
21/08/2025
فێری قورئانی كردون لەناو ماڵەكەیداو دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەرکچانی موسڵمان کەتێیاندا هەبووە تەمەنی هەشت
ساڵان بووە
دوای ئەوەی یەكێك لەقوربانییە كچەكان كەتەمەنی ١٥ ساڵان بووە، بەشێوەیەكی بوێرو ئازایانە هەموو شتێكی ئاشكرا كردوە، دەربارەی ئەو مامۆستایەی كەدەرسی تایبەت بەقورئان و بیركاری بەكچانی موسڵمان گوتۆتەوە لەماڵەكەیدا، دادگا سزای ١٤ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند.
تاوانەكانی عومەر ئیقبال، تەمەن ٣٨ساڵ، كەمامۆستای تایبەت بووە کاتێک کۆتایی هات، كەیەکێک لە قوربانییەکان کەتەمەنی تەنیا ١٥ ساڵ بوو، بەبوێرییەوە دوای ساڵانێک لە دەستدرێژیکردنە سەری، تەواوی ڕەفتارە چەوتەکان و دەستدرێژی كردنەسەری بەپۆلیس ڕاگەیاند.
ئەو مامۆستایە، خەڵکی شاری (چیتام هیڵ)ە، لەشاری مانچستەری ووڵاتی بەریتانیا، ئێستا سزای ١٤ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە، کە ١١ ساڵیان لەزینداندا بەسەر دەبات و، دوای ئازادکردنیشی سێ ساڵ لەژێر مۆڵەت و چاودێری پۆلیسدا دەبێت.
دەستدرێژێكار،دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو،لەدادگای كردنێكی چوار هەفتەیدا دادگایی كرا،
ڕۆژی پێنجشەممە لەدادگای تاجی مانچستەر، سزاكەی بەسەردا سەپێندرا، کاتێک لەلایەن دەستەی دادوەرانەوە، لەكۆی ٣٠ تۆمەت، ٢٩ تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بەسەردا ساغ بۆتەوە.
بۆ یەکەمجار پۆلیس، لەمانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە، کاتێک قوربانییەکی تەمەن ١٥ ساڵ، هاتە پێشەوەو سكاڵای تۆماركردووە، دوای ئەوەی ساڵانێک پێیوابوو ئەو دەستدرێژییە خەتای خۆیەتی.
لەلێکۆڵینەوەكانی دواتریش، چوار قوربانی دیکە خۆیان ئاشکرا کرد، کەتێدا کچێکی تەمەنی هەشت ساڵان هەبووەو دەستدرێژی و گێچەڵی سێكسی کراوەتە سەر.
لەلێدوانێكدا
ئەفسەرو پۆلیسی لێكۆڵەرەوە، ئەلێکس دۆد، لەبنكەی سەرەكی پۆلیسی مانچستەری گەورە، ڕایگەیاندوە; هەر پێنج قوربانییەکە کچانی گەنجی موسڵمان بوون، کەلەخێزانە باشەکان پێك هاتوون، لەلایەن کەسێکەوە كەلەپلەو پۆستێکی متمانەپێکراودا بووە، دەستدرێژی و ئازاردراون و بێدەنگکراون، لەترسی ئەوەی تووشی کێشە نەبن و ئابڕوویان لەنێو خێزانەكانیان نەچێت بێدەنگ بوون.
سەرباری ئەوەش عومەر
ئیقبالی مامۆستا، هاوڕێیەتی خێزانەکانی كردووەو ناوبانگ و پێگەی باشی خۆی بەکارهێناوە لەنێو ڕەوەندی ناوچەكەدا، بۆ ئەوەی لەپشت ئەوەوە، ئارەزووە ئەجێندا سێکسییە پیسەكانی خۆی بشارێتەوە.
دواجار پۆلیس، داوا دەكات، هەركەسێكی دیكە كەهەست دەكات قوربانی دەستدرێژی و گێچەڵی سێكسی ئەو تاوانبارەیە، بێتە پێشەوەو سكڵای خۆی تۆمار بكات، تاهاوكاری بكەن.