک خۆری پرشنگدار لە کەش و هەوای تەمومژی جیهانی ئەو بابەتەدا دەخاتە بەرچاو.
لە کۆتاییدا وێڕای سپاس و پێزانین بۆ ئێوەی خۆشەویست و پێشوازیی گەرموگوڕتان لە فستیواڵەکە، ڕایدەگەینین نزیکەی ٢٥ ڕۆمان گوێزراونەتەوە بۆ قۆناغی پێش لە کۆتایی و پاش هەڵسەنگاندنی هەموویان، لێژنە براوەی یەکەم هەتا سێهەم هەڵدەبژێرێت و لە داهاتوودا و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕایدەگەینێت. ئێستە لە ٢٥ بەرهەمەکە ١١ بەرهەم بە تەواوی خویندراونەتەوە و ئەوانی دیکەش لە نۆرەی خوێندنەوەی دوبارەدان و لە داهاتوودا ئێوەی بەڕێز لە ڕەوتی کارەکانمان ئاگادار دەکەینەوە.
لە گەڵ ڕێز و سپاس
لێژنەی "فێستیواڵی ڕۆمانی شارۆ"
ڕۆژهەلاتی کوردستان-بریتانیا
١٧ جوونی ٢٠٢٤ زایینی
تکایە چاوڕێی ڕاگەیاندنی ژمارە ٤ بن

https://www.facebook.com/share/p/DGi7i65eaT8DsFkD/?mibextid=qtnXGe

06/14/2024

کاتێک بافڵ تاڵەبانی دەبێتە لەقاودەری جاشەکانی ئێران!!؟؟

بافڵ تاڵەبانی بە کودیتا سەرۆکی یەکیەتی و ئەندامی بەرەی موقاومتی ئیران و دۆستی ڕێژیمی مەلاکان لە کەی ڕا بۆتە لەقاو دەری بەکرێگیراوانی ڕێژیم لە کوردستان؟
کاتێک ئیتلاعاتی ئیران ٢٥ بنکە و بارەگای سیخوری لە ناو جەرگی سلێمانی دا هەیە کاناڵەکەی بافڵ جلال تاڵەبانی هاتوە درۆی زەبەلاحی هەڵبەستوە و کوتویە بەندەی موخلیستان و بەڕێز کاک مستەفای هیجری سکرتێری حدکا لەگەل ڕێژیمی تیرۆریست و خوێن ڕێژی ئیران دانیشتوین! ئەمانە کێن نیشمانفرۆش و خاکفرۆش ئیمە تاوانبار دەکەن کە لە کارنامەی خەباتمان دا بە درێژایی دەیان ساڵ یەک خەنجەر لە پشت دانی تێدا نەبوە! بە زویی فایل لەسەر بەکرێگیراو بونی بافڵ تاڵەبانی و ئیستغلالی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان بڵاو دەکەینەوە. با کۆمەڵانی گەلی کورد بزانن بەڕێز کاک مستەفا هیجری و بەندە بەکرێگیراوین یان بافڵ جەلال تاڵەبانی؟
لە بنەوە لینکی ئەو هەواڵەی وێنەکەیان بە ناتەواوی داناوە تا گومان لای خوێنەر دروست بکرێ داندراوە:

https://avatoday.net/fa/node/774

06/10/2024

بەرنامەی زیندو، حیزبەکانی رۆژهەلات چەک دەکرێن و لە چوارچێوەی چاوەدێری ڕێژیم دا نیشتەجێ دەکرێن، خەباتی رۆژهەلات بەرەو کوێ دەچێ و کاتی هەڵوێست و ئیرادەی نوێ نیە؟

06/10/2024

هاوڕێیان کاتژمێر ١٠ی ئەمشەو (رۆژهەلات) واتە ٩:٣٠ باشور سەبارەت بە هێندێک مەسەلەی گرنگی سیاسی کوردستان بەرنامەی لایڤ لێرە لە خزمەت دا دەبم.

غەززە بە من چی کاتێک خۆم پەلامار دراوم، تا ماڵ بیهەوێ بۆ مزگەوت حەرام نیە؟؟ڕێزدار مامۆستا محمەمەد خدرنەژاد، مەلای شۆڕشگێ...
06/07/2024

غەززە بە من چی کاتێک خۆم پەلامار دراوم، تا ماڵ بیهەوێ بۆ مزگەوت حەرام نیە؟؟

ڕێزدار مامۆستا محمەمەد خدرنەژاد، مەلای شۆڕشگێر و نیشتمانپەروەر بە تاوانی پشتگری مافی گەل و داکۆکی لە شۆڕشی ژینا لە لایەن ڕێژیمی ئاخوندیەوە حوکمی سێدارە بەسەردا سەپێنراوە. متەق لە مەلاکانی باشور و باکور و ڕۆژئاوا نەهات، هەر ئەوانەی بە ناوی ئیسلامەوە بونە نوێنەری حەماس و ئیرهابیەکانی عەرەب. مامۆستای ١٢ عیلم محەمەد خدرنەژاد نمونەی مامۆستایانی شۆڕشگێڕی ئایینی یە کە لە مێژوی گەلەکەماندا زۆر بون. کورد کێشەی دیاردەی جاش چارەسەر نەکات سەرکەوتو نابێت.

وڵات نیوزی سەر بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکیەتی نیشتمانی ماوەیەکە درۆی شاخدار لەسەر من بڵاو دەکاتەوە. درۆکانی کانالی کاک ...
05/28/2024

وڵات نیوزی سەر بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکیەتی نیشتمانی ماوەیەکە درۆی شاخدار لەسەر من بڵاو دەکاتەوە. درۆکانی کانالی کاک بافڵ راستەوخۆ بەهۆی سپای پاسدارانی ئیران کۆپی و بڵاو دەکرێتەوە و پاشایەتی خوازەکانی دەرەوەی وڵاتیش هاودەنگیان لەگەل دەکەن. ئەم بەرنامەیە بە زمانی فارسی سەبارەت بەو درۆیانەی کانالی بافل تاڵەبانی لەسەر منە. کاتێک دیوارتان لە جامە بەرد بە قەڵا دا مەدەن، ئیمە لە مێژ بو مەوزوعمان باشور نەبو!!

05/20/2024

وشەی «شەهید» سوک مەکەن!

هێندێک لە ڕاگەیاندنەکانی باشور بە تۆپینی ئیبراهیم رەئیسی سەرکۆماری رژێمی سێدارە کە دەستی لە کوشتاری بە کۆمەڵی ساڵی ١٩٨٨ی ئیران و سەدان لاوی کورد و غەیری کورد هەیە دەڵێن «شەهید» بەلام بە تێکۆشەرانی ئازادیخوازی کورد کە کەوتونە بەر موشەکی مەلاکان یا تیرۆر کراون دەڵێن کوژراو! شەرم و شورەیی نیە؟

پیرۆزبایی لە گەلی کورد بە بۆنەی تۆپاندنی جەللادی سەدان لاوی کورد ئیبراهیم رەئیسی!بەلام کەوتنە خوارەوەی کۆپتەری سەرکۆماری...
05/20/2024

پیرۆزبایی لە گەلی کورد بە بۆنەی تۆپاندنی جەللادی سەدان لاوی کورد ئیبراهیم رەئیسی!

بەلام کەوتنە خوارەوەی کۆپتەری سەرکۆماری ڕێژیم بە هەڵکەوەت نەبوە و ئیبراهیم رەئیسی بە بەرنامە تۆپێندراوە.
١- کۆپتەر جی پی ئێسی تایبەتی هەبوە کە بە گوێرەی وتەی کارناسان ٧٠ کاتژمێر پاش کەوتنە خوارەوەش سیگنال بەڕێ دەکا.
٢- سێ کۆپتەر پێکەوە بون و دوانەکەی دیکە چۆن نەیانزانیوە کۆپتەری رەئیسی بەر بۆتەوە لە حالێکدا بە شێوەی ئاسایی کە سەرۆک کۆماریان پێ بێ بەردەوام لە پێوەندی دان. بەلام رەئیسی شەوێک و نیو ڕۆژ لێی گەڕان تا دوزیانەوە.
٣- بە نەمانی رەئیسی، ڕێگە بۆ موجتەبا خامنەیی هەموار بو بۆ ئەوەی وەک ڕێبەری داهاتو جێی باوکی بگرێتەوە. ئیبراهیم رەئیسی یەکێک لەو کەسانە بو وەک کاندیدی جێگرەوەی عەلی خامنەیی ناوی دەبرا.

05/11/2024

رێژیمی کۆماری ئیسلامی دۆستی هیچ پارچەیەک لە کوردستان نیە. ئەو رێژیمە تەنیا دوژمنایەتی ڕۆژهەڵات ناکا، بەڵکو بە هەمو تواناوە بۆ تێکدان و لە بار بردنی هەرێمی کوردستان و بە تایبەت لاواز کردنی هەولێر لەبەر ئەوەی نەچۆتە نێو بەرەی موقاومەت هەوڵی داوە. ئاگر تێبەردانەکانی هەولێر کە زۆربەی شەوانە ڕو دەدەن، کاری کێ یە؟ هەڵکەوتە؟ هەموی ئەو ئاگرکەوتنانە بۆ لاواز کردنی پێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و ڕێک لە درێژەی سیاسەتی دەرپەڕاندنی سەرمایەدار و خاوەن پارەکان لە کوردستان بە مەبەستی بە چۆک داهێنانی ئابوری کوردستانە.، رۆژێک بە موشەک و رۆژێکیش بە ئاگر!

04/02/2024
ئەمرۆ پرسەی دوکتور عەلی قاسملو برای شەهید دوکتور قاسملوی نەمر لە ناوچەی ورمێ یە. وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لەو بنەماڵەیە، هی...
03/30/2024

ئەمرۆ پرسەی دوکتور عەلی قاسملو برای شەهید دوکتور قاسملوی نەمر لە ناوچەی ورمێ یە. وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لەو بنەماڵەیە، هیوادارم خەلک بەشداری ڕێ و رەسمی بە خاک سپاردنی دوکتور قاسملو بێت.

نەورۆزی ئیمە لەبەر گیان لەدەست دانی هاوڕێیەکی خۆشەویست و لەبەردڵان تێکچو. ناسر رەهبان کەسایەتی نیشتمانپەروەر، خوێن گەرم ...
03/20/2024

نەورۆزی ئیمە لەبەر گیان لەدەست دانی هاوڕێیەکی خۆشەویست و لەبەردڵان تێکچو. ناسر رەهبان کەسایەتی نیشتمانپەروەر، خوێن گەرم و روح سوک مالئاوایی لێکردین. ڕوحی پاکی شاد بێت. ڕۆژی یەکشەممە کاتژمیر ١ بۆ ٤ی پاش نیوەڕۆ بۆ یاد و بیرەوەری ناسر کۆ دەبینەوە. هاوڕێیانی دەڤەری واشنگتۆن بەشداریتان مایەی سێبوری و ئارامی دڵی بنەماڵەیەتی:

Victory lake community center:
March 24/2024

12600 Victory lakes loop
bristow VA 20136

03/19/2024

ڕێژیم ئیزنی داوە ڕێ و ڕەسمی نەورۆز بەڕێوە بچێ و لاوانیش چۆن قۆزتیانەوە بۆ پتەو کردنی هەستی نیشتمانی!؟ نەورۆتان پیرۆز.

03/16/2024

لەو ڤیدیۆەدا پێشانی ئەدات که هێزەکانی یەکێتی لە سنوور، ڕێگه له کۆڵبەرانی ڕۆژهەڵات دەگرن و دەست دەخەنه سەر کەلوپەلەکانیان و تەحویلی گومرکی ڕێژیمی ئێرانی ئەدەن. به ڕوونی خۆیان باسی دەکەن.

ئەو رەفتارە برایەتی نیە. سەنگ و قورسایی ڕۆژهەلات بە هۆی نەبونی خەباتێکی کارا و مەیدانی سوک و لاواز بوە. کەس بیانوی قانون و یاسا بۆ ٤ کۆڵبەری چارەڕەش کە خەریکی ئاودیو کردنی کەل و پەلی ناو ماڵن، نەهێنێتەوە. هەر لەو سنورەوە موخەدیرات و جۆرەها قاچاغی مەترسیدار و دزی بە ئاگاداری بەرپرسانی بالای دەڤەرەکە دەکرێ.

02/26/2024

بەشێک لەهۆنراوەکانی نەمر پۆڵا نانەوازادە بە دەنگی بە سۆزی خۆی کە ساڵی ڕابردو بۆی ناردم، لەو کلیپە دا کۆ کردۆتەوە. یادی ئەو کەسایەتیە خۆشەویستە بەخێر بێت.

02/20/2024

تا کاتژمیرێکی دی لایڤ هەر لێرە، زانیاری نوێ کوردستانیان ئاگادار بن!

02/13/2024

هێزی حەشدی شەعبی لە پەنا هێزەکانی ڕۆژهەڵات مۆڵ دەدرێن و ئێمەش لەبەر کوتانی یەکتر ئاگامان لێ نیە! کوتانی یەکتر بەسە گەل وشیارە و لەم کارانە بێزارە. وەرن بەرەوڕوی دوژمن ببنەوە.

https://youtu.be/FqA53uXMZjY?si=Q9vYDxPOOQV5LVx8
02/02/2024

https://youtu.be/FqA53uXMZjY?si=Q9vYDxPOOQV5LVx8

دکتر بهروز بهبودی فرزند یکی از مقامات دوران شاه و نوه وزیر دربار رضا شاه: ٢٠ ملیون دلار برای رضا پهلوی صرف کردم، او به جایی نمیرسد و اینکاره نیست!

01/20/2024

ئاگاداری!
سوپای تیرۆریستی پاسداران هێندێک بەکرێگیراوی کوردی باشوری کۆ کردۆتەوە قەرارە بە ناوی حیزبوڵلای کوردستانەوە تێکۆشانی خۆیان دەست پێ بکەن. بە ناوی ئیسلام بۆ دژایەتی کورد و دەسەڵاتی کوردی و بردنەپێشی سیاسەتی ئاخوندەکان لە ناوچەکە.

01/20/2024

ئەوە حاڵی کۆڵبەرانی ئێمەیە بە هۆی حەرەس حدودی بیارە! کۆڵبەری ئەازنن یانی ڕۆژڕەشی و مەترسی کوژران بۆ پاروە نانێک؟ ڕۆژ نیە پاسداری ڕێژیمی ئیسلامی لێمان نەکوژێ ئێوە بۆ؟

بە ئیمە ئەڵێن باسی کێشەی ناوخۆیی کورد مەکەن دوژمن پێمان شاد ئەبێ. فەرمون ئێوە بڵێن لەگەل برایەک کە هاوئاهەنگ و هاوکات لەگەل دوژمن هەنگاو ئەنێت چی بکەین؟ لەو ڕۆژە بترسێن وەرق هەڵگەڕێتەوە. کوردی رۆژهەلات لێتان خۆش نابێ.

01/19/2024

ڕۆژهەڵات لوتکەی نیشتمانپەروەری!

01/16/2024

ڕاستەوخۆی کوردی: ئامانجی هێرشی ڕێژیمی ئیران شکاندنی ئابوری هەرێمە، ئەم وەزعەی هەرێم چۆن چارەسەر دەبێ، بنکەی موساد لە کوێ هەیە و کوشتنی دو ژینا لە دو سالدا و لە دو پارچەی کوردستان بە هەڵکەوتە؟ لاوانی سەقز بەشداری بە خاک سپاردنی فریار ئەمینی پور بکەن و …
تکایە شێری بکە
Ali Javanmardi Kurdish Live Wednesday 16 October 2023

01/16/2024

هاوڕێیان ئەمشەو کاتژمێر ١٠:٣٠ی ڕۆژهەلات/١٠ بەکاتی هەولێر بۆ بەرنامەی ڕاستەوخۆ هەر لێرە لە خزمەت دا دەبم

01/15/2024

سپای تیرۆریستی پاسداران بە موشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردۆتە سەر کۆنسولخانەی ئەمریکا (هیچی نەپێکاوە) و ماڵی پێشرەو دزەیی (شەهید بوە) نەبێ و نزیک مەکتەبی ئەژی ئەمین بەرپرسی پێشوی دەزگای زانیاری سلیمانی! دو مندال لانی کەم گیانیان لە دەست داوە بەلام سپای ترۆریستی پاسداران گوتویە بنکەی موساد کراوەتە ئامانج!
ئەمریکا بە سەرۆکایەتی بایدەن سڕ و بێ هەڵوێستە. جیا لە جاش و نیشتمانفرۆش، سەرجەم کوردی بە شەڕەف و نیشتمانپەروەر ئەم هێرشە تیرۆریستیە ئیدانە دەکات.

Address

Jermantown Road
Oakton, VA

Telephone

+12029978575

Website

http://www.avatoday.net/

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Ali Javanmardi posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Ali Javanmardi:

Videos

Share


Other Oakton media companies

Show All